•﮼قاوەخانەی،کچان👒💄


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan



Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
ئەم ڤیدۆیەم بۆ هێناون و تەرجومەم کرد کە باسی چارەسەری ڕەشی ژێر چاو و ئاوساوی و ئینتیهابی ئەکات بە ڕێگەی سروشتی و شاردنەوەی برین و شینبوونەوە و زیپکە بە کۆنسیلەر
بەهیوای سوود

#جوانیت_پیشانی_دوونیابدە_خاتونی گوڵ 🦂


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌷 باشترین ماسکی سروشتی بۆ پاککردنەوەی پێست 🌻🌼🌾🌴

🔸پیسبوونی ژینگەو گۆڕانکاری کەشوهەوا، کاریگەری لەسەر پێست دەبێت بۆیە دەبێ بایەخی پێبدرێت. یەک لە هەنگاوەگرنگەکانی بایەخدان بە پێست پاککردنەوەیەتی.
🔹مەرج نییە بۆ خزمەتکردنی پێست پارەی زۆر خەرجبکرێت، تەنیا لە ماڵەوە بەو کەرەستانەی هەیە و بەردەستن ماسکی سروشتی دروست بکەی. ئەمەی خوارەوە ماسکێکی زۆرباشە بۆ پاککردنەوە و جوان راگرتنی پێست.
🔸برنجی کوڵاو، بەبێ خوێ و رۆن، لەگەڵ شیرێکی کەمێک گەرم واتە سارد نەبێت جوان تێکەڵ بکە، پاشان کەوچکێکی چێشت خواردن هەنگوینی تێبکە، ئینجا بیخەرە ناو عەسارە و جوان تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لە روخسارت و با ماوەی ٤٥ خولەی پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی سارد بەبێ سابون بیشۆ، هەفتانە یەکجار ئەم ماسکە بەکاربهێنە، دوای ماوەیەک هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەی.
🦂


رێگەیەکی ئاسان بۆ لابردنی کونیلە رەشەکانی پێست لەماڵەوە
خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست یەکێكن لەو گرفتانەی کە بەشێکی زۆری ئەوانەی پێستیان چەور یان تێکەڵە هەیانە، کە وایکردووە شێوەی پێستیان ساف و روون نەبێت
بۆ رێگریکردن لە دەرکەوتنی ئەو خاڵە رەشانەش گرنگە رۆژانە بەیانیان و ئێواران پێستتان پاك بکەنەوە بەر لەوەی هەر چارەسەرێك یان تێکەڵەیەکی سروشتی بەکاربهێنن بۆ کۆتایی هێنان بەو خاڵە ڕەشانە و تەسكبوونەوەی کونیلەکان،

دەکرێت بەهاراتەکان رۆڵێکی کاریگەریان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست، لە باشترینیشیان زەردەچەوەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماددەی پاکژکەرەوە و دژە بەکتیری تێدایە بۆیە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی زیپکە و چارەسەری شوێنەکەیان، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ پاککردنەوەی پێست و بچوكکردنەوەی کونیلەکانی.

بۆئەوەی زیاتر سوودیشی لێ ببینیت دەتوانیت دوو کەوچکی بچوك ئارد، کەوچکێك زەردەچەوە، کەوچكێکی بچوك زەیتی بادەمی شیرین تێکەڵ بکەیت لەگەڵ کەمێك شیری تەڕدا.

ئەم ماسکە بدە لە پێستت و بۆماوەی ٤٠ خولەك پێوەی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ و هەفتانە دوو جار دووبارەی بکەرەوە بۆئەوەی ئەنجامی پێویستت دەست بکەوێت.
🤍☕️


پەتاتەیەک بکوڵێنە و توێکڵەکەی لێبکەوەو
بیکە عەسارە لەگەڵ 2 کەوچک شیری وشک تێکەڵی بکە تا وەک کرێمێکی لێدێت
پاشان لە ڕوخساری بدە بۆ ماوەی 20
خولەک لە هەفتەیەکدا 2 جار بەکاری بهێنە ..

