لە یەکێك لە وڵاتە عەرەبییەکان
پیاوێك دەمرێت و خێزانێکی گەنج و منداڵێکی ساوا لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵێت ..
مامی منداڵەکە واتا برای مردووەکە پاش تەعزێ و سەرەخۆشی دێتە لای ژنەکەی و دەست دەکا بە نەرم و نیانی نواندن لەگەڵییان هەتا وا ئەکات ژنەکە بە زۆر ڕازی ئەکات کە منداڵەکەی تەبەنی بکات * تەبەنی واتا بە ناوی خۆیەوە ئەیکات وەك ئەوەی ئەو باوکی بێت *
پاشان دەست ئەکا بە بەناو کردنی سەروەت و سامانی براکەی بە ناوی خۆیەوە ژنەکە ڕازی ئەکات بە وەکالەتی بۆ بکات و بە ئارەزووی خۆی * بۆ ئەوان * هەڵسوکەوت بە ماڵ و موڵکی براکەیەوە بکات وەك ئەوەی خۆی خاوەنییان بێت
پاشان مامەکە هەڵدەستێت هەرچی زەوی و خانوو و کەل و پەلی برا مردووەکەی هەیە هەمووی ئەفرۆشێت و لێی دەدا بۆ ئەمریکا
خوای گەورە بەرەکەتی خستە ماڵەکەوە و لە ئەمریکا دەستی بە معامەلات کرد و بوو بە خاوەنی مەلاین دۆلار دواتر هەر لەوێش لەگەڵ کچێکی ئەمریکی زەواج دەکات
خێزانەکەی لە عائیلەیەکی دەوڵەمەندی ئەمریکا بوو زۆر یارمەتی دەدا لە مامەڵەکان هەتا ئەوەی کۆمپانیایەکی گەورەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵی دامەزراند
بەڵام لە وڵاتی خۆشییان منداڵەکە و ژنی براکەی زۆر بە هەژاری پەروەردە بوون
خوای گەورە وایکرد ئەو دایکە منداڵەکە بە جوانترین شێوە پەروەردە بکات ..
مامەکەی بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ وڵات دوای 15 ساڵ لە کۆکردنەوەی سەروەت و سامان و دامەزراندنی کۆمپانیا ..
گەڕایەوە و لە شوێنێکی ڕاقی زەوییەکی گەورەی کڕی و ڤێلایەکی خۆشی لەسەر بەرز کردەوە
لە هەموو شارەکانی وڵات لقی کردەوە بۆ کۆمپانیاکەی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
ڕۆژێکییان کوڕی براکەی ئەچێ بۆ لای و داوای هەندێك لە حەقەکانی خۆیان ئەکاتەوە مامی پێی دەڵێ کە هیچ شتێکییان نەماوە و ئەوانە هەموو هی خۆمن و جارێکی تریش بەو ناوەیا نەیەیتەوە .. کوڕەکە دەگەڕێتەوە لای دایکی و پێی دەڵێ کە مامی چی پێ وتووە دایکی دەڵێ کوڕی خۆم خەفەتی لێ مەخۆ ماڵی حەڵاڵ قەت ناڕوا
مامیشی کە ڤیلاکەی بە تەواوی کامڵ کرد لە شتە هەرە گران بەهاکان و کەل و پەلەکانی ناو ماڵ ئینجا هەواڵ ئەدات بە عائیلەکەی خۆی کە لە ئەمریکا بوون پێی وتن کەوا هەموو شتێك ئامادەیە تاوەکو بگەڕێنەوە
بەڵێ عائیلەکەی دەگەنە فڕۆکەخانە و ئەویش بڕیاڕ دەدات خۆی بچێ بە شوێنییان تاوەکو پێشوازیان لێ بکات
بە ئۆتۆمبێڵە تایبەتەکەی چوو و پێشوازی لێیان کرد و زۆر دڵخۆش بوو بەوەی ژیانێکی ئارام و خۆشی بۆ خێزانەکەی فەراهەم هێناوە و چاوەڕێیان ئەکات ..
لەکاتی گەڕانەوەیان لە فڕۆکەخانە بۆ ڤێلاکە ئەوەی نەدەبوو ڕووبدا ڕوویدا .. کە تیایدا کەوتنە ژێر بارهەڵگرێك و هەموویان لەوێدا گیانییان لەدەست دا
بەڵێ موفاجەئەش ئەوەبوو ئەو منداڵەی کە کاتی خۆی تەبەنی کرد تاکە میراتگری پیاوەکە بوو !
نەیدەزانی خوای گەورە مامی بۆ مسەخەر کردووە تاوەکو پەرە بە ماڵەکەی باوکی بدات هەتاوەکو خۆی گەورە دەبێت و ئینجا ماڵەکە بە چەند قات گەڕایەوە دەست خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی
بەڵێ نزای ستەملێکراو هیچ پەردەیەکی نیە لەنێوان خۆی و خوادا
لەبەر ئەمە بزانە کە " وما كان ربك نسيّا " خوای تۆ هیچ شتێك لەبیر ناکات
بۆیە گەر تواناشت هەبوو و هەلیشت بۆ ڕەخسا نەکەی ستەم بکەیت ستەم سەرەتاکەی ڕەنگە خۆش بێت بۆ کەسێك کە ویژدانی نەبێت بەڵام کۆتاییەکەی پەشیمانییە...