ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی کوردیی زانکۆی کوردستان


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئەم کەناڵە بە مەبەستی ئاراستەکردنی هەواڵی چالاکی و بەرنامەکانی تایبەت بە ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە دامەزراوە.

پێوەندی:
@E_Miraki
@Samankarimi1377
@Nianbarzanji

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


#اصلاحیە_زمان_مکان


خانه نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان dan repost
#اصلاحیه

#دوستان_به_دلیل_برخی_از_تغییرات_زمانی_از_جانب_وزارتخانه_جشنواره_نشریات_دانشجویی_از_تاریخ_قبلی_به_سه‌شنبه_۲۶_آذرماه_فردا_موکول_شده‌است_و_در_آمفی‌تئاتر_دانشکده_هنر_و_معماری_برگزار_خواهد_شد_دوستانتان_را_مطلع_فرمایید.




خانه نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان برگزار می‌کند:

📣 گۆڤار ۱


اولین جشنواره درون‌دانشگاهی نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان

تقدیر از نشریات فعال و برتر

همرا با برگزاری؛

کارگاه‌های:
۱. آموزش روزنامه‌نگاری
۲. آموزش ویراستاری
۳. آموزش روند انتشار نشریه دانشجویی
۴. آموزش طراحی و گرافیک و انواع آن در نشریات
۵. آشنایی با حقوق نشریات

پنل‌های:
۱. آسیب‌شناسی نشریات دانشجویی
۲. آسیب‌شناسی نشریات کُردی

نشست هم‌اندیشی فعالین‌حوزه نشریات

سه‌شنبه، ٢۶ آذرماه ١٣٩٨
دانشگاه کردستان، آمفی‌تئاتر دانشکده هنر و معماری


خانە نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان

@SPH_UOK


خانه نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان dan repost
خانه نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان برگزار می‌کند:

📣 گۆڤار ۱


اولین جشنواره درون‌دانشگاهی نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان

تقدیر از نشریات فعال و برتر

همرا با برگزاری؛

کارگاه‌های:
۱. آموزش روزنامه‌نگاری
۲. آموزش ویراستاری
۳. آموزش روند انتشار نشریه دانشجویی
۴. آموزش طراحی و گرافیک و انواع آن در نشریات
۵. آشنایی با حقوق نشریات

پنل‌های:
۱. آسیب‌شناسی نشریات دانشجویی
۲. آسیب‌شناسی نشریات کُردی

نشست هم‌اندیشی فعالین‌حوزه نشریات

چهارشنبه، ٢٧ آذرماه ١٣٩٨
دانشگاه کردستان، تالار مولوی


خانە نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان

@SPH_UOK


📣 جلسه معارفه انجمن‌های علمی و اساتید مشاور
▪ تقدیر و تشکر از اساتید مشاور سال قبل و دبیران شورای دبیران
▪ با حضور رییس دانشگاه و هیئت رییسه دانشگاه و اساتید فعال فرهنگی ‌و انجمن‌های علمی

📅 شنبه ۲۳ آذرماه
🕛 ساعت ۱۲:۰۰
🏢 تالار دانشکده هنر و معماری


انجمن علمی-دانشجویی گروه زبان و ادبیات کردی دانشگاه کردستان

@KLLSS_UOK


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
📣 بڕێک لە چالاکی و بەرهەمەکانی ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی کوردی و گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی هۆنە، زانکۆی کوردستان، سنە


ئامادەکردنی: جێگرایەتیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی زانکۆی کوردستان


ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی هۆنە، زانکۆی کوردستان، سنە
@HONE_UOK


گۆڤاری هۆنە dan repost
دیمەنێکی تر لە بەشداربووانی دووهەمین کارگەی لێکدانەوە و خەسارناسیی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆی کوردستان



@HONE_UOK


گۆڤاری هۆنە dan repost
دووهەمین کارگەی لێکدانەوە و خەسارناسیی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆی کوردستان

لە ڕاستەوە:
- دوکتۆر یادگار کەریمی (زمان‌ناس، پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەشی زمان‌ناسیی زانکۆی کوردستان)
- دوکتۆر بەختیار سەجادی (سەرۆکی بەشی کوردی و مامۆستای زمان و ئەدەبی ئینگلیزیی زانکۆی کوردستان)


@HONE_UOK


گۆڤاری هۆنە dan repost
دووهەمین کارگەی لێکدانەوە و خەسارناسیی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆی کوردستان

لە ڕاستەوە:
- دوکتۆر محەمەد حەق‌مورادی (کۆمەڵ‌ناس، بەرپرسی گۆڤاری بیر و هزر): وتاربێژ
- دوکتۆر زانیار نەقشبەندی (زمان‌ناس، ئەندامی لێژنەی زانستیی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان): وتاربێژ


@HONE_UOK


دووهەمین کارگەی لێکدانەوە و خەسارناسیی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆی کوردستان لە لایەن گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی هۆنەوە بەڕێوە چوو.

لەم دانشتنەدا گۆڤاری ئاوزین (گۆڤاری ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان) خرایە بەر باس و ڕانان.


لەم دانیشتنەدا دوکتۆر محەمەد حەق‌مورادی (کۆمەڵ‌ناس و خاوەن گۆڤاری بیر و هزر) و دوکتۆر زانیار نەشبەندی (زمان‌ناس و مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان) وەکوو وتاربێژانی پەنێلی لێکدانەوە و خەسارناسی ئامادە بوون.

سەرەتا ئێحسان میرەکی، بەرپرسی گۆڤاری هۆنە بەخێرهاتنی میوانانی کرد و پاشان کورتەیەکی لە سەر دۆخی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆ ئاراستە کرد. لەم پێشەکییەدا میرەکی ئاماژەی بەوە دا کە ڕادەی چالاکیی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆ زۆر لە خوارۆیە و لەم دواییانەدا ماڵی گۆڤارە خوێندکارییەکانمان نۆژەن کردۆتەوە و هیوادارین ئەم هەنگاوە کاریگەر بێت لە گەشەی دەڤەری گۆڤارگەریی خوێندکاری لەم زانکۆیەدا.

پاشان وتاربێژی یەکەم، دوکتۆر محەمەد حەق‌مورادی باسێکی لە ژێر ناوی گۆڤاری خوێندکاری و ڕێژەی ئەو لەگەڵ کۆمەڵگادا پێشکەش کرد. لەم باسەدا ئاماژەی بۆ مێژووی سەرهەڵدانی گوتاری ئەکادیمیک لە ئێراندا کرد و باسی دۆخی گۆڤارگەریی خوێندکاری و کوردی و ئاستەنگەکانی ئەم دەڤەرەی کرد. لە کۆتایی قسەکانیاندا ئاماژەیان بە چەندین خاڵی بەهێز و لاواز لە گۆڤاری ئاوزین کرد.

لە درێژەدا دوکتۆر زانیار نەقشبەندی وەکوو وتاربێژی دووهەم بە چەند پرسیارەوە باسەکەی دەست پێ کرد کە پێوەر و پێوانەی هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەم چەشنە گۆڤارانە چین و دەبێ لە چ ڕیزێکدا دایانبنین؟
دوکتۆر نەقشبەندی ئاماژەی بە گرافیکی ئاوزین و گۆڤارە خوێندکارییەکانی تر کرد کە دەبێ گەڵاڵەکانیان ژیرانەتر دابڕێژن و ئاگایان لە ستانداردەکانی ڕۆژی گۆڤارگەری ببێت.

دوکتۆر بەختیار سەجادی سەرۆکی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان یەکێک لە ئامادەبووانی کۆڕەۆە باسی جیاوازیی ژۆرناڵ و مەگەزین‌یان کرد و ئاماژەیان بەوە دا کە گۆڤارە خوێندکارییەکان لە ڕیزی مەگەزیندان و پێشنیاریان کرد کە زانکۆ ماڵپەڕی تایبەت بەم گۆڤارە خوێندکارییەکان ڕێک بخات بۆ دانانی فایل و ناسنامەی ئەم گۆڤارانە.

دوکتۆر یادگار کەریمی یەکێک تر لە ئامادەبووانی کۆڕەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە مامۆستایانی زانکۆ دەبێ زۆرتر و هەستیارانەتر ئاگایان لەم گۆڤارانە بێت و یارمەتیی خوێندکاران بدەن.

دوکتۆر زاهد شەمیش وەکوو مامۆستای بەشی شیمیی زانکۆ زیادی کرد کە دەبێ جیاوازیی نێوان گۆڤارە زانستییەکان و غەیرەزانستییەکان دیاری و ڕوون بکرێنە و پاشان قسە لە سەر گۆڤارە بکرێن.

شەفیع جەوادزادە بەرپرسی گۆڤاری بیدار لە درێژەدا وەکوو تێچنێک ڕەخنەی لەوە گرت کە بڕێک لە مامۆستایان لە جیاتی ڕاوێژ و هاوکاری، زۆرتر ئەمر دەکەن و گۆڤاری خوێندکارییەکان وەکوو سەکۆی دەنگی خۆیان چاو لێ‌دەکەن.

گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی هۆنە، زانکۆی کوردستان، سنە
@HONE_UOK

ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


🔸 کۆڕی خوێندنەوەی کتێبی پیاوێکی شەپقە ڕەشی، پاڵتۆ ڕەشی، پێڵاو شین لە نووسینی فەرهاد پیرباڵ


ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


🔸 کۆڕی خوێندنەوەی کتێبی پیاوێکی شەپقە ڕەشی، پاڵتۆ ڕەشی، پێڵاو شین لە نووسینی فەرهاد پیرباڵ


ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


🔸 کۆڕی خوێندنەوەی کتێبی پیاوێکی شەپقە ڕەشی، پاڵتۆ ڕەشی، پێڵاو شین لە نووسینی فەرهاد پیرباڵ


ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


🔸 پەنێلی خوێندنەوەی ڕۆمانی شەپقە ڕەشی، پاڵتۆ ڕەشی، پێڵاو شین؛ لە نووسینی فەرهاد پیرباڵ


لە ڕاستەوە:
- لوقمان هەورامی (خوێندکاری ماستێری زمان و ئەدەبی فارسی لە زانکۆی کوردستان)
- دوکتۆر یەدوڵا پەشابادی (مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان)
- دوکتۆر مەسعوود بینەندە (کۆمەڵناس و کارناسی توێژینەوەییی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان)
- ئێحسان میرەکی ( خوێندکار و سەرۆکی ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان)

ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🔸 بەشێکی کورت لە ڤیدیۆی نێردراوی فەرهاد پیرباڵ بۆ ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی کوردیی زانکۆی کوردستانی کە لە کۆڕی خوێندنەوەی کتێبی پیاوێکی شەپقە ڕەشی، پاڵتۆ ڕەشی، پێڵاو شین‌دا بڵاو کرایەوە.



ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


🔸 یەکەم دانیشتنی کۆڕی دوو‌حەفتانە لەگەڵ کتێب
🔸 خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوێکی شەپقە ڕەشی، پاڵتۆ ڕەشی، پێڵاو شین
🔸 نووسینی فەرهاد
پیرباڵ


ڕۆژی شەمە ۹ی سەرماوەزی ۹۸ی هەتاوی لە سنە، لە زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، لە تەلاری گۆراندا خوێندنەوەی کتێبی ڕۆمانی، پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین، لە نووسینی فەرهاد پیرباڵ، لە لایەن ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی کوردیی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە چوو.

ئەم کۆڕە یەکەمین دانیشتنی بەرنامەی دوو‌حەفتانە لەگەڵ کتێب بوو کە لایەن ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردی بەڕێوە دەچێت. لە سەرەتای کۆڕەکەدا، ئێحسان میرەکی، سەرۆکی ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردی، بەخێرهاتنی میوانانی کرد و هەروەها پاشان لە سەر چۆنیەتیی بەڕێوە‌چوونی کۆڕەکە و لە مەڕ کتێبەکە و فەرهاد پیرباڵ چەند وتەیەکی ئاراستە کرد.

لە بەشی دووهەمدا ڤیدیۆیەک بڵاو‌کرایەوە کە فەرهاد پیرباڵ بە شێوەی تایبەتی بۆ ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی کوردیی نارد‌بوو و لەم ڤیدیۆیەدا باسی چەند بیرەوەرییەکی خۆی و چەند بابەتێکی کرد کە بوونەتە هۆی نووسینی ئەم کتێبە و لە بەشی دواتر‌دا پەنێلێک بۆ خوێندنەوە و ڕەخنە و نرخاندنی کتێبەکە بەڕێوە چوو.

وتار‌بێژانی پەنێلەکە، دوکتۆر یەدوڵا پەشابادی، مامۆستای بەشی زمان و وێژەی کوردی، دوکتۆر مەسعوود بینەندە کۆمەڵ‌ناس و کارناسی توێژینەوەیی لە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان و هەروەها بەڕێز لوقمان هەورامی، خوێندکاری ماستێری زمان و وێژەی فارسی لە زانکۆی کوردستان، بوون.

لە سەرەتا‌دا د. پەشابادی بە شێوەیەکی فۆڕمالیستی ئاوڕی لە کتێبەکە دایەوە و چەندین تایبەتمەندیی فۆڕمیکی ئەم کتێبەی خستە بەر باس و ئاراستەی ئامادە‌بووانی کرد و هەروەها لە سەر چەندین تایبەتمەندی و تەکنیک لە نووسینەکانی فەرهاد پیرباڵدا قسەی کرد. هەروەها دوکتۆر پەشابادی ئاماژەی بۆ چۆنیەتیی گێڕانەوە و گێڕەوەر لە ئەو ڕۆمانە‌دا کرد.

@KLLSS_UOK

دوکتۆر مەسعوود بینەندە لە سەر ئەدەبی دیاسپۆرا یان ئەدەبی کۆچ چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و پاشان بە گشتی ئاماژەی بەوە دا کە کۆچ‌کردووان دابەش دەبن بە سەر چەند دەستە‌دا کە یەکێک لە ئەم دەستانە ئەو کەسانەن کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە کۆچ دەکەن و نیشتمان بەجێ دێڵن نە تەواو دەتوێنەوە و نە تەواو ئاسمیلە دەبن و نە تەواویش لە بیری نیشتمانەوە لەوێدا دەمێننەوە و بە وتەیەکی تر نۆستالژیای ژیان لە نیشتمان لە دەق و بەرهەمەکانیاندا نابینرێت، بەڵکوو لە دۆخێکی مامناوەندی و بەینابەینیدان و بەرهەم‌گەلێکی باش، بەسوود و خاوەن ناوەرۆک بەرهەم دەهێنن کە فەرهاد پیرباڵ بە گشتی و ئەم بەرهەمە بە تایبەت لەم دەستە‌یەدا جێ‌ ناگرن.

هەروەها وتار‌بێژی سێهەم بەڕێز لوقمان هەورامی، باسی لە پێوەندیی خۆی و فەرهاد پیرباڵ کرد و چەندین بیرەوەرییەکی لە پێوەندییەکانی خۆی و پیرباڵ گێڕایەوە و باسی چەند تایبەتمەندییەکی دەقی فەرهاد پیرباڵی کرد.


لە بەشی کۆتاییی کوڕەکە‌دا، کە گرنگترین بەشی کۆڕەکە بوو، دیالۆگێکی گشتی لە ناو هۆڵەکەدا ساز بوو و چەندین پرسیار ئاراستەی وتار‌بێژان کرا و هەروەها ڕەخنەیەک لە لایەن د. مەسعوود بینەندەوە ئاڕاستەی بەڕێز لوقمان هەورامی کرا بۆ ئەوەی کە مەبەست لە ڕیالیزم قوتابخانەیەکی ئەدەبییە نەک ڕاستگۆبوون و ئەگەر بەم پێوەرەوە چاو لە دەقەکانی فەرهاد پیرباڵ بکەین، ڕەنگە نەتوانین وەکوو ڕیالیستێک چاو لە پیرباڵ بکەین.


✍ فاتمە بەیانی

ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، سنە

@KLLSS_UOK


خانه نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان dan repost
خانە نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان برگزار می‌کند:
اولین دوره جشنواره گۆڤار
(جشنواره نشریات دانشجویی دانشگاه کردستان)
[گۆڤار کلمه‌ای کردی است به معنای نشریه]

در زمینه‌های مختلف
۲۷ آذرماه ۹۸، دانشگاه کردستان

@SPH_UOK


📣 هۆنە بەڕێوە دەبات؛

دووهەمین کارگەی لێکدانەوە و خەسارناسیی گۆڤارە خوێندکارییەکانی زانکۆی کوردستان


بە ئامادەبوونی:
دوکتۆر یادگار کەریمی (زمان‌ناس)
دوکتۆر محەمەد حەق‌مورادی (کۆمەڵ‌ناس)


دووشەمە، ۱۱ی سەرماوەزی ۹۸ی هەتاوی
کاتژمێر ۱۲:۰۰ بۆ ۱٤:۰۰
سنە، زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، تەلاری گۆران



🔖 ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

@KLLSS_UOK

@Hone_UOK


ئەم کتێبە ڕۆژی شەمە، ۹ی سەرماوەزی ۹۸ی هەتاوی لە زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و ئەدەب، تەلاری گۆران، کاتژمێر ۱۲:۰۰ بۆ ۱٤:۰۰ لە لایەن ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردییە کۆڕی هەڵسەنگاندنی بۆ دەگیردرێت.


🔖 ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

@KLLSS_UOK


1 @KLLSS_UOK, پیاوێکی...، فەرهاد پیرباڵ.pdf
553.5Kb
#کتێب | پی‌دی‌ئێف

🔸 پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین
🔸 نووسینی فەرهاد پیرباڵ



🔖 ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

@KLLSS_UOK


ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات:

دووحەفتانە لەگەڵ کتێب؛
پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین
نووسینی فەرهاد پیرباڵ


🔸 لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کلیپی تایبەتیی نێردراوی مامۆستا فەرهاد پیرباڵ بۆ ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

شەمە، ۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی
زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، تەلاری گۆران
کاتژمێر ۱۲:۰۰ بۆ ۱٤:۰۰

هاتن بۆ هەمووانە



🔖 ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

@KLLSS_UOK

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

179

obunachilar
Kanal statistikasi