ھێزم نیە بۆ ماچ كردنی برینەكەشت، بێجگە لە لال بوون خۆم وەك بتێكی ڕۆح لەبەر كراو ئەبینم ئەم دۆزەخە وا بردومیەتە قوڵای خۆیەوە توانای ھەڵپچڕینی زەردە خەنەیەكم نەماوە ئەڵێی ڕوخسارم بەستویەتی و خۆم وەك بێدەنگ ترین بونەوەر یەتە بەرچاو
ڕازیم بەم حاڵەم چونكە ھیوایەكیشم نیە تابترسم یەكێك لێمی ببات ، ڕاستی من ھەر بەم حاڵە غەمگینەی ئێستام دڵخۆشم ئێستا بیر ئەكەمەوە ئەو كاتانەی دڵخۆش بوم چەند غەمگین بووم ، ئیتر من وام ھەر لە سەلاممەوە كۆمەڵێ شتی ئاڵۆزم ھەیە باوەڕتبێ خۆشم زۆری ویست تێبگەم
من برینی زۆر لەسەر گیانمە وە ئەشزانم برینی تریش یەتەباوەشمەوە ئەوانە ھەموو ئەو شتانەن نامەوێ پیری لە بیرمی بەرێتەوە ، گەورەترین برینیان ڕۆژێك ھەناسەی پێ بەخشیوم بەڵام وەرە ببینە ئێستا بێجگە لە پاشماوەی برینێك ھیچی تر نیە