[ کــۆمــەڵــگــا ]


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


🌈 ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ
♦️پرسە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردەواری
♦️مافی مڕۆڤ لە کوردستان
♦️مافی ژنان لە کۆمەڵگا
♦️ژینگە پارێزی
♦شێوازی هەڵسووکەوت لەگەڵ منداڵان
♦ماڵێک بۆ هەموو کوردانی جیهان
❌دوور لە بۆچوونە سیاسیەکان
❌ئاڵوگۆڕمان نییە
💭 @kavan_baneh 💭

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#تەندروستی_کۆمەڵگا

🩺💉🦠

شێوازی خۆپاراستن لە
توش بوون بە پەتای کۆرۆنا

🩺💉🦠

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#وتەے_ناوداران

گۆڕان پێویستی بە دیکتاتۆر نییە،
تەنیا پێویستی بە
بەرزبوونەوەی هۆشیاری گەلە؛

نەزانینی گەل بۆخۆی بەستێنێکە
بۆ دروستبوونی دیکتاتۆر...!

🖊نووسەر: #ماریۆس_باگاس_یوسا
✍وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

✔️@Komalga

📌#ئافرەتانی_مێژوو

سۆتلانا ئێلکسیۆڤیچ(1948)
یەکەمین نووسەری مێژوویە کە
بەهۆی نووسینە بەڵگەییەکانی
لە ژانری بەڵگەدا توانیویەتی
خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە...



گێڕانەوەیەکی پڕ لە کەندوکۆسپە
لەو بەڵگەنووسە بلاڕوسییە کە
بیرەوەری ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە
لە یەکێتی سۆڤیەت لە شەڕی دووهەمی جیهانی بەشدار بوونە،
ئێستا دوای تێپەڕ بوونی ساڵانێکی زۆر باس لەو تەنیایی و مۆتەکە و
سەرلێ شێواویانەیان دەکەن...
ئەو چەند سەد کەس لەو ژنانە پەیدا دەکات و لەگەڵیان دەدوێت.
کە لە هەر چینێک بن؛
تیمارکەر، نیشانەشکێن، فڕۆکەوان جلشۆر، چریک، بێسیمچی و...
بیرەوەریەکانیان دتوروژێنن...
ژنانێک کە پۆتینیان خستە قاچیان و لەناو ئاوێتەی خاک و خوێن و
ترسدا بە زیندوویی مانەوە...
ئێلیکسیڤیچ، بە نووسینەوەی ئەو مرۆڤانە لەقەراخ یەکتر، گشتیەتێک دروست دەکات دژبەیەک و وروژێنەر،
پڕ لە هاتوهاواری بێدەنگ...
پەرتووکەکە هێندێک جار دەچێتە ساتانێکەوە کە سەرووترە لە خوێندنەوە و بیستنی ئەو شتانەی باون لەناو خەڵک لەبارەی شەڕەوە.
بەبێ پەردە و بێ هیچ شاردنەوەیەک، یەکجێ دایکێکمان پێشان دەدات کە بۆ پەڕینەوە لە خاڵی پشکنینی ئاڵمانیەکان منداڵەکەی دەخوێ دەگرێت، هەتا منداڵەکە تای وەسەر کەوێت و پێستەکەی سوور هەڵگەڕێت و سەربازەکان لێی بترسێن لە ترسی نەخۆشی تیفۆیی، (تیفوس)هەتا لەناو قۆنداخەی منداڵە سوورهەڵگەڕاو و بە گریانەکە بتوانێت دەرمان بۆ چریکەکان بەرێت...
ئەوە کتێبی ئەو جۆرە مرۆڤانەیە...

♦️بەشێک لەو کتێبە...

یەکێک ئێمەی فرۆشتووە...
ئاڵمانیەکان زانیویانە خێوەتگەی چریکەکان لەکوێیە.
لێڕەوار و ڕێگانی بۆ وێیان لە هەموو لاوە خستبووە ژێر چاوەدێری.
ئێمە لەنێو دەوەنەکانی لێڕەوار خۆمان شاردبۆوە.
هۆڕەکان ئێمەیان دەپاراست،دوژمن نەدەهاتە نێو زۆنگاوەکان،
تێیدا حاسێ دەبوو و دەربازیان نەدەبوو.
بێتەلچیەکی ژنمان لەگەڵ بوو،کە زەیستان بوو.کۆرپەکە برسی بوو. شیری دەویست.
بەڵام دایکەکە، بۆخۆشی برسی بوو.
شیر نەبوو و کۆرپەکە دەگریا.
دوشمن نیزیک بوو، بە سەگەکانیانەوە...
ئەگەر سەگەکان دەنگێکیان بیستبا، هەموومان دەمردین.
گرووپەکە نیزیک بە سی کەس بووین؛تێ دەگەی؟
لە کۆتاییدا بڕیارمان دا.هیچ کەس نەیدەوێرا فرمانی فەرماندەکە بگەیەنێت.بەڵام دایکەکە لە بابەتەکە گەیشت.منداڵە قۆنداخ کراوەکەی خستە ژێر ئاو و ماوەیەک ئاوا ڕایگرت؛ئیدی کۆرپەکە نەدەگریا...هیچ دەنگێک نەدەهات...ئێمە نەماندەتوانی سەرمان بەرز بکەینەوە،لەڕوومان نەدەهات چاو لە چاوی دایکەکە بکەین،نە چاو لەچاوی یەکتریش.....

لە گێڕانەوە ناخ وروژێنەکانی کە سۆتلانا ئێلسیۆڤیچ لەو ژنانەی کە لە شەڕی دووەمی جیهانی لە سوپای یەکێتی سۆڤیەت ئامادە بوونە بیستوویەتی و لە کارە کەموێنەکەی بە ناوی شەڕ شێوەی ژنانەی نییە نووسراوە و بڵاو کراوەتەوە

🖊نووسەر: #سۆتلانا_ئیلکسیۆڤیچ
📖کتێب: #شەڕ_شێوەی_ژنانەی_نییە
✍وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا

زۆربەی پیاوی کورد
هەموو ژنێکی خۆشەوێ
تەنیا ژنەکەی خۆی نەبێ
ئەمە خەسارێکە گەورەی
کۆمەڵگای ئێستای کوردوستانە،
کە بەداخەوە بۆ هەڵەبوون و
لاوازی ئەو بنەما و خاڵانە دەگەرێتەوە
کە کچ و کوڕی لای خۆمان بۆ ژیانی هاوبەش لەبەرچاوی دەگرن،
کاردانەوەی نەرێنی یەکجار
زووری لێی دەکەواێتەوە،
زۆربوونی ڕێژەی تەڵاق و
جیابوونەوە و هەژاری و
لێک ترازانی پێوەندە کۆمەڵایەتی و خەیانەت و تەنانەت کوشتنی نامووسی تەنیا بەشێکن لە ئاسەوارە
خراپەکانی ژیانی هاوبەشی بێ بنەما،
کە خۆشەویستی بێ بەرامبەر و
بەدڵ لێک تێگەیشتن
بنەمای سەرەکی ژیانی هاوبەشن.
والنتاینی ژیانی ژنان و پیاوانی کورد دوای ژیانی هاوبەش دەستی پێ دەکرد بەڵام مخابن ئێستا گووڕاوە،
وەک هەموو دیاردە جوانەکانی
ژیانی وڵاتەکەمان...

🖊نووسەر: #بـڕوا

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#پەروەردەے_منداڵان

♦️
ئەوە شێعرێکی دانمارکییە کە
هەموو منداڵی دانمارک
لە تەمەنی ۲ ساڵییەوە فێری دەبن.
لەم شێعرەدا، هەستەکان و خۆر و
باران و تەڕ بوون و
وشک بوونەوەی تێکڕا تێدا...
♦️
Lille Peter Edderkop
kravled op ad muren.
Så kom regnen
og skylled Peter væk.
Så kom solen
og tørred Peters krop.
Lille Peter Edderkop
kravled atter op.
♦️
جاڵجاڵۆکە بچکۆلە
بەسەر دیوار هەڵگەڕا
جا باران هات
پیتێری شۆردەوە خوار
جا خۆر دەرکەوت
و پیتێری وشک کردەوە.
جاڵجاڵۆکە بچکۆلە
وەسەر دیوار گەڕاوە.
♦️

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#منداڵانی_کۆمەڵگا

♦️

🐑 شێعری کوردی بەرخۆلەکەم 🐑

♦️

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#وتەے_ناوداران

لێرە وانەکانت بە کەڵک نایەت...
کوڕە گیان!
بۆ بیرکردنەوە نەهاتوویەتە ئێرە،
هاتوویە هەتا ئەو کارەی
فێرت دەکەن بیکەی...
ئێمە لە کارگەکانمان
پێویستمان بە ڕووناکبیر نییە، مەیموونمان پێویستە...

وەرە با پەندێکت دادەم:
هیچ کات باسی تێگەیشتوویی و
ئاوەزت مەکە!
ئێمە لەجیاتی تۆ بیر دەکەینەوە...

🖊نووسەر: #لویی_فێردینان_سلین
📖کتێبی: #سەفەر_بۆ_کۆتایی_شەو
✍وەرگێڕان: #باوکی_ڤیان

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


‌🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

✔️@Komalga

📌#بەسەرهاتێکی_خۆش😂

هەموو ساڵێ لە مانگی ڕەزبەردا فێرگەکان ئەنجومەنی ئەولیا و
مڕەبیان دادەنێن و
لە دایک و بابانی قوتابیان
دەگێڕنەوە هەتا بە دەنگدان
چەند کەسان هەڵبژێرن...
سەرۆکی فێرگە داوا لە مامۆستایەکی جەفەنگ بازی خانەنشین دەکا
بچێتە سەر سەکۆ و قسە بکا...

کاکی قسەخۆشیش دەڵێ بە شەرتێ
من هەتا پێنج خولەک قسەی باش و مەجلیسی دەکەم و
دووای پێنج دەقیقە دەیکەمە
بەزمی خۆم...
لەسەری پێنج دەقیقەدا وەرە
بڵێ کاتت تەواو بوو...

کابرای قسەخۆش دەست دەکا
بە قسە و پەند و ئامۆژگاری و
هێنانەوەی ئایەتی قوڕعان و
حەدیس و شێعری سەعدی و
مامۆستا حەقیقی و...
هێندە قسەکانی خۆش و
بەجێ و ڕێ دەبێ پێنج خولەک
لە بیر دەچێتەوە...

لەپڕدا کاکی قسەخۆش دەڵێ
ئەوە منداڵە خستووتانەتەوە!!!
خۆ گوێرەکەیەک لەوان چاکترە

خوشکەکانم بریا
مار بە نێوگەڵیەوە دابایەن...🙈😂

برایان ئێوەش بریا ئەو شەوە
لە کاروان بایەن...🙈😂

ئەو تووتکە سەگە بیژووانە دیوتانن، دەڵێی لە ژێر
چەکوشی شەیتان دەرپەڕیون...😂

جا ئەوانە منداڵن،
خۆ سڵاو نازانن،
پێک هەڵدەپڕژێن،
جنێو دەدەن دەڵێی
بیسمیلاهیتان نەکردوە...

سەرۆکی فێرگە بیری دەکەوێتەوە
کە لە پێنج دەقیقە ڕابردووە و
نەیزانیوە...
دەچێتە سەر سەکۆ دەڵێ کاکە
ئەو قسانە چن؟
کاکی قسەخۆشیش دەڵێ
پێم نەکوتی هەتا پێنج دەقیقە
قسەی باشم پێیە...

♦️

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی
بۆ تەواوی مامۆستایانی کوردستان

♦️

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#وتەے_ناوداران

لە کۆتاییدا
هەمووان ڕۆژێک دەمرن
سەدەیەک کە تێپەڕێت
ئیدی هیچ کەس
لەبارە ئەوەوە ناپرسێت
کە ئەوان کێ بوون و
چۆن چۆنی مردوون.

کەوایە ئەو جۆرەی کە
خواستی دڵتە بژی و ئەو
جۆرەش کە پێتخۆشە بمری!

🖊نووسەر: #کنزابورو_اوئە
✍وەرگێڕان: #باوکی_ڤیان

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#وتەے_ناوداران

" من بەتەواوی بەتاڵم "

دەزانن بەتەواوی بەتاڵ بوون
واتای چییە؟

بەتاڵ بوون وەکو
ماڵێکە کە کەسی تێدا نەژیت
ماڵێکی بێ کڵۆن،، قفڵ،،
بێ ئەوەی کەسێک لەوێدا بژیت...

هەر تاکێک بیهەوێت
دەتوانێ بێتە ناوی،
هەر کات بیهەوێت؛
ئەوە ئەوەیە کە
زیاتر لە هەر شتێک دەمترسێنێ

🖊نووسەر: #مۆڕاکامی
✍وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان

☑️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#زانستی_بەکارهێنانی_مووبایل

♦️

تایبەتە بە بنەماڵەکان
تاکوو ئاگاداری خۆیان و
منداڵەکانیان بن لە شێوازی
بەکارهێنانی مووبایل

♦️

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#شێوازی_هەڵسووکەوت

ڕەگاژۆیی ڕق و
دوژمنایەتیەکانی "ڕەگەزی"
ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەر تاک،
بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر جیاوازیە کلتووریەکان دەستەبەریەتی لە :
زمان،پۆشاک،خوو،کردەوە،یان ئایین...

ئەو جۆرە دوژمنیانە،
هیچ دەرمانێکیان نییە جگە لە
پەروەردە و بارهێنان...
ئاگادار بوون لە مێژوو
ئەوەمان فێر دەکات کە
شارستانیەت بە هاوکاری مرۆڤەکان بەرهەم هاتووە،
بەئەگەرێکی زۆر هەموو مرۆڤەکان
تێیدا بەشدار بوونە،
شارستانیەت میراتی هاوبەشی ئێمەیە،

(ئەرکی لەسەرشانی هەموومانە.)

مرۆڤی ئەمڕۆکەیی
لە هەڵسووکەوت لەگەڵ هەر ژن و
پیاوێکی دیکە هەرچەندێکی
بچووکیش بێت،
وا پێشان دەدات کە ئەو
نوێنەری یەکێک لە گرووپەکانی چاکسازییە و پشکی تێدا هەیە...

📚پەرتووک : #وانەکانی_مێژوو
🖊نووسەر : #ویل_دۆڕانت
✍وەرگێڕ : #باوکی_ڤیان

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


‌🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#پرسی_جوانکاری_لە_کۆمەڵگا

🖇بۆچی نەشتەرگەری جوانکاری؟

حەز کردن بە جوان بوون
هەستێکی سروشتییە
کە لە هەموو زیندەوەرێکدا هەیە...
تەنانەت لەناو گیا و ڕوەکدا
ڕکابەرییەک هەیە بۆ ئەوەی
کە دارێک یان گوڵێک
بەنیسبەت ئەوانی دیکە
زیاتر خۆی هەڵدەکێشێ
بەرەو خۆر و گەشەی زیاتر دەکا...
ئەوە سەرەڕای ئەوەیە کە
هەوڵێکە بۆ مانەوە و ژیان...
ژنان و پیاوان بە یەک ڕێژە
بەدوای جوانییەوەن...
بەڵام بە شێوازی جیاواز.
پیاوان زۆرتر گرینگی بە
جوانکاری ماسوولکەیی دەدەن و
ئەم حەزە لە ژناندا
زیاتر لەسەر دەمووچاو،
پرچ، مەمک و سمتە...
واتە لە هەردووک ڕەگەزدا
فۆکووسی جوانکاری لەسەر
بەشە سێکسییەکانی
جەستەی تاکە کە کامیان بتوانێ
زیاتر سەرنجی سێکسی
لایەنی بەرامبەر بۆخۆی ڕاکێشێ.
کە ئەمەش دیسان هەوڵێکە بۆ
مانەوەی ژیان...
لەناو ژناندا جگە لە کێبڕکێی جوانی لەگەڵ هاوڕەگەزەکانی خۆیان و ڕاکێشانی سەرنجی پیاو،
هۆکارێکی دیکەش کە زۆر زەقە
بریتییە لەوەی کە
ئاستی متمانەبەخۆ بوون و
متمانە بوون بە توانستەکانیان لاوازە. ئەمە هۆکاری زۆرە،
وەک ئەوەی کە لە لایەن کەسانی دەورووبەر بەهۆی ناجوانییەوە
کەمتر گرینگییان پێدراوە،
یان ئەوەیکە بۆ دۆزینەوەی هاوژین تووشی گرفت دەبن
چونکە پیاوی کۆمەڵگای داخراو
زیاتر بەدوای جوانی ژنەوەیە
وەک هزر و بیرکردنەوەی ژن...
یان بۆ بەرگری کردن
لە ژیانی هاوبەشیان،
بە واتایەکی دیکە بۆ ئەوەی کە
چاوی مێردەکانیان تێر بکەن و
سەر و گەردنێک لە ژنانی دیکە
جوانتر بن و بگەن بە ئاستی
ستەنداردی پێوەری جوانی
لای هاوژینەکەیان...
هەربۆیە دەبینین کە پرۆسەی
جوانکاری تەنیا پرۆسەیەکی حەز و خولیای ژنانە نییە...
بەڵکوو پیاوان هۆکاری سەرەکین
کە ژنان هان دەدەن کە
خۆیان بخەنە بەر تیغ و
دەرزی نەشتەری جوانکاری...
هەڵبەت ئەوەش ئاماژە بکەم کە جوانکاری بۆ کەسانێک کە تووشی زیانێکی جەستەیین زۆر پێویستە... هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەبەخۆبوون،
تێڕوانینی تاک بەنیسبەت خۆی،
بەهادان بە جوانی جەستە
هەندێجار باشە و پێویستی تاکە...

🖊#کازیوە_قولەری_ئەنامقی

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🎤 ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#پەروەردەی_منداڵان

♦️

کوڕەکەم 12 ساڵانە و دەپرسێ
من چۆن دروست بووم؟

♦️

🎙بێژەر:
#دکتۆر_هێمن_سەعادەتی

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا

پیاو...
کە زیز دەبێ دەچێتە دەرەوە
تەنیا یا لەگەڵ هاوڕێکانی
دەسووڕێتەوە...
دەچێتە شوێنێک
کەشێک بگۆڕێت...

بەڵام ئافرەت...
فرمێسکەکانی لەگەڵ
بۆنی پیواز و
بەهارات دیسان تێکەڵ دەبێت
شوێنی دانیشتنی هەر ئەو
چەند مەتر چێشتخانەیە...
شوێنێکی دیکەشی نییە
هەتا ئاڵوگۆڕێک بکات...
چون بەهیچ جۆرێک
ناکرێ بچێتە جێیەک

ئەی چ کەسێک
چێشتی شەوان لێنێت؟!


💠لێکدانەوە :
پێشکەش کردنی ئەو نووسراوە
لە کاناڵی" #کۆمەڵگا "
بە دڵنیاییەوە ناڕەزایەتی
بەدوای خۆیدا دێنێت...
بەڵام ئەوە ڕاستیەکیەی
هەموو ڕۆژی ژنانی ئەم وڵاتەیە...
کە دوای ئەو چێشتی ئێوارەیە!
بە وتنی وشەی"سەرم دێشی "
دەریدەبڕن!
سەرئێشەیەک
کە بەهۆی تووندوتیژی
هەڵاواردن هاتۆتە ئاراوە...
بەڵام زۆربەی پیاوانی ئەم وڵاتە
نە فێربوون و نە دەشزانن
کە ئەو سەرئێشەیە چییە!

زۆربەی پیاوانی ئەو وڵاتە
ڕاهاتوون کە بڵێن ژن نەزانە...

زیاتری ژنانی ئەم وڵاتە
ڕاهاتوون کە بگرین و
مافی زانست و
زانیاریان لەخۆیان داماڵیوە...

✍وەرگێڕ: #باوکی_ڤیان

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#ئافرەتانی_کۆمەڵگا

💠ژنی کورد دەبێ فێر بێت
واز لە درۆ بێنێ!
بە درۆ مەڵێ:

① بەختەوەرترین ژنی جیهانم!

② مێردەکەم دونیای بۆم دەوێ!

③ باوکم باشترین پیاوی جیهانە!

④ براکەم قەت نازانێ بێڕێزی بە ژن بکات!

⑤ کوڕی من بە حەیاتی
تەماحی لە هیچ ژنێک نەکردووە!

⑥ سەرۆکی حیزبەکەم
ڕۆشنبیرترین پیاوی حیزبییە!

🖇هەتا تۆی ژنی کورد
ئەم درۆیانە بکەی، هەردەم
چەوساوەتر دەبی و
کۆمەڵگایەکیش لەگەڵ خۆت
تووشی چەوسانەوە دەکەی...

🖊#کازیوە_قولەری_ئەنامقی

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

شەڕ و خراپییەک
کە لەم دنیا بەردەوامە
سەرچاوەکەی‌ نائاگاییە
و ئەگەر پاکی و خاسی فکر ئەگەر
لە رووی زانیارییەوە نەبێت
شایەت بە ئەندازەی ئاژاوەگێڕی
خەسار بە بار بهێنێت،
مروڤەکان زۆربەیان خاسن تا خراو
بەڵام ڕاسی شتەکە ئەمە نییە...
بەڵکوو ئەوان کەم یا زۆر نائاگان و
هەر ئەوەیە کە تایبەتمەندی یا
سەرشۆڕی بەحیساب دێت...
بێ هیواترین سەرشۆڕییەکان
نەزانییەو لە حاڵێکا وەها گومان دەکات هەموو شتێک ئەزانیت و
لە ئاکاما بەخۆی ئیزن ئات
دەس بباتە مرۆڤکۆژی...
ڕۆحی مرۆڤکوژ کوێر و
هیچکات خاسی ڕاستەقینە یا
ئەوینی جوان بێ
ڕووناک بینی بەسندە هەبوونی نییە...

📚کتێب: #تاعوون
🖊نووسەر: #ئاڵبر_کامۆ
✍وەرگێر: #پاییز

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


‌🌈 ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#دەروونناسی

💠ئەگەر لە منی دەروونناس بپرسن، خراپترین کۆمەڵگا کامەیە؟

دەڵێم کۆمەڵگایەک کە
مرۆڤەکانی ئیزنی تێپەڕبوونی پێویستییەکانی پڕۆسەی
تەکمیلبوونی مرۆڤیان نەداوە،
منداڵ،منداڵی نەکات،
جوان،جوانی نەکات،
ناڤساڵ،ناڤساڵی نەکات،
بەساڵاچوو بەساڵاچوویی خۆی نەکات،
کچ هەستی کچانەی حەشار بدات و کوڕیش هەستی کوڕانەی...
بەشێوەیەکی هەرە بەرچاو
لە پرۆسەی گەشەکردنی
مرۆڤەکان دەبیندرێ،
کە هۆکارەکەی دەکرێ
هەر ناوێکی هەبێت
وەکوو سەپاندنی
هێمایەکی باسکراو چلە سەرەوە
(بۆ نموونە هێمایەکی بەپێی پێویستییەکانی بەساڵاچوویی،
یان ناوساڵی،
کە تەواوی خەڵکی کۆمەڵکا دەبێت وەکوو ئەو کەسە هەڵسوکەوت بکەن)
یان فەرهەنگێکی زاڵ
لەسەر کۆمەڵگا کە تەنانەت
پێوەندییەکی بونیادینی لە سەر
شێوەی ڕامیاری کۆمەڵگا نەبێت،
لەم کۆمەڵگایە کە مڕۆڤ
بگاتە تەمەنی پەنجا ساڵی یان
ناوساڵی بەجێی ئەوە تێکەڵاوی پێویستییەکانی تەمەنی
کاتی خۆی بێت وەکوو...
(پڕبوون لەعەقڵ و ئەزموون،
ڕاهێنانی نەسڵی نوێ،
گەیاندنی ئەزموون،
کۆکردنی بەرهەمەکانی ژیانی خۆی،)
تەواوی زەینی دەرگیری بابەتگەلێکی ئەویندارانە یا دۆڕاندنەکانی ڕەگەزیی دەبێت،بۆیە کە ئەم شتانە ئەو بۆشاییانەی ناوی ژیانی خۆیە
که هێشتا چارەسەری نەکردوون،
سریاڵی میوەی مەمنووعە)
(بەرهەمی قەدەغەکراو)
لەبیرتانە بەشێک لە فیلمەکە زۆر سەرنجڕاکێش بوو
کاتێک کە ئەکتەری سەرەکی فیلم
(عەلی نەسیرییان) پیرەپیاوە ئەویندارەکەی ناو فیلم دەلاقەی ژوورەکەی دەکاتەوە و ڕوو دەکاتە خۆشەویستەکەی خۆی کە هانیە تەوەسۆلییە و
ئەمە ڕەستەیە دەڵێت:
ئەمە چۆن شارێکە کە ئەویندارەکەی پیرەپیاوێکی هەفتاساڵانە

🖊نووسەر: #موحسین_زەندی
✍وەرگێڕ: #پاییز

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

📌#ژینگە_پارێزی

🎬 ئەنیمەیشێنی وڵاتی مە

🖇تایبەتە بە هەستیار کردنی
نەوەی داهاتوو سەبارت بە
پاراستنی ژینگە...

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ


🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ

خەڵکی👥
لە پاڵنەرەکانی ئێوە...
لە یەکڕوویی و
ڕاستییەکانی ئێوە...
لە گرینگی مەینەتییەکانتان
ڕازی نابن...
بێجگە بە مەرگی ئێوە...

تا کاتێک کە ئێوە دەژین
بارودۆخی ئیوە بۆیان جێی گومانە
کەواتە تەنیا شایانی گومانی ئەوانن...

📚کتێب: #سقووت
🖊نووسەر: #ئالبر_کامۆ
✍وەرگێڕ: #پـایـیـز

✔️@Komalga

https://t.me/joinchat/AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

1 315

obunachilar
Kanal statistikasi