فەتوای زانایان


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


ئەم کەناڵە تایبەتە بە وتەی زانایانی ئوممەت و فەتواکانیان

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


لیستی کەنالەکان
...............
قورئان هەوارگەی دڵانە
@quranhawrgaydlana
🌹
توێشووی قیامەت
@lasayaiquraan
🌹
قورئان خوێن عبدالمجیب
@abdulmujeb2000
🌹
وتەی زێرین
@httpswtajwanekan
🌹
شووشەکان
@elqawareer
🌹
وتەو فەرموودە
@wtawfarmuda
🌹
نور الاسلام
@n00ral2slam
🌹
سروشتی جیهان
@Srushti_jehan
🌹
جیهانی وشە
@jehane_wsha
🌹
خەندەی ژین
@muslimah2020
🌹
الاخوة في الله
@alukhwa44emania
🌹
فرسەت محمد
@frsat_mahamad
🌹
وەلامەشەرعیەکان بۆ پرسیاری خوشکان
@xald1
🌹
تۆ زۆر ناوازەیت
@payami_islam0
🌹
فێربونی زمانی تورکی
@Ferbunyzmanturkey
🌹
احفظ الله يحفظك
@manhaj_alsalaff
🌹
مزگەوتی بەهەشت
@Mzgawtibahasht
🌹
قورئان شیفای دڵە
@quran_shefay_dla
🌹
فێربوونی قورئان
@learnqurankarim1
🌹
حیجابی ئیناس
@ENAShejab
🌹
ماموستا رەوەند قەرەداغی
@rawand_kurdy
🌹
زانکۆی پزیشکی
@medical_university1
🌹
خادمة القرآنوالسنة
@Xadimatl_quran_wsuna
🌹
القارئ آزاد پێنجوێنی
@azad_penjweny
🌹
نوسینەکانی آزاد پێنجوێنی
@qanat_azad_penjweny
🌹
بانگدان
@bang_azad_penjweny
🌹
باران
@LabarXwdaa
🌹
گوڵ نامۆ
@Gullnamo
🌹
شەیدایانی ماڵی خوا
@makaumadena
🌹
فەتوای زانایان
@wtawofatwa2019
🌹
وتە ناوازەکانی زانایان
@wtayzanakan
🌹
تۆماری خوێندنەوە
@txwendinewe
🌹
زمانی عەرەبی
@ar1bi
🌹
خەندەی هەژارێک
@xandakam
🌹
•⊰ دار المـتـقـیـن ⊱•
@only_islamakam
🌹
جنات النعیم
@janatallna3em
🌹
دایکی هانا
@RugayEslam
🌹
قورئان
@Qurhan1
🌹
پاداشتی ئیماندار
@PadashtyEmandaran
🌹
رێگای ئیمانداران
@Reigae_emandaran
🌹
ماموستا سۆران عبدالکریم
@soranAbdulkarem
🌹
ماموستا عادل عزت
@Bangxazan
🌹
قورئانی پیرۆز
@Quranykarem
🌹
تەفسیری قورئان
@TafsirQuran_Piruz
🌹
خاتونەکەم
@Khatonakam
🌹
بانگخوازانی ئیسلام
@BangKhuazaniIslam
🌹
باڵامبۆ
@balambo11
🌹
فقە السنة والاثر/كوردی
@asuna33
🌹
گوڵزاری بەهەشت
@Gullzariibahasht
🌹
غرباء
@ghwraba
🌹
سایە ڕانیەیی
@Sayranaey
🌹
وتەی زانایان
@wtayzanayan1
🌹

سپسکرایبی ئەم چەنالە بکەن

https://m.youtube.com/channel/UC-bqpnv56hmU6c4tv1Jix_g

⌚لیستەکە لەکاتژمێر ۱٠ ی شەو دادەنرێ تا ۷ بەیانی


٥٨٩ـ حوکمی قوت دانی لکاوی ناو دەم؟

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قووت دانی لکاو ڕۆژوو ناشکێنێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان)

المجموع (6/317


٥٨٨ـ گەر کەسێک لە ڕۆژی ڕەمەزان لە هۆش خۆی بچێت ڕۆژووەکەی دەشکێت؟

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کاتێک لەھۆش خۆ چوو ھەموو ڕۆژەکە ، بەئاگا نەھات ھیچ کاتێک لەو ڕۆژە ، ئەوە ڕۆژووی دروست نییە ، لەسەر وتەی ئیمامی ئێمە و شافعی ....

وە ھەر کاتێک لەھۆش خۆ چوو بە ئاگا ھات لە بەشێکی ڕۆژ ، ڕۆژووی دروستە ، جا چ لە سەرەتاکەی بێت یان کۆتایی یەکەی بێت . ))

"المغني" (3/12).


٥٨٧ـ ئایا بەنج ڕۆژوو دەشکێنێت ؟

پرسیار کراوە لە ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت : سەبارەت بە بەنج لەسەر ددان دادەنرێت لە ڕۆژی ڕەمەزان ، ئایا قەزا کردنەوەی ئەو ڕۆژووەی لەسەر ئەگەر بەنجی دانا ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نەخێر ، چونکە بەنج ڕۆژوو ناشکێنێت ، بەنج لە شوێنێک دان کاریگەری لەسەر ئەو شوێنە ھەیە بە سڕ بوون ، بەڵام نەگاتە گەدە ، ھەر کەسێک بەنج لێیدرا و بەڕۆژوو بوو ، وە ڕۆژووەکە چ سونەت بێت یان واجب ، ڕۆژووی دروستە . ))

نور علی الدرب .


٥٨٦ـ کەسێك ئاو لەدەم وەردەدات لەکاتی بەڕۆژووب بوون ئایە پێویستە دەمی تەواو هیشک بکاتەوە؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( واجب نی یە رۆژووگر تف بكات ئەگەر ئاو بخواتەوە كاتی بانگی بەیانی ، لە هاوەلان نقل نەكراو مروڤ كاتێک ئاو دەخواتەوە كاتی بانگی بەیانی دەبێت تف بكات هەتا ئاو لە دەمی بڕوات بەلكو چاو پۆشی كراوە ))

شرح الممتع ج٦ لاپەرە ٤۲۸

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( متولی و بێجگە لە ئەو دەلێن : ئەگەر رۆژووگر ئاوی لە دەم وەردا ئەوەی لەسەری واجب بێت فرێ دانی ئاوەكەیە لەدەمی ، لەسەری نی یە دەمی خۆی وشك بكاتەوە بە پارچە پەروێک یان شتی تر بێ جیاوازی نێوان زانایان ))

المجموع ج٦ لاپەڕە ۳۲۷


٥٨٥ـ ئافرەت بە ڕۆژووە پێش خورئاوا بوون هەستی بەئازاری حەیزە كردووە بەلام دوای بانگی مەغریب واتا خورئاوا بوون خوێنی حەیزە دەرچووە ئایا ڕوژووی دروستە ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پسیار لێکراوە ئەگەر ئافرەت توشی حەیزە بێت دوای خورئاوا بوون بە ماوەیەكی كەم حوكمی رۆژووی چییە ؟

لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( وەلامی ئێمە لەسەری رۆژووەكەی دروستە ئەگەر چی پێش خۆرئاوا بوونیش هەست بە ئازاری حەیز بكات ، بەلام دەبێت خوێن نەبینیت كە دەرچووە ئیلا دەبێت دوای خۆرئاوا بوون بێت ئەوا رۆژووەكەی دروستە ، ئەوەی رۆژوو پووچ دەكات دەرچوونی خوێنی حەیزە نەك هەستكردن بە ئازاری حەیزە ))


٥٨٤ـ ئايا قووت دانی بلغەم رۆژوو دەشكێنێت 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( جیاوازی هەیە لە نێوان زانایانی مرجعی قورئان و سونەتە ، ئەگەر ئێمە بە گومان بین لە كردەوەیەك ئایا پووچە یان نە ؟

ئەسل وایە پووچ نی یە ، كەوایە قووت دانی بلغەم رۆژوو ناشكێنێت ئەوەی گرنگ بێت مروڤ واز لە بلغەم بهێنێت هەول نەدات لە خوارەوەی گەروو بهێنێتە ناو دەمی بەلام ئەگەر هاتە ناو دەمی با فرێ بدات جا چ بەروژوو بێت یان بێ روژوو بێت ، سەبارەت بە شكانی رۆژوو بە بەلغەم پێویستی بە بەلگەیە .....)) المجموعە فنتاوی ابن عثیمین ج۱۹ لاپەرە ۳٥٦

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دفەموویت : (( وتەی ڕاست بلغەم ڕۆژوو ناشكێنێت هەتا ئەگەر بگاتە ناو دەم و قووتی بدات ، بەلام مروڤ نابێت قوتی بدات چونكە زانایان بە حەرامیان داناوە چونكە شتێکی بە بێزە نابێت مروڤ قوتی بدات )) القاء الباب المفتوح

شێخ الألبانی پسیار لێکراوە سەبارەت بە بلغەم لە لووت دێنە خوارەوە بۆ گەروو ئایا رۆژوو دەشكێنێت ؟

لە وەلام دا گوتی : لە لووتەوە راستەوخۆ بۆ گەروو رۆژوو ناشكێنێت ))


٥٨٣ـ جاری وایە هەندێک خواردن لەبن دەدانەکانەکان دەمینێتەوە، ئایە گەر قوتی بدەیت ڕۆژوو دەشکێنێت؟

ابن قدامە ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ئەو خواردنەی لە نێوان ددان دەمێنێتەوە ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەكەم // خواردنەكە زۆر كەمە ناتوانیت بیجوێنیت ئەگەر قووتی بدات رۆژووەكەی ناشكێنێت ، چونكە خۆ لێ پاراستنی قورسە ناتوانێت لێی رزگار بێت وەك ئاوی دەمی مروڤ وایە . ابن منذر دەلێت هەموو زانایان لەسەر ئەمە یەك دەنگن .

حالەتی دووەم // خواردنەكە زۆرە دەتوانێت بیجوێنێت ئەگەر لە ناو دەمی جوواندی هیچی لەسەر نی یە ، ئەگەر بە ئەنقەست قوتی دا رۆژووی دەشكێت و لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ... ))

المغنی ج۳ لاپەڕە ۲٦٠


٥٨٣ـ ئایە ئاوهێنان(الاستمناء) ڕۆژوو دەشکێنێت؟

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەروەها استمناء ڕۆژوو دەشکێنێت چونکە شەهوەتی تێدایە و مەنی دەردەچێت ..... )) مجموعة الفتاوی ج۲٥ لاپەڕە ۲٥۱

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( استمناء لە ڕۆژی بە ڕۆژوو بووندا ڕۆژوو دەشکێنێت ئەگەر بە ئەنقەست بێت و مەنی دەربچێت ، وە لەسەری واجبە ڕۆژوو بگرێتەوە ئەگەر ڕۆژووەکەی بێت ، .....)) مجموعة فتاوی ابن باز ج۱٥ لاپەڕە ۲٦۷


٥٨٢ـ ئایا ئەگەر بیر لە جماع " جووت بوون " بکەیتەوە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا پاشان مەنی دەربچێت ڕۆژوو دەشکێت ؟

لە الموسوعة الفقهية باس كراوه دەلێت : (( حنفی و شافعی بۆ ئەوە چوون کە ھاتنە خوارەوەی مەنی و مەزی بە نەزەرکردن و بیرکردنەوە ڕۆژوو ناشکێنێت ، وتەی ڕاستی شافعییەکان ئەوەیە ئەگەر زیادەڕەوی بکات لە نەزەر یان نەزەر دووبارە بکاتەوە مەنی بێتە خوارەوە ڕۆژووی پووچ دەبێت .

مالکی و حنابلە بۆ ئەوە چوون کە نەزەر کردنی بەردەوام ڕۆژوو دەشکێنێت ، چونکە ھاتنەخوارەوەی مەنی یە بە خۆشی پێ بردن دەتوانێت خۆی لێ بپارێزێت .

بەلام ھاتنەخوارەوەی مەنی بە بیرکردنەوە ڕۆژوو دەشکێنێت لە لای مالکیەکان ، وە لای حنابلە ڕۆژوو ناشکێنێت چونکە ناتوانی خۆتی لێ بپارێزی ))

" الموسوعة الفقهية " ( 26 / 267 ) :


٥٨١ـ ئافرەتێک لەتەمەنێکی بچووک تووشی حەیز دەبێت، واگومان دەبات ڕۆژی لەسەر نیە ڕۆژووی نەگرتووە ئێستا چی بکات؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ڕۆژوو تەرک بکات بە نەزانین گومانی وابێت ڕۆژوو لەسەری واجب نییە، وەک ئەوەی کچێک بچووکە بالغ بووە بە حەیز، گومانی وا نییە بالغ بوون ناهێتە دی ئیلا بە گەیشتن بە تەمەنی پازدە ساڵی، ئەوە واجبە لەسەری ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکاتەوە، چونکە واجبەکان لاناچن بە نەزانین.

ئەم بابەتە زۆر ڕوودەدات لە كچە بچووکەکان کاتێک تووشی حەیز دەبن، شەرم دەکەن لە ئەهلی خۆیان بپرسن کە تووشی حەیز بووە، بۆیە بەڕۆژوو نابێت، هەندێک جاریش بەرۆژوو دەبن هەتا لە ڕۆژەکانی حەیزیشدا.

ئێمە بەو ئافرەتە دەڵێین کە بەڕۆژوو نەبووە دەبێت مانگەکان قەزا بکەیتەوە کە دوای بالغ بوون بەڕۆژوو نەبوویت.

وە بەو ئافرتەش دەڵێین کە بەڕۆژوو بووە لە ڕۆژەکانی حەیز دەبێت ڕۆژووەکان دووبارە بکەیتەوە چونکە ڕۆژوو لە حەیزدا دروست نییە).

فتاوى نور على الدرب للعثيمين (11/ 2) بترقيم الشاملة.


٥٨٠ـ ئایە گەر ئافرەتێک لەکاتی بەڕۆژو بوون تووشی حەیز بێت دەتوانێت خواردن و خواردنەوە بخوات؟

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (جیاوازی نییە لەنێوان زانایان ئەگەر خوێنی حەیز وەستا دوای فەجر، ئەوە ڕۆژووی بۆ حساب نابێت و دەبێت قەزا بکاتەوە، واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە لەسەر وتەی حەنەفی و حەنابلە، لەسەر وتەی مالکی و شافعی واجبە نییە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە).

الموسوعة الفقهية (18/318).


٥٧٩ـ من ئافرەتم چەند ساڵە زەکاتی زێڕم نەداوە ئایا دەبێت زەکاتی ئەو ساڵانە هەمووی بدەم ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکرا ئافرەتێک زێڕی خۆ ڕازاندنەوەی هەیە و چەند ساڵە زێڕی لەلایەتی ، پاشان زانیوویەتی کە زەکات دان لێی واجبە ، ئایا دەبێت زەکاتی چەند ساڵی پێشوو بدات ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەرت زەکات بدەیت لەو کاتەی زانیوتە ، ئەوەی پێشتر نەت زانیووە ئەوە هیچ زەکاتی لێ نادەیت ، چونکە ئەحکامەکانی شەرع ئەو کاتە لەسەرت واجب دەبێت دوای زانین ))

فتاوی ابن باز ج۱٤ لاپەڕە ۱۱۱


٥٧٨ـ ئایا ئافرەت زەکاتی زێڕ دەدات ئەگەر هەڵیواسێت بۆ جوانی ؟

محمد الٲمین الشنقطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات دان هی ئەو زێڕەی کە ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە باشترە و دلنیا تره ، چونکە هەر کەسێک خۆی لە شوبهەکان بپارێزێت ئەوە دین و نامووسی سەلامەت دەبێت و پارێزراو دەبێت ، واز لەو شتانە بهێنە کە گومانی تێداییە بەرەو ئەو شتەی کە گومانی تێدانییە ، وە زانستیش لە لای خوای گەوریە . ))

اضواء البیان ج۲ لاپەڕە ۱۳٤


٥٧٧ـ من قەرزارم و مالم هەیە ئایا زەکاتی مال بدەم قەرزاریشم ؟

زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( وتەی ڕاست ئەوەیە قەرز نابێتە ڕێگر بۆ زەکات دان ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کرێکاری کۆکردنەوەی زەکاتی ناردووە ، نقل نەکراوە بە کرێکارەکانی ووت بێت سەیری بکەن ئایا قەرزارن یان نە . ))

فتاوی اللجنة الدائمة ج ۹ لاپەڕە ۱٨۹


٥٧٦ـ حوکمی ڕۆژوو گرتن لەجیاتی کەسێک زیندووە ؟

قاضي عِياض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس لە جیاتی کەس نوێژ ناکات جا چ زیندوو بێت یان مردوو بێت ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس ڕۆژوو ناگرێت لە جیاتی کەس ئەگەر کەسەکە زیندوو بێت . ))

إکمال المعلم (١٠٤/٤) .

ئیمام لنووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قاضی و ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە نابێت کەس نوێژ بۆ کەسی تر بکات ، وە نابێت کەس ڕۆژوو بۆ کەسی تر بگرێت ئەگەر زیندوو بێت . ))

شرح صحیح مسلم (٢٦/٨) .


٥٧٥ـ کەسی بەتەمەن دەتوانێت بەهۆی بیتاقەتی و نەتوانینەوە بە ڕۆژوو نەبێت؟

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەسی بە تەمەن داچوو و پیرەمێرد ئەگەر ڕۆژوی لەسەر گران بوو زۆر ، بۆیان ھەیە ڕۆژوو بشکێنن و خواردن بدەن بۆ ھەر ڕۆژێک ، ......

ئەگەر نەیتوانی خواردنیش بدات ئەوە ھیچی لەسەر نییە ، بەڵگە : ( لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إلا وُسْعَهَا ) ، .....

نەخۆشێک ئومێدی چاک بوونەوەی نەبێت ، ڕۆژوو دەشکێنێت و خواردن دەدات بە ھەژار بۆ ھەر ڕۆژێک . ))

"المغني" (4/396) .


٥٧٤ـ کەفارەتی ڕۆژی چییە ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر ئەو کەسەی نەخۆشییەکەی بەردەوامە ، وە لەسەر نێر و مێ ئەگەر بە تەمەن داچوون و توانای ڕۆژوو گرتنیان نەبوو خواردن بدەن بە ھەژار بۆ ھەر ڕۆژێک ، جا چ خواردنەکە بدات بە ھەژارەکان ، یان خواردن ئامادە بکات و ھەژارەکان بانگ بکات بە گوێرەی ڕۆژەکانی مانگ ، ھەروەک ئەنەس بن مالك خوا لێی ڕازی بێت ئەمەی کردووە کاتێک پیر بوو ، سی ھەژاری کۆ کردەوە بەدیلی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان . ))

فتاوى الصيام لاپەڕە ١١١ .


٥٧٣ـ حیکمەت و سوودی ڕۆژوو چییە ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکەمیان : ئەوەی کە خوای گەورە ئاماژەی بۆ کردووە : " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ " [ البقرة : ١٨٣ ] ، لە سونەت وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من لم یدع قول الزور والجھل فلیس للە حاجة أن يدع طعامه وشرابه . "

دووەم : زانینی نیعمەتەکانی خوای گەورە لەسەر بەندەکان بە ئارەزووەکانی خواردن و خواردنەوە و نیکاح ، چونکە قەدری نیعمەت نازانرێ ئیلا بە دژەکەی ، ھەروەک دەوترێ : بە دژەکەی شتەکان دەناسرێن ، کەسێک بەردەوام تێرە و خۆشی بە خێزانی خۆی دەبات قەدری ئەم نیعمەتە باش نازانێت ، بەڵام ئەگەر ڕێگری لێ کرا و دابڕا لێی بە شەرع یان قەدەر ، ئەوا نیعمەتی خواردن و خواردنەوە و نیکاح دەزانێت ، چونکە ئەمڕۆ بۆی نییە ، بۆیە سوپاسی خوا دەکات کە بۆی ئاسان کردووە پێشتر .

سێیەم : ڕاھێنانی نەفس لەسەر ئارام گرتن ھەتا دەبێتە کەسێکی ئارام گر ، چونکە مرۆڤ ڕۆژ ھەیە کاتی ڕۆژوو گرتن برسی دەبێ یان تێنوو دەبێت ، ئەم ڕۆژووە دەبێتە ڕاھێنان ئارام گرتن لەسەر بزر بوونی شتی خۆشەویست ، ئەمە تەربییەتی نەفسی یە .

چوارەم : دەولەمەند دەزانێت پێویستیەکانی ھەژار چیین بەھۆی ڕۆژووە ، دڵی نەرم دەبێت و بەزەیی پێیدا دێتەوە ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەخی ترینی خەلکی بووە لە بەخشین ، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان کاتێک جبریل دەھات قورئانی لەگەڵ مراجعە دەکرد ، مرۆڤ نازانێت پێویستی یەکانی کەسی لێ قەوما و ئازارەکانی چیین ئیلا ئەگەر برسی بێت ، بەمە بەزەیی بە برا ھەژارەکانی دا دێتەوە .

پێنجەم : تەسک بوونەوە مەجاری بۆ شەیتان ، چونکە بەزۆر خواردن دەمارەکان خوێن پڕ دەبن و فراوان دەبن ، بە کەم خواردن مجاری تەسک دەبن ، مجاری خوێن شەیتان ھاتوچۆی پێدا دەکات ، لەبەر وتەی : " الشیطان يجري من ابن ادم مجرى الدم " لەبەر ئەوە فەرمان کراوە بەو مرۆڤەی ناتوانێ ژن بھێنێت بەڕۆژوو بێت ، بۆ ئەوەی مجاری خوێن تەسک ببێتەوە و شەھوەت کەمتر بێت و شەیتان زاڵ نەبێت بەسەر کەسەکەدا .

شەشەم : پارێزگاری یە بۆ زۆری رطوبات لە لاشە ، لەبەر ئەوە ھەندێک خەلک لەش ساغییان زیاد دەبێت بە ڕۆژوو گرتن ، ....

حەوتەم : لە پێش و پاش خێر و چاکە بەدەست دەھێنێت لە عیبادەتی خوا ، لە پێشی پارشێو خواردن ، چونکە پارشێو عیبادەتە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " تسحروا فإن في السحور بركة " ، وە ئەوەی بە دەست دێت کاتی ڕۆژوو شکاندن ، چونکە خۆشەویسترین بەندە لای خوا ئەوەیە پەلە دەکات لە ڕۆژوو شکاندن .

ھەشتەم : زۆربەی ڕۆژووگرەکان کاتیان ھەیە بۆ عیبادەت ، لەبەر ئەوە دەبینیت مرۆڤ کاتی ڕۆژوو گرتن عیبادەتی زیاد دەکات ، ڕۆژی بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون وەک یەک نیین ئیلا بۆ کەسێکی غافل ، غافل حالەتێکی تری ھەیە ، بەڵام مرۆڤی بە ئاگا و ژیر ڕۆژی بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون لەلای وەک یەک نیین . ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج٧ لاپەڕە ١٦


تۆماری خوێندنەوە، خوێندنەوەی کتێبە دواتر لەتۆمارێک کورت دەکرێتەوە، کەناڵێکە زۆر بەسوودە گەر بەتێڕامانەوە بخوێنیتەوە

tomarî xwêndinewe
https://t.me/txwendinewe

Показано 20 последних публикаций.

2 186

подписчиков
Статистика канала