فرتوفێڵی ڕاگواست و ڕادەست لە نێو سیستەمە ڕۆژئاواییەکاندا
لە پەراوێزی گرتنی شێخ کرێکار بۆ ڕادەستکردنی بە ئیتالیا
✍ نووسینی: شێخ ئەبووقەتادەی فەلەستینی خوا بیپارێزێت
📋 وەرگێڕانی: شاباز کوردی
لە چەندین دۆسیەی براگەلێک لە زیندانەکانی بریتانیادا، کە ساڵانێکی دورودرێژیان لەگەڵمدا بەسەربرد لە زیندانی بریتانیا، زیندانیکردنی ئەو برایانە لە نێو گەمەی ڕادەست و ڕاگواستدا بوو، ساڵانێکی زۆر لە زیندانەکانی بریتانیادا دەمانەوە بە نیازی ئەوەی هەلێک هەڵکەوێت بۆ قازییەکان بۆ ڕادەست کردن یان نەکردنیان، ئیتر بەو شێوەیە زیندانییەکەیان درێژەی دەکێشا سەختتر لە حوکمدراوەکان.
هەروەها کاتێک بریتانیا بە هۆی یاسا تایبەتەکانییەوە نەیدەتوانی دادگایی کەسێک بکات، بە جۆرێک ئاماژەی دەدا بە ئەمریکا تا بۆ نموونە ئەو داوای بکات و لە دادگاکانی ئەمریکا دادگایی بکات، لە دادواشدا وڵاتەکان هەموو ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی خێرای گیراوەکان هەر دواوبەدوای دڵنیا بوونەوە لە ناو تەمەنەکەی، ئەمەش بەسەر موسوڵماناندا نەبێت بەسەر کەسدا جێبەجێ ناکرێت، زەڵام بۆ ناموسوڵمانان ئیتر ئەوە چیرۆکی گەمەکانی حکوومەت بۆ ڕادەستنەکردنەوە زۆر و بڵاوە، تەنانەت لەگەڵ هەبوونی تاوانی هەرەگەورەشدا.
جا خۆ دادگاکانی ئەمریکا گاڵتەجاڕییە لە دۆسیەکانی تیرۆردا، ئەوەتا ئەمڕۆ دادگاکانی ئەورووپاش وایان لێهاتووە، هەر ئەوەندە ناوی کابرا ئاڵابێت لە ناوی جیهاد ئیتر ئەوە بەسە حوکمی بیست ساڵ زیاتری بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەمەش هەمان گەمە بوو کە دەرەق بە ئاسانج کرا کاتێک کە ئەمریکا داوای کرد، لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا ڕێکەوت تا ئاسانج بە تۆمەتی دەستدرێژیی جنسی دادگایی بکرێت، وڵاتەکان لە هەندێک بابەتدا توند دەیگرێت و لە هەندێکیشدا ئاسان، لە نێوانیاندا ڕێدەکەون لەسەر داواکردنی کابرا بە پێی تۆمەتێک کە بیخاتە زیندانەوە.
گەمەی ڕاگواستنیش هەر بەو شێوەیە، گاڵتەجاڕییەکی وەک ئەوەیە کە باسکرا و بەڵکوو لەوەش زیاتر.
داستانی موسڵمانان و ڕادەستکردنیان بە ئەمریکا لە بریتانیا و وڵاتانی دیکەوە، وبۆ نموونە وەک ئەڵمانیا، پێویستی بە چەنین لاپەڕە و کتێب هەیە بۆ خستنەڕووی دۆخە تراژیدییەکەیان، گەمەیەکی ڕوون و ئاشکرایە، خۆزگە کات یارمەتیدەر بووایە بۆ ڕوونکردنەوە و نووسینیان تا خەڵک فرتوفێڵ و شێوازەکانی دەغەڵیی ئەوانە بزانێت، با ئیتر لافی دادپەروەریی درۆینە لەوێ کۆتایی بێت.
دۆسیەی شێخ کرێکاریش چیرۆکێکە لە هەمان جۆر، ئیتالیاش وڵاتی قازییە بەرتیلخۆرەکان، فاشیزمی هەڵکشاوە و دەمارگرژیی قێزەوندایە - بە تایبەت له باکووری ئیتالیا -، زیندانەکایشی بۆگەنە و پڕە لە تاوان، هەر لەبەر ئەوەشە هەڵیانبژادووە بۆ شێخ فاتیح کرێکار الله ڕزگاری بکات.
هەموو جارێکیش کە پڕ دەبم لە ڕق و قینی ئەو جینایەتکارە ڕۆژئاواییانەی، دەکەومە بیری جینیەتی ئەوانەش کە شێخیان ناچار کردووە وڵاتی خۆی بەجێبهێڵێت و بڕوات لەوێ بژێت.
تاوانە و تاوان بە کەمێک جیاوازییەوە.
کاناڵی شێخ ئەبوو قەتادەی فەلەستینی
@shabuqatadaku