سێزدەی مانگ


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


دەلاقه‌یەک به‌رەو ئاسمان
@kawesh

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

مامۆستا پەشێو و دڵه‌ڕاوکە هەمیشەییه‌کەی بۆ زمان و ڕێزمانی کوردی
@sezdeymang


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

کاریگەری دڕاما تورکیه‌ییەکان لەسەر کۆمەڵگا و بنەماڵه‌کان

تکایه چاوی لێپکەن
@sezdeymang


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾

" تاوان "
#عه‌بدوڵا_په‌شێو
@sezdeymang


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

شێعر و خوێندنەوە : سولەیمان موکریانی

@soleymanmukoryani

@sezdeymang


🌾🏴🏴🏴🏴🏴🏴🏴🌾

بەداخ و کەسه‌رێکی زۆرەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ و هاوبیر و قه‌ڵه‌می بەتوانای کورد ڕێزدار دوکتور"جەلال حاجی زادە" نووسەر وچالاکی مەدەنی خەڵکی سەردەشت بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دوکتور "جەلال حاجی زادە"نووسەر و چالاکی مەدەنی ، خاوەنی دوکتورای زانستە سیاسیەکان بوو کە کەچەندین وتار و نووسینی له ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی کوردستان بڵاو بۆتەوە.

" دڵت بۆ کوردایەتی و مرۆڤایەتی و شارستانیەت لێیدەدا ،
زۆۆۆر بەداخەوە کە هەواڵی کۆچی دواییت بڵاو دەکەمەوە و نازانم لەوە تاڵتر چی هەیه هاوڕێم،
دەنگی زوڵاڵت هەروا لە گوێم‌دا دەزرینگێته‌وە
@sezdeymang


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾

ئەم خاتوونه سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندە،
دەبێ لە دوو خولەک‌دا ئەو خزمەتانەی لەو دوو ساڵه‌دا کردوویەتی بیانڵێ ،
بۆخۆتان چاوی لێپکەن،
@sezdeymang
منیش ئەوە لە حەول‌دام پێی بڵێم دادە گیان ئەوەی تۆ لە دووساڵ‌دا کردووتە لە سەدساڵ‌دا لە وڵاتی ئێمه ناکرێ و ئەگەر کارت لەوێ تەواو بوو سەرێکیش لە ئێمه بدە
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

" که تۆ دەڕۆی "

تۆ دەڕۆیی و
منیش هەرگیز
سوێندێکم بە زاردا نایه
نە سوێند دەخۆم بە با و هەتاو
نه بە دڵی شێت و ڕوخاو
نه بەلێوی ماچ نەکراو
نە بە ڕۆیشتنی هەنگاو هەنگاو
تۆ دەڕۆیی و
شێعرەکانم
لەسەر رێگەت ڕادەوەستن
غەزەله‌کان
ئاگر جەستەیان دەگرێت و
تۆش ئاوڕیان لێمەدەوە
نەکا دیسان عاشقت بن و
دیسان خۆیان بهۆننه‌وە
تۆ دەڕۆیی
وەکوو ساڵانی بێ تۆییم
بەیانیان پێنوسەکەم
لە قوڵپەی گریانی دەدا
دەفتەرەکەم
ڕەشپۆش دێته بەرامبەرم
تۆ دەڕۆیی و
غەزەل و قەڵه‌م و دەفته‌رم
لەسەر گڵکۆم یەک دەگرن و
سوێند
بە سەوداسەریم دەخۆن
#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang


گوڵه‌كەم شارى دڵم بێ تۆ كز و ماته مه‌ڕۆ
جەسته و رۆحى منه، فەرشه له ژێر پاته مەڕۆ

چاوەكانت كه دەفه‌رمون به‌پەلەن كاتى سەفر
هەموو ترسم له پەله و لەو هەله و كاته،مەڕۆ

کاوە شەمسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

وەکوو یەلدایە باڵای عەڕعەڕی تۆ
هەنار جووتن لە سینەی مەڕمەڕی تۆ

دەڵێم ڕۆژی حەشر، من چوومە دونیا
هەتاکوو جارێ بۆ لام بێ گـــەڕی تۆ
ــــــــــ
کاوە شەمسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

"پاییز ۲"

پاییز هەرگیز تەواو نابێ
کێ دەتوانی
گوڕەی هەور بخینکێنێ؟
کێ دەتوانێ دەنکی بارانه بمرێنێ؟
زەرد و
سوور و
ئەرخەوانی
چۆن ته‌می مەرگ دێته سه‌ریان؟
دارستانه‌کان
عاشق دەبن
جلی نوێ دەکەنە بەریان

کێ دەتوانێ دڵی عاشقێک بمرێنێ؟

"یه‌لدا" دێت و
ئامێز دەکاتەوە بۆیان
بەفری چیا و کۆڵانەکان
وا لەژێر پێی
دوو دڵداری دەس‌له‌ملان
کرمەیان دێ
جگه‌رگۆشه‌ی پاییزێکی سەوداسەرن
جلی سەوزی بەهارانەش
نه‌وەی پاییزی عاشقه و
گڕ و تین هاوینانه نەتیژەیه و
خۆی دەخاته
ئامێزی ڕەزبەرێکی مەستەوە
پاییز هەرگیز تەواو نابێ
کێ هەیە لە پاییز عاشقتر؟
کێ دەتوانێ دڵی عاشقێک بمرێنێ؟


#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

گۆرانی : خاکی ڪووچەی یارەکه‌م.......
چەند جارم وت....

دەنگ : "خۆزگە ئازاد"

@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

" پاییزانە "

کاتێ کە خۆر ئاوا دەبێ
ون لە ژوانی تۆدا منم،
ئەو خۆشی بەرەو ژوان دەچێ
لەو ژوانەشدا شەیدا منم،

ئێوارەی پاییزە و زریان
شێوەی بە هەناسەی منە
خۆر و مانگ و ئەستێرە ون
ئاسمانیش لێیان دوژمنە

ئاسۆ سوورە و سوورتر دەبێ
دەڵێی خوێنی لێ پڕژاوە
نەکا لە ژوانەی ئەولادا
شیریان لەڕوی یەک کێشاوە

لە سوچێک‌ تەنیام و غەریب
تەمی ئێوارە دایگرتووم
ئەوە یەکەم‌ جارم نیە
لەم ژوانە ساردەدا خەوتووم

مانگ و چۆم هاواڵی من بوون
من کوڕی کویستان و شاخم
گەردوون بەلاڕێدا ڕۆیی
ئێستێ پڕاوپڕ لە ئاخم

دەور و بەر و ئاسمانم لێڵ
ساردتر دەبێ کزەی زریان
هەرچی وەبیرم دێنەوە
هەموو دەسپێکیان بە "بریا"ن

مات و بێدەنگ هەڵکوڕماوم
وەک چۆلەکەی چلەی زستان
خەمی دوریت دایگرتووم
لێم بڕاوە هێزی هەستان

دەنگت هاتە بەر گوێی سڕم
بەشوێن ئەو دەنگە چوومەوە
شێعر و ئاواز لێم‌هاڵاون
هەر چوار دەوریان گرتوومەوە

ئێوارەی پاییزە و دیسان
شێعرت دەدەمێ بە دیاری
تۆش ئامێزتم پێشکەش پکەو
بمێنەوە بە یەکجاری ...

ـــــــــ
کاوە شەمسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

سه‌قز هەسته
قه‌ت نەتبینم به‌ژاکاوی
نه‌بیسم نه‌یارت بڵێن
هه‌ڵپڕوزاوی
سه‌قز هەسته
مانگی ئاسمانت بگۆڕە
گه‌ر به مانگه‌شه‌و سووتاوی
سه‌قز هه‌سته
هه‌ڵۆ و ته‌واری ئه‌م زێدە
له چوارلاوە
دەوریان داوی
سه‌قز هه‌سته
مانگی ئاسمانت بگۆڕە
تۆ له پێناو مانگ سووتاوی

#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾


"به‌یانیت باش"

بەیانیت باش،گوڵی بۆن‌خۆش،گوڵی سوور،
بەیانیت باش، عه‌زیزی دڵ، له‌من دوور

بەیانیت باش،خەواڵوون چاوی مەستت،
شەوێ لێوم له ژوانی تۆ بوو، گەستت،

بەیانیت باش، هه‌وێنی پێکه‌نینم،
تکەی ئاونگی شێعری پڕ ئه‌وینم،

بەیانیت باش، شه‌پۆلی شەونمی شه‌و،
بەیان هات و تکایه سه‌ر لقی خه‌و،

بەیانیت باش،قژت لوول و بڵاوە
دەڵێی بەزمی شەوێیه،تێکه‌ڵاوە،

بەیانیت باش ،به‌یان هات و حه‌زینم
هه‌تا شە‌و بێ و له ژوانێ تو دەبینم
ـــــــــــــ
کاوە شه‌مسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

🌷 پێشکه‌ش به هەموو کچانی شارەکه‌م 🌷

" کیژی بۆکانی "

بە ڕەوت و خوو و بزەی جوانی،گوڵم زانیم کە ئەعیانی
بەناز و هێور و شۆخه،بوێرە کیژە بۆکانی

هەموو ڕۆژێ لەگەڵ سروە،شەقامی شار دەخەمڵێنن
وەکوو ڕۆژە شەوی بۆکان،بە تیشکی چاوی کیژانی

لە کۆڵان و شەقامی‌دا،خەفەت ناوێرێ سەر هەڵدا
پڕی قاقایی کیژانە ،هەموو کۆڵان و ماڵانی

کە خۆر دەڕوات و شەو دادێ،کچان دێنە شەقامی شار
وەکوو ئەستێرە بێتە خوار،وریشەی دێ خەیابانی

جەغەتووی شۆخ بە نێو شارا، شەپۆلی پڕ لە ئاوازە
دەڵێی لە ژوان بەجێ ماوە،بە چاوی پڕ لە گریانی

کچان دێنە قەراخی چۆم،قژی ئەو شۆخە دادێنن
بزەی دێتە سەری لێوان،ئەویش دەڕوا بەرەو ژوانی

لەهەر شوێنێ وەفا مابێ،کچی بۆکانی ڕایگرتووە
خەفەت ناتوانێ میوان بێ،لە ناخی لاوی بۆکانی

ـــــــ
کاوە شەمسی ۱۳ / ۲ / ۸٦

@sezdeymang


Репост из: سێزدەی مانگ
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

هاتنی جێژنی مەلوود لە هەمووان پیرۆز بێت

@sezdeymang


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

🌾 بۆ سەفەرە هەرمانەکەی باوکم 🌾

" مه‌رگی خۆرەتاو "

له پاش مەرگى
خۆره‌تاو
فرمێسك قەتيس مابوو
له چاوانما
هەورێكى ڕەشم بەدى كرد
فرمێسكەكانى
خوڕ ده‌هاتنه خوار
كوتم:
هەوره تۆ زۆر جاران
زيارەتى خۆرت كردووه،
زۆرجار پێش تيشك‌و تينت گرتوه،
كه چى ئێستاکه
ڕەشت پۆشيوه
شين دەگێڕى،
تەنيا ساتێكه نەت‌ديوه،
فەرمووى كوڕم
گەر خۆرنه بێ
نه ڕەشى من خۆى دەنوێنێ
نه بارانم ژين دەروێنێ،
هه‌ركاتێ چومه خزمەتى
دەستى به قژم دادێنا
هەموو جارێكيش
دەيلاوانمەوه
گرمه و بارانم هەر له ئەو ڕابوو
ئەو دەيتواندمەوه .
ــــــــــــــ
کاوە شه‌مسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

ئاسۆ سوورە و سوورتر دەبێ
دەڵێی خوێنی لێ پڕژاوە
نەکا لە ژوانەی ئەولادا
شیریان لەڕوی یەک کێشاوە

#کاوە_شەمسی
@sezdeymang


🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

دارچنارەکه‌ی جێژوانمان
منی بینی
هاتۆته گۆ
گه‌ڵاکان دەکه‌وتنه خوارێ‌و
پڕپڕپڕبوون
له قسه‌ی تۆ،
دەڵێن بێ من
دێیه‌ ئه‌وێ
گوایه هێشتا دێیه ژوانم
که‌چی من ساڵه‌هایه
له ژوانی
هه‌ورو بارانم ...

#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang


🌾✌️🌾✌️🌾✌️🌾✌️🌾✌️🌾✌️

چه‌قڵی چاوی نەیارانم
باڵای دوو کچه گریلایه
یه‌کیان چه‌کی به‌دەستەوە
یەک مامۆستای جوغڕافیایه

#کاوە_شه‌مسی
@sezdeymang

Показано 20 последних публикаций.

84

подписчиков
Статистика канала