وەڵامۍڕاست: قنطرة: پردێكه به‌ڵام له پردى (صراط) بچوك تره ، شيخ عثيمين ره‌حمه‌تى خواى لێبێت له (شرح العقيدة الواسطية) دا ده‌فه‌رموێ ( زانايان بيرو بۆچوونى جياوازيان هه‌يه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئايا ئه‌وپرده ته‌واوكه‌رو لايه‌كى (صراط)ة كه‌له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خه يان نه‌خێر پردێكى سه‌ربه‌خۆيه؟ ئه‌وه‌ى له ڕاستيه‌وه نزيكه له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌يه كه بڵێن: خوا زاناتره، چۆنيه‌تى پرده‌كه په‌يوه‌ندى به ئێمه‌وه نيه، ئه‌وه‌ى كه په‌يوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌يه ئه‌وه‌يه كه خه‌ڵكى له‌سه‌رى ده‌وه‌ستن و ڕاده‌گيرێن. شيخ الإسلام (ابن تيمية) ده‌فه‌رموێ:( تۆڵه له‌و كه‌سانه ده‌سه‌ندرێته‌وه كه مافى كه‌سانى تريان لايه) عقيدة الواسطية .، زاناى پايه‌به‌رز ( محمد صالح العثيمين ) ده‌فه‌رموێت: ( ئه‌و تۆڵهيه جياوازه له تۆڵه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى يه‌كه‌مجار كه له گۆڕه‌پانى حه‌شردا ده‌كرێت، چونكه ئه‌و تۆڵهيه تايبه‌ت تره، بۆ ئه‌وه‌يه هه‌رچى رق و كينه و ناكۆكيه‌ك هه‌يه له نێو دڵى خه‌ڵكى دا نه‌مێنێت، ئه‌و تۆڵهيه بۆ پاكژكردن و خاوێنكردنه‌وه‌ى دڵى خه‌ڵكى يه، چونكه ڕق و كينهى دڵ ته‌نها بهوهرگتنهوهى ماف و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر لا ناچێت به‌ڵكو هه‌ر ده‌مێنێت) شرح العقيدة الواسطية. .جا ئه‌و ( قنطرة ) يهى كه له‌نێوان دۆزه‌خ و بهههشتدايه، بۆ پاكردنه‌وه‌ى دڵه‌كانه له خراپه، بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك كه ده‌چنه به‌هه‌شت ڕق و كينه له دڵهكانياندا نه‌بێت: هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمويه‌تى: ( وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَى سُرُرٍ مُتَقَابِلِينَ ) الحجر: ٤٧. واته: ((هه‌ر ڕق و كينهيهك له‌ناو دڵياندا بووبێت ده‌رمانهێناوه، براى يه‌كترن له‌به‌هه‌شتدا به‌رامبه‌ر يه‌كترن)).
*الله ئەجرتان بداتەوە بۆبەژداری کردنتان لەجوابدانەوەی پرسیارەکە بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .