ژنێکی جەزائیری تێل بۆ یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان دەکات تا پرس بە شێخ (عبداللە بن بیە) بکات
و بە شێخ دەڵێت : ئەی شێخ من ژنێکی جەزائیری موسڵمان وپابەندم گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودام بەڵام هاوسەرەکەم پیاوێکی مەشروب خۆرە و تا درەنگانی شەو نایەتەوە ، شەوێکیان لەکاتی گەڕانەوەیدا منی دی خەریکی خوێندنەوەی قورئانم ، لەدەستی سەندم و دڕاندی و فڕێی دایە توالێتەکەوە ، حوکمی تۆ چیە ئەی شێخ ، دەگونجێ لەگەڵی بژیم یان داوای تەڵاق بکەم ؟
شێخ ووتی : مناڵت لێی هەیە ؟
ژنەکە ووتی : بەڵێ پێنج مناڵ
+ئەی خانەوادەت هەیە ؟
- بەڵێ بەڵام ماڵیان دوورە و منیش لە پایتەختم .
+کەست هەیە خۆت و ماڵ و مناڵەکەت بژێنێت ؟
ووتی : نەخێر لە بەر ئەوەی مناڵەکانم زور بچووکن .
شێخ ووتی : کەواتە لە شوێنی خوت بمێنەرەوە ، داوای تەڵاق مەکە ، و شەڕیش مەکە ، موجادەلەی دینیشی لەگەڵ مەکە ...ئارام بگرە ...
ژنەکە ووتی : ئەیی شێخ ، چۆن ئارام بگرم ، چۆن ئەتوانی ئەو فتوایەم بۆ بەیت ؟
شێخ ووتی : کچەکەم ، ئەگەر ڕۆیشتیت، ئەوا لە جیاتی یەک کەس شەش کەس لاڕێ دەبن و دەبنە سەرخۆش و قورئان دەدڕێنن ،ئەو مناڵەکانی دەبات وئەوانیش ڕێچکەی باوکیان دەگرن .
لەبەر ئەوە چارەسەر ڕۆیشتن و تەڵاق نیە ، ئارامگر بە و ئێستا تۆ پردی پەڕینەوەی مناڵەکانتی بۆ کاری چاکە ، تکات لێ دەکەم شەو نوێژ بکە و داوای هیدایەت بۆ هاوسەرەکەت بکە .
ژنەکە : بەدڵێکی پڕەوە ووتی ان شاء اللە ....
ڕۆژ و مانگ تێپـەڕی ساڵێکی پێ چوو کاتێ بەرنامەیەکی تر هەمان زانای بانگهێشتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان کردبوو ..
سەیر ئەوەبوو یەکێک لە پەیوەندیکاران هەمان ئەو ژنە جەزائیرییە بوو ...
ووتی: سەلامو عەلەیک ئەی شێخ
شێخ ووتی : عەلەیکی سەلام فەرموو
ژنەکە ووتی : ئەی شێخ دەمناسیتەوە ؟
شێخ ووتی : ناواللە ئەتوانی خۆت بناسێنێ ؟
ژنەکە ووتی : من ئەو ژنە جەزائیرییەم ، کە ساڵێک پێ ئێستا تێلم بۆ کردی و سەبارەت بە مێردە سەرخۆشەکەم پرسیارم لێ کردی
شێخ ووتی : بەڵێ بەڵێ ، دەی پێم بڵێ کچەکەم حاڵت چۆنە ؟
ژنەکەووتی : هاوسەرەکەم ئێستا خۆی دەرگای مزگەوت دەکاتەوە ، ئەو بانگی بەیانیان دەدات ، ئەو شەوانە شەونوێژ دەکات وقورئان دەخوێنێت وتەنانەت نوێژە سونەتەکانیش دەکات ، خوای گەورە جوانترین هیدایەتی پێ بەخشیووە ، ئەی شێخ بەرەکەتی خوات لەسەر بێت و دەستی کرد بەگریان ...گریانی خۆشی ....و دەنگەکە پچڕا
ئەو ژنێکی بۆ خوا سوڵحاو بوو لە خوا نزیک بووەوە پاڕانەوەکانی بە پاکی و بەدڵسۆزی و ڕاستگۆیی کرد و خوای گەورەش بەدەنگیەوە هات و دوعاکانی وەرگرت ، ئەو جیهادی نەفسی خۆی کرد و دانیشت ..سەرەنجام هیدایەتی پیاوێکیشی دەست کەوت کە باشترین خێر و پاداشتی هەیە ...ئەمەش بەهۆی فەزڵی خوای گەورە وپاشان فەتوای دروستی شێخەوە بووە ...
دوعای خێر بۆ هاوسەرەکانتان بکەن ...
🌺
@rune_version 🌺
🌸
🍂🌸🍃
🍃🍂🌸🍃🍂🌸
✨🍃🍂🌸🍃🍂🌸🍃✨