ئێوارەیە و لە ڕێگایەکی درێژ دەگەرێمەوە سەرم بە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەوە نوساندوە، بیر لەوە دەکەمەوە دەبێ ئێستا دڵ و جەستەت لە کوێ بن؛
ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ھێمنی بە تەنیشتماندا ڕەت دەبن تۆ لەناو ھیچ کامیاندا نیت؛
ئەو مرۆڤانەی دەکەونە بەرچاوم ھیچیان لە تۆ ناچن؛
ئەو گۆرانیانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکە بەر گوێم دەکەون، ھیچیان باس لە گەڕانەوەت ناکەن؛
مۆبایلەکەم دەردەھێنم و دەچمە کۆتا نامە کە بۆ منت ناردووە لێی نوسراوە: «جارێکی تر بە سوتفەش من نابینیتەوە!»
جارێکی تر بێ ھیوای لە گەڕانەوەت سەرتاپای گیانم ئەگرێت، ئەو ھەستە بریندارم ئەکات بریندارم ئەکات و زۆر دڵنیام ئەم برینە ڕۆژێک من ئەکوژێت.