ئۆقېاڼۅۅسێګ ڶە ئۅمێد


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


كُــلُّ شَــيْءِِ بِیَــدِ اللّــهِ،،
فَتَوَكَّــلْ عَلَیْـهِ وَابْتَسِــمْ ...💛
هەمـوو شتێـک بە دەستـی خوایـە،،
جا پشـت بـەو ببەستـە و زەردەخەنـە بکـە☺🤍

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


ئايا فاڵچیان و هەواڵدەران لە زانستی غەیب بە ڕاست بخەینەوە ؟

وەڵام / نەخێر بە ڕاستیان ناخەینەوە و بە ڕاستیان نازانین
الله تعالى
فەرموویەتی :

هەر الله غەیب دەزانێ:
موشریکەکان بۆ هاتنى رۆژى قیامەت زۆر دەپرسن، الله تعالى دەفەرموێ: [٦٥  قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّـهُ ۚ ] ئەى موحەممەد -صلی الله علیه وسلم- پێیان بڵێ: هیچ کەسێک لەوانەى کە لە ئاسمانەکان و زەوییدان – بێجگە له الله- ئاگایان لەغەیب نیە  [وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ ] و نازانن و هەست ناکەن کەى زیندوو دەکرێنەوەو، کەیش پاداشت و تۆڵە دەدرێن؟ جا کەواتە هه ر الله -بەتەنیا- شایستەى پەرستن و گوێرایەڵییە، هەر ئەویش خۆى دەزانێ قیامەت کەى دێ؟.

ئیمامى (موسلیم) لە خاتوو (عائیشە)وە دەڵێ: ((..ومَن زَعَمَ أنَّه يُخْبِرُ بما يَكونُ في غَدٍ، فقَدْ أعْظَمَ علَى اللهِ الفِرْيَةَ، واللّهُ يقولُ: قُلْ لا يَعْلَمُ مَن في السَّماواتِ والْأَرْضِ الغَيْبَ إلاّ اللَهُ..)). صحيح مسلم، كتاب الإيمان، باب معنى قول الله عز وجل: ولقد رآه نزلة أخرى، حديث: ‏٢٨٥‏. واتە: هەرکەسێ پێى وابێ کە موحەممەد -صلی الله علیه وسلم- دەزانێ سبەینێ چ دەبێ، ئەوە بە هەقیقەت درۆیەکى زۆر گەورەى لەسەر الله هەڵبەستووە، چونکە الله دەفەرموێ: بێجگە لە خودى (الله) کەس غەیب نازانێ.

وه پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی : ((مَنْ أَتَى عَرَّافَاً أَوْ كَاهِنَاً ، فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ ، فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ)) [صحيح رواه أحمد : (٢/٤٢٩) والطبرانـي : (١٥٠٩)

واتە : هەركەسێك بچێتە لای فاڵچییەك یان هەواڵدەرێك بە غەیب و باوەڕی پێ‌ بكات لەو قسانەی كە دەیكات ئەوا بە تەئكیدی كوفری كردووە بەو قورئانەی كە دابەزیوە بۆ سەر (مُحَمَّد صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) .


#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


٭ بیرخستنەوە:
سێ ڕۆژە سپیەکە بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە:
یەک شەممە: ١٣ شەعبان دەکاتە  ٢٠٢٣/٣/٥
دوو شەممە: ١٤ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٣/٣/٦
سێ شەممە: ١٥ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٣/٣/٧

- بە ڕۆژبوونی ئەو سێ ڕۆژە خێری یەک مانگ ڕۆژووی هەیە
- هاوڕێیان و ئازیزانت ئاگاداربکەرەوە لەم پاداشتە...
ڕێنیشاندەر بیت بۆ کارێکی چاکە،
لە فەزڵ و پاداشتدا وەک ئەوە وایە خۆت ئەنجامت دابـێت...

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


جۆرەکانی فێڵ و شەڕەکانی شەیتان

بێگومان شەیتان دوژمنی سەرسەختی مرۆڤە و هەمیشە لە بۆسەدایە بۆ ئەوەی لە خشتەی ببات و تووشی گوناهی بكات.
وە فێڵ و تەڵەكەكانی شەیتانیش زۆرن ، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی فێڵەكانی شەیتان شەش جۆرن و بەم ڕیزبەندییە پیلانەکانی جێبەجێ دەکات :

فێڵ و شەڕی یەكەم : هەوڵدەدات بێ باوەڕت بکات و توشی کوفرت بکات ، ئەگەر نەیتوانی ئەوا هەوڵ دەدا تووشی شەڕی دووەمت بكات .

فێڵ و شەڕی دووەم : هەوڵدەدات توشی بیدعەت بکات ، چونکە  ( بدعة ) لای شەیتان چاكترە لەوەی بەندە گوناهو تاوانی تر بكات.
ئەگەر ئەمەشی پێ نەکرا تووشی شەڕی سێیەمت دەكات .

فێڵ و شەڕی سێیەم : هەوڵدەدات توشی گوناهە گەورەكانت ( الكبائر ) بکات ، گەر ئەمەشی پێ نەکرا ئەوا پەنا بۆ فێڵی چوارەم دەبات .

فێڵ و شەڕی چوارەم: توشی گوناهە بچوكەكانت دەکات كە ئەگەر لە سەر بەندە كۆبێتەوە لەوانەیە تووشی بەهیلاك چوونی بكات ، گەر لەمەش خۆتت پاراست پەنا بۆ فێڵی پێنجەم دەبات .

فێڵ و شەڕی پێنجەم : مەشغوڵت دەکات بە شتە حەڵاڵەكان ( المباح ) ئەوانەی بەكردنیان و نەكردنیان نە پاداشتی هەیە و نە سزای لە سەرە، بۆ ئەوەی سەرقاڵت بکات و کاری چاکە نەکەی، گەر ئەمەشی پێ نەکرا پیلانی شەشەم جێبەجێ دەکات.

فێڵ و شەڕی شەشەم : وات لێ دەکات واز لە کاری گرنگتر و باشتر بێنی بۆ کارێک زۆر گرنگ نەبێ، یانی وات لێ دەکات كاری گرنگ بەجێ‌ بگەیەنێ‌ بەڵام لەو گرنگترو باشتر وازلێبێنی .



#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


ڕووناکی نێوان دوو هەینی لەبیر مەکەن ( خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف ).🤍


ئاداب و سوونەتەکانی ڕۆژی هەینی.

۱-صەلاواتان دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ.
📚[سلسلة الصحیحة] (۱٤۰۷)

٢-خۆ شۆردن و خۆ بۆن خۆشکردن و سەر چەور کردن.
📚[البخاري] (٣٧٠/٢)

٣-پۆشینی پۆشاکی نوێ.
📚[اخرجە ابو داود] (٩٨٩)

٤-زوو چوون بۆ مزگەوت.
📚[البخاري] (٣٦٦/٢)

٥-بە پێ ڕۆیشتن و قسەنەکردن لە کاتی وتار.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

٦-خوێندنی سورەتی الکهف.
📚[البهیقي] (٦٢٠٩)

٧-سیواک کردن.
📚[مسلم] (٨٤٦)

٨-نزیک بوونەوە لە ئیمام.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


فەزڵ و گەورەیی زاناو بانگخوازی ڕاستەقینە :


قال تعالی: { وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا }



الوزیر ابن هەبیرە رحمه الله دەفەرمووێت : لەتەفسیری ئەم ئایەتە : باسی فەزڵی زانای حەقبێژ و بانگخواز دەکات بەسەر زاهید و دونیا نەویستێکی لەماڵ دانیشتوی دوور لەعیلم و بانگخواز ، ئینجا ئەفەرمووێت پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم وەکو دکتۆر وایە ، دکتۆریش ئەبێت لای نەخۆش بێت ، ئەگەر دکتۆر دورکەوێتەوە لەنەخۆشەکانی بەهیلاک دەچن و بەرەو مردن دەڕۆن ...



منیش ئەڵێم بەتەوفیقی الله تعالى: کەواتە بانگخواز و زاناکان وەکو دکتۆرن بۆ گەلەکانیان ، هەر کاتێک دورکەوتنەوە یان حەقیان نەوت ، یان حەقیان شاردەوە ، یان حەقیانکرد بەباتڵ هەروەها باتڵیشیان کرد بەحەق،
ئەوە خەڵکی بەرەو هیلاکی و لەناوچون دەچێت ، بەهۆی توشبونیان بەکوفر و گوناح و دونیاپەرستی و شوێن کەوتنی طاغوت و یاساکانیان.



#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


بیرتان نەچێت سبەی پێنج شەممەیە
بەڕۆژووبوون سوننەتە

هەرکەسێك لەپێناوی خوای گەورە
یەك ڕۆژ بەڕۆژوو ببێت ئەوا خوای پەروەردگار دەموچاوی 70 ساڵ لە ئاگر دووردەخاتەوە !

متفق علیە -صحيح البخاري - 2840  صحيح مسلم - 1153


#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


فریشتەكان صەڵاوات لەسەر كێ‌ لێدەدەن ؟

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وعلى آله وصحبه وسلم قَالَ ((الْمَلَائِكَةُ تُصَلِّي عَلَى أَحَدِكُمْ مَادَامَ فِي مُصَلَّاهُ الَّذِي صَلَّى فِيهِ مَا لَمْ يُحْدِثْ تَقُولُ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ)) رواه البخاري ٤٤٥.

واتە: ((بەردەوام فریشتەكان صەڵاوات لە سەر ئەو كەسە لێدەدەن كە لە شوێنی نوێژكردنەكەی دا نوێژدەكات و قسە ناكات وە فریشتەكان دەڵێن:الله لێی خۆشبە, الله ڕەحمی پێ بكە)).

*صەڵاواتی فریشتە بۆ بەندەكان:واتا دوعاو پاڕانەوە لە الله و داوای لێخۆشبوون كردنە بۆ بەندەكان والله أعلم.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


مرۆڤ چەندی هەبێت داوای زیاتر دەكات !!!

عَنْ عَطَاءٍ، قَالَ: سَمِعْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، يَقُولُ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَقُولُ: ((لَوْ كَانَ لِابْنِ آدَمَ وَادِيَانِ مِنْ مَالٍ لاَبْتَغَى ثَالِثًا، وَلاَ يَمْلَأُ جَوْفَ ابْنِ آدَمَ إِلَّا التُّرَابُ، وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَى مَنْ تَابَ)) رواه البخاري ٦٤٣٦.

واتە: ((ئەگەر ئادەمی زاد دوو دۆڵیان هەبێت ئەوا ئارەزووی ئەوە دەكەن بیكەنە سیان, وە گەدەی-سكی- ئادەمی زاد پڕ نابێت تەنها بە خۆڵ نەبێت, وە الله تعالى تەوبە وەردەگرێت لەو كەسەی كە تەوبە دەكات)).


#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


خۆزگە تەنھا خۆم بەقورئان سەرقاڵ ڪردایە..خۆزگە جگە لە قورئان خوێندن ھیچی ترم نەخوێندبایە.. {سفيان الثوري}.

"پەشیمانم لەوەی ڪە زۆربەی ڪاتەڪانم بەقورئان نەبردە سەر.."{ابن تيمية.}

"به الله ناگەنە لوتڪەی الله په رستى تا الله تان خۆشنەوێت.." ھەرڪەسێڪ قورئانی خۆشویست با بزانێت الله خۆش دەوێت والله ش ئەوی خۆش دەوێت..
                   {سفيان بن عيينة.}

"قورئان بخوێنن، چونڪە الله ڪەسێڪ سزا نادات دڵی پڕ بێت لە قورئان.."
                   { أبو أمامة الباهلي.}

"ئەوەی دەیەوێت زانست فێر بێت ، با قورئان فێر بێت..چونڪە زانستی سەرتا وڪۆتایی تێدایە.."
                            { ابن مسعود.}
"ئەو ماڵەی قورئانی زۆر تێدا دەخوێندرێت پر دەبێت لە خێر وبەرڪەت بۆ ھەموو خانەوادەڪە وپڕ دەبێت لە فریشتەڪان..ئەو ماڵەی قورئانی تێدا ناخوێندرێت بەرەڪەت تێدا نامینێت ودەبێتە چێی شەیتان وجنەڪان"
                            { أبو هريرة.}

"ئەوەی منی بەرز ڪردەوە ئەم قورئانە بوو.."
                      {  الأعمش.}

"ئەوەی قورئان وەرنەگرێت فەقیر وھەژارە..ئەوەی ھەردەگرێت دەوڵەمەندە ودوورە لە ھەژاری.."
                     { الحسن البصري.}

"ھەرچەندە قورئان زیاد بخوێنم بەرەڪەت زیاتر دەبێت لە ڪاتم ..ھەتا وام لێ ھات روژانە دە جوزم دەخوێند."
                          {  أحد السلف.}

"جەند قورئان بخوێنیت، ئەوەندە ڪاری دونیات ئاسان تر دەبێت".
{إبراهيم بن عبد الواحد المقدسي.}

"ڪاتێ قورئانم زۆر دەخوێند فەرموودەڪانی خۆشەویست زیاتر تەدەگەیشتم.."
                  {  الضياء.}
"ئەوانەی پێش ئێوە تێروانینیاو وابوو ڪە قورئان پەیامە رۆژانەیە  .. بەشەو تێدەگەیشتن لێی وبەرۆژ ڪاریان پێ دەڪرد."
              {  الحسن بن علي.}
"ئەگەر دڵت خاوێن بوو قەت تێر نابیت لە قورئان.."
                  {عثمان بن عفان}

"قورئان بخوێنن..چونڪە عەقل وھۆش وروناڪی وكانیاوی زانستی تێدایە.. "   { ڪعب الأحبار.}

"چۆن ھەست بە نزیڪ بونەوەی الله بڪەم؟؟بە قورئان وبە زانست.."
                        {  ذو النون.}

"خۆشی لە سێ شتە: نوێژ وقورئان وزیڪر..ئەگەر ئەمەت دۆزییەوە بزانە مزگێنی بەروتا ڪراوەتەوە..ئەگەر ئەم سێ شتەت نەبوو یان ھەت بوو بەڵام خۆشی وچێژت لێ وەرنەگرت ئەوە بزانە دەرڪات لێ داخراوە.."
                 {  الحسن البصري.}

"تەمەن ودڵ وماڵەڪانتان جوان وتەعمیر ڪەن بە قورئان.."
                             { قتادة.}

"دڵت وەڪ ھەگبەیە..ئەو ھەگبەیە پڕ بڪە لە قورئان.."
                           { ابن مسعود.}

"قورئان بخوێنن وڪاری پێ بڪەن ومندالەڪانتان فێر بڪەن..سبەی پاداشتی وەردەگرن و پرسیارتان لەسەری لێ دەڪرێت..قورئانتان بەسە وەڪ یادەوەرییەڪ.."
                    { عبد الله بن عمر.}

"ئەگەر دەتەوێ خۆت بەراورد بڪەی لە گەڵ پیاو چاڪان..بزانە قورئان چەند خۆشەویستە لە لات.."
                     {   ابن القيم.}
اللهم اجعل القرآن العظيم ربيع قلوبنا ونور صدورنا وذهاب همومنا وغمومنا
اللهم اجعنا من اهل القرآن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


كەسێك پێی خۆش بێت بە دیداری الله شاد بێت

عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ، أَنَّ نَبِيَّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  قَالَ ((مَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللهِ، أَحَبَّ اللهُ لِقَاءَهُ، وَمَنْ كَرِهَ لِقَاءَ اللهِ، كَرِهَ اللهُ لِقَاءَهُ)) رواه مسلم ٢٦٨٣.

واتە: ((هەر كەسێك پێی خۆش بێت بە دیداری الله تعالى  شاد بێت الله تعالى ش پێی خۆشە بە دیداری ئەو كەسە شاد بێت,وە هەر كەسێك پێی خۆش نەبوو بە دیداری الله تعالى  شاد بێت الله تعالى ش پێی خۆش نی یە بە دیداری ئەو كەسە شاد بێت)).


#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


{ مـــــانـگى شــەعبـان }

لە دایکە عائیشەوە –رضى الله عنها- فەرموى : " پێغەمبەری الله (ﷺ)  بەڕۆژووە بوو تا ئەمان وت: ڕۆژوو ناشکێنێ، وە ڕۆژووەکەی ئەشکاند ئەمان وت: بە ڕۆژوو نابێتەوە ، من هەرگیز پێغەمبەری الله (ﷺ)م نەبینیوە ڕۆژووی مانگێک تەواو بکات جگە لە ڕەمەزان، وە هەرگیز نەمبینیوە لە مانگێک زیاتر بەڕۆژوو بێت وەک لە شەعبان " [ متفق علیه ].

ئەوە مەبەست لێی زیاتر بەڕۆژووبوونە نەک هەمووی، وەک ئیبن موبارەک فەرموویەتی: " دروستە بە قسەی عەرەب ئەگەر زۆربەی مانگەکەی بەڕۆژوو بووبێت بڵێت هەموو مانگەکەی بەڕۆژوو بووە " [ السنن الترمذىِ ] .

ئامادەکارى بۆ ڕەمەزان :
ئیبن ڕەجەب –رحمە الله- فەرموویەتى : " لەبارەی ڕۆژووی شەعبانەوە وتراوە: ڕۆژووەکەی وەک ڕاهێنان وایە بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان ، بۆ ئەوەی بە سەختی وتێچووى نەچێتە ڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بەڵکو ڕاهێنانى کردووە لەسەر ڕۆژوو و ڕاهاتووە لەگەڵى و بە ڕۆژووبوونى شەعبان لە پێشى دا شیرینی و چێژی ڕۆژووى دۆزیوەتەوە بۆیە بە هێز و چالاکییەوە ئەچێتە ڕۆژووی ڕەمەزانەوە "  [ لطائف المعارف] .

چاک کەرەوە و تەواوکەرى واجبەکانە :
ئیبن ڕەجەب –رحمە الله- فەرموویەتى :  " باشترین کاری خۆبەخشی ئەوەیە کە پێش ڕەمەزان و دوای ڕەمەزان نزیک بووە ,  وە پێگەی لە ڕۆژوودا وەک سوننەتە ئاساییەکان وایە لەگەڵ ئەرکە فەرزەکانی پێش و دوای, کە تەواوکەری کەمی واجبەکانە، وە هەروەها بەڕۆژووبوونی پێش ڕەمەزان و دوای ڕەمەزان " [ لطائف المعارف] .

مانگى قورئان خوێندنە :
ئیبن ڕەجەب –رحمە الله- فەرموویەتى :  " وە بەو پێیەی شەعبان وەک پێشەکییەک بوو بۆ ڕەمەزان؛ ڕێگەى پێدراوە ئەوەی لە ڕەمەزاندا دیاری کراوەو ڕێگەى پێدراوە بۆ ڕۆژووگرتن و قورئان خوێندن، بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن  و بە ڕەمەزان بگەن ، و ڕۆحەکان بەوە ڕازی ئەبن بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بەخشندە بن... سەلەمەى کوڕى کەهیل فەرموویەتى: ئەوترا: مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێندنە "  [ لطائف المعارف] .

بۆبەرزڕاگرتنى ڕەمەزان :
ئیمامی ئیبن قەیم -رحمە الله – فەرموویەتی: لە ڕۆژووەکە یدا (ﷺ)  زیاتر لەوانی تر، سێ مانای هەیە:
لەوانە : ئەو کارەی کردوە لەبەر ڕێزگرتنى لە ڕەمەزان بوە ، وە ئەم ڕۆژووە هاوشێوەی سوننەتی واجب کراوى نوێژە لە پێش دا لەبەر ڕێزگرتن لە مافەکەی, و لەوانە: مانگێکە کە کردەوەکان تیایا بەرزئەبنەوە ؛ بۆیە پێغەمبەرى الله (ﷺ) حەزی ئەکرد لە کاتی بەڕۆژووبووندا کردەوەکانى بەرز بکرێنەوە  "  [ تهذيب السنن ].

⚠️ ئاگادارى :
لە ئەبی هوڕەیرەوە –رضى الله عنه- کە پێغەمبەری الله (ﷺ) فەرمویەتى: « پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووان بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی ئەگرت؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت» [بوخارى] .

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور
#أيَّــامٍ


(10) خاڵی گرنگ سەبارەت بە نوێژى ئیستیخارە

1-  پێناسەی : نوێژى ئیستیخارە واتە ئەو نوێژەى كە داوا لە خوا دەكەیت كام شتە چاكە ئەوەت بۆ بكات کاتێک لە شتێ دو دڵ بویت .

2-  حوکمەکەى : زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى نوێژى ئیستیخارە سوننەتە .

3-  حیکمەت لە نوێژى ئیستیخارە : تەسلیم بوونە بۆ فەرمانى پەروەردگار و دەرچوون و ڕزگار بوون لە دودڵی و دڵەڕاوکێ  .

4-  هۆکارەکەى : زانایانی هەر چوار مەزهەبەکە یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە نوێژى ئیستیخارە لەو کارانە دەکرێ کە بەندە نازانێ توشی خێر دەبێ یان شەڕ .

5-  شێوازەکەى : دوو ڕكات نوێژ دەكەیت وەكو چۆن دوو ڕكات سوننەت دەكەیت بە نییەتى نوێژى (الإستخارة) نیەتەکەش لە دڵەوە دەهێنی  .

6-  دوعاکەى : ئەم دوعایە دەخوێنی و دەڵێی: ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلَا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلَا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ -ناوى پێویستى یەكەى دەهێنى- خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْري -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَاركْ لِي فِيهِ وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْري -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاصْرفْهُ عَنِّي وَاصْرفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي).

7-  ماناکەى: واتە خوایە من بە زانستى خۆت داواى خێرو چاكەت لێ دەكەم وداواى توانات لێ دەكەم بە تواناى خۆت وە لە فەزڵى گەورەت داوات لێ دەكەم بەڕاستى تۆ دەتوانى ومن ناتوانم و تۆ زاناى و من نازانزاناى و من نازانم و تۆ زاناى نهێنی ى غەیبەكانى، خوایە ئەگەر ئەم مەسەلەیە چاكە و خێرى تیایە بۆ دین و ژیان و بژێوى و كۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە بەنسیبم بكەیت و ئاسانى بكەیت لەسەرم و بەرەكەتى تێ بخە بۆم وە ئەگەر ئەم كارە خراپە بۆ دین و بژێوى وكۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە لێم دووربخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و خەیر و چاكەم بە نسیب بكە لە هەر شوێنێك و پاشان دەروونم ڕازى بكە پێى.

8-  شوێنی دوعاکردنەکەی : دوعاى نوێژى ئیستیخارە لە دواى سەلام دانەوەى نوێژەکە دەخوێنرێت .

9-  ڕاوێژکردن پێش ئیستیخارە : سوننەتە پێش ئەنجامدانى نوێژى ئیستیخارە پرس و ڕاوێژ بەکەسانی چاکو دیندار و بەئەزمون بکات  .

10-  ئەوەى دەخوێنرێ تیایدا : سوننەتە لە ڕکاتى یەکەم دواى خوێندنی سورەتى (فاتحە) سورەتى : (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ) بخوێنرێ و لە ڕکاتى دووەم سورەتى : (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) بخوێنێ .   
#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


#ڕاستكردنەوەی_هەڵەیەكی_هەستپێنەكراو... #ئاگادار_بن!!!

بسم الله الرحمن الرحیم 

#پرسیار: یەكێك پرسیار دەكات و دەڵێت بیستوومە لە كۆمەڵێك قسەكەر و #وتاربێژەكان ئەوانەی لە بابەتە شەرعییەكان دەدوێن، یەكێك لەوان لە كاتی بەڵگە هێنانەوە بۆ قسەكەی خۆی دەڵێت: الله تعالى دەفەرمووێ‌: (أعوذ بالله من الشیطن الرجیم، بسم الله الرحمن الرحیم)، پاشان باسی ئەو ئایەتە دەكات كە دەیكاتە بەڵگە، جا ئایا ئەم قسەیە تێبینی لەسەر هەیە؟ 

#وەڵام: سوپاس و ستایش بۆ الله، بەڵێ‌ ئەم قسەیە تێبینی لەسەر هەیە، پەیوەستە بە پەناگرتن به الله لە شەیتانی دەركراو لە ڕەحمەتی الله، خوای پاك و بێگەرد و بەرز زۆر لەوە گەورەتر و بەرزترە كە پەنا بگرێ‌ لە شەیتان، وە شەیتانیش زۆر لەوە بچوكتر و سووك و ڕیسوا و كەمترە كە الله پەنای لێ‌ بگرێ‌، چونكە پەناگرتن بریتییە لە داواكردنى پەناگرتن لە كەسێك كە لە پلەی هێز و دەستەڵات و زاڵ بوونە، وە شەیتانیش زۆر لەوە سووك و ڕیسوا و بچوكترە، كەواتە نە لە ڕووی شەرع و نە لە ڕووی عەقڵ و نە لە ڕووی بیرلێكردنیشەوە دروست نییە پەناگرتن لە شەیتان بدرێتە پاڵ الله ى پەروەردگار، خۆ الله ى پەروەردگار نەیفەرمووە:أعوذ بالله من الشیطان الرجیم، بەڵكو ئەم وشەیە لەلایەن بەندەكانی الله وه دەردەچێ‌ و پەنا دەگرن بە پەروەردگاریان لەشەیتانی دەركراو لە ڕحمەتی الله(مەبەستی شێخ ئەویە هیچ كاتێك الله تعالى   پەنای نەگرتووە لە شەیتان، بەڵكو داوای لە ئێمە كردووە پەنا بگرین به الله لە شەیتان، وەكو دەفەرمووێ‌: (فإذا قرأت القران فاستعذ بالله من الشیطان الرجیم) النحل:٩٦.-وەرگێڕ-. 

بەڵام بڵێی الله دەفەرمووێ‌: بسم الله الرحمن الرحیم، ئا ئەوە دروستە، چونكە هەموو ئەوەی لە پەرتووكەكەی الله دا هاتووە لە سەرەتاوە تا كۆتاییەكەی قسەی الله تعالى يه و، بەشێكیش لەوە(بسم الله الرحمن الرحیم)ە، چونكە بەشە ئایەتێكە لە سوڕەتی (النمل)-والله المستعان-. 

(مجموع فتاوی وبحوث للشیخ، عبدالله بن سلیمان المنیع١/٢٦٦-٢٦٧). 
(فتاوی العلما‌ء حول القرآ‌ن الكریم،جمع وترتیب:صلاح الدین محمود السعید). 


#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


بیرتان نەچێت سبەی پێنج شەممەیە
بەڕۆژووبوون سوننەتە

هەرکەسێك لەپێناوی خوای گەورە
یەك ڕۆژ بەڕۆژوو ببێت ئەوا خوای پەروەردگار دەموچاوی 70 ساڵ لە ئاگر دووردەخاتەوە !

متفق علیە -صحيح البخاري - 2840  صحيح مسلم - 1153


#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


📚 نهێنییەکانی خۆت بپارێزە 📚

قالَ الشّافِعيُّ رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَالَى

إِذا المَرءُ أَفْشَى سِرَّهُ بِلِسانِهِ
وَلامَ عَليهِ غَيرَهُ فَهُوَ أَحمَقُ

واتا / ئەگەر مرۆڤ نهێنی خۆی بڵاوکردەوە بە زمانی خۆی، وە سەرزەنشتی ئەو کەسانەشی دەکرد کە نهێنییەکەی بڵاودەکەنەوە ئەوە بێ عەقڵە


📔 بەڕێزەکەم گەر تۆ نەتوانی نەهێنی خۆت بپارێزی چۆن من دەتوانم نەهێنیت بپارێزم، بۆیە چەندی دەکرێت نەهێنی خۆتان بپارێزن و بڵاوی مەکەنەوە


#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
لەرۆژێک بترسن کەدەگەرێنەوە لاێ خودا...

19 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

1 893

obunachilar
Kanal statistikasi