🦚☕️


ڤیتامین B بۆ گەشانەوەی قژ زۆر بەسوودە و هێلکە سەرچاوەیەکی باشی ئەم ڤیتامینەیە ، بە تێکەڵ کردنی زەیتی زەیتون و هێلکە ماسکێکی باشت دەست دەکەوێت و دەبێت ماوەی 30 خولەک بە قژەوە بێت .

ئەو خۆراکانەی ڤیتامین B تێدایە :-
بادەم
گەنم
ئاڤۆکادۆ
پەنیر ( ڕێژەی چەوری کەم بێت )
نیسک
پەتاتەی شیرین
سپێناخ

بەهیوای سوود 🥰
🦚☕️


هۆکار و چارەسەری دروستبوونی زیپكه‌

زیپکەی پێست کاتێک ڕوودەدات ،کە کونیلەکانی پێست دەگیرێن و هەندێ جار هەودەکەن و هەڵدەئاوسێن کە دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و زیپکەی سەر ڕەش و زیپکەی سەر سپی ، هەروەها زیپکەی ژێر پێست، دكتۆر بڕیار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست زانیاری زیاتر له‌سه‌ر زیپكه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

چۆن زیپکە دروست دەبێت:
خانەکانی پێست رۆژانە لە رێگەی کونیلەکانەوە چەوری پێویست دەردەدەن و پێست دەپارێزێت و پاکی دەکاتەوە لە مادە زیانبەخشەکان هەندێكجار دەگیرێن و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لە ڕێڕەوی کونیلەداو دەبێتە هۆی کۆبونەوەی بەکتریا تێیداو هەو دەکات .

جۆرەکانی زیپکە :-
1-زیپکەی سەرسپی 
2-زیپکەی سەر ڕەش 
3-زیپکەی کیس کردوو 
4- زیپکەی هەو کردوو 

هۆکارەکانی دروست بوونی زیپکە :-
1- گۆڕانکاری لە هۆرمۆندا لە تەمەنی هەرزەکاری.
2- زۆربوونی دەردانی چەوری پێست .
3- گۆڕانکاری لە دەردانی چەوری پێست.
4- هەبوونی بەکتریا 
5- خەمۆکی 
6- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.
7-بەکارهێنانی لە ڕادە بەدەری ئامرازەکانی جوانکاری.

هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن لە دروست بوونی زیپکە :
1- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو رۆژانە 
2-خواردنی میوە بە تایبەت میوەی ئاودار
3- پاک راگرتنی دەموچاو ئامرازەکانی دەموو چاو
4- کەم کردنەوەی خەمۆکی.
5- راهێنان و وەرزش کردن 
6- کەمکردنەوەی بەرهەمە شیرەمەنیەکان 

چارەسەرکردنی زیپکە :-
1- بەکارهێنانی دەرمانی دژ بە زیپکە کە  سەرچاوەیەکی سەرەکیە لە ڤیتامین (E)دروستکراوە کە بە ئایسۆترۆتینیۆن دەناسرێت یارماتی چالاک کردنەوەی خانەکانی پێست دەدات.

2- بەکارهێنانی دژە بەکتریا بە شێوازی کرێم یاخود حەب بۆ کەم کردنەوە و نەهێشتنی هەوکردنی پێست و کۆبونەوەی بەکتریا تێیدا

🌼☕️




ماسکێکی سروشتی بۆ پێستی وشک

پێستی وشک و بێ رەونەق دیمەنێکی جوانی نییە، بەڵام چارەسەری ئاسانە، چەندین ماسکی سروشتی هەیە کە رەونەق و شێداری دەگەڕێننەوە بۆ پێستت.

ئەمە یەکێکە لە ماسکە کاریگەرەکان.

ئامادەکردن:
یەک مۆزی بچوک پاک بکە و بیکەرەوە ناو دەفرێکی بچوکەوە، پاشان یەک کەوچکی بچوک هەنگوین و یەک کەوچکی بچوک ئاوی لیمۆی بکە بەسەردا و بە باشی تێکەڵیان بکە.

بەکار‌هێنان:
سەرەتا دەموچات بشۆ و بە خاولییەکی نەرم پاکی بکەرەوە، بە پەنجە ماسکەکە بدە لە دەوموچاوت و بۆ 15خولەک پێوەی بهێڵەوەرەوە. لە کۆاتییدا بە ئاوی گەرم دەموچاوت بشۆ.

هەنگوین پێستت کاڵ دەکاتەوە و توانای کوشتنی بەکتریای هەیە کە هۆکارێکی زیپکەن، پێستت شێدار و رەونەقدار دەکات بەبێ ئەوەی چەوری بکات. ئاوی لیمۆش بە هامان شێوە پێست کاڵ دەکاتەوە
🦂


‎ماسکی سپی کردنەوەی پێست

‎دەتەوێت پێستی دەموچاوت سپی بێتەوە بەهۆی ئەوەی ڕەنگی کەمێک تۆخ بووە و گۆڕدراوە، چونکە بەردەوام ڕۆژانە ماکیاژ دەکەیت و دەچیتە دەرەوە و ناتوانیت وەک پێویست بایەخی پێ بدەیت، بەڵام پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات چارەسەی لە چێشتخانەکەی خۆتدایە.

‎بێگومان پێکهاتە و ئاوێتەی سروشتی زۆر هەن بۆ سپیکردنەوە و جوانکردنی ڕەنگی پێست، بەڵام نابێت بەبێ سەردانکردنی پزیش بەکاریبهێنیت، چونکە جۆری پێستەکان جیاوازی هەیە ئەگەرنا لەڕووی تەندروستییەوە رەنگە زیانت پی بگەیەنێت.

‎سێ ئاوێتە بۆ سپییکردنەوەی پێستی دەموچاو:

‎کەوچکێک ماست و نیو کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە، پاشان بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێست و بە ئاو بیشۆ، ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم دووبارەی بکەرەوە هەست بە گۆڕان دەکەیت، لەهەمانکاتدا دەتوانیت کەمێک شەربەتی لیمۆ و دوو کەوچک شۆڤانی تێکەڵ بکەیت، بۆ ئەوەی جگە لە سپیکردنەوە پێست بیگەشێنێتەوە و بریقداری بکات.

‎پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی هەربۆیە زۆر بەسوودە بۆ پێست و ڕەنگی دەکاتەوە، دوو کەوچکی شەربەتی پرتەقاڵ تێکەڵی زەردەچەوەی وشک بکە و بۆ ماوەی 30 خولەک ئەم ئاوێتەیە بدە لە پێست و بە ئاو بیشۆ، بەڵام دەکرێت بۆ ئەژنۆ و ئەنیشکیش بەکاریبهێنیت.

‎یان توێکڵی پرتەقاڵ بهاڕە و لەگەڵ کەوچکێک ماست تێکەڵی بکە و بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 20 خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ.

‎لیمۆ پێکهاتەی ترشی ستریکی تێدایە کەدەبێتە هۆی سپیکردنەوە و کرانەوە ڕەنگی پێست و نوێ کردنەوەی خانەکان، سێ کەوچک ئاوی لیمۆ و کەمێک شۆڤان تێکەڵ بکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر و بە ئاو بیشۆ یان لەبری شۆڤان لەگەڵ شیری وشک و کەوچکێک هەنگوین تێکەڵی بکە، پاشان بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 15 خولەک.
🦚☕️




هۆكارەكانی ڕەشی ژێر چاو چین؟

ڕەشبوونی ژێر چاوەکان یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی بەشێکی زۆی و خانمان و پیاوانیش پێوەی دەناڵینن، چونكه‌ جوانی روخساریان ده‌شارێته‌وه‌.

د. دەشنێ لەتیف،پزیشكی جوانكاری و نەخۆشیەكانی پێست، ئاماژەبەوەدەكات، كەم خوێنی و كەمی ئاسن لە خوێندا كاریگەری زۆری هەیە  لەسەر پێست و دروستبونی ڕەشی ژێر چاو، جگەرە كێشان هۆكارە  بۆ كەم  گەیشتنی خوێن بەپێست و كەمبونەوەی سوڕی خوێن بۆ پێست، هەروەها  گیرانی لوت، بەهۆی نزیكی ملولەكانی لە چاو دا ئەوەش كاریگەری هەیە بۆ پێستی دەوری چاو و دروستبونی پەڵەی ڕەش.
ناوبراو وتیشی، كەم خەوی و نارێكی كاریگەری زۆریان هەیە بۆ سەر پێست و بەتایبەتی پێستی دەوری چاو،  لەهەمانكاتدا تیشكی خۆریش  كاریگەری   لەسەر دروستبونی پەڵەی ڕەشی ژێر چاو دەبێت.

ئەو پسپۆڕە،  دەڵێت" زۆر خوراندنی چاو دەبێتەهۆی سووربونەوە و هەوكردن و كاریگەری دەبێت لەسەر پێستی دەوری چاو، لەپاڵ ئەم هەموو هۆكارە دا  هۆكاری بۆماوەییش  كاریگەری دەبێت لەسەر دروستبونی  پەڵەی ڕەشی ژێر چاو"

ئاسانترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی ڕەشی

گرنگترین ئەو ڕێگەیانەی بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەری نەمانی ڕەشی ژێر چاو دەكەن
یەكەم:ئاوی لیمۆ.
ئاوی لیمۆ یارمەتی كاڵكردنەوەی پێستی هەیە، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی سپیكردنەوە و زۆری ڤیتامین C ترشی ستریك.  یارمەتی توند كردنەوەی پێستی ژێر چاوەكان دەدات.
بۆ چۆنیەتیی ئامادەكردنی گیراوەیەك لە ئاوی لیمۆ بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، پێویستە لیمۆیەك بگووشن و ئاوەكەی جیا بكەنەوە, ئنجا بە پارچەیەك لۆكە ئاوی لیمۆكە لە ژێر چاوەكانت بدە، بە تایبەت ئەو شوێنەی هەست بەوە دەكەیت، ڕەشهەڵگەڕاوە. لێی بگەڕێن لیمۆكە بۆ ماوەی 15 خولەك بە ڕووخسار بمێنێتەوە، ئنجا بە پارچەیەك پەرۆی تەڕ بیسڕنەوە.پێویستە ڕۆژانە دوو تا سێ جار ئەم ڕێگەیە دووبارە بكەن

دووەم: تەماتە.
تایبەتمەندی سپیكردنەوەی هەیە و یارمەتی ڕووناك كردنەوەی پێست دەدات، بەتایبەتی ژێر چاوەكان، هەروەها ئاسانە بۆ بەكارهێنان و نەرمە. ڤیتامین B تێدایە كە یارمەتی تازەكردنەوەی پێست دەدات، هاوكات ڤیتامین A نێو تەماتە دەبێتە لابردنی پێستی مردووی سەر ڕووخسار.
پێویستە كەوچكێكی چا ئاوی تەماتە لەگەڵ نیو كەوچكی چا ئاوی لیمۆ تێكەڵی یەكتر بكەن، ئنجا ئەو تێكەڵەیە لە دەوری چاوت بدە و لێی بگەڕێ بۆ ماوەی 10 خولەك بە دەوری چاوەكانت بمێنێتەوە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆن، دەشتوانن ئاوی تەماتە بخۆنەوە، پێویستە  بە لایەنی كەم دوو جار لە رۆژێك ئەم كارە دووبارە بكەنەوە و ماوەی دوو تا سێ هەفتە بەردەوام بن لەسەری.

سێیەم :پەتاتەی خاو.
پەتاتە گرنگە بۆ سپیكردنەوە، ئەگەر بەخاوی بەكاربهێنرێت،یارمەتی سپیكردنەوەی ڕەشی ژێر چاو دەدات بازنەی چاوەكان ڕووناك دەكاتەوە.
پەتاتەیەك بە باشی بشۆنەوە، ئنجا بیخەنە بەفرگرەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك تا سارد دەبێ، پاشان بیكەن بە دوو قاشی ئەستوور، ئنجا بیخەنە سەر چاوەكانت، بەجۆرێك دەوروبەری چاو دابپۆشێ، بەمشێوەیە ڕەشی ژێر چاوەكان ناهێڵێت.دەبێ بۆ ماوەی 20 تا 25 خولەك بە سەر چاوتانەوە بمێنێتەوە، ئنجا بە ئاوی سارد بیشۆن.

🌼☕️




ماسکی خەیار بۆ :
ڕەونەقدار کردنی پێست
ساف بوونی پێست
ڕوون کردنەوە و یەک ڕەنگی پێست
توندبوونەوەی پێست
لابردنی لۆچی و قەڵەوکردنی ڕووخسار

سەرەتا خەیارەکە لە ڕەندەی بدە و ئاوەکەی بپاڵێوە و لەگەڵ نیشاستە تێکەڵی بکە 3 دەقە لەسەر ئاگر داینێ تا خەست دەبێتەوە وەکو کرێمی لێدێ ، پاشان ڕۆژی دوو بۆ سێ جار بیدە لە دەمووچاوت
بەهیوای سوود 🦂


🦂


دروست بونی زیبکە دەبێتە هۆکاری شێواندنی جوانی ڕوخسار ، دەتوانن چای ڕەشی ناو کیسە ئامادەکراوەکان بەکار بهێنن بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە :-

چۆنیەتی بەکارهێنانی /

*سێیەکی کوپێک ئاوی گەرمی تێدەکرێت و بەشێک لە کوپەکە ئاوی ساردی تێدەکرێت و دواتر کیسێک چای ڕەشی ئامادەکراو دەکەینە ناوی و ماوەی چەند خولەکێک تیایدا دەیهێلینەوە.

*کیسەی چاکە دەخرێتە سەر ئەو شوێنەی ڕوخسار کە زیبکەی پێوەیە .

*دوای وشک بونەوەی چاکە کیسەکان لەسەر ڕوخسار لادەبرێ و ڕۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەنەوە.
🦚☕️


١ کەوچک زەردەچەوە
١ کەوچک شیری وشک
ئاو
تێکەڵیان ئەکەین کەم کەم ئاوەکەی بۆ زیاد ئەکەین تا وەک هەویری لێیەت
بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بە روخسارەوە ئەبێت دواتر بە ئاوئ سارد بیشۆ

🦚☕️


ماسکی سپێنەی هێلکە و شەکر :-
سپێنەی یەک هێلکە
کەوچکێکی چا شەکر

چۆنیەتی بەکارهێنان
سپێنەی هێلکە و شەکرەکە تێکەڵ دەکەین بە جیهاز تا وەک کەفی لێدێ دواتر لە پێستتی بدە بۆ ماوەی ٢٠ دەقە دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ .

سوودەکانی ماسکەکە :-
*کەم کردنی کوریشکی دەم و چاو
*بچووک کردنی کونیلەی پێست
*توند کردنەوەی دەم و چاو

🦚☕️


یەکەم : برنج و کونجی
بەکاردێت بۆ لابردنی پێستە مردووەکان لابردنی پەلەو شێدار کردنەوەی پێست بە زووی کاریگەریەکەی دەردەکەوێت بڕێکی یەکسان لە کونجی و برنج بە جیا بکەرە ئاوەوە بە درێژایی شەو دواتر ئاوەکەیان تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 2خولەك جێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە ، سکرابی پێستی پێبکە بە شێوەیەکی بازنەیی تا پێستە مردووەکان لادەچن دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

دووەم :شیر
خێراترین و. باشترین ڕێگایە بۆ خاوێن کردنەوەی پێست بەڵام دەبێ شیرەکە بێ چەوری بێت شەوان پێش نوستن چینێکی تەنک بدە لە پێستت بۆ بەیانیەکەی بە ئاوێکی سارد بیشۆ ..!!
🦂


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
چۆنیەتی بەکار هێنانی ڕۆڵەی دەم و چاو😌
بەهیوای سوود🌚

#🤍☕️


💋ڕۆژانە بەکار هێنانی کرێمی لێو لایەنی کەم 2جار 💋
*مارکەی ڤاسلین یەکێکە لە مارکە زۆر باش و هەرزانەکانی لێو زۆر جوان و نەرم و شێدار ئەکات

💋بەکار هێنانی سکرابی لێو هەفتەی ١بۆ ٢ جار💋
*یەکێک لە باشترین سکرابەکانی لێو کە ئەتوانی لە ماڵەوە ئامادەی بکەی بریتییە لە سