یادی هێمن


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


@yadimamostahemn
بۆ پەیوەندێ دەگەڵ بەڕێوەبەری کان
hogrhelbst

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ترۆپڪی ڕزگاری
شێعر ـ مامۆستا هێمن
دەنگ ـ شەهید فەتاحی خۆراسانی
👇👇👇👇

https://telegram.me/yadyhymn




Репост из: هەناسەی خۆشەویستی
ساڵهایە من ڪتێبێڪ دەخوێنمەوە بەنێوے"ژن"تەژے لەئازارے مرۆڤایەتے،بڕڪ وژان،خۆشەویستے، لێ بوردەے وەفا و چاوەڕوانے....

م ئـ هۆگر
https://telegram.me/hogrheldst


Репост из: هەناسەی خۆشەویستی
بەیانیت باش {هەناسە}
شێعر ـ خاڵەی قازی
خوێندنەوی ـ سۆما حەسەنزادە

💜💜💜💜💜💜💜💜💜💜💜💜💜
https://telegram.me/henaseyxosewisty


مامۆستاهێمن
ئەسعەد لاجانے
سمڪۆ پاڪزاد

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

@yadyhymn


مستەفا دادار؛
مامۆستا هێمن؛
سمڪۆ پاڪزاد


👇👇👇👇
@yadyhymn


هاوینی ٦۴
فیروز حاتمی،هادی زیائەدینی؛مامۆستا هێمن،کەریمی قەیومی؛پەرویز جەهانی
#دانشتۆڪان
شۆفری ئاموزش وپروەرش؛شاڕخ هەورامی؛سمکۆ پاڪزاد،مستەفادادار
👇
@yadyhymn


Репост из: یادی هێمن
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
◾️ #مامۆستا_هێمن باسی #مامۆستا_هەژار دەکا:

"کەس لە #هەژار کوردی زانتر نییە

🕊ڪاناڵێڪ بۆ یاد وبیرەوەرێڪانے مامۆستا هێمن👇
https://telegram.me/yadyhymn


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
◾️ #مامۆستا_هێمن باسی #مامۆستا_هەژار دەکا:

"کەس لە #هەژار کوردی زانتر نییە

🕊ڪاناڵێڪ بۆ یاد وبیرەوەرێڪانے مامۆستا هێمن👇
https://telegram.me/yadyhymn


📸وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری//

ساڵی ۱۳۶۶ی هەتاوی، لە چەپەوە: مامۆستا محەممەد ماملێ، حاجی قادر قادری"هیوا"، خالید حیسامی"هێدی" و نەناسراو، لە سەر گڵکۆی مامۆستا هێمن


@Hawllati


📚لە شاخەوە بۆ شار


دەگە ل سڵاو وڕێزم بۆ هاوڕێی خۆشەویست و نیشمان دۆست وتاراوگە نیشن
سپاس بۆ سرەنجی جوانت بۆ خوێندنەوەت
کاکە گیان من تا بیرەوەری هێندێڪ لە گەورە پیاوانی ناو حیزبم نەخوێند بۆوە وەک بەڕێزتانم بیر دەکردوە دەمکووت لەوانەیە هێمن تووشی هەڵەی سیاسی بوو بێ دوایە وردە وردە وە شڪ کەوتم ، بەڵام کاتێک بیرەوەرێکانی مەلا ڕەسوڵی پێشنەمازم خوێندەوە بۆ م دەرکەوت کە شەڕ لەسەرلێفەی مەلای بۆوە ،بووم دەرکەوە کە خۆمە خۆمە هێمنی کرد بەهێمنی حەوت کەسی ، جا خۆشتر لەهەمووی ئەو ڕێگایەی ئەوکات وهێمن وتاقمی حەوت کەسی پێیان دروست بوو ئێستا هەموو حیزبە سیاسێکان خۆی بۆ دەکووتن و هەنگاویان پێدا هەڵێناوەتەوە . تکایە بیرەوەرێکانی مەلا ڕەسوڵ بخوێنەوە بۆت دەردەکەوێ کە هێمن وهەموو ئەوانەی پاشماوەی کۆمار بوون چۆن حەولی چکۆڵە بوونیان دراوە چۆنیان سووکایەتی پێ کراوە؛
هێمن شاعیری نەتەوەی بوو هەر بەشاعیری نەتەوەی مرد و هەر بەشاعیری نەتەوەی مایەوە
هێمن هیچ کات سەر بەتاقمی حەوت کەسی نەبوو هەموو ئەوکەسانەی ئەو بووختانەیان بۆ هەڵبەست ئێستا بەردی پەشیمانیان لەچۆکی خۆیان داوە و بەشان وباهۆی هێمن هەڵدەڵێن
هێمن لەشاخ دابڕا وچوو لە شار گوڤاری سروەی پێک هێنا ئەوسروەی کە زیاتر لە سەدان هەزار نەفەری فێری ڕێنووسی زمانی زک ماکی کرد ئەوسروەیەی بۆ ئاڕشێوێک بۆ پاراستنی بەیت وباو چیرۆک و زمان وکەلتوور
ڕەنگە لە داهاتوو ئەو شتانە زۆرتر ڕوون ببنەوە و دڵنیام هێمن تا لە کاتی مەرگی زۆرتر تێ پەڕێ لەناودڵی مێژوو ونەتەوە دا گەورەتر دەبێ
هێمن لە ڕوانەگەی منەوە شەهیدە
شەهیدێک بۆ چوار وەرزان
۱ـوەرزی ییەک ـ هێمن خۆی لەچینی برژوازی وئاغاوەت هەڵاوارد وبوو بە نوێنەری چینی چەوساوە و بن دەستی دەربەگایەتی و ئەودژایەتی کردنە بەڕوونی لەشێعرەکانی ڕا ڕەنگ دانەوەی هەیە
لەوێدا هێمن دەبێ دۆژمنی سەرسەختی بەرەی ئاغاوەت و دەس لەو ژیانە تیر وتەسەلەی هەڵدەگرێ ولە یەکەم وەرزی ژیانی دا بەدەستی کۆنە بەگ ئاغاوات وتەنانەت لە لە ترسی ئاشنای ئەحەمەق وخزمی خوێڕی هەستی بریندار دەبێ وشەهید دەکرێ
لەدوهەم وەرزی ژیانی دا کاتێک لەساڵی ۴۷ لەتاو چەوسانەوەی نەتەوەکەی و زوڵموو زۆری ژاندارم و ساواک و دوڵەتی پەهلەوی پەنا دەبا بۆ باشووری کوردستان دەس لە ژیان و ژن ومنداڵ و مڵڪ وماڵی هەڵدەگرێ و بەقەولی خۆی دەچێتە نێو مەتەرێزی شەڕەفەوە و پێ گرتەوە دەرچوو لە دارە دارە ڕێی گرتەوە ڕێگای قازی و ئاوارە بەداخەوە لەوێش بەسەر شەڕە دندوکەی دوباڵی حیزبەکەی دا دەکەوێ و لە بیرەوەری گێڕانەوەی هەموو ئەندامانی ئەوکاتی حیزب دا بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە چەندەی بێ ڕێزی پێ کراوە لێرەدا دوەمین وەرزی تەمەنی بەدەستی خۆشەویستانی خۆی شەهید دەکرێ
لە سێوەمین وەرزی تەمەنی دا دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و نیوە خودگەردانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیسان هێمن بوو بەقووربانی مل ملانەی نێوان حیزب و سەرکردایەتی و لەسەر ئەوەی کووتی ئێمە خەباتمان کرد کێشک بۆ خەڵکی بدەین نەک کێشک بەخەڵکی بدەین بێ ڕێزی وتەنانەت بەندیخانە و تێهەڵدانیشی بەخەڵات پێ گەیی وتەنانەت نێوی جاشیان بەسەر دابڕی و ولێرە دا لەشێعرێڪ بەنێوی خانە نشین چۆنیەتی شەهید کرانی خۆی بەدەستی ئەوکەسانەی کە جێگەی هیواو داهاتووی هێمن بوو بەچاوی خۆی دی و خەباتی خۆی لەشاخەوە بو شار ڕاگەند و بەکۆماری سروە فێرگەیەڪی کەم وێنەی بۆ زمان وکەلتووری نەتەوەکەی دامەزراند
.
لە وەرزی چوارومی شەهید کرانی هێمن دوای مەرگی
نەیاران ودۆستانی نەزان دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردوە کە هێمن بەئارەق دڕا و وئێستاشی دەگەڵ بێ هێندێ کەس بانگەشەی ئەوەی دەکەن کە هێمن شاعیر نیە و شێعرەکانی هەمووی شوعارن
بەڵام ئەگەر بمان هەوێ چاومان لەسەر ڕاستێکان نەچووقێنین هێمن هەر هێمنەوە تا سەردمی ژیانی لێمان دوورتر دەکەوێتەوە هێمن گەورەتر و جوانتر دەناسرێ و هێمن شاعیری نەتەوەی بوو دیسانیش دەڵێم سەر بەهیچ باڵێکی سیاسی نەبوو بەڵکوو بۆ خەباتێکی نەتەوەی ڕووی دەشاخ کرد بوو نەک خەباتی خۆمە خۆم وحیزبایەتی
هێمن ، هێمن بوو نەیدەویست بۆنی کەلاکی کۆن بکا نەیدەویست برا بڕای بکووژێ
ئەوەیە خەباتی لە شاخەوە بۆ شار


م ئـ"هۆگر"

بەرەبەیانی حەوتی خاکەلێوەی ئەوساڵ


نامەی خوێنەرێڪی خۆشەویست👆




ئەو کاتەت باش خاڵی من، ماندوو نەبی.هیوادارم شاد و تەدروست بی،باباتەتێکی بە پێزت لە سەر مام هێمن نووسیبوو و لە سەر ئیزنت لە ماڵپەڕی شاروێراندا بە نازناوەکەی خۆت بڵاوم کردۆتەوە بەڵام ڕستەیەکم لی پەڕاندوە ئەوەی کە فەرمووتە هێمن سەر بە هیچ کەس و لایەنێک نەبووە ، چونکە مێژوو ناگٶڕدرێ و مەخابن مام هێمنیش وەک خۆت فەرمووتە مرۆڤ بوو و مرۆڤیش بێ هەڵە نەبووە و نابێ، ئەگەر لە بیرت بی مام هێمن تاقمی حەوت کەسی بوو کە دواتر چوونە پاڵ حیزبی توودە و حیزبی توودەش نەک سەری بۆ ..................................، بە داوای لی بوردن .فەرموو ئەوەش لینی بابەتەکەت لە شاروێراندا


📚📚📚📚📚📚📚📚


{هێمنی مەزن و بەرچەسبے شوعار وچەندتەوەرێک}

هەمووئەوڪەسانەے ڪە پێیان وایە هەست وهەڵوێستے هێمن زۆرتر لاسەنگے بەلاے شوعاردایە ئەگەرلیان پرسے شوعارم بۆ شێڪەوە یان بڵێے شوعار لە ڕوانگەے ئێوە چۆن پێ ناسەدەڪرێ .دادەمێنن ،هێمنے مەزن پیش ئەوەے شاعیر بێ مرۆڤێڪے بەتەواوے مانا مرۆڤ دۆستە ئەو تەنانەت پێے خۆش نیە نەیارەڪانیشے دەسبەسەربن

ئارەزوومە هەرچے ئینسانە بەئازادے بژی
یان دەڵێ
شیوەنے من شیوەنے ئینسانیە
بانگے ئازادے وگڕووے یەڪ سانیە
لەهیچ یەڪ لە نووسراوەڪانے هێمن دا دژایەتے دەگەڵ هیچ هیزوو نەتەوەیەڪ نابیندرێ هێمن بەشێعرە بەناوبانگەے {ڪورد وئازەربایجانے}بۆ هەتا هەتایە مرۆڤ دۆستے و ئینسان بوونے خۆے سەلماند.شێعرے هێمن سەربە هەلوومەرجێڪے تایبەت نین لەشێعرے بڕۆ ئەے شاهے خاین دا ڪەزۆر ڪەس پیان واێە شوعارە نێوے هیچ ڪەسے نەهێناوە شاهے خاین سەدان وبگرە هەزاران ساڵے دیڪەش هەر هەیە بۆیه دەڵێم ئەوشێعرە قەت تازەگەرے خۆے لەدەس نادا هەموومان دەزانین مەبەستے ئەوڪێ بوو بەڵام نەینووسے بڕۆ ئەے محەمەد ڕەزاے خاین بۆ ئەوەے شێعرەڪەے نەبێتە شوعار ـ حەفتا ساڵ لەمەوبەر هێمن ئەوئاواتەے دەدڵ دا بوو
{ڕێگەیئاسن دەچێتە شاخے هەورامانەوە}
بەڵامئێستا ڕێگەے گوندەڪەے هێمن هەر ڪۆرە ڕێگەیە ونەوەڪانے هێمن بۆ ئیسفاڵتے ئاخ هەڵدەڪێشن
هێمن بەئاوات بوو چیدے نەدڕێ دەفتەرو ئەشعارے ڪورد ،بەئاواتبوو پڕ بێ تێڕ وجەواڵ مشت بێ عەمبارے ڪورد
بەئاوات بوو چیدے نەڪەوێ لە ڪوڵانان خەستەو بیمارے ڪورد
هێمن بەئاوات بوو شیرینے تەشێ ڕێس پۆ وبنۆڪ و ماشەرفڕێ بدا و وەدواے عیلم وخوێندن بڪەوێ بەئاوات بوو چے دے لە دیوەخانان گزیرے بەدفەڕ پارووے لەماڵے ڪرمانج بانەدا
هێمن بەتەواوے لاگرے سوڵح وتەبایے و یەڪ ڕێزے ماڵے ڪورد بوو هێمن سەربەهیچ باڵێڪے سیاسے نەبوو بەڵڪوو سەربە هەموو نەتەوەے ڪورد بوو
ئەوشانازے بە ڕەسەنایەتے زمانے دایڪے دەڪرد هێناے ڪەو بێژیڪے شێعرے دەس دایە و هەموو وشەو دەستە واژەڪانے باڵەڪەو ڪرد خۆے لە وشەے نامۆ وداتاشراو دزێوە و بەپێچەوانەے شاعیرانے پێش خۆش خۆے ڪەپەروەردے ناوفەقێ وموستەعیدے حوجرەڪان بوو ن هات لەسەر شێوازے وشەے ڕەسەن وخۆماڵے و دیالیڪتے بەیت وباو حەیران فەرهەنگێڪے هەرمانے بەناوے تاریڪ وڕوون بۆ بەرەے داهاتوو تۆمار ڪرد ـ ڕاوەبەرازـ نەورۆزے ڕزگارے ـ ڕاوەتاژے ـئاواتے بەرزـ بەهارے ڪوردستان ـبلوێرے شوان ـ یادگرے شیرین ـ بەهارے لادێ ـ ئارەق وتین و زۆر شێعرے دیڪەے هێمن پێش ئەوەے شێعربن فەرهەنگێڪے تەواو حەیارن ـ هێمن لە گێڕانەوەے بیرەوەرے دا ڪەم وێنەیە لە ڕاست وێژے و ڕوونڪردنەوە دا {لەڪۆوە بۆ ڪوێ}بۆخۆے ئاوێنەڪے باڵانوێنے ڕابردوویە
هەوارے خاڵے ڕۆمانێڪے ڕاستەقینەے ڪەم وێنەیە ناڵەے جوداے هاوارێڪے ژاندارڪانەے گەلێڪے چەوساوەیە تۆحفەے موزەفەریەے گەنجێڪے سەربەمۆرە پاشەرۆڪ هەگبەیەڪے پڕ لە گنجە
یادے هێمن بەخێر و ڕێگاے پڕبێ لە ڕێبوار وبەئاواتے ئاواتە وەدے نەهاتۆڪانی

م ئـ {هۆگر}

ـــــــــــــــــ👇👇👇
https://telegram.me/komarikordostan


وێنەیەڪی مێژوویی گرینگ و بە نرخ وڪەمتر دیتراو
لە ڕاستەوە
پێشەوای شەهید نەمر شەهید قازی محەممەد
مامۆستا هەژار موکریانی
مامۆستا هێمن موکریانی

لە خانەقای شێخی بوڕهان لە تەنیش مەرقەدی شێخی نەمر


بەڕێز و وێژەری دەنگ خۆش ڪاڪ عومەری ڕەسوڵی و خوالێ خۆش بوو مامۆستا هێمن


بەبۆنەی پەردەلادان
لەبەرهەمەکانی مامۆستا #هێمن
دەس خۆشانەیەک لە هەوڵدەرانی
ئەم ئەرکە پیرۆزە
#دیاری لێژنەی کۆمەڵایەتی #زاگڕۆس
مەهاباد 4/1/1397 هەتاوی
👇👇👇👇
httpas://telegram.me/yadyhymn


🦋 بەهاری کـوردەواری
🎵خوێندنەوە : مامۆستا هێمن
🎶 دەنگ : مامۆستا ماملێ


‍ ‍ ‍ 🎀 ڕێ‌وڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەکەیجی ناڵەی جودایی، پێک‌هاتوو لە دەنگ و دەس‌نووسی #مامۆستا_هێمن و چاپی تازەی کتێبەکە.

🗓کات: شەممە ٤ی خاکەلێوەی۹۷ی هەتاوی سه‌عات: ۱۷
🏛شوێن: تالاری وەحدەت

⚡️بەشداری کردنتان ڕێزگرتنە لە تەمەنێک تێکۆشانی ئەدەبی و فەرهەنگی مامۆستا هێمن، کە یەکێکە لە خۆشەویست‌ترین و ناسیاوترین شاعیرانی کوردی سەردەمی نوێ.

🔹پێوەندییە گشتی‌یەکانی شوڕای ئیسلامی شار و شارەداریی مهاباد
🔹بڵاوکەرەوەی سەرای هێمن سەر بە شارەداریی مهاباد

🆔 @HajeNews

Показано 20 последних публикаций.

91

подписчиков
Статистика канала