Kurdish Diplomacy dan repost
✌️✌️✌️عه‌فرین قه‌ڵای به‌رخودان
✌️ئه‌مرۆ پەنجا و یەک ڕۆژ له هێرشی تورکیا بو سه‌ر عەفرین بوو کە تا ئێستا توانیویه‌تی له سه‌دا، دەی ئەو هه‌رێمه داگیر بکات. ئه‌مه له حاڵێکدا بوو کە تورکیا دیگوت به سێ کاتژمێر عه‌فرین ده‌گرێن. مه‌به‌ستی تورکیا له هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئەوەیە کە کۆچبەرانی عه‌رەبی سووری له ئه‌و وڵاتە بگوازێتەوە بۆ ناوچە کوردییه‌کان به تایبه‌ت عه‌فرین و گۆڕینی دمۆگرافیای ئەو شوێنانە و لاوازکردنی هه‌رچی زۆرتری هێز و توانای کورد. له‌م ئاستەدا، کورد دەبێت زۆر به وریایی و ئاگادارانە بڕوانێتە ئه‌م مه‌به‌ستە و چیدی چاوەڕیی یارمەتی زڵهێزان و وڵاتانی بێگانە نەبێ و هه‌رچی له دەست دێت، به هه‌موو چین و توێژێکەوە بۆ عه‌فرینی ئه‌نجام بدات. ئه‌مە زۆر روون و ئاشکرایه کە تورکیا ئه‌گەر عه‌فرینش داگیر بکات، دەست له دەستدرێژی بۆ سه‌ر کوردستان هه‌ڵناگرێ و هه‌ر وه‌ها، وەزیری دەره‌وەی تورکیا ڕایگەیاند کە دوای ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زەیتون به هاوکاری ده‌وڵەتی عێراق هێرش دەکەینە سه‌ر شه‌نگال، کەرکووک و پ‌ک‌ک، بۆمان دەردهکەوێت کە تەنیا مەبه‌ستی تورکیا، عێراق، سوریه و ... لە ناو بردن و قڕکردنی کورده. کە وا بوو، ئه‌رکی هه‌موو کوردێکه له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان، به‌رانبه‌ر به داگیرکر رابوەستێت و چۆکیان بۆ دانەات. ئێستایش کە عه‌فرین کەوتۆتە ژێر هێرشی داگیرکەری دڵرەق و بهکینەی گەلی کورد، ئه‌رکی هه‌موو کوردێکی نیشتمانپهروەره ئه‌م شاره بکاتە قه‌ڵای به‌رخودان و چیدی نەهێڵێ سوپای داگیرکەر جینوساید و ئەنفالی گەلی کورد بکات و به‌ڵای کەرکووک، سیڵوپی و جزیریان بە سەر بهێنێت. چوونکە ئه‌گەر عەفرین بکەوێت، ئه‌وا بزانن کە هه‌موو کورد کەوتووەو ئهگەریش سهرکەوێت، ئه‌وا بزانن کە هه‌موو کورد سهرکەوتووە؛ کەوابوو با هه‌موومان به هه‌موو چین و تۆێژێکەوە دەستی یارمەتی عه‌فرین بین، دەبا جارێکی تر تووشی جینوساید، کیمیاباران، ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی نەبین و بۆ هه‌تاهه‌تایه، خۆمان له ژێر باری زوڵم و زۆر و کوشتن و بڕین ڕزگار بکه‌ین.
https://t.me/KurdishDiplomacy