بنکەی ئەدەبی موکریانی مەهاباد


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئایدی کاناڵ
@binkemukrian

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


@AxNegarBot dan repost
🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿

🔻 پەیامی بنکەی فەرهەنگی هونەریی ئەدەبیی موکریانی مەهاباد ( ئەنجومەنی ئەدەبی ) بە بۆنەی نەوڕۆزی ۲۷۱۸ی کوردی


🔹 سروەی بەهار هەوارە و هەوار گۆسوانەی زستانی سڕ و ساردی گرت. گەزیزە و بەیبوون بەگۆوەند لە دەوری کانیاو سرودی سەرهەڵدان لە ژێر قەتارە و بەندی ڕەش بۆ سروشت بە نەوڕۆزانە دێنن. قومری و پاساری و چورە شان و شانی کۆهساران نازە فرینان دەکن . ئەی دەڵین ئەوە بەهارە .
تەختە سەهۆلی زار دۆڵ و شیوان نەرم نەرم دەکەونە چۆرە چۆر و بن برێ خۆ بەئاواتی دەکانیاوان دەکەنەوە تەسلیمێ. چووزەی مەندۆک و بیزایە بانگ دەکەنە شمشالی دەکۆرە حەیرانێ لەبۆ بەستنی ڕەش بەڵەکی ئەوێ سەرکەوتنێ، ئەی دەڵێن ئەوڕۆ بەهارە.
سڕۆشت بە نەوڕۆز و مڕۆڤ بە فێربوون و زانین هەردەم لە سەرهەڵدان و خۆتازە کردنەوەدان ، نەوڕۆز فێرمان دەکات جوان پەرست و چاوکراوە بین ، نەوڕۆز دەڵێ بلاوێنی و تەمای ڕانەوەستان نیشانەی بوونی پر واتان. نەوڕۆز ڕووناکی و پساندنی بەندی کۆیلتی دەکاتە وانەی سەرەکی ژیان.
ئەی جا چ خۆشە لە مامۆستای نەوڕۆز ئەو وانە پاراوانە فیربین و هەنگاوان لەسالی نۆ خۆش کەین تا گەییشتن بە تڕۆپکی ژیانی پر ڕووناکی.
بنکە فەرهنگی ، هوونەری و ئەدبی موکریانی مەهاباد (ئەنجوومەنی ئەدەبی) هاتنی سالی نۆ لە هەموو لایک پیرۆزدەکات و ئاواتەخوازە سالی نۆ سالی شادی ، سەرفرازی و سەرساغی هەموولایک بێت.

@binkemukrian




✡ کاک هەرمان وەتمانی
مودیر مەسئولی پێگەی هەواڵی هاژە و ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد.
⚫️ بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی ئازیزتان حاجیە مەریەمی بوردبار سەرەخۆشی لە خۆت و بنەماڵەکەت دەکەین، لە خودای میری مەزن خوازیارین روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت، تەمەن درێژی و لەش ساغیش بۆ هەموو لایەک داوا دەکەین.⚫️
⬛️ خودا سەبرتان بدات و لە خەمتان دا بەشدارین.




سێهەم دانیشتنی ساڵی نوێ یانی 2/2/97 تایبەتە بە کارگروهی چیرۆک، بابەت و تەوەری دیاری کراوی کارگروهی چیرۆک تایبەت کراوە بە خوێندنەوەی مێژووی چیرۆک نووسی کوردی. لەو دانیشتنە دا مێژووی چیرۆک نووسی کوردی باس و شرۆڤە دەکرێت، هەر یەک لە دۆستان دەتوانن بەشێک یا هەموو مێژووی چیرۆک نووسی کوردی بێننە بەر باس و لێدوان.


دووهەوم دانیشتنی ساڵی نوێ یانی 26/1/97 تایبەتە بە کارگروهی شێعر، بابەت و تەوەری دیاری کراوی کارگروە تایبەت کراوە بە شرۆڤە و لێکدانەوە و ڕەخنە لە سەر یەک یا چەند شێعری شاعیری نەمر مامۆستا نالی. هەر یەک لە دۆستان دەتوانن بە پێی سەلیقە و هەڵبژاردنی خۆیان باسی یەک یا چەند شێعری نالی بە شێوەی مەوریدی بکەن.


یەکەم دانیشتنی ساڵی نوێ یانی 19/1/97 تایبەتە بە خوێندنەوەی بابەتی ئازاد، هەر یەک لە دۆستان دەتوانن لەو دانیشتنە دا بابەتەکانی خۆیان ئاراستە بکەن بۆ ئەوەی بەشداربووان قسەی ل سەر بکەن.


@AxNegarBot dan repost
‍ ‍ 🔸ڕۆژی شەممە ۲٦ی ڕەشەممەی ۹٦، کاتژمیر ۳/۵ ئیواره

🔸کۆڕی پەردەلادان لە دوو کتێبی "خەمی خاک" و " گوڵبژێرێک لە وتەکانی نیچە"

🔸لە نووسین و وەرگێڕانی نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی سەقزی، ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

🔸لە هوڵی ئیرشادی شاری سەقز بەڕێوە دەچێ.


بەشی دووهەمی کۆڕەکە لە لایەن دوکتور جەلیل‌نژاد بەڕێوە چوو، کە باسەکەی خۆی بە لێکدانەوەی چەمکی ڕەخنە، ناساندن و ماناکاویی ئیتمۆلۆژیکیی چەمکی ڕەخنە دەست پێکرد. کۆڕگێڕ لەسەر ئەو باوەڕە بوو؛ چەمکی ڕەخنە لە "کریتیس" یونانی وەرگیراوە، بەڵام ئەو چەمکە لەبەستەرە تاریخی، کلتووری و فکرییە جۆڕاجورەکان دەرئەنجام و دەرئاویشتەی ئەندیشەیی جۆراوجۆری لێکەوتووەتەوە. خاڵێکی تر کە کۆڕگێڕ وەک پێناسەی چەمکی ڕەخنە جەختی لەسەر کرد؛ لێکدانەوەی بنەماکانی ئیپیستمۆڵوجێکی ڕەخنە لە دەزگای فکریی یونانی باستان لە ڕوانگەی ئەفلاتون و نیزامی فکری مۆسۆلی ئەفلاتوون بوو؛ کە پاشان چۆن ئەو میراتە فکرییە لە لایەن ئەرەستوو دەکەوێتە بەر خوێندنەوەیەکی تازە و ڕەخنەگرانە.
بەشێکی تری باسەکەی دوکتور جەلیل‌نژاد تەرخان کرا بە لێکدانەوەی جیاوازییەکانی ڕەخنە دەگەڵ دو بابەتی تر کە بریتین بوون لە شرۆڤە (تحلیل) و لێکدانەوە. سەبکێکیان کە کۆڕگێڕ پێی وابو لە زۆربەی ئەو نووسراوانەی کە خۆیان لە قەرەی ڕەخنە داوە بەناشارەزایی ئەو مەفهوومانە بە هەڵە بە جێگای یەکتر بەکار دێنن. لە درێژەدا کۆی قسەکانی لەو بەشەدا لەسەر پێناسەی ڕەخنە لە چەند خاڵ‌دا دەست‌چن کرد کە بریتی بوون لە :
۱-ڕەخنە لە خۆی‌دا هەڵگری چەشنێک بیری فەڵسەفییە.
۲-ڕەخنە لەسەر بنەمای نەزمێکی دانشی/ تێئۆریک پێک هاتووە.
۳- ڕەخنە لەسەر یەک چەشنێک ناسینی فرەڕەهەندە کە لە وزەعییەتەکانی ئۆبژێکتیوی دەق دەرباز دەبێ.
۴- ڕەخنە دەگەڵ مێژووی ئەدەبی یان مێژویی گۆڕانە ئەدەبییەکان جیاوازی جەوهەری هەیە.
بەشێکی تری باسەکەی دوکتور جەلیل‌نژاد تەرخان کرا بە تاریخ‌مەندی ڕەخنەی نوێ. کۆڕگێڕ چۆنێتی شکڵ‌گرتنی بزاڤی مەعریفەتی و فکریی ڕەخنەی نوێی لە کانتێکسی تاریخی ـ کۆمەلایەتی‌ دەورەی پاش ڕەوشەنگەری‌دا بە وردی باس کرد.
لە کۆتایی ئەو بەشەدا بەڕێزیان چەند خاڵی گشتی سەبارەت بە ڕەخنەی نوێ هێنایە بەر باس، کە بریتی بوون لە:
۱-ڕەخنە نوێ هەڵگری بنەماکانی تێئۆریکی زانستی دیاری‌کراوە و لە نەزەریاتی جۆراوجۆردا پێناسەکراون.
۲- ڕەخنەی نوێ هەڵگری تایبەتمەندی نێوان دانشیی (بین رشتەای )ە.
۳- لە ڕەخنەی نوێ‌دا نیزام مانایی و فکریی مۆدێڕنیزم دەوری سەرەکی هەیە.
۴-لە چوارچێوەی ڕەخنەی نوێ‌دا دەق خاوەنی وەزعییەتی زیندوو و سەربەخۆ جیا لە نووسەرە؛ بۆیە ڕوویکەردەکانی ڕەخنەی نوێ دەق ـ تەوەرن.
۵- ڕەخنەی نوێ هاوپەیوەندە دەگەڵ ئەوبزاڤە فکرییانەی لە ڕەوشەنگەری بەو لاوە دەستیان پێکردووە و قۆناغ بە قۆناغ تووشی تازەگەری هاتوون.


یەکەم دانیشتنی کارگروهی ڕەخنە لە ڕۆژی 16/12/1396 هەتاوی
بابەتەی کارگروه: ڕەخنەی ئەدەبی، پێناسە و تایبەتمەندییەکانی
لەو دانیشتنە دا جەلال پوورحەسەن بەرپرسی کارگروه بە خوێندنەوەی بابەتێکی ڕەخنەی(دەق و خوێنەر لە کێشەیەکی ئەزەلی و ئەبەدی)ی ساڵح سووزەنی وەک ڕیز گرتن لە کتێب خوێنی دانیشتنەکەی دەست پێکرد.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا پژایە سەر تەوەری کارگروە، سەرەتا واتای وشەی ڕەخنەی لە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی دا لێک دایەوە، دواتر باسی لە تاریفی ڕەخنەی کلاسیک و ونوێ کرد، بە شێوەیەک کە ڕەخنەی کلاسیک زیاتر کاری گرتنی عەیب و ئیراد بووە لە دەقەکان دا و هەروەتر دەرخستنی خواست و ئارەزووی نووسەر و ئەو تەدبیرەی لە زەینی نووسەرەکە دایە کە دەبایە ڕەخنەگر کەشفی بکردایە. بەڵام ڕەخنەی نوێ وەک زانستێکی نێوان ڕشتەیی ئەژمار کرد و پێیوابوو ڕەخنەی نوێ بەکارهێنانی قەوانین و مێتۆدگەلێکە کە لە ڕوونکردنەوەی بەرهەمی ئەدەبی دا گرینگن و لە لایەکی دیکەشەوە نیشاندانی شێوە گەلێکی تازە و نوێیە لە ئافراندنی ئەو بەرهەمە دا و هاوڕێ لە گەڵ گەشەی ڕەخنەی ئەدەبی دەتوانین چاوەڕوانی گەشەی بەرهەمەکانیش بین.
لە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی دا باسی لە پێوەندی دێرین و لەمێژەیی و هەمیشەیی نێوان نەزەرییە و ڕەخنەی ئەدەبی کرا و نەزەرییەکان وەک ماک و سەرچاوەی ڕەخنەی ئەدەبی ئەژمار کرد، بە شێوەیە ڕەخنە زانستێکی نێوان ڕیشتەییە، پێوەندی ڕەخنەی ئەدەبی و دەقی ئەدەبی لە گەڵ دیتری زانستەکان و وەک زمانناسی، کۆمەڵ‌ناسی، مەردم‌ناسی، ڕەوانناسی و سیاسەت و هتد لە چوارچێوەی دان و ستاندن لە نێوانیان دا باس کرد، ئەدەبیات بە هۆی ئەوەی بەردەوام لە پێوەندی لە گەڵ دیتری زانستەکان دایە ڕەخنەی ئەدەبی بەردەوام لە ژێر کاەرتێکەری دیتری نەزەرییەکان دابوو و بە هەمان نیسبەتیش کاری لە سەر ئەوان کردووە، بۆیە ڕەخنەی سەردەم جگە لە خودی دەق بەستێنی بەرهەمهاتووی دەقی ئەدەبیش گرینگ دەنرخێنێ و لەو چوارچێوەیە دا گرینگی دەدات بە کۆمەڵگا و دیتری زانستەکانی بەرهەمهاتووی نێو کۆمەڵگا و بەردەوام لە گەڵیان لە پێوەندی دایە، بۆ نمونە باسی لە زانستی زمانناسی نیشانەشناسانەی سۆسۆر کرد کە چەندە کارتێکەری لە سەر فۆرمالیستەکان و پێکهاتەخوازەکان بووە. یا چەمکی زانست/ هێزی فۆکۆ چەندە لە ڕەخنەی دیسکۆرسی دەقە ئەدەبییەکانی سەردەم کاریگەری بووە. بە هەمان نیسبەتیش لە ڕەخنەی کلاسیکیش دا ئەو پێوەندییەی خستە ڕوو، بۆ نمونە لە ڕەخنەی رێتۆریک(بەلاغەت)یش دا ئەو زانستە لە ژێر کارتێکەری فەنی خەتابە و وتاربێژی دا بەرهەم هاتووە و ڕەخنەی کۆن و نوێ بەردەوام لە گەڵ دیتری زانستەکان لە پێوەندی دابوون.
لە درێژەی باسەکەی دا سێ جۆری ڕەخنەی ئەدەبی باس کرد: ڕەخنەی عەمەلی، نەزەری و کارکردی.
1 - لە ڕەخنەی عەمەلی دا دەق وەک ئۆبژەیەک سەیر دەکرێ و تۆژینەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ، بۆ نمونە تۆژینەوەکانی ڕەوایەتناسی لە چوارچێوەی کاری پێکاتەخوازەکان دا.
2 - ڕەخنەی نەزەری کار لە نەزەرییە ئەدەبییەکان دەکات بەو پێیە دەقە ئەدەبییەکان ڕاڤە دەکرێت وەک ئەو بەشەی لە پێوەندی لەنەزەرییە و ڕەخنە دا باسمان کرد نەزەرییەکان دەبنە سەرچاوەی ڕەخنە.
3 - ڕەخنەی کارکردی کار لە سەر مەبەست و واتای دەقە ئەدەبییەکان دەکات و ئەو چەمکە پێوەستە بە کارتێکردی دەقەکان لە سەر خوێنەرانیان.
لە کۆتایی ڕەخنەی ئەدەبی خۆی لە سێ شاخەی ناسین دا دەبینێتەوە:
1 – ڕەخنە لە چوارچێوەی ئیپستمۆلۆژی دا: لەو جۆرە ڕەخنەیە دا بە ڕوانگەیەی ناسین ناسانە چاو لە دەق دەکرێت و جوانیناسی دەق یەکێک لەو بابەتانەیە کە باسی دەکرێ و ڕەخنەی بەلاغەت و بەدیعیشی لەو چواچێوەیە دا باس کرد لێرەدا دەق لە مێتۆدی زانستی کەڵک وەردەگرێ بۆ تۆژینەوەی دەقەکان.
2 – ڕەخنە لە چوارچێوەی ئانتۆلۆژی دا: لەو جۆرە ڕەخنەیە دا هەست و بوونی دەق لە چوارچێوەی مێژوو دا سەیر دەکرێ و دەق بابەتێکی مێژوومەندە و لە هەمان کاتیش دا ڕەخنەگریش خاوەن نەریت و مێژوویی خۆیەتی بۆیە ڕەخنەگر دەتوانێ پرسیار لە دەق بکات و دەقیش وڵام داتەوە لە ئەنجامی ئەو دیالێکتیکە ئاسۆیەک بەرهەم دێت کە تێیدا فام ڕوو دەدات، ئەو جۆرە ڕەخنەیە خوێندنەوەیەکی هێرمنۆتیکیانەی دەقی ئەدەبی لە خۆ دەگرێت.
3- ڕەخنەی لێکدانەوەی دیسکۆرسی: لەو جۆرە ڕەخنەیە دا پێیوایە دەقی ئەدەبی خەسڵەتێکی کردەیی پەیدا دەکات و ئەدەبیات بەردەوام کردەیەکی کۆمەڵایەتی حیساب دەکرێ، هەر بۆیە بەستێنی دەق و هەڵکەوتەیی چندراوە(بافت موقعیتی)ی دەق گرینگیەکی تایبەت پەیدا دەکەن.




🌐 کۆنفڕانسێک لە ژێر ناوی " هەڵسەنگاندنی ڕەوتی شێعری بەرەی چوار "

🕓 کات ؛ چوارشەممە ۲۳ی ڕەشەممە -۴ی ئێوارە

🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامیی مەهاباد
@binkemukrian


🖌 دانیشتنی حەوتووانە 🖌

📚 کارگرووهی ڕەخنەی ئەدەبی
🔻 تەوەر ؛ڕەخنەی ئەدەبی ،پێناسە و تایبەتمەندییەکانی

کات ؛ چوارشەممە ۱٦ی ڕەشەممە . ۳/۳۰ ئێوارە
شوێن ؛ ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی

@binkemukrian


🖌 ڕاپۆڕتی یەکەم دانیشتنی کارگرووهی چیرۆکی بنکەی فەرهەنگی،هونەریی ئەدەبی موکریانی مەهاباد ( ئەنجومەنی ئەدەبی )

💢 بە پێی گەڵاڵە داڕێژییەکی پێشوو لە لایەن بەڕێوەبەرانی بنکەی موکریان بۆ ئاڵوگۆڕ پێک‌هێنانی ڕەوتی پێشووی ئەنجومەنی ئەدەبی و بە زانستی‌تر کردنی دانیشتنەکان ،کارگرووهی چیرۆک یەکەم دانیشتنی خۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۹ی ڕەشەممەی ۹٦ی هەتاوی بە بەشداری ئەندامان و میوانانی بەڕێز لە ژووری ئەم ناوەندە بەڕێوە برد .

🔻 لە سەرەتای باسەکەدا بەڕێز مەنسوور مێهرجویان بە خوێندنەوەی وتارێک لەسەر کتێبی نیار لە نووسینی هیوا قارەمانی ئاماژەی بە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەم کتێبە کرد و چیرۆکی ( ژن) ی هێنابۆ بە لێکۆڵینەوە و دەڵێ ؛ ژن یه کێک له و چیرۆکانه یه که زۆر به باشی کاری بۆ کراوه.ڕاسته قینه تێکه ڵ به خه یاڵ و خه ون و سومبول بوه و ته قابولێکی باش نێوان سونه ت و مۆدێڕنیته دێنێته به ر چاوی خوێنه ره وه وبه ڕاده ی خوێنه ره کانی ده توانێ به رداشتی هه بێت و ئه وه خاڵێکی به هێزه بۆ چیرۆک.
له چیرۆکه که دا فه زایه کی سارد وخنکاو وڕه ش حاکمه.فه زاسازێکی زۆر باشی بۆ کراوه به شێوه یه ک که به رده نگ هه ست به دڵه ڕاوکه و ساردی و ترسی نێو چیرۆکه که ده کات بۆ وێنن (ده ست وپێ تێک هاڵان ـکاری به دزی ـ تێده کۆشێ ده نگی داخستنی ده رگا نه یه ـ لاقی تێک هه ڵده نگوێ ـ بازره سی پۆلیس ـ به په له و سه ر لێ شێواو ـ لقی دار مێوه که ببو به تاپۆی ڕێگری سه هه نده ی بێ ڕوحمی غول ئاسا ـ یه کێک به دوامه وه ـ پڕم ده داتێ ـ ده قیژێنم ـ) ده ڕاستی دا هه مو ئه کته کانی ئه و کاڕاکتێره ئه و ترسه به دوی خۆدا ڕاکێش ده که ن.

🔻 دواتر سالار پوورمەند بە خوێندنەوەی وتار و باس کردن لە فەزای چیرۆک و خۆ لە قەرە‌دانی چیرۆکەکانی کتێبی نیار لە " خۆچیرۆک " یان هەمان خویشداستان درێژەی بە باسەکەدا .
زۆرێک لە چیرۆکەکانی نیار بە تێکڕایی خوێنەر دەگەڵ ڕووداو گەڵێک ڕووبەڕوو دەکەنەوە کە هەست دەکەی هەموو بەشێکن لە ژیانی نووسەر کە لە ڕاستی‌دا ڕوویان داوە و ئاوێتەی خەیاڵ و تکنیکەکانی داستان نووسی بوونەتەوە .کەوایە لە ڕوانگەی دۆبڕۆفسکی‌یەوە واقعییەت تێکەڵ بە داستان یان چیرۆک هاوتایە دەگەڵ خۆچیرۆک یان خویشداستان .

🔻لە درێژەی باسەکەدا خاتوو ئارەزوو قادری بە خوێندنەوەی نووسراوەیەک لەسەر ئەم کتێبە و شرۆڤە کردنی یەکێک لە چیرۆکەکان و بە ئاماژە کردن بە خاڵە بەهێزەکانی ئەم چیرۆکانە باسی خۆی ئیرائە‌دا .

دواتر لە لایەن بەشداربووانی کۆڕەکە پرسیار و ڕەخنە هاتە بەرباس و جەلال پوورحەسەن و خاتوو شیرین ئەمینی و شەویار گولابی ئازەر و هاوڕێیانی‌تر بە ئاماژەکردنی لایەنی پێوەندی‌دار بەم کتێبە و ڕەخنەی تایبەت کۆتایی بە کارگرووهی چیرۆکی ئەم حەوتوویە هات .

بەرپرسی کارگرووهی چیرۆکی ئەنجومەنی ئەدەبی ( سالار پوورمەند )

@binkemukrian


🔵 مهاباد، در مراسم انتخاب پایتخت کتاب ایران بە عنوان اولین شهر خلاق ایران انتخاب شد.

🔹کاشان بە عنوان پایتخت کتاب ایران انتخاب شد. برتری کاشان در بخش مساجد باعث شد در رای‌گیری نهایی بالاتر از مهاباد قرار گیرد
🔹شایان ذکر است مهاباد اولین بار بود که در این رقابت به عنوان کاندیدا حاضر میشد این در حالی است که حضور کاشان چهارمین تجربه این شهرستان به شمار می رفت
—————

@binkemukrian


🖌 دانیشتنی حەوتووانە 🖌

📚 کارگرووهی چیرۆک
🔻 تەوەر ؛شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی ( نیار ) لە نووسینی هیوا قارەمانی

کات ؛ چوارشەممە ۹ی ڕەشەممە ،۳/۳۰
شوێن ؛ ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی

@binkemukrian




عەبدولقادر نيازي dan repost
کاکەمیروکاکەشێخ.pdf
322.2Kb


جەلال پوورحەسەن dan repost
دوایین بەڕێوەبەری بەرنامەی کارگرووهی شێعر حەسەن محەممەدی(پیرمام)، باسێکی چڕوپڕی سەبارەت بە ئەدەبیات وفەلسەفە کرد و بەخستنەڕووی هەندێ خاڵەکانی سەرهەڵدانی فەلسەفە باسەکەی درێژە پێدا ولایەنە شاراوەکانی فەلسەفە و ئەدەبیاتی بەشێوەیەکی زۆر چڕوپڕ ئاشکراکردوهەروەها لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کردکە ئەدەب وفەلسەفە شوێن دانەریان لەسەریەکترهەیە.پیرمام هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا کە باسێکی ورووژێنەر و جدی بوو بە سرنجدان بەوەیکە فەلسەفە لەعەقڵانییەت وخرەدەوە سەرچاوە دەگرێ و ئەدەب لەخەیاڵ، بەڕوویکەردێکی پۆزەتیویستییەوە درێژەی باسەکەی گەیاندە سەرفەلسەفە وئایین و .... باسەکەی پیرمام لەگەڵ ئەوەیکە هەڵگری زۆر پرسیار وتێبینی و ڕەخنەبوو لەلایەن بەشداربووانی کۆڕەکە، بەتەواوبوونی کاتی دانیشتنی بنکە، کۆتایی پێ هات وبەوشێوەیە کارگرووهی شێعریکەم بەرنامەی خۆی ئاراستە کرد.

بەرپرسی کارگرووهی شێعری" بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان"مەهاباد/عەبدولقادرنیازی 2717/12/2


جەلال پوورحەسەن dan repost
ڕاپۆرتی یکەم دانیشتی کارگرووهی شێعری بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان 2717/12/2

بەپێی گەڵاڵەداڕێژییەکی کەلەدانیشتنەکانی پێشووی بنکەی موکریان دا ئاراستەکرابوو، بەڕێوەبەرایەتی یەکەمین کارگرووهی ئەوبنکەیە تەرخان کرا بە کارگرووهی شێعر،کە ئەوکارگرووهەش بەپێی تەرخان کردنی باسەکانی خۆی لەیەکەمین دانیشتنی دابە(ئەدەب وفەلسەفە) بەرنامەی خۆی بەوشێوەیە بەڕێوە برد:
لەسەرەتای باسەکەدا قادرنیازی وەک بەرپرسی کارگرووهی شێعر، هەندێ باسی لەسەرپێوەندی فەلسەفە وئەدەبیات ئاراستەکرد و باسی لەوەکردکە لەگەڵ ئەوەیکە وەختی خۆی، فەلسەفە وەک دایکی زانستەکان دەهاتەئاراوە ودواتر لێک هاوێرکران، خوێندنەوەی فەلسەفی لەسەر زانستەکان بەشێوەیەکی کردەکی(بالفعل)، هەر درێژەی هەبووە.ئەدەبیاتی مۆدێڕنیش وەک بەستەرێک بۆخۆنواندنی فەلسەفەهیچکات خۆی لەخوێندنەوەی فەلسەفی دەرنەهاویشتووە، ئەگەرچی لەدەسپێکی فەلسەفەدا ئەفلاتوون، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەواونێگەتیڤ وسەلبی لەگەڵ ئەدەبیات هەبوو، بەڵام ئەوەهیچکات بەمانای خاشەبڕکردنی پێوەندی ئەدەب وفەلسەفە نەبوو.لەدرێژەی باسەکەدا هەروەهاقادرنیازی ئاماژەی بەوەکردکە ئەگەرئەدەبیاتی مۆدێڕن وبگرەکلاسیکیش(تاڕادەیەکی زۆر)، لە تێم وبەکگڕاندەفەلسەفییەکان کەڵکی وەرگرتبێ، ئەوەخودی فەلسەفەش بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە خۆی لە ماک وتوخمی ئەدەبیات کە(زمان)ە درباوێ و ئەوە سەرەکیترین پێوەندی ئەدەبیات وفەلسەفەیە کە لەدرێژەی خۆی دا کەسانێکی وەک درێدا و گادامێرو باڕت وئادۆڕنۆ و ویتگنشتاین و سارتر و..... زۆر فیلسووف وزمان ناسی تری هان داوە کەئەگەردە ڕەشبینانەترین حاڵەت دا، خوێندنەوەی فەلسەفیشیان لەسەر ئەدەبیات نەبووبێ، بێ شک خوێندنەوەکانیان ئینجانەو بەرداشتی فەلسەفی لێ کراوە.قادرنیازی لەدرێژەی باسەکەی دا هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر ئەدەبیات هیچ سنوورێ ناناسێ و باوەڕمەندبەمەحدوودییەت و لەمپەڕ نییە ئەوە فەلسەفەش بەهیچ شێوەیەک خۆی لە بیرداڕێژی و ئەو لایەنە مێتۆدیکاڵ و اپیستمۆلۆژییانەش دوورەپەرێزنەکردووە کە ئەدەبیات بەشێوەیەکی چڕوپڕلە ڕێی دەق دەیانهارووژێنێ. بەرپرسی کارگرووهی شێعری بنکەی موکریانی مەهاباد هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە خوێندنەوە و تاوتوێ کردنی ئەدەبی مۆدێڕن وپۆست مۆدێڕن بەتایبەت وشێعری مۆدێڕن وپۆست مۆدێڕنی کوردی کە خاوەن ئاناڕشیزمێکی بەهێزی زمانین،بەبێ ڕەچاوکردنی بنەمافەلسەفییەکان شیاوی خوێندنەوەنین.قادرنیازی هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەرتائێستا پێوەندی نێوان ئەدەبیات وفەلسەفە،بەشێوەیەکی شیاووجێ کەوتوو ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە، پێویستە هەمیشەسەرنج وبایەخی پێ بدرێ، چونکە ئەدەب وفەلسەفە پوتانسییەلی ئەوەیان هەیە بەردەوام دە بەستەرێکی دیالکتیکی دا، پێوەندی خۆیان بسەلمێنن.
دوابەدوای قادرنیازی دا عەلی ئازیز خوێندنەوەی خۆی لە بەیتی کاکەمیروکاکەشێخ دە وتارێک دا ئاراستەکردو باس وخواسێکی فولکلۆریک و مێژوویی لەسەر بەیت وحەیرانیش باس کرد کە زۆر سەرنج ڕاکێش وپڕبایەخ بوو ولەلایەن ئەندامانیشەوە پێشوازی باشی لێکرا. لەو لێدوانەدا کاک عەلی بە هێنانە گۆڕی لایەنی مێژوویی بەیتی باس کراو ئاماژەی بەوە دا ئەگەرچی زۆربەی بەیتە کوردییەکان باسی کەسایەتی یا کارەساتێکی مێژوویی دەکەن بەڵام لە گەڵ ئەوەش دەرخەری مێژووی و یا دەقیق گێرانەوەی ئەو ڕووداوە یا کەسایەتییە نین و پەیڕەوی لەج قەواعیدی خۆیان دەکەن، لە گەڵ ئاماژە بەو مەبەستە باسی لەوەش کرد کە تایبەتمەندی وەزنی بەیتەکان لە سەر کێشی بڕگەیی دامەزراوە و کورت و دێژی لە هەموو بەیتەکان دا بوونی هەیە و بەیتەکان زیاتر وەک شێعری نوێ دەچن تا ئەوەی پەیڕەوی لە قەواعیدی شێعری کلاسیک بکەن.
لەدرێژەی دانیشتنەکەی کارگرووهی شێعردا، ئارەزوو ئەحمەدی شاعیروئەندامی کارگرووە وەرگێرانی وتارێکی لە سەر جوانیناسی ئاراستەکرد، لە درێژەی باسەکەی دا بۆچوونی زۆربەی فیلسوفان و نووسەرانی لە سەر چەمکی جوانی و جوانیناسی دایە بەرباس. بڕیار درا درێژەی ئەوباسە لەدانیشتنەکانی تری کارگرووەدابەشێوەی کۆنفڕانس ئاراستەبکا.

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

290

obunachilar
Kanal statistikasi