@attachbot dan repost
@zhilamo69
🌼🍃🌼🍃🌼
#ئاوات
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: #خالیدحیسامی (هێدی)
دیکلەمە: #خالیدحیسامی (هێدی)
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە
من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لە ناو زنجیــــری
بایە و وا نەبام
زولفی سەر شــانت عەزیـــــــزم، کاتێ
هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگە دەنکی شانە بام
و شا نەبام
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ
خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە
بام
شەو چەقوچــــــۆی جــــووتێ بەی وام
دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگە من
وا نەلەرزیبــام لەسەر سینگــــــی، ئەگەر
لەرزانە بام
نابێ ڕزگــــــارم لە دانەی خـــاڵ و داوی
کەزیەکەی
من کە دەمویست قەت لە گیری داو و
دانەدا نەبام
زەردەخەنــــــــدەی لێوەکـــــانت هــــەر
هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلەسمەم پێنەدەشکـــا من کە وەک
شەوبا نەبام
تا پەرەنگ و پیـــــــاڵە وا لاجــــــانگ و
لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ
لەو دووانە بام
کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منــــی
شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وی وەکـوو پەروانــــــــە
بێپەروا نەبام
شەو بـــوو، ئەو بـوو، مەی بـــوو، بسکی
باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منــی بێچارە لەو ناوە دەبـــــــــوو
بێگانە بام
خـــۆزگە بۆ ئەو پێنــــــج و دوو ڕۆژەی
ژیانی خۆم منیش
هەر وەکوو «هێدی» مەلی تۆفانی بێ
هێلانە بام
ماڵ و سەر ویستم بە جارێ وا فیدای
تۆ کەم وەتەن
ئەوڕۆ چیــرۆک بێ لە ناو گەلدا، سبەی
ئەفسانە بام
25/1/1365ی هەتاوی (مانگی 3ی 1986ی.ز)
ورمێ
@zhilamo69
🌼🍃🌼🍃🌼
🌼🍃🌼🍃🌼
#ئاوات
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: #خالیدحیسامی (هێدی)
دیکلەمە: #خالیدحیسامی (هێدی)
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە
من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لە ناو زنجیــــری
بایە و وا نەبام
زولفی سەر شــانت عەزیـــــــزم، کاتێ
هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگە دەنکی شانە بام
و شا نەبام
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ
خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە
بام
شەو چەقوچــــــۆی جــــووتێ بەی وام
دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگە من
وا نەلەرزیبــام لەسەر سینگــــــی، ئەگەر
لەرزانە بام
نابێ ڕزگــــــارم لە دانەی خـــاڵ و داوی
کەزیەکەی
من کە دەمویست قەت لە گیری داو و
دانەدا نەبام
زەردەخەنــــــــدەی لێوەکـــــانت هــــەر
هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلەسمەم پێنەدەشکـــا من کە وەک
شەوبا نەبام
تا پەرەنگ و پیـــــــاڵە وا لاجــــــانگ و
لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ
لەو دووانە بام
کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منــــی
شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وی وەکـوو پەروانــــــــە
بێپەروا نەبام
شەو بـــوو، ئەو بـوو، مەی بـــوو، بسکی
باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منــی بێچارە لەو ناوە دەبـــــــــوو
بێگانە بام
خـــۆزگە بۆ ئەو پێنــــــج و دوو ڕۆژەی
ژیانی خۆم منیش
هەر وەکوو «هێدی» مەلی تۆفانی بێ
هێلانە بام
ماڵ و سەر ویستم بە جارێ وا فیدای
تۆ کەم وەتەن
ئەوڕۆ چیــرۆک بێ لە ناو گەلدا، سبەی
ئەفسانە بام
25/1/1365ی هەتاوی (مانگی 3ی 1986ی.ز)
ورمێ
@zhilamo69
🌼🍃🌼🍃🌼