ئەم کاتەتان باش
من ناوم «ناڕەزاییە»
لە دایک بووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەریم،
لێرە بەدواوە.. من سەر بەهۆزی بێدەنگیی نیم!
من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
هەتاهەتایی چاوەڕوانی و
دروشمی بێ دەست و قاچ نیم!
لەمڕۆ بەدواوە؛
من هاووڵاتی خەریتەی،
نیشتیمانێکی دزراو نیم!
نیشتیمانێک، هەموو جارێ یان پەنجەیەکی ئەفڕێنن،
یان گوێچکەیەکی و یان چاوێکی ون ئەکەن و یان وشەیەکی زیندە بە چاڵ ئەکەن و،
کەچی نە هاوارێ ئەکات و
نە برینێکی ڕائەچڵەکێ.🧡
-شێرکۆ بێکەس. «وەرگیراوە»