کەناڵێ بۆ ئاشنابوون بەسەلەفیەت


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


کەناڵێک بۆ ئاشنابوونی تاکی کورد بەڕاستە شەقامی ئیسلامەتی کەبریتیە لەسەلەفیەت.....
محمد کامیل سەنگاوی
بۆ هەر سەرنجێ بفەرموون :
https://t.me/Muhammadsangawy

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


ە هەڵەکەی باشە و مەبەستەکە لەوەدایە قبووڵی بکا گەر قبووڵی نەکرد لەبەر کبر و عینادی ئەوا وەڵامەکە بڵاوەکرێتەوە و هیچی تیانیە لەبڵاوکردنەوەی چونکە حەق خۆشەویسترێکە لامان و پارێزگاریە لەحەق و ئامۆژگاریە بۆ تێکڕای خەڵکی و ئەوەش پێشەوایانی ئووممەت اقراریان لەسەری کردوە.

ئێمەش سەرەتا ئامۆژگاری م.عبدالکریممان کرد وەبەتایبەت و نهێنێ ئامۆژگاریمان بۆی نارد کەقبووڵی نەکرد وەڵاممان دایەوە و بڵاومان کردەوە ئەمەش بۆ پاراستنی حەق و ئامۆژگاریە بۆ موسوڵمانان وەسوکایەتیش نیە بەڵکو پێشەوایانی ئووممەت لەسەر ئەم کارە اقراریان کردوە کەکارێکی شەرعیە!

سەرنجی سێیەم:
ئەڵێ : " ئەم نەزان و حاقدانە وەنەبێ خۆیان ڕاستەوخۆ هەڵسن بەو کارە قێزەونە! بەڵکو وەکو زیاتر بێڕێزی کردن بەرامبەر ئەو مامۆستایانە هەڵساون بەهاندانی گەنجانێکی سادەو کەم عیلم و کەم ئەدەب کەهیچ ئەدەبێکی ئیسلامەتی و سەلەفیەتیان نەهێشتۆتەوە!!"

ئەڵێم : م.یوسف زوڵمت کرد تەنها بەیەک شت وەڵامت ئەیەمەوە بۆ ئەوەی بزانی ستەمتکرد و ڕاستت نەکرد!

ئەویش کاتێ ڕەددێکم لەسەرت نوسی ئەوەبوو بەم.هۆشیارم وت مراجعەیەکی بکاتەوە و هەر هەڵەیەکی تیابوو ئاگادارم بکاتەوە ئەوەبوو مامۆستا پێی وتم م.یوسف ئەڵێ ئەمانە کەسێ پێیانەڵێ شت بنوسن وتی من بەتۆم وتوە بینوسە یان نوسیت ئینجا بۆت هێنام ؟
وتم نوسیم ئینجا هینام!

جاموسوڵمانی ژیر بیرکەنەوە م.یوسف چۆن لەخوانەترسانە بوهتان دەکا ئەمە تەنها یەک نمونەیە کەچەندان برای تر هەست بەوە دەکەن پێویستە وەڵامی هەڵەکار بدرێتەوە بۆئەوەشی زوڵمتان لێ نەکرێ پشانی مامۆستایەکی بەڕێزی دەدا تاوەکو گەر هەڵەیەک شتێ بونی هەبێ لێی لابدا بەڵام ئێوە لەخوانەترسانە -رجما بالغیب- دەڵێن ئەوان پێیانەڵێن!

گەرچی مامۆستایەکیش ئاگادارت بکاتەوە هیچی تێدانیە و کارێکی ئاساییە نەمان بینیوە لەسەلەفەوە مانعێ هەبێ بۆ ئەو کارە.

سەرنجی چوارەم و کۆتایی
ئەڵێ : "بۆیە لێرەوە بەئاشکراو بێ پێچ وپەنا دەڵێم: ئەم کەسانە کە هاندەری ئەو گەنجە ساویلکانەن هەوڵ ئەدەن بۆ نەمانی دەعوەو بانگەوزای سەلەفیەت!! جا پێی بزانن یان نا !! چونکە ناشرین کردن و لەکەدار کردن و خستنی ئەو هەمو مامۆستایەی کە لەئێستادا هەڵگری ڕێبازی پاکی سەلەفیەتن هەوڵدانە بو نەمانی ئەو ڕێبازە پاکەی هان لەسەری"

ئەڵێم : م.یوسف وەکو لەناونیشانی باسەکەشت داتناوە و لێرەش دووبارەی دەکەیتەوە بەسەریحی کەوا مەبەستمان ڕووخانی سەلەفیەت،و لەناودانیەتی بەڕاستی ستەمێکی ئێجگار زۆرت کرد پەنا بەخوای گەورە چۆن هەڵدەستین بەلەناو دانی سەلەفیەت! وەئایا سەلەفیەت لەناو دەچێ ؟
وەئایا کێ جورئەتی هەیە هەستێ بەو کارە؟
بۆکەس نەچوەتە سەرتابۆکەسانێ تر بچێتە سەر!

بەڵام مامۆستا یوسف ئایا وەڵامدانەوەی مخالف و هەڵەکاران لەناودانی سەلەفیەتە؟
بۆچی قسەوتن و وەڵامدانەوەی هەندێ مامۆستای سەلەفی لەناودانی سەلەفیەتە بەڵام ئێوە تەبدیعمان ئەکەن تەکفیرمان ئەکەن تەحزیرمان لێ ئەکەن بۆ مەگەر ئێمە سەلەفی نین ؟
بۆچی قسەوتن بەئێوە ڕووخانی سەلەفیەتە بەڵام قسەوتن بەمامۆستاکانی ئێمە کەهەمان شێوە سەلەفین ئاساییە و قەیچێکەیە!

مامۆستا یوسف ئەو میزانەی داتناوە خوارو خێچە وریابە بەر ئەو ئایەتە نەکەوی !!

قال تعالی :
( وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ )
( الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ )
( وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ )
المطففين (1-3)

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد علی آلە وصحبە وسلم.

محمد کامیل سەنگاوی
شەوی دوو شەممە
۲٦ - ۸ - ۲۰۱۸
۱٦ - ذو الــ ۱۲ ــحجة - ۱٤۳۹.


بـــــــــــــۆ مـــامــــۆستا یوسف ڕەشید
(ما یلفظ من قول ٳلا لديه رقيب عتيد)

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:

موسوڵمانانی خۆشەویست ئاشکرا و ڕوونە کە م.یوسف ڕەشید ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر هەڵەو پەڵە و کەم حیکمەتی و هەڵەشەیی و توندی بەرامبەر سەلەفیەکان لێی دەردەکەوێ و تائێستەش ڕۆژانە بەردەوامە لەزوڵم و ستەمەکانی، بۆیە خوا پشتیوان بێ هەرجارە و تیشکێ دەخەینە سەر زوڵم و ستەمەکانی لەبەرامبەر مامۆستایان و گەنجانی خەمخۆری سەلەفی.

موسوڵمانانی بەڕێز: م.یوسف لەڕۆژی [ ٤ذوالحجة ۱٤۳۹]
هەستا بەبڵاوکردنەوەی پۆستێك لەژێر ناونیشانی :
[إذا أردت إسقاط فكرة فأسقط رموزها ]
کەهەر وەکو خۆی ئاماژەی پێیاوە بنچینەیەکی ماسۆنیە! و بەدوایدا کۆمەڵێ زوڵمی تری ئەنجام داوە بەویستی خوا وەڵامی دەدەینەوە.

سەرنجی یەکەم :
سەرەتا : م.یوسف دانانی ئەو ناونیشانە بۆکەسانێ کەتا دوێنێ برات بون نزیکت بوون و سەلەفی بوون و لایزال لەسەر سەلەفیەتن کارێکی حەکیمانەیە؟
ئایا کەسی سەلەفی کار بەبنچینەی ماسۆنی دەکات؟
ئایا ئەمە زوڵم و ستەم نیە دەیکەیت لەبرا سەلەفیەکانت؟
وە ئەزیەتیش بکێشە و بچۆ بڕوانە بزانە حوکمی کارکردن بەبنچینەی ماسۆنی لای زانایانی سەلەفی چیە؟

سەرنجی دووەم :
ئەڵێی : [ ئەوەی من مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە ماوەیەکە کەسانێکی نەزان وحاقد بەرامبەر مامۆستایانی سەلەفی دەستیان داوەتە سوکایەتی کردن بەرامبەر ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە چەندین ساڵە ماندوبونە و زەحمەتی زۆریان کێشاوە تاوەکو بانگەوازی سەلەفیەتیان گەیاندۆتە ئەمڕۆ !!]

ئەڵێم: مامۆستا یۆسف ئەوەی کەلای هەموو کەسێکی سەلەفی ڕوونە و وازحە ئەوەیە کەوا حەق نابەسترێتەوە بەکەسایەتیەکانەوە! بەڵکو لەڕێگای حەقەوە کەسایەتیەکان دەناسین جا هەروەکو شێخ عثیمینش بەڕەحمەت بێ لەیەکێ لەوانەکانی ئەفەرمووێ : حەق مەبەستنەوە بەکەسەکانەوە ئەوەتا ابن مسعود ئەفەرمووێ :-

"من کان مستنا فلیستن بمن قد مات فٳن الحي لا تؤمن علیه الفتنة".

واتە : گەر خۆتان اقتدا کرد بەکەسێ ئەوا بەمردوەکانی بکەن چونکە زیندووەکان ئەمین نین لێیان لەوەی نەکەونە ناو فیتنەوە.

هەروەها هەڵدانەوەی ڕابردوو باسکردنی و کردنی بەمنەت بەسەرمانەوە هیچ اعتبارێکی پێ ناکرێ چونکی عیبرەت بەدوێنێ نیە بەڵکو بە خاتیمەیە هەروەکو شێخ ساڵەح فەوزان خوا بیپارێزێ لەشەرحی " الٲربعین النووية " پەڕەی " ۱۰۷ " لەکۆتایی شەرحی فەرموودەی چوارەم دەفەرمووێ :

"ولذلك ينبغي للمسلم ٲن يكثر من الدعاء بحسن خاتمته، ولا "يغتر بعمله؛ لٲنه لا يدري ما يختم له به.

واتە: هەر لەبەر ئەوەش پێویستە کەسی موسوڵمان زۆر دووعا بکا بەوەی خوا ئاخیری بەخێر بێنێ، وەبەکارو کردەوەی نەخەڵەتێ؛ چونکە نازانێ کۆتاییەکەی بەچی بۆدانراوە.

کەوابێ ڕوون بۆیەوە ئەوەی تۆ باسی دەکەیت لەمەنهەجی سەلەفیدا هیچ اعتبارێکی پێ ناکرێ و بەڵکو مرفوضیشە.

پاشان بابەتی ئەوەی سووکایەتی کرابێ پێیان:
بەڕاستی ئەمەش ستەمێکە لەستەمەکانت ئایا بانگەوازی کردن بۆ سەلەفیەت و بەرپەرچ دانەوەی هەڵەکاران بەبەڵگە و دەلیل سووکایەتیە؟
ئایا بەرگری کردن لەستەم دیدەکان و وەستاندنی ستەمکاران سووکایەتیە؟
بەڕاستی م.یوسف هیچ قسەیەک ناکەیت الا ئەکەویتە ناو زوڵم و ستەمەو، پێشینی چاکی ئێمە ڕەددانەوە و بەرگریکردنیان لەسەلەفیەت و وەڵامدانەوەی هەڵەکارانیان بەباشتر دەزانی لە جیهاد کردن بەشمشێر هەروەکو وارد بوە لە یەحیای کوری یەحیا مامۆستای هەردوو پێشەوا بوخاری و مسلم کەفەرموویەتی : " الذب عن السنة ٲفضل من الجهاد في سبيل الله"

وەڕەددانەوانەی کەسی مخالف سووکایەتی نیە بەڵکو وەکو شێخ عبدالله البخاري فەرموویەتی لە " ٲهمية
الرد علی المخالف وبيان جملة من ثمارة " پەڕەی "۱۰ "

(النُّقطةُ الأُوْلَى: أَنَّ الْمُرَادَ بـ(الْمُخَالِف) هُنا ، هُو: مَنْ خَالَفَ الْحَقَّ، مُبْتَدِعَاً كَانَ أمْ سُنِِّيَّاً مُخْطِئاً!!
فَالْمُبْتَدِعُ يُردُّ عَليهِ وَ تُدْحَضُ بدْعتهُ، وَ يُظْهَر الْحَقّ، نَصِيْحَةً لله وَرَسُولهِ وَلِكتَابهِ وَلعَامَّةِ الْمُسْلمين.

أمَّا السُّنِّي الْمُخْطئُ الَّذي ظَهَرَ وذَاعَ خَطَؤهُ، فَنَردُّ غَلَطهُ وَ لَهُ عَلْيَنَا ابْتِداءً- تَفَضُّلاً وَ إحْسَاناً لاَ وُجُوبَاً- حَقّ النَّصيْحَة وَ التَّذكير سِرَّاً قَبْلَ نَشْرِ الرَّدِّ عليه؛ فَإِنْ رَجَعَ وبيَّنَ فَذَلكَ هُو الْمُرَادُ، وإنْ لَمْ يَنْتَصحْ مِنْ غَيْرِ عِنَادٍ وَاسْتِكبارٍ؛ نُشِرَ الرَّدُّ، ولاَ إِشْكَالَ فِي هَذا؛ لأنَّ الْحقَّ أَحب إليْنا وَ أَعزّ، وهُو عَلَى الكفَايَةِ، صِيَانَةً للحقِّ ونُصْحاً لعامَّة الأُمَّةِ، كمَا قرَّره أئمَّة الْحَقِّ.)
ڕوونە کەدەفەرمووێ مخالف ئەو کەسەیە کەوا پێچەوانەی حەق دەکا جا مبتدع بێ یا سەلەفی بێ، گەر سەلەفی بوو هەڵەکەی بڵاو بوو وەڵامی هەڵەکەی ئەدەینەوە سەرەتا ئامۆژگاری ئەکرێ لەبابی چاکەکاری نەک واجبێ بێ، گەر تەوبەی کرد و گەڕایەوە و ڕوونی کردەو






بەکوردی و بەکورتی

بێ زەحمەت باوەڕ بەکامتان بکەین ؟

کاتێ م.عبدالکریمی سلێمانی ڕەخنەی لێ گیرا لەبابەتی وەلی ئەمر

م.عبدالکریمی سلێمانی ئەڵێ : [هەر ئەوکات بڕیاری وتنەی کتێبی "معاملة الحكام"ــم دا]

م.يوسف رشيد ئەڵێ : [مامۆستاش - م.عبدالکریم - وەڵامی دایەوە کەوا کتێبی "معاملة الحكام"ــم شەرح کردووە کەئەو وەڵامە وەڵامێکی زۆر حەکیمانە بوو]

ئەمەش دژیەکیە چونکی م.عبدالکریم ئەڵێ بڕیارم یا شەرحی بکەم واتە [شەرحم نەکردوە]، بەڵام م.یوسف ئەڵێ وتویەتی [شرحم کردوە] و بەباشترین وەڵام و بڕیارێکی حەکیمانەی وەسفەکا!!

ئێستە کامتان ڕاستەکەن بێ زەحمەت ؟

باوەڕ بەکامتان بکەین ؟


?وانەکانی مامۆستا دانای ڕەحیم ئاوا? dan repost
نوێ

بەشی دووەم

ڕوونکردنەوەی هەندێک وشەی مامۆستا یوسف ڕەشید

مامۆستا دانا عبداللە ڕحیم ئاوا
خوای گەورە بیپارێزیت .

https://t.me/Wanakani_Mamosta_Dana/535


?وانەکانی مامۆستا دانای ڕەحیم ئاوا? dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


نەدایەوە لە کاتێکدا ئەو هەموو گومان و خراپەکاریەی بڵاو دەکاتەوەو خەڵکانێکی زۆری گومڕاکردووە ؟!
یان ئەوەتا عبداللطیف گەورە بوو بەڵام نەویست بچوک بێتەوە بۆیە ڕەدی و نەدایەوە !!.

٨ـ بەم بیانوە لاواز و نا زانستیە ڕزگارت نابێت، لە بەر ئەوەی کۆمەڵێ ڕەخنەی منهەجی گەورەت لێگیراوە و ئێستا منهەجەکەت لە قاڵبی ئیتیهامدایە و پێویستە لە سەرت تەبریئەی ساحەی خۆت بکەیت و گومان لەسەر مەنهەجەکەت لابەری ، تاوە کو ئەوانەی گوێت لێدەگرن بەگومان نەبن لە مەنهەجەکەت و دڵنیابن لێت وەکو ابن سیرین رحمە اللە فەرمووی :(ٳن هذا العلم دین فاعرفوا عمن تٲخذون دینكم )
وە لە بەر ئەوەی یەکێ لە سیفات و نشانە هەرە دیارەکانی سەلەفیەت ( الوضوح في المنهج) ە.
وە مەنهەجی کۆمەڵێ کەسی ناسراو بە سەلەفیت خستە قاڵبی ئیتیهامەوە بەڵام الحمدللە ئێمە وەڵاممان دایتەوەو بێ منەتمان کردی لەوەی چیت هەیە لە سەرمان بە بەڵگەوە باسی بکەو بڵاوی بکەرەوە ، نەوەك کۆمەڵێ تۆمەت فڕێ بدەیت و دواتر کەداوای بەڵگەت ڵێبکرێت بێیت و بەم جۆرە قسە نا زانستیانە خۆت بشاریتەوە ، وە لای هەموو کەس ڕوونە کە تۆمەتی بێ بەڵگە و بوهتان کردن هەموو کەس لە توانایدا هەیە ، بەڵام وەکو وتراوە :
والدعاوى إن لم يقيموا عليها *** بيناتٍ أبناؤها أدعياءُ).

۹ـ لای ئێمە مەرج نیە وەڵامت هەبێت یان نا ، ئەوەی گرنگە لای ئێمە دەرکەوتنی حەقە بۆ ئەوانەی بەدوایدا دەگەڕێن لەم فیتنەیەدا ، وە ئیقامە حوجەیەکیش بێت بەسەر ئەوانی دیکەوە.

۱۰ـ وە ئەمەی تۆ هەمان ڕێچکەی عبداللطیفە گرتۆتە بەر ، ئەویش کاتێك چوین بۆلای زانایان و بانگیان کردو داوایان لێکرد لە گەڵمان دانیشێت و ڕوو بەڕوومان بێتەوە ، هیچ بیانویەکی نەماو ئیفلاسی هێناو وتی دانانیشم لەگەڵیان بە بیانوی ئەوەی ئەمانە بچوکن ، بەڵام شێخ عبداللە البخاري خوا بیپارێزێت وەڵامێکی حەکیمانەو مەنهەجیانەی دایەوەو فەرمووی پێی بڵێن : حەق بە بەڵگەیە نەوەك بە گەورەو بچوکی) بۆیە ئێمەش لە بری ئەو وەڵامە نازانستیانەی جەنابت هەمان ئەو وتە جوان و پڕ ماناو شەرعیەیەی شێخ عبداللە البخاریت بۆ دەهێنینەوە.

نعوذ بالله من الفتن ما ظهر منها و ما بطن

مامۆستا هۆشیار ئەحمەد جزاە الله خیرا
وحفظە البارﻱ


پرسیارکراوە لە م.عبدالکریمی سلێمانی و پێی وتراوە لە بارەی ئەو ڕەخنانەی لێمان گرتووە : ئایا بۆ وەڵامیان نادەیتەوە ؟
ئەویش لە وەڵامدا وتبوی ( ڕەدیان نادەمەوە بۆ ئەوەی گەورە نەبنەوە)
وەڵامی ئەم قسەیە لە چەند ڕوەیەکەوە :

۱ـ ئەم وەڵامە نیشانەی خۆ بەگەورە زانین و خۆ بە شت زانینە، لە بەر ئەوەی کە جەنابت کەسێکی ناودار و بەناو بانگ و گەورەی ،ئەوا تەزکیە و جرحی هەر کەسێك بکەیت ئەو کەسە مەشهور دەبێت و ناو بانگ دەر دەکات بە هۆی ناو و شوهرەتی تۆوە.

۲ـ بەکەم زانین و بە بچوك سەیرکردنی بەرامبەرەو بەوەیان دەبینی کە لەخوار خۆتەوەبن و جەنابت لە سەروویانەوەی.

ئەم دوو سیفەتەش ـ خۆ بەگەورە زانین و بە کەم زانینی بەرامبەر ـ دوو سیفەتی ناشرینن و خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی صلی الله علیه وسلم قەدەغەیان کردووە،،
وەکو خوای گەورە فەرمووی : (( وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ الْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ الْجِبَالَ طُولًا )).
وە چەندین ئایەتی ترمان هەیە لەو بارەیەوە.

وە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ((لا يدخل الجنَّة من كان في قلبه مثقال ذرَّة من كبر! فقال رجل: إنَّ الرَّجل يحبُّ أن يكون ثوبه حسنًا، ونعله حسنة؟ قال: إنَّ اللَه جميل يحبُّ الجمال، الكبر: بطر الحقِّ وغمط النَّاس)).

وە فەرمویەتی (( بحسب امرئ من الشر أن يحقر أخاه المسلم , كل المسلم على المسلم حرام دمه وماله وعرضه )).

۳ـ باشە گەر ڕاستگۆی لەم قسەتدا ئەی هەر سەرەتا وات نەکردایە و بێدەنگ بویتایە و ئەو هەموو بوهتان و تۆمەت و تحذیر و تبدیعەت دەرهەقمان نەکردایە ،ئەی ئەوکات بۆ قسەت لەسەرمان کردوو گەورەمانت کردەوە وەکو خۆت دەیڵێیت ؟!

٤ـ یان ئەوەتا کۆمەڵێ تۆمەتت فرێداوەو ئێستا هەر چەن دەکەیت ناتوانی لێی دەربازبیت و بیسەلمێنی لەسەرمان و هیچ بەڵگەیەکت پێ نیە بەڵام کیبر گرتووی و پێت عەیبە تەراجوع بکەیت و دان بەهەڵەکەتدا بنێیت ،بۆیە دەتەوێ بەم قسە نا زانستیە خۆت دەربازبکەیت و چاو بەستی لە خەڵك بکەیت و نەیەیتەجواب تاوەکو کەشف نەبیت و کەس نەزانێت کە قسەکانت تەنها تۆمەت بوون و هیچ بەڵگەو بنەمایەکی نەبوو،ئەمەشیان ئەگەر نەیسەلمێنی و بەڵگەکان نەخەیتە ڕوو ئەوا زۆر خراپ لەسەرت دەکەوێت و ڕێگایەکی ترسناکت هەڵبژاردووە .
وە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : (( مَنْ قَالَ فِي مُؤْمِنٍ مَا لَيْسَ فِيهِ ، أَسْكَنَهُ اللَّهُ رَدْغَةَ الْخَبَالِ حَتَّى يَخْرُجَ مِمَّا قَالَ )).

وە شێخ ڕەبیع خوا بیپارێزێت فەموویەتی ( هەر کەسێك تەحذیر لە کەسێك بدات لە کەسێك ناسراو بێت بە سەلەفی و دواتر بەڵگە نەخاتە ڕوو ، ئەوا هەندێ جار مولحەق دەکرێت بە بیدعە چیەکانەوە )

وە ئەمە یە کێکە لە دیارترین سیفاتی حەدادیەکان.

کەواتە بۆ خۆت بزانە چی ڕێگایەکی ترسناکت هەڵبژاردووە ، بۆیە زوو بگەڕێوە بۆ لای خواو تەوبە بکە و داوای گەردەن ئازایی بکە لەوانەی کە زوڵمت لێکردووون ، ئەمەش گەورەییە بۆ جەنابت ئەگەر وا بکەیت ، پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت (( مَنْ كَانتْ عِنْدَه مَظْلمَةٌ لأَخِيهِ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ مِنْ شَيْءٍ فَلْيتَحَلَّلْه ِمِنْه الْيَوْمَ قَبْلَ أَلَّا يكُونَ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ، إنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمتِهِ، وإنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ حسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سيِّئَاتِ صاحِبِهِ، فَحُمِلَ عَلَيْهِ )).

٥ ـوەباش بزانە گەورە و بچوكی و بەرزی و نزمی نە بەدەستی تۆیە و بە هۆی ڕەدی تۆ وەش دەبێت ،ئەوە تەنها بەدەستی اللە
وەکو دەفەموێت :(( قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ )).

٦ـ تازە پێت خۆش بێت یاخود نا ئێمە ناسراوین و مجهول نین و ڕەدی تۆ بۆ ئێمە هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێت نە بەزیادکردن وە نە بە کەمکردن ، وە لە لایەکی دیکەوە ئێمە خەڵکانێکی زۆر هەیە دەمان ناسن و گوێ لە بڵاو کراوەو دەرسەکانمان دەگرن ، بۆیە پێویستە لە سەرت ڕەدمان بەیتەوەو حاڵمان ڕوونکەیتەوە بۆ خەڵکی ،وە بێدەنگ بوون لە کەسانێك کە خەڵکی پێیان خەڵەتابێت و حاڵیان ڕوون نەبێت لایان و تۆ حاڵی بزانیت و ڕوونی نەکەیتەوە بۆیان و دەستیان نەگریت ئەمە غەشکردنە لێیان و دڵسۆزی نیە بۆیان و هیچ حیکمەتێکی تێدانیە.

۷ـباشە ئەوە ئێمە بچوکین و ناتەوێ گەورە بینەوە ، ئەی بۆ ڕەدی عبداللطیفت نەدایەوە ، ئەویش هەر بچوك بوو نەویست گەورە بێتەوە ؟
خۆ عبداللطیف ئیخوانی گومانی تێدانیە بە تەمەن وابزانم لە تۆ گەورەترە یان هاوتەمەنن ، وە لە عیلم و ناو داری و ناسراویدا موقارەنە ناکرێت بەتۆ ،لە هەموو ئەوانەدا چەندین قات لە سەروی تۆوەبوو ،وە جەنابت تەنها بەشێك لە کوردەکان دەتناسن ، بەڵام ئەو گومڕایە لە عالەمی ئیسلامیدا ناسراو بوو چی لە لای زانایان یان تاڵیب عیلمەکان و عەوام ،
ئەی بۆ ڕەدی ئەوت


[کێ دەکەیتە هاوڕێت؟؟]

عەبدووڵای کوڕی مەسعود ڕەزای خوای لێ بێ دەیفەرموو:

لا تصحب ٳلا من ٲعانك علی ذكر الله

هاوڕێیەتی هیچ کەسێ مەکە تەنها کەسێ نەبێ کەوا یارمەتیت دەدا لەسەر ئەنجامدانی زیکرو یادی خوا.

الزهد لٲبي داود ۱۲٦ / ۱.

ڪەناڵێ بۆ " ئاشنابوون بەسەلەفیەت " لەتیلیگرام.


‏❍ شێخ مقبل بن هادي الوادعي رحمه الله تعالـى دەفەرموێت:

‏*فیتنەو تاقیکردنەوە هەر دەبێت ڕوو بدات،
وەک خوای گەورە دەفەرموێت:{ ونبـلوكم بالـشر والخيـر فتـنة }{وە تاقیتان دەکەینەوە بە شەڕو خێر وەک فیتنەو تاقیکردنەوەیەک}*
‏*«وە خۆشبەختی و گرنگی بۆ ئەو کەسەیە کە سەبڕو ئارامی هەیەو جێگیر دەبێت لە کاتی فیتنە»*

‏📜سەرچاوە:الجامـع الكبـير (1 / 608)

ـ--------------------

‏❍ قــال العـلامة مقبل بن هادي الوادعي رحمه الله تعالـى:
‏*لا بـد مـن الفتـنة والاخـتبار ، يقـول الله ﷻ : { ونبـلوكم بالـشر والخيـر فتـنة }*
‏*« والشأن كـل الشأن لمـن صـبر وثبت »*
‏📜 الجامـع الكبـير (1 / 608)
کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.


دُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ).
لە کۆتایدا پێتان دەڵێم وەکو چۆن بە عبداللطیف مان ووت :(( بیننا و بینكم العلماء))

نعوذ بالله من الفتن ما ظهر منها و ما بطن
مامۆستا هۆشیار چەمچەماڵی...


کێ هۆکارە و کێ یەکەم کەس بوو

بەڕێزان ماوەیەکە خیلاف و جیاوازی کەوتۆتە نێوان مامۆستایانی سەلەفیەوە لەسەر چەند بابەتێك کە پەیوەندی بە منهەجەوەهەیە.
بەڵام ئەوەی من مەبەستمە ئەوەیە کەوا کێ هۆکاری ئەوەبوو کە کێشەکان ببرێنە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئاگری فیتنەکە خۆشتربکات و زیاتر گەورەی بکاتەوە،
بێگومان یەکەم کەس م.عبدالکریمی سلێمانی بوو لە کەم حیکمەتی و پەلە پەل و کەم سەبری خۆی هەستا لە فیس بووك بەبڵاوکردنەوەی کۆمەڵێك بوهتان و زوڵم ناحەقی بەرامبەر بە ئێمە بۆ ناشرین کردنمان و نانەوەی کێشەی گەورە بۆمان هەر وەکو چۆن عبداللطیف پێشتر هەمان هەوڵیدا بەڵام الحمدللە بۆی نەچووە سەر و کەشف بوو ، وە خەڵکانێکی زۆر لە کورد و عەرەب بە م.عبدالکریمیان ووت کەوا هەڵەی لەم کارەتدا بەڵام بەداخەوە گوێی نەگرت بۆ ئامۆژگاری کەسیان ، وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی کەوا کەسێکی ئینکار و عینادە و قسە هەر قسەی خۆیەتی و گوێ نادات بە ئامۆژگاری هیچ کەسێك ،و بەردەوام بوو لەسەر خۆشکردن و گەورە کردنەوەی کێشەکان ،کەچی ئێستا زۆر سەیرم پێ دێت کە ئیدیعاو بانگەشەی ئیسڵاح و چاکخوازی و هەوڵدان بۆ نەمان و کەمکردنەوەی کێشە دەکات ، ئەمە هەمان ئەوکارانەیە کە عبداللطیف دەیکرد ئەویش خۆی کێشەکەی دروست دەکرد و تبدیع و تحذیری دەکرد و دواتریش خۆی وەکو پیاو چاك و موسڵیح نیشان ئەدا و فرمێسکی تیمساحی دەڕژاند بۆ نەمانی برایەتی و زیاد بوونی تەفرەقە ، ئێستاش هەر هەمان سینارۆیە بەڵا دەم و چاوەکان گۆڕاوون،
وە لەوەش خراپتر مامۆستاکانی دەورو بەری م.عبدالکریم بوون کە ئەوانیش لە بری ئەوەی کەسانێکی دڵسۆز و خەمخۆربن بۆ مەنهەج و بۆ م.عبدالکریم و پەندو عیبرەتیان وەرگرتبا لە ملا گومڕاو سەر لێ شێواوەکانی دەور و بەری عبداللطیف ئیخوانی کەچۆن بەهۆی بێدەنگیان یان پەردە پۆش کردن و بەرگری کردنیان لە هەڵەکانی عبداللطیف و ئامۆژگاری نەکردنی بونە مایەی زیاتر تەفرەقە و خۆشکردنی ئاگری فیتنە و ڕۆچون و تیاچونی عبداللطیف ، لە بری ئەوەی ئەمان هەستن بە دەستگرتنی م.عبدالکریم و ڕێگری بکەن لەوەی سنوری خۆی ببەزێنێ و دەست نەبات بۆ تبدیع و تحذیر كردن لە سەلەفی بەبێ بەڵگە و کێشە گەورەتر بکاتەوە کەچی هەمویان بەیەك دەنگ ٲشهد باللە یان بۆکرد و هەندێکیان دەست خۆشیان لێکرد لەوەی کە کێشەکەی بردە فیس بووك و گەورەی کردەوە، وە پشتیوانی تەواویان کرد لە و بوهتان و زوڵم و حوکمە گەورانەی م.عبدالکریم ، کەچی ئێستاو پاش کار لەکار ترازان و (بعد خراب البصرة) دێن و فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن و باسی نەمانی برایەتی و تەفرەقە دەکەن ، ئەمەش جگە لە ڕاکێشانی عاتیفەی خەڵك هیچی ترنیە و ئەمە سیفەتی بەردەوامی ئەهلی بیدەع و لا ڕێکانە بەبێ جیاوازی ، ئەوانیش خۆیان بیدعەکە دادەهێنن و پێچەوانەی شەرع دەکەن ، بەڵام کاتێك کە ئەهلی سوننە ڕەدیان دەدانەوە ،ئەهاتن بۆ ئەوەی عاتیفەی خەڵك ڕاکێشن بەلای خۆیاندا و ئەهلی سوننە ناشرین بکەن ،دەکەوتنە کروزانەوەو دەیان ووت کاکە ئەمانە تەفرەقەیان خستۆتە ناو موسڵمانانەوە و ئەمانە کێ ماوە قسەی لەسەر نەکەن و ئەمانە تەنها لەخۆیان و ئەوانەی لەگەڵیان ڕازین و لە کەسی تر ڕازی نین و.......
بۆ یە هیوادارم ئێوەش هەمان ڕێچکە نەگرنە بەر ،وە دڵنیابن بەو جۆرە هەرگیز کێشە چارەسەر نابێت و ئاگری فتنە ناکوژێتەوە ،وە دڵنیابن هیچ شتێك نیە ببێتە بەربەست و ڕێگریمان لێبکات لە ڕونکردنەوەی ئەو حەقەی دەیزانین وە ڕونکردنەوەی حاڵی کەسەکان و خستنە ڕووی ڕاستیەکان وەکو خۆی ، نە تەبدیع کردنمان و نە تحذیر کردن لێمان و نەجنێودان و ناوزەند کردن و ناو ناتۆرەی ناشرین ،هیچ کام لەمانە و زیاتریش لەمانە ڕێگریمان لێناکات ، بەڵکو زیاتر هانمان ئەدات بۆ ڕەد و ڕدود و بەر پەرچ دانەوەی هەڵەی هەڵەکاران، بۆیە ئەگەر ڕاستگۆن و خەمخۆری مەنهەجن و حەزتان بە تەفرەقەنیە ،وەرن با قورئان و سوننەت بکەین بەحاکم لە بەینماندا و بگەڕێینەوە لای زانایان و بیانکەین بەحەکەم لە بەینماندا و ئەوان کەسانێکی ئەمین و عادل و منصف و شارەزان و زوڵم لە هیچ لایەکمان ناکەن لە بەر خاتری لایەنەکەی تر و چاو پۆشی لە هەڵەی کەس ناکەن و کێشەکان بە حەکیمانە چارەسەر دەکەن ئەگەر هەردوولامان نیەتمان بۆ خوا بێت ، ئەگەر واش نەبێت ئەوا لایەنی حەق و لایەنی باتڵ بۆ خەڵکی ئاشکرا دەبێت ، هەر وەکو چۆن لە فیتنەی عبداللطیف دا ئاشکرا بوو
وەگەڕانەوەش بۆ لای زانایان بە تایبەتی لەکاتی کێشەدا فەرمانی خوای گەورەیە و بنچینەیەکی گەورەی مەنهەجی سەلەفیە
(( فسٲلوا ٲهل الذكر ٳن كنتم لا تعلمون ))

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ).

( وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَ


الدعوة السلفية في كردستان dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
⚡ نوێ ⚡



ـ ڕوونکردنەوەی حاڵی
مامۆستا یوسف رشید چمچماڵ ـ


مامۆستا هوشیار احمد ابو عبدالله

۲/ذو الحجّة /۱٤۳۹


هەڵوەشاندنەوەی درۆی درۆزنان

لەشێخ سەعد نايفیان پرسی:

ئايا وتوته لەسەدا پێنج مامۆستا هۆشيار و ئەو برايانەی لەگەڵین ئومێدی چاك بونیان نیە ..؟

ووتی: نەخێر من شتی وام نەوتوە ..؟!

سيروان اشقر


?وانەکانی مامۆستا دانای ڕەحیم ئاوا? dan repost
💥نوێ

وەڵامێک بۆ نەزانی و چەواشەکاریەکانی مامۆستا یوسف ڕشید

مامۆستا دانا عبدالله [دانای ڕەحیماوا]
خوا بیپارێزێت

لینکی بابەت لەتیلیگرام:
https://t.me/Wanakani_Mamosta_Dana/528


?وانەکانی مامۆستا دانای ڕەحیم ئاوا? dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


گەر هەڵەبکەیت و تەڕاجوع بکەیت بەئاشکرا و بێ پێچ و پەنا بۆ قیامەتت زۆر باشترە
لەوەی نزیکی [۱۰] درۆ بکەیت و لەیەک دانەشی تراجع نەکەیت لەترسی ئەوەی پێت نەڵێن ئەوەندە درۆت کردووە و تەراجوعی لە ئەوەندە درۆ کردوە!!

قوڕبەسەرتان لای خەڵکی درۆکانتان پەردەپۆش ئەکەن وتراجعی لێ ناکەن دەبێ چی جوابێکی خوا بدەنەوە؟

هاتن گەردن ئازایی بکەن بۆ درۆکانتان؟

خۆمن لە [۲] هەڵە تێکەوتم پەشیمانیم نووسی خێرە ئێستە باسی ئەکەنەوە دوای ئەوەی بەعەلەنی وتم هەڵەبووم نەک لەفەیسبووک لە تیلیگرام و واتساپیش بڵاوم کردەوە کەهەڵەبووم!!

وریابن لەبەر کەس نا لەبەر الله لە درۆ و بوهتانەکانتان پەشیمان بنەوە ستەم تاریکیە بۆ ڕۆژی دوایی، لەدوای پەشیمانیش باسکردنی و قبووڵ نەکردنی سیفاتی حەدادیەکانە بتانەوێ یان نا صیفاتی حەددادیتان تیا موجودە گەرچی بەرامبەرەکانیشتان بەو صیفەتە بشووبهێنن هاوشێوەی مەفتون بەڵام لەڕاستیدا بووهتانێکی تر نەبێ هیچی تر نیە و بۆخۆتان نزیکترن لێوەی!

پاشان ئایا تەراجوع قبووڵنەکردن کاری کێیە ؟
ئەمە پیشەو صفاتی حەددادیەکانە خوا بەدوورمانکا لێیان

قال الشيخ العلامة ربيع بن هادي حفظه الله:
الحدادية لهم أصل خبيث، وهو أنهم إذا ألصقوا بإنسان قولاً هو بريء منه ويعلن براءته منه، فإنهم يصرون على الاستمرار على رمي ذلك المظلوم بما ألصقوه به، فهم بهذا الأصل الخبيث يفوقون الخوارج.

حەداددیەکان بنچینەیەکی پیسیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کەوا قسەیەکیان لکان بە کەسێکەوە لەکاتێکدا کە لەو قەولە بەری بێ و بەڕائەتی خۆشی لێ کردبێ، ئەوان هەر بەردەوام دەبن لە تۆمەتبار کردنی ئەو ستەم لێکراوە بەو قسەیەی کەوا لکاندویانە پێوەی، جا ئەوانە بەم بنچینە پیسەیان پێشی خەواریجیان داوەتەوە.

المصدر :
إتحاف أهل الصدق و العرفان بكلام الشيخ ربيع في مسائل الإيمان

بەینی خۆت و خوا چا بکە ئەوکات چیەوترێ بابووترێ هیچ کام لەوانەی جزاك الله و بارك الله ئەنوسن توانای بەرگریان نیە بۆت لەڕۆژی دوایی...


👇 ئەگەر وەڵامی هەڵەکارێکت دایەوە،ئەوا بەم شێوەیە وەڵامی بدەوە 👇

-- باشترە کە بەڵگە بخەیتەڕوو لەسەر گومڕایی بەرامبەرەکەت،
یاخود لەسەر هەڵەکانی،
یاخود لەسەر نەزانیەکانی،

-- لە جیاتی ئەوەی پێی بڵێی ئەی گومڕا،
یاخود پێی بڵێی ئەی هەڵەکار،

-- چونکە بە خستنە ڕووی بەڵگەکان داندەنێت بە هەڵەکانی،
یاخود خوێنەرانی بەڵگەکان داندەنێن بەو هەڵانە،

-- وە ووتنی ئەی گومڕا....ئەوا هەڵیدەکەیت و هانیدەیت و توشی عینادی دەکەیت،
-- وە ئەو حەقەی کە پێتە لێت وەرناگرێت بەهۆی ئەوەی ئەدەبت نەپاراستوە بەرامبەری.

سەرچاوە:‌‏آثار ⁧ ابن باديس ⁩،جوزئی۵،لاپەڕە۳۹٤.

ـ------------------

ـ‌‏خيرٌ أن تُقيم الدّليلَ على ضلالِ خصمِك أو غَلَطِهِ أو على جَهْلِه، من أن تقول له: يا ضالّ أو يا غالط.
ژ‌‏فبالأَوّل تحجُّه فيعترفُ لك، أو يكفيكَ اعترافُ قرّائِك.
ـ‌‏وبالثّاني تهيُِّجه فيُعاند.
ـ‌‏ويَضِيع ما قد يكون معك من حقّ بما فاتَك معه من أدب.
ـ‌‏آثار⁧ ابن_باديس ⁩،ج5 ص394، ط1 عالم المعرفة.
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.


داماوی و جەهالەت لەوایە
هیچت دەستنەکەوێ لەسەر هەندێ مامۆستا لەوانەش م.سیروان حفظە المولی بیڵێی بچی بەدوای ئەوە بگەڕێی بزانی عبداللطیف پێشتر چی پێ ووتوونە!!!

قووربان ئەو بۆی نەچووە سەر بەو هەموو دەسەڵات و پارە و ماڵ و ووو هتد شتەوە بەنووسینێ کتێب و ڕەشکردنەوەی پەڕە سپیەکان سەرەنجامیشی زەلیلی و سەرشۆڕی بوو وەپووکایەوە و نرخ و قەدری نەما!

چ جای ئێوە بەناوی خوازراویشەوە دەیکەن و جورئەتی ئەوەشتان نیە ناوی ڕاستی خۆتان بنووسن ئیدی بەتەمای چ نوصرەتێکن!!

کەوابوو گەر ناتەوێ حاڵت بگاتە ئەو حاڵە دەست هەڵگرە و لەخوای گەورە بترسە مادام لەژیاندایت و هێشتا نەمردوویتە تەوبە بکە...

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

250

obunachilar
Kanal statistikasi