جۆرەکانی فێڵ و شەڕەکانی شەیتان
بێگومان شەیتان دوژمنی سەرسەختی مرۆڤە و هەمیشە لە بۆسەدایە بۆ ئەوەی لە خشتەی ببات و تووشی گوناهی بكات.
وە فێڵ و تەڵەكەكانی شەیتانیش زۆرن ، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی فێڵەكانی شەیتان شەش جۆرن و بەم ڕیزبەندییە پیلانەکانی جێبەجێ دەکات :
فێڵ و شەڕی یەكەم : هەوڵدەدات بێ باوەڕت بکات و توشی کوفرت بکات ، ئەگەر نەیتوانی ئەوا هەوڵ دەدا تووشی شەڕی دووەمت بكات .
فێڵ و شەڕی دووەم : هەوڵدەدات توشی بیدعەت بکات ، چونکە ( بدعة ) لای شەیتان چاكترە لەوەی بەندە گوناهو تاوانی تر بكات.
ئەگەر ئەمەشی پێ نەکرا تووشی شەڕی سێیەمت دەكات .
فێڵ و شەڕی سێیەم : هەوڵدەدات توشی گوناهە گەورەكانت ( الكبائر ) بکات ، گەر ئەمەشی پێ نەکرا ئەوا پەنا بۆ فێڵی چوارەم دەبات .
فێڵ و شەڕی چوارەم: توشی گوناهە بچوكەكانت دەکات كە ئەگەر لە سەر بەندە كۆبێتەوە لەوانەیە تووشی بەهیلاك چوونی بكات ، گەر لەمەش خۆتت پاراست پەنا بۆ فێڵی پێنجەم دەبات .
فێڵ و شەڕی پێنجەم : مەشغوڵت دەکات بە شتە حەڵاڵەكان ( المباح ) ئەوانەی بەكردنیان و نەكردنیان نە پاداشتی هەیە و نە سزای لە سەرە، بۆ ئەوەی سەرقاڵت بکات و کاری چاکە نەکەی، گەر ئەمەشی پێ نەکرا پیلانی شەشەم جێبەجێ دەکات.
فێڵ و شەڕی شەشەم : وات لێ دەکات واز لە کاری گرنگتر و باشتر بێنی بۆ کارێک زۆر گرنگ نەبێ، یانی وات لێ دەکات كاری گرنگ بەجێ بگەیەنێ بەڵام لەو گرنگترو باشتر وازلێبێنی .
#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