🟣 ئەو هەڵــە پەروەردەییانەی کاریگەری لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت بەدرێژایی ژیــانی.. ❌❌
زۆرێک لە ئێمە، کاتێک گەورەدەبێت، خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە ناتوانێت پڕۆژە تاکەکەسیەکانی خۆی تەواو بکات بەبێ هەبونی هۆکارێکی بابەتی ئاشکرا، وە هەندێکیتر پاشەکشە دەکات لەپەیوەندیە سۆزداریەکانی (العاطفية)، بەبێ بوونی ئاگاداری پێشوەختە، و بەبێ بوونی بەهانەیەکی پەسەندکراو، لە کاتێکدا زۆرێک دەناڵێنن بەدەست ئەزمەی متمانەبوون بەخود، بەبێ ئەوەی بنچینەی کێشەکە و چارەسەرەکەی بزانن !
لێکۆڵینەوە دەروونیەکان زۆرجار هۆکاری ئەمە دەگەرێننەوە بۆ بوونی هەڵە لە پەروەردەکردن و بارھێنانی کۆمەڵگا بەشێوەیەک کە ئەقڵی بێئاگایی( اللاوعي ) پڕ کردووە كه ئەویش بەرپرسیارە لە زۆربەی ھەڵسوکەوت و ئاراستە و بیرکردنەوەکانمان !
زاناکانی بواری دەروونی پێنج هەڵەی پەروەردەییان دەستنیشانکردووە لە
لە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانی مرۆڤ، کە کاریگەری دەمێنێتەوە بەدرێژایی ژیانی، کە ئەمانەن:
① وازلێهێنان و به جێهێشتن :
ئەزمونی وازلێهێنان و به جێهێشتن بە سەختترین و توند ترين ئەزمون دادەندرێت لەژیانی منداڵدا ، جا ئەو کەسانەی لەمنداڵیدا بەو شێوازە دەژین و ئەم ئەزمونە دەبینن لە دواییدا ترسێکی زۆریان دەبێت لە تەنیایی ( فۆبیا لە تەنیایی)،وە ترس لەوەی جێبھێڵدرێن جا لەبەرامبەردا وەك ستراتيژيەتی بەرگری ئەقلی ناوەكی ئەم جۆرە كەسانە مەيلی ئەوە دەكەن
ئەوان برۆن و دوور بكەونەوە پێش ئەوەی جێیان بھێڵن و دووربكەونەوە ، جا دەيانبێت لەو کەسانەی خۆشیان دەوێن دوردەكەونەوە لەنیوەی ڕێگا بەجێیان دەهێڵن، یان ئەو پڕۆژانەی دەستیان پێکردووە بێ ئەوەی تەوای بکەن بە نيوە چلی بەجێیدەهێڵن.
② رەتکردنەوە و دوورخستنەوە:
منداڵ وا هەست دەکات کە کەسێکی قبوڵکراو نیە کاتيك دوور دەخرێتەوە و هەميشە رەتدەكرێتەوە، وەک برینێکی قوڵه کاتێک پێیتێدەپەرێت لە سەرەتاییەکانی تەمەنیدا، پاشان لە دواييدا رەنگ دەداتەوە لە هەڵسوكەوتەكانی تا كۆتايی ژيانی جا وای لێدێت دەچێتە نێو جيهانی ناوەكی خۆيەوە و گۆشةگير دەبێت دوور لە ژيانی كۆمەڵايەتی و تێكەڵ بون بە خەڵكی دەژی.
③ ❎سوكايةتيکردن
کاتێک باوکەكان منداڵەکانیان بە گەمژە و گێژ....هتد ناودەبەن بێگومان درک بەوەناکەن کە بەم کارەیان باوەڕبەخۆبونی منداڵەکانیان تێک دەشکێنن ، جا کاتێک کەسێک ڕووبەروی ئەمە دەبێتەوە لە منداڵیدا، ريگايەك لای خۆی دروست دەكات بۆ بەرگریکردن لەخۆی لەڕێگای دووبارە سوكايەتی پێكردن بە کەسانی دی، جا ئەم کەسانە به چەسپاندنی دەسەڵاتيان و خۆ ویستيەكی زيادەرۆيی دەناسرێنەوە.
④ 🗣️ڕەق بوون لە مامەڵە دا
ئەو منداڵەی لە ژینگەیەک پەروەردە دەبێت کە دایک و باوک بە ڕەق و توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، وە لەسەرووی توانای خۆی شتی پێدەکەن هەست بە لاوازی و بێ سودی دەكات ، جا ئەو منداڵانەی كە بەم شێوەيە مامەڵەی رەق و تونديان لەگەڵ كراوە بەوە دەناسرێنەوە كە مەيليكی نەخۆشانەيی ئەوەيان هەيە كە دەبێت هەموو شتێك بە ڕێكوپێك (النظام )و ئەو پەڕی تەواوی و تۆكمەيی بێت وە نەبونی نەرمی و هيوابراون لە بەرگری كردن لە را وبيرو بۆچونيان وە هەوڵدانی هەميشەييان بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵات.
⑤ ❌بەڵێنی درۆ
دایکو باوکان عادەتيان بەوە گرتوە كە بەڵێنی زۆر بە منداڵەکانیان بدەن لەهەمان كاتدا ئەوان زۆرباش دەزانن و دڵنيان كە بەجێی ناگەیەنن ،جا لەگەڵ دووبارەبونەوەی ئەمە؛ کەسایەتیەکی ساختەچی و شەرانگێزی لێ دروست دەبێت كە مەيلی ئەوەی هەيە كە كەسانەی ديكە كۆنتڕۆڵ بكات و دەستيان بەسەردا بگرێت.
🌱🌱🌱🌱
ئامادەکردنی: #Baran
🌷
@parwardai_mndal