گۆڤاری هۆنە


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، سنە

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


#BreakSilenceOnAfrin


◾️ بۆ هەڵەبجە
◾️ شێرکۆ بێکەس
◾️ دەربەندی پەپوولە، ۱۹۹۱

🔖 لە ئێستە بە دواوە من ئیتر هەڵەبجەم!
لە ئێستە بە دواوە من دەنکە فرمێسکی هەناری ئەو خەمە گەورەیەم.
لە ئێستە بە دواوە من باری ئەو سێوەم کە ئیتر بار ناکرێ بۆ ئەوێ.
لە ئێستە بە دواوە من تاڵێ لە ڕیشی هۆرەکەی مەولەویم.
لە ئێستە بە دواوە ئەو شەمی شەمانی وڵاتمە و من وەلیم.
پێم بڵێن من چی بکەم بۆ ئەوەی گریانی کافوریی ئەم زەڵمەم لووزەوەی کەم نەکات؟
پێم بڵێن من چی بکەم بۆ ئەوەی ئەم جوانووە سەرکەشەی هەنیسکم ڕام نەبێت؟
دە بڵێن من چی بکەم... چی نەکەم؟ بۆ ئەوەی خوا بێتە خوارەوە و هیچ نەبێ بۆ تاوێ لە پرسەی ئەم "مانگ"ە جوانەدا لەگەڵمان دانیشێ؟!
پێم بڵێن من چی بکەم؟
پێم بڵێن من...
پێم بڵێن...

📙 گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی هۆنە
🆔 @Hone_UOK


وێڕای سڵاو و ڕێز؛
گۆڤاری "هۆنە" گۆڤارێکی نوێی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی زانکۆی کوردستانە کە لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

سەرنووسەر: ئیحسان میرەکی
خاوەنی ئیمتیاز و بەرپرس: دڵنیا گوفتاری
ڕاوێژکار: مامۆستایانی کۆلێجی ئەدەبیات
لێژنەی نووسەران:
ئیحسان میرەکی
دڵنیا گوفتاری
ئەبدوڕەحمان ئەشکۆ
شلێر ڕەحمانی
سۆما حەبیب‌زادە
فەرشید ڕوستەمی
چیمەن باقری
مازیار محەمەدی
میلاد میرەکی
عیرفان محەمەدی

تکایە ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی، داخوازییە سنفییەکان، کورتەچیرۆک، چەمکی خوێندکار و زانکۆ و .... بابەتیان هەیە (زمانی بابەتەکان ئازادە؛ کوردی، فارسی، ئینگلیزی و...)، بەڕێی بکەن بۆ ئایدیی خوارەوە.

بە سپاسەوە،
دەستەی بەڕێوەبەرانی گۆڤاری "هۆنە"


@Delnia_Goftari
دڵنیا گوفتاری
@E_Miraki
ئێحسان میرەکی


کەناڵی تێلێگرامیی گۆڤاری "هۆنە"
@Hone_UOK

3 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

164

obunachilar
Kanal statistikasi