children's literature |ئارش مێهرەبان


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئەم کاناڵە تەرخانکراوە بۆ ئەو باس و بابەتانەی تایبەت بە ئەدەبی منداڵانن. لێرەدا سەرنجەکانم تایبەت بە ئەدەبی منداڵان دەخەمە ڕوو.

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


Thats's the thing about books. They let you travel without moving your feet.

ئەوه بەرژەوەندییەکی کتێبەکانه: ئەوان ڕێگەتان پێدەدەن بەرەو پێشەوه هەنگاو بنێن، بێ ئەوەی که پێتان بجوڵێننەوه.

"Jhumpa Lahiri, The Namesake"

میوانە نوێیەکانی من کە بڕیارە پێکەوە بین و فێر بین و بفڕین.🌱

Telegram| Instagram |


لە ناو شریخەی چەخماخەدا بوو
کە تۆوی دەنگم
کرد بە سەر کێلگەی تەمی وشەوە
کاتێکیش وەرزی سەر هەڵدانی ئەو
هات بە پیرمەوە
بینیم پەڵە دەنگ
لە تەماشا سەوز ئەکاتەوە.🌱

شێرکۆ بێکەس💚


✅🌱خشتەی کات و ڕیزی پانێلە زانستییەکانی کۆنفرانسی هەورامان

سنە، زانکۆی کوردستان، هۆڵی مەولەوی


Telegram| Instagram |


🔰یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی هەورامان
١٣ و ١٤ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی

📍سنە، زانکۆی کوردستان، هۆڵی مەولەوی


Telegram| Instagram |


شێعر و دەنگی سوهەیب، وەک دیمەنی ئێوارە بەهارانی بناری سوورێن جوانە
🌱💚



Telegram| Instagram |


🌱📚لاپەڕەی یەکەمی سەرچاوەکانی ئەم کتێبە.

بە هۆی زۆریی سەرچاوەکانەوە تەنیا ئەم لاپەڕەیەم داناوە.
بەشی سەرچاوە و کتێبناسییەکەی کۆمەڵێک سەرچاوەی گرینگ و بەنرخی تێدایە.

Telegram| Instagram |


🌱📚پێرستی ئەم کتێبە ئەم بابەتانەی لە خۆ گرتووە.

Telegram| Instagram |


📚🌱ناساندنی کتێب(١)

کتێبی "درآمدی بر رویکردهای زیبایی شناختی به ادبیات کودک"

ناوی سەرەکی: Aesthetic approaches to Children's: an introduction

بەرهەمی نووسەری ئامریکایی " ماریا نیکۆلایوا" یە کە لە لایەن " مێهدی حۆجوانی و فاتمە زمانی"ییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی. ئەم کتێبە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان لە هەژماری ٢٥٠٠ بەرگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

لە پێشەکیی ئەم کتێبەدا هاتووە:" لەگەڵ پێشڤەچوونی زیاتری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان لە پانزدە تا بیست ساڵی ڕابردوودا و بەرهەم‌هاتنی دەقگەلێکی شیاو، ئەمڕۆکانە کتێبگەلێکی وانەیی زۆر کەم بەرهەم هاتوون کە بۆشایی نێوان بابەتە توێژینەوەییەکان و بابەتگەلی پەیوەندیدار بە ئەدەبی منداڵان لە ناوەندە فێرکارییەکاندا پڕ بکاتەوە. ئومێد دەکرێت ئەم کتێبە وانەییە، وەڵامێک بێت بۆ ئەم پێویستییە."
ئەم بەرهەمە بە پێچەوانەی زۆربەی کتێبگەلی وانەیی ئەدەبی منداڵان، نایەوێت کتێبی منداڵان لە ڕوانگەیەکی بەرینەوە بناسێنێت و لە ڕووی جۆرگەلی ئەدەبی، بابەت یا ئاستی تەمەنی خوێنەرانەوە لێکی‌بداتەوە؛ بەڵکوو لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕوانینێکی ڕەخنەگرانەی خوێنەرانی گەورەساڵە بە نیسبەت ئەدەبی منداڵانەوە کە کۆمەڵێک بیردۆزیی ئەدەبیی ئەمڕۆکانەی لە خۆ گرتووە و دەیهەوێت لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی منداڵاندا بەراوردیان بکات.
ئەم بەرهەمە لەسەر چەند پێوەر دامەزراوە لەوانە: نووسەر، بەرهەم، جۆری ئەدەبی، ناوەڕۆک، پێکهاتە، بارودۆخ، کەسایەتی، گێڕانەوە، ستایل، میدیا و خوێنەر. کە ئەم پێوەرانە بابەتی یانزە بەشی سەرەکیی ئەم کتێبەکە پێکدەهێنن.

پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم کتێبە دەدرێت بەم کەسانە: 👇
توێژەرانی ئەدەبی منداڵان، مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانە، ڕاهێنەرانی منداڵان و وانەبێژان، خوێندکارانی بەشگەلی زمان و وێژە و سەرجەم هۆگران.

ئەگەر ئەم دەقەت بەسوود زانی، سپاست ئەکەم بینێری بۆ ئەو کەسانەی هۆگری ئەم جۆرە خوێندنەوانەن🌱💚

Telegram| Instagram |


📚🌱ناساندنی کتێب(١)

کتێبی "درآمدی بر رویکردهای زیبایی شناختی به ادبیات کودک"

ناوی سەرەکی: Aesthetic approaches to Children's: an introduction

Telegram| Instagram |


زۆرجار داوام لێ دەکرێت کە هەندێ کتێبی زانستیی باش کە سەبارەت بە ئەدەبی منداڵان نووسراون بناسێنم، بۆیە هەوڵ دەدەم کە بە پێی دەرفەت، وێنەیەک لەو کتێبانە و شرۆڤە و پێناسەیەکی کورت لەو کتێبانەتان بۆ بنووسم و لێرە داینم. زۆربەی ئەو کتێبانە دەتوانن وەک کتێبگەلێکی ژێدەر و سەرچاوە بۆ کارە زانستییەکان کەڵکیان لێ وەربگیردرێت و بەکاریان بهێنن.
بە هیوای پەرەسەندنی کاری زانستیی زیاتر لەسەر ئەدەبی کوردیی منداڵان 🌱📚


سەرەتایەک بۆ ڕەخنەی ژینگەیی 🌱(نقد بومگرا)

بەشی یەکەم

دەکرێت قۆناغی منداڵی بە دوو جۆر پێناسە بکرێت: قۆناغی منداڵیی مرۆڤێک و قۆناغی سەرەتایی ژیانی مرۆڤ. بە پێی ئەم دوو بۆچوونە دەتوانین نزیکیی مرۆڤ و ژینگە وێنا بکە‌ین. لە جیهانی منداڵدا، هێشتا فەرهەنگ خۆی بە سەر سروشتدا زاڵ نەکردوە و منداڵیش زیاتر لە فەرهەنگ، خووی بە سروشتەوە گرتووە. ئەم خاڵە بۆ ئەو دایک و باوک و ڕاهێنەرانەی کە هەوڵدەدەن تا کەشێکی خۆش و خەلاقانە بۆ منداڵان دروست بکەن زۆر گرینگە. زۆربەی کات بە هەڵە و بە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، کەشێکی دەسکرد بۆ کایەی منداڵان دەخولقێنن، غافڵ لەوەی کە خووی منداڵ لەگەڵ سروشتدایە و هۆگریی زیاتری ئەو منداڵە لەگەڵ سروشتە.
ئاکامی توێژینەوەیی ئەنستیتۆتی تەکنەلۆژیای #زانکۆی_ماساچۆسێت دەرخەری ئەوەیە کە شاکڵەی گرینگی عاتیفیی ژیانی ئەمڕۆکانەی مرۆڤ زیاتر لە هەر شتێک، لەگەڵ سروشتدا گرێی خواردەوە.
چوونە نێو سروشت و کایە لە سەر سەوزە و دارستان و تەپۆڵکەکان و پەیوەندی لەگەڵ دارەکاندا، باشترین بیرەوەریی منداڵان دروست دەکات و منداڵانیش بوونی ئەو کەشە سروشتییە بەسەر هەر جۆرە کایەیەکی دەستکرددا سەرتری دەدەن و ئەمە دەبێتە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی نێوان منداڵی و سروشت.



Telegram| Instagram |


کۆی هێماکان!
"زرێبار" و ده‌شتی مه‌ریوان
ده‌سپێکی "شاهۆ" و شاخه‌کانی هه‌ورامان
شاخه‌کانی ته‌نیشت "کۆساڵان"
3/02/2723
پاش لێزمه بارانێکی به‌هاری
وێنە: کاک سەلاح عیلمی‌زاده


Telegram| Instagram |



💠 وبینار «چطور برای کودکان کتاب مناسب انتخاب کنیم»

📆 چهارشنبه ۶ اردیبهشت ۱۴۰۲، ساعت ۱۸ تا ۲۰

👩‍🏫 ارائه‌دهنده: مریم سجادی‌نژاد، کارشناس ارشد ادبیات کودک و نوجوان و تسهیل‌گر فلسفه با کودکان

⬅️ کتاب جهان آدمی رو گسترده می‌کنه و فرصت لمسِ تجربه‌هایی نو فراهم می‌آره. کتاب خواندن به کودکان و نوجوانان فرصتی برای تنها بودن و فکر کردن و خیال‌پردازی می‌ده.

اما... هر کتابی ظرفیت و توانِ چنین کاری رو نداره!

تو این وبینار، مریم سجادی‌نژاد راه‌وچاه انتخاب کتاب برای کودک و نوجوان رو توضیح می‌ده. این وبینار مناسب والدین و مربی‌ها و تمام افرادیه که می‌خوان برای کودکان و نوجوان کتاب تهیه کنن. ➡️

📌 سرفصل‌ها
▫️ادبیات کودک و نوجوان چیست؟
▫️چه کتابی در حوزۀ ادبیات کودک و نوجوان می‌گنجد؟
▫️ویژگی‌های کتابِ خوب برای کودک و نوجوان
▫️ملاک‌های مناسب‌بودن کتاب برای کودک و نوجوان

‏‌🆓 ثبت‌نام رایگان و ظرفیت محدود است.


Telegram| Instagram |


📚گۆڤاری زانستیی منداڵانی #هۆژین
بەرەو ژمارەی چوارەمی دەچێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەبێتەوە. لەم گۆڤارەدا هەوڵدەین بە زمانێکی سادە و تێگەیشتنێکی منداڵانە، منداڵان لەگەڵ زانستدا ئاشنا بکەین.
ژمارە پێشووەکانی ئەم گۆڤارە لە کتێبفرۆشییەکان و ماڵپەڕی سەرەکیی هۆژان‌دا لەبەر دەستە. 🌱

Telegram| Instagram |


سەوزە ئەو کەسەی بۆ ئەوین ژیا
بە عەشقی چیا لە داوێن چیا
دارێکی چاند و گوڵێکی نیا🌱



Telegram| Instagram |


ئەدەبیاتی مناڵان dan repost
هاوڕێیانی هێژا
تکایە بۆ ئاگاداربوونەوە لە فستیڤاڵی شوناس ببنە ئەندامی ئەو کاناڵە
👇👇👇
@ShonasStoryKurdistan


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
📚کتێبفرۆشیی ناسری بە تازەیی و تایبەت بە منداڵان لە شاری مەریوان دامەزراوە. دەتوانن سەردانیان بکەن و پاڵپشتییان لێ بکەن.🌱



Telegram| Instagram |


ئاوزین
تایبەتنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان

ژمارەی یەکەم
بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی🌱


Telegram| Instagram |


web_F (1).pdf
2.4Mb
تایبەتنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی (ئاوزین) یەکەمین گۆڤاری کوردیی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان بوو کە لە چوارچێوەیەکی زانستگاییدا بڵاو دەکرایەوە.

ئەم گۆڤارە لە ژێر چاودێریی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دەرچوو کە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کرا.
وێڕای بوونی کۆمەڵێک گیروگرفت و بوونی ڕەخنە لە کارەکەدا، هەوڵێکی نوێ و سەرەتایەک بوو بۆ کاری ڕۆژنامەگەریی تایبەت بە ئەدەبی کوردیی منداڵان.


Telegram| Instagram |


زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند
«چڵکی دەستە ماڵی دنیا» وەک دەڵێن
ماڵپەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست!
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست

#هێمن
🌱🎼

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

206

obunachilar
Kanal statistikasi