ڕێگای پێشین


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


بۆ ئامۆژگاری موسڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت به تێگەیشتنى پێشین و پێشەوایانی ئوممەت له ئینستاگرام http://www.instagram.com/regay1peshin/ بۆ ناردنی پرسیار و پێشنیار @regay2peshin

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


موسڵمانانی خۆشەویست ڕۆژوگرتن عیبادەتێکی زۆر گەورەیە کە هاوشێوەی نیە لە پاداشت
بەیانی #دوو_شەممەیە و سونەتە بەڕۆژو بون
بۆیە ئەم خێرە گەورەیە لە دەست مەدەن و بەڕۆژوبن،
یان بڵاوی بکەنەوە بەشداربن لە پاداشت بە ئیزنی خودا

هەندێك پاداشتی ڕۆژو کەلەفەرمودە راستەکاندا هاتوە،
1ـ ڕۆژووگرتن هاوشێوەی نیە لەپاداشت.
2ـ لەبەر گەورەیی ڕۆژوگرتن پاداشتی دیاری نەکراوە.
3ـ ڕۆژوگرتن پارێزەرەو قەڵغانە لە ئاگر لەقیامەت.
٤ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگر.
٥ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون خەندەقێك دروست دەکات لە نێوان تۆو ئاگر کە بەقەد ئاسمان و زەوی دورە.


🍃نـــاوەڪانـی خــوای گــەورە


◻️[ ۱۹ ] #السـمـیـع

السّميع: زۆر بيسه‌ر, بيستنى ئيحاگه‌ى ده‌نگى هه‌موو مه‌خلوقاتى داوه , هه‌موو ده‌نگه‌كان نهێنی و په‌نهان به جياوازى زمانه‌كانى لێ تێكه‌ڵ نابێت, وه بيسه‌رى وه‌ڵام گۆى ئه‌و كه‌سانه‌يه كه ده‌پاڕێنه‌وه و داوا ده‌كه‌ن لێى.

◻️[ ۲۰ ] #الـبـصیـر

البَصير: زۆر بينه‌ره , بينينى ئيحاگه‌ى هه‌موو مه‌خلوقاتى داوه , بينينێك‌ شايسته‌ى گه‌وره‌يى خۆى بێت, بچوك و گه‌وره يان ده‌بينێت, بينه‌رو شاره‌زايه به نهێنى شته‌كان و جيهانى شاراوه كانيان

◻️[ ۲۱ ] #المــولــی

المَولى: خاوه‌ن و سه‌ردارو دروستكارى مه‌خلوقات و سه‌رپه‌رشتيار و په‌رستراوى به هه‌قيانه , خۆشه‌ويست و سه‌رخه‌رو ته‌وفيقده‌رى ئه‌وانه‌يه كه گوێڕايه‌ڵى ده‌كه‌ن.

◻️[ ۲۲ ] #النـصیـر

النَّصير: سه‌رخه‌رو پشتيوانى به‌نده ئيمانداره كانیيه‌تى, سه‌رخه‌رى ئه‌وانه‌يه دينه‌كه‌ى سه‌رده‌خه‌ن و پشتيوانيان ده‌كات و هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتن و دامه‌زراوێتيان پێ ده‌به‌خشێت .

◻️[ ۲۳ ] #الـعـفـو

العَفوّ: گوناهپۆش و لێخۆشبووه , گوناهەکان ده‌سڕێته‌وه‌و له گوناهباران ده‌بوورێت, فراوانتره له (الغفران) چونكه كه‌سه‌كه ده‌پۆشێت, لێبورده‌يه له كاتى ئه‌نجامدانى تاوانێك له به‌نده‌كانیيه‌وه به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر كارێك ئه‌نجام بده‌ن ببێته هۆكارى لێبوردن وه‌ك په‌شيمانى و استغفار, وه سزاى زۆر كه‌سيان نادات مادام هاوبه‌شى بۆ بڕيار نه‌دات.

◻️[ ۲٤ ] #الـقـدیر

القَدير: ته‌واو به توانا. به تواناى خۆى دروستكراوانى به ديهێناوه و ڕێكى خستوون و توندوتۆڵى كردووه .


◻️[ ۲٥ ] #اللـطیـف

اللَّطيف: به به‌زه‌يیيه , ئاگاداره به وورده‌كارى شته‌كان و نهێنیيان, به‌ڕه‌حمى خۆى به‌خشينى خۆى و به‌رژه وه‌ندیبه ميهره‌بانى بێ سنووره وه ده‌گه‌يه‌نێته به‌نده‌كانى له ڕێگايانێكه‌وه كه ئه‌وان هه‌ستى پێ ناكه‌ن .

_______________
@regay1peshin


سبحان الله وبحمده
سبحان الله العظيم


🔴 عربي -کوردی

قَالَ 🌷رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:

"مَا عَلَى الْأَرْضِ أَحَدٌ يَقُولُ :

▪️ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ،
▪️ وَاللَّهُ أَكْبَر،ُ
▪️ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ؛

إِلَّا كُفِّرَتْ عَنْهُ خَطَايَاهُ وَلَوْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ". 🌴

📚 صحيح الجامع / 5636🍂

واتە: هیچ کەسێک نیە لەسەر زەوی کە بڵێت:

▪️ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ،
▪️ وَاللَّهُ أَكْبَر،ُ
▪️ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ؛(بەڵام بزانێت مانای ئەو وشانە چیەو جێبەجێیان بکات و دژەکەی نەکات) 🍒

ئیللا خوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش دەبێت،ئەگەر گوناهەکانیشی هەندەی کەفی سەر دەریا بێت.🌿 @regay1peshin


✮ئـامـۆژگاری یـەڪێڪ لـە پیاوچاڪانی پێشیـن

• خۆ مەشغوڵ ڪردن بەم جۆرە ڪەسانەوە بێ عەقڵیە.

عبدالرحمن العراقي دەفەرمووێت : وَهیب بن الوُرد (رحمه الله) فەرموویەتی : ( پەنجا ساڵ تێڪەڵی خەڵڪیم ڪرد ڪەسێڪم نەبینی ڪە هەڵەیەڪم ڪرد لێم ببورێت ، ڪە نەچوم بۆلای ئەو سەردانیم بڪات ، ڪە هەڵەیەڪی بینیم بۆم بپۆشێت و ئامۆژگاریم بڪات ، ڪە توڕەم ڪرد ئەمین بێت لەگەڵم ، خۆ سەرقاڵ ڪردن بەم جۆرە ڪەسانەوە نەفامی و بێعەقڵیەڪی زۆر گەورەیە )

📚مدارة الناس لابن ابي الدنیا (١٣٠)

‌☜ بەڵێ بەڕێزەڪانم : ڪاتێڪ لەگەڵ كەسانێڪ هاوڕێ بویت لە هەڵەڪانت نەبوران و سەردانیت نەڪات و عەیبەڪانی بۆ نە پۆشیت و ئامۆژگاری باشی نەڪردیت نەڪ شتی بچوڪت لێ گەورە بڪات لەڪاتێڪدا ڪارەڪەی تۆ ناشەرعی نیە بەڵام لەوانەیە مەبەستی خراپی هەبێت هەندێڪ جار ڪە توڕەت ڪرد ئەمین نەبوو ئەوە تازوو لێی دوور بڪەویتەوە درەنگە ، تالێی دوربیت نزیڪە ئەوە چۆن لە دڕندە هەڵبێیت، لەمانە زیاتر دووربڪەوەرەوە

❐جا ئەمە سەلەف و پێشینمان لە سەردەمی خۆیاندا ئاوایان وتووە ئەگەر لەم زەمانەدا بونایە دەبێت چیان بوتایە !!!!؟؟

✍🏻براتان: زانا عثمان پێنجوێنی

ـــــــــــــــــــــــــــــ

بـەرنـامـەی (( مـەنهـەجـی سـەلـەفـی ))


━━━━━━━━━━━━
@regay1peshin






🔹گــەورەیـی و مــەزنــی ( استغفار )
داوای لێخۆش بـــوون.

🔘خوای پەروەردگار فەرموویەتی :ـ
{ وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ } . [ هود : ۵٦ ]
واتە : پێغەمبەر هود سەلامی خوای لێبێت بە گەلەکی فەرموو : { ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن ، پاشانیش تەوبە بکەن ، خواش لە ئاسمانەوە بە لێزمە بارانتان بۆ دەبارێنێ ، وە هێزتان زیاتر دەکات و هێز دەخاتە سەر هێزتان ، جا ئێوەش پشت هەڵمەکەن بەرەو تاوان } .

🔘هەروەها لەسەر زمانی پێغەمبەر نوح سەلامی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی : { فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَاراً } . [ نوح ۱۰-۱۲ ]
واتە : { جا بە گەلەکەم ڕاگەیاند کە داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زۆر لێخۆشبووە ، بارانی بە لێزمەتان بۆ دەبارێنێت ، وە سامان و منداڵتان پێ دەبەخشێت ، وە زەویتان بۆ سەوز دەکات بە باخ و بێسان ، وە ڕوبارتان بۆ بەڕێ دەخات } .

👆🏻لەم دوو ئایەتە پیرۆزەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە #گەر_ئێمە_بە_ڕاستی_و_بە_نیازی_پاک_و_ڕاستگویانە_داوای_لێخۆشبوون_لە_خوای_پەروەردگار_بکەین ، واتە [ استغفر الله ] #بکەین_ئەوا_خوای_گەورە_چەند_شتێکمان_پێ_دەبەخشێت ، وەکو :
❶ خوای گەورە لە تاوانەکانمان خۆش دەبێت و لێمان دەبورێت
❷بارانی بە لێزمە و پڕ خێرمان بۆ دەبارێنێت
❸بەهێز و بەتوانامان دەکات زیاتر لەوەی هەمان بووە
❹زەنگینمان دەکات و سامان و ماڵمان پێ دەبەخشێت
❺منداڵمان پێ دەبەخشێت و وجاخ ڕۆشنمان دەکات
❻کێڵگە و بێسانەکانمان سەوز دەکات و پڕ بەروبومی دەکات ، بەرەکەتی تێ دەخات
❼ڕوبار و جۆگەلە و کانییەکانمان پڕ ئاو دەکات .

📌جا پێشەوا علي کوڕی أبو طالب ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی : (( عجبت لمن يهلك والنجاة معه ! )) ، قيل له : ما هي يا أمير المؤمنين ؟ ، قال : (( الاستغفار )) . [ لطائف الكلم المنتقى من كتاب المجالسة وجواهر العلم : ٤۹/٤ ]
📌واتە : (( سەرم دەسوڕمێت بە کەسێک لەناو دەچێت و هۆی ڕزگاریشی پێیە ! )) ، پێی ووترا : ئەوە چییە ئەی ئەمیری باوەڕداران ؟ ، فەرمووی : (( داوای لێخۆشبوون لە خوا )) .

💭جا پێویسته لەسەر باوەڕدار ئەم هۆکارە مەزنە بگرێتە بەر بۆ ڕزگار بوون لە تیاچوون و خواستی ڕۆزی لە خوای پەروەردگار .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✏ هونەر بەرزان پەروێزخانی
گەرمیان ۱۷/جمادﻱ الاولی/۱٤۳۸

@regay1peshin




Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
م.عــلــی خــان خــوای گـەورە بـیـپـارێـزێـت - باســی فیتنەی فەیسبووک ڕێک باسـی ئـەمـڕۆیـە ئـەی گەنـج وریـابــە..!!

@regay1peshin


. 🌺 زۆر ترین دوعاو پاڕانەوەی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) چی بوو؟


💭🍃عَنْ أنَس (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) قَالَ: كَانَ أَكْثَرُ دُعْاء النَّبِيّ:

« اللَّهُمَّ! آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ »
| رواه مسلم 📚(٧٠١٦).|

🍁🍂هاوەڵی خۆشەویست ئەنەس (خوای لێ ڕازى بێت) دەڵێت: زۆرترین دوعاو پاڕانەوەی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ئەمەبوو:

« اللَّهُمَّ! آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ »

🌹واته: خوایه‌ له‌دنیادا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌، له‌قیامه‌تیشدا هه‌ر چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌و له‌ئاگری دۆزه‌خیش بمانپارێزه‌).

بۆیه ئەنەس (خوای لێ ڕازى بێت) ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ یه‌ك دۆعا بكات، ئه‌وا به‌م دوعایه‌ دوعای ده‌كرد، هه‌روه‌ها دوعای زۆریشی هه‌ر به‌مه‌ده‌كرد.

@regay1peshin


(( ســــاعـــة الاســتــجــابـة ))


✮اللهُمَ يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِك✮َ

✮رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّاب✮

✮اللهم اهدني وسددني اللهم إني أسألك الهدى والسداد ✮

✮ربنا اتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار✮


✮اللـهـم أعـنـي علی ذڪرك وشـڪرك وحسـن عـبادتك✮

✮ اللهـــم نســـالـــــك حـــسـن الــخـاتــمــة ✮

✮رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاَةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاء✮

✮رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي* وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي* وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي، يَفْقَهُوا قَوْلِي✮

✮رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ✮

✮رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا✮

✮رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا✮


✮رَبِّ انصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ✮

✮رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي✮


✮ يــاربـــ ســتــرڪـ ورضــاڪــ ورحــمــتـڪـ✮

✮‏اللهم إنا نسألك زيادة في الدين وتوبة قبل الموت وشهادة عند الموت وعفواً عند الحساب وأماناً من العذاب ونصيباً من الجنة وارزقنا النظر إلى وجهك الكريم، ✮

✮‏اللَّهُمَّ مُصَرِّفَ القُلُوبِ صَرِّفْ قُلُوبَنَا عَلَى طَاعَتِكَ✮

✻•┈┈┈•✻❊✻•┈┈┈✻❊✻•┈┈┈•✻

@regay1peshin


اللـهــــم صــــل عــلی نـبـینـا مـحــمــــد🍁


🌺لە سوننەتەڪانی ڕۆژی هەینی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
②خوێندنی سوڕەتی الڪهف
③دوعا ڪردن لە ڪۆتا ڪاتی ڕۆژی هەینی🌺

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

🏮ڪەناڵـــی ڕێگـــای پێشـــین

---------------------------
@regay1peshin


2_5391308366033191617.pdf
2.8Мб
[100] دوعـا لە قـورئـان و سـونـنـەت

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@regay1peshin


"گرنگی ژن هێنان بۆ گەنجان"


#مامۆستا_علی_خان


@regay1peshin




اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

به سەڵاواتدان وسەلامكردن:
١. ده چاكەت بۆ دەنوسرێت.
٢. ده خراپەت دەسڕێتەوه.
٣. ده پله بەرز دەبێتەوه.
٤. خوای میهرەبان روح دەگێڕێتەوه بەری پەیامبەر صلی الله علیه وسلم بۆ ئەوەی وەڵامی سەلامت بداتەوه.
٥. له پێشترین كەسی بۆ پەیامبەر صلی الله علیه وسلم (تا زیاتر سەڵاواتت دابێت).
٥. خوای مەزن سەڵاواتت لەسەر دەدات.
هتد...


@regay1peshin


🗝کلیلی هاوسەرەکەت بەدەست بێنە

📌کۆمەڵێک ڕێگای کرداری بۆ بەدەستهێنانی ڕازی بوونی هاوسەرەکەت......

❶ برای بەڕێزم وریابە هەرگیز سوکایەتی بە هاوسەرەکەت نەکەیت ، چـونکە ئەوەی سوکایەتی بە ئافرەتان دەکات تەنها کەسی کەم نرخ وبێ ڕێزە.

❷برای بەڕێزم هەرگیز نەکەیت توند وتیژی مامەڵەی بکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا چونکە توند وتیژی هیچ ئاکامێکی باشی نی یە بەڵکو بەو شێوەیە هەڵسوکەوت و مامەڵەیەی لەگەڵ بکە کە پێغەمبەر(ﷺ)لەگەڵ خێزانەکانی کردوویەتی.

❸برای بەڕێزم ئامان دووربە لەلێدان ودەست بەرزکردنەوە لەهاوسەرەکەت ئایا دەزانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) هەرگیز لە ئافرەتی نەداوە⁉️

❹براکەم هەمیشە یارمەتیدەری هاوسەرەکەت بە لە کاروبری ناوماڵد وهەرگیز ئەمەشت پێ شەرم نەبێت چونکە پێشەوای مرۆڤایەتی (ﷺ)لە ماڵەوە خزمەتی خێزانەکانی دەکرد.

🗞سَاهِمُوا بِنَشْرِهَا فَالدّالُّ علَى الخَيرِ كَفَاعِلِه
@regay1peshin


[ حوکمی نوێژ نەکەر ]

قال العلامة إبن العثيمين -رحمه الله-:

«الصواب الذي لا شک فيه عندي :
أن تارك الصلاة كافر كفراً مخرجا عن الملة
وأنه أشد كفرا من اليهود والنصارى»

واته : ڕائی ڕاست لای من ئەوەیە گومانی
تێدانیە :
نوێژ نەکەر کافرە کوفرێک کە دەرچووە لەئوممەت وە کوفرەکەشی بەھێزترە لەیەھود و نەصارە.

[ شرح الرياض الصالحين : ٤٢٠ ]
. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ .

@regay1peshin

Показано 20 последних публикаций.

168

подписчиков
Статистика канала