شیعـرے ڪلاسیڪی ڪــوردے ژیلـــەمـــۆ


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ڪـــاناڵی شیعروپەخشانی ڪلاسیڪی ڪوردی ژیلەمــۆ
تەنیا بۆ خزمەت ڪردن بە شیعروئەدەبیاتی ڪوردیـە
تڪایە هەر ڕەخنەو پێشنیارێڪـتان هەیە پێمان ڕابگەینن.
ــــــــــــــ
بەڕێوەبـە
@zagros62
لینڪی بەشدا
https://t.me/joinchat/AAAAAD6wF9_07V5truG4Ew

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


@zhilamo69
🍃🌾🍃🌾🍃


#شیعــــــر
ـــــــــــــــ


من، دوو ساڵە،
سەوداسەری درەختێکم،
کە جێی پشت پەنجەرەی منە
سەد جاریش خۆی گەڵا پۆش کا،
من بە ڕووتی ئەو دەبینم
درەختی چی؟ شۆرەژنە ...
بەڵام چەند دەکەم تێناگەم،
کە بەهاران،
شیرینەکەم ژان دەیگرێ و
چرۆ دەکا،
کە پاییزان،
جگەر گۆشەی دادەوەرن،
لەبەر بادا،
کە شەوگاران
کڕێوەیەک دەزریکێنێ و
هاودەنگ تاقە لە دنیادا
خۆ من چرام تا بەیانی هەر دەسووتێ،
بۆچی جارێک،
لە پەنجەرەی ڕۆشنام نادا؟


#عەبدوڵڵاپەشێو
ــــــــــــــــــــــــــ


@zhilamo69
🌻🍃🌻🍃🌻


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
#ڤیدۆ
کۆڕی شیعری مامۆستا پەشێو لە زانکۆی سلێمانی

بەشی یەکەم

چەند لێدوانێکی گرینگ لەسەر زمانی کوردی


@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃




#ئەشڪۍحەسرەت

هۆنراوەے:
#حەزرەتۍمەحــوے
خوێندنەوەے:
#عادڵ_عەزیز


@zhilamo69
🌹🍀🌹🍀🌹


شیعـرے ڪلاسیڪی ڪــوردے ژیلـــەمـــۆ dan repost
@zhilamo69
🌹☘🌹☘🌹

#شیعــر
ـــــــــــــ


بەس بکه؛ ئەی ئەشکی خوێنینم؛
به غەمبــــازی تەلاش

ڕازی عیشق و دەردی دڵ
خۆ هەرچی بوو کردوته فاش

ڕومەتی ئازاری گەییــــێ
من کە ڕوانیمێ؛ وتــــی:

من قسەم گەر دڵ خەراشه
تـۆ نیگاهت جان خـــەراش

شەرتی کرد ئیتر له کوشتن
بەس بکا یاڕەب بکـــەی

ئەو وەفا بەو شەرته کا؛
ئەممـــا له قەتڵی من به پاش

سینه سەد لەت بوو ؛ سەرم
سەد داغی سەودا پێوه؛ چوم

عەرزی حاڵم کەم؛ به ئیستیهزاوه
دەیـــکـوت : چاک و باش

دەرکی سەعبه٭ دەم مەده
« مەحوی» له ئەسراری دەمی

چونکه بـۆ(لاشیی)ه؛ هەر
سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش


#حەزرەتۍمەحوی
ـــــــــــــــــــــــــــــ


@zhilamo69
🌹☘🌹☘🌹


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
#شێرکۆبێکەس


@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃


@attachbot dan repost
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸


#شیعــر
ــــــــــــــ


مودەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە

مەنعی قولابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە

وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردیسەری من وا بە گەردی پاتەوە

گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە

چاوی خوێنخواری بە خوێنم فێرە، وەک لێوی بە مەی
لێی گەڕێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوە

شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە

مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە

شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ
گوڵ بەدەن ئەمڕۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوە

لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات
مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوە

خەتتی دەرسی عیشقی (ناری) وەک ڕقوومی خاڵەکەت
وا بە لەوحی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوە


#مامۆستاناری
ــــــــــــــــــــــ


@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃


‏زۆر ڪۆلڪه‌ مه‌لا و شێخ هه‌یه‌ ڕێ ده‌گرن لێم
‏لایان هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ژینے خۆشم بدوێم
‏خزمینه‌ نه‌زانین چ به‌ڵایه ڪے گه‌وره‌یه‌
‏هاتوومه‌ته‌ جیهان ده‌بێ نه‌زانم من ڪێم ؟


#هەژار

@zhilamo69
🌸🌺🌸🌺🌸


بەفـر هـات و خـەمـی پاییز نەڕۆیـی
تـەمی دووری لە تـۆی ئـازیز نەڕۆیی
هەزار جارم وەدەر نا خەم لە سینەم
نەبوو دڵگیر، نەبوو لێـم زیز، نەڕۆیی


#خاڵەقازی

@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃




#بۆپەری

هۆنراوەی: #مامۆستائاسۆ
دەنگی: #عومەرڕەسووڵی


@zhilamo69
🌺🌾🌺🌾🌺


#ناوےپەرتووکی:
چەپکێ گوڵ و چەپکێ نێرگز
#نووسینی:
مامۆستاهێمن
#خوێندنەوەے:
ناسر عەبدوڵاهی
#بەشی:
دەیەم

@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃


@zhilamo69
🍂🌻🍂🌻🍂

#ڪەرےکۆڵ
ــــــــــــــــــ


ڪەرێڪی بێ ڪلڪ و ڪۆڵ
زۆر پەژارەے ڪەوته دڵ

ڕووے نەبوو له هیچ دەران
بچته ناو ڕیزے ڪەران

ڪەرے دێز و ڪەرے شین
قاقا پێی پێدەڪەنین

گرتی ڕێگاے دەشت و چۆڵ
به زەڕەزەر به سمڪــــۆڵ

هەرگیز نەدەلەوەڕا
هەر بۆ ڪلڪێڪ ئەگەڕا

ڕێگاے ڪەوته بەرپاڵێڪ
ڪەوتبووه سەر خەیاڵێڪ

دیگوت به ڵڪوو لەو ناوه
شەتڵه٭ ڪلڪ چەقاوه

دەیڕوانی و بۆنی دەڪرد
هەر بیرے ڪلڪۍ دەبرد

خاوەن زەوے پێی زانی
دەست به تێڵاے٭ گاوانی

ڪەرے ڪوتا خورے شۆر
له خوێن سوور بوو ملی بۆر

سەر بەرەو ژێر لێی خوڕے
دوو گوێی له بن دابڕے

ڪەرے بێچارەے زەبوون
ڪلڪۍ نەبوو گوێشی چوون


#مامۆستاهەژار
ــــــــــــــــــــــــــ
٭شەتڵ: سەوزایییەکە لە شوێنی خۆی
 بەڕیشەوە ھەڵکەندرابێ بۆ ڕوواندنی
 لە جێگایەکی تر ؛؛؛نشٲ
٭تێڵا: دارێڪۍ ڕاست و لووس و درێژە ؛؛؛چماق


@zhilamo69
🌻🍂🌻🍂🌻


#ناوےپەرتووکی:
چەپکێ گوڵ و چەپکێ نێرگز
#نووسینی:
مامۆستاهێمن
#خوێندنەوەے:
ناسر عەبدوڵاهی
#بەشی:
نۆیەم


@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃


#دابەش_بوون

هۆنراوەے:
#مامۆستاشێرڪۆبێڪەس
بە دەنگی پیرۆزے خۆیان


@zhilamo69
💐🌼💐🌼💐


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
شــارەکــــــــەم

هــــۆنـــــــراوەی :
خـەلیـل سـەعـیـدی ـ دیـار
تـەسـویـر و تـەدویـن :
ســـــارا مـسـتـەفـا پـــوور
خوێندنەوەی:
ڕووبــــار شــەریـفــی


@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃


@attachbot dan repost
@zhilamo69
🌼🍃🌼🍃🌼


#ئاوات
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: #خالیدحیسامی (هێدی)
دیکلەمە: #خالیدحیسامی (هێدی)



ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە
من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لە ناو زنجیــــری
بایە و وا نەبام

زولفی سەر شــانت عەزیـــــــزم، کاتێ
هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگە دەنکی شانە بام
و شا نەبام

کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ
خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە
بام

شەو چەق‌وچــــــۆی جــــووتێ بەی وام
‌دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگە من
وا نەلەرزیبــام لەسەر سینگــــــی، ئەگەر
لەرزانە بام

نابێ ڕزگــــــارم لە دانەی خـــاڵ و داوی
کەزیەکەی
من کە دەمویست قەت لە گیری داو و
دانەدا نەبام

زەردەخەنــــــــدەی لێوەکـــــانت هــــەر
هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلەسمەم پێ‌نەدەشکـــا من کە وەک
شەوبا نەبام

تا پەرەنگ و پیـــــــاڵە وا لاجــــــانگ و
لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ
لەو دووانە بام

کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منــــی
شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وی وەکـوو پەروانــــــــە
بێ‌پەروا نەبام

شەو بـــوو، ئەو بـوو، مەی بـــوو، بسکی
باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منــی بێچارە لەو ناوە دەبـــــــــوو
بێگانە بام

خـــۆزگە بۆ ئەو پێنــــــج و دوو ڕۆژەی
ژیانی خۆم منیش
هەر وەکوو «هێدی» مەلی تۆفانی بێ
هێلانە بام

ماڵ و سەر ویستم بە جارێ وا فیدای
تۆ کەم وەتەن
ئەوڕۆ چیــرۆک بێ لە ناو گەلدا، سبەی
ئەفسانە بام



25/1/1365ی هەتاوی (مانگی 3ی 1986ی.ز)
ورمێ

@zhilamo69
🌼🍃🌼🍃🌼


زەمانێکە بەڕۆژووم بەو ئومێــــدەی
هەر دەڵێم بیکەم

لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ


#حەمدے


@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃


ڪووچەے سەروے بێ تۆیی

هۆنراوەے:
#مامۆستائاســۆ
خوێندنەوەے:
#مامۆستائاسۆ


@zhilamo69
🌸💐🌸💐🌸


@zhilamo69
🌺🍃🌺🍃🌺

#شیعــــــر
ــــــــــــــــ


چی لەوه گەورەتر
ئاوێتەے خۆشەویستۍ
ئەم ڪوردستانه بی و
چی لەوەیش پیرۆزتره
به مردنێ بمرے و
سەرت له لوتڪەیەڪدا بپژێ
ڪه لوتڪه مەشغەڵان و
لوتڪەے باران و دوندے هه ڵۆڪان و
جیهانی نەمرے بێ
هاوڕێڪەم!


#شێرڪۆبێڪەس
ـــــــــــــــــــــــــــ

@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

3 168

obunachilar
Kanal statistikasi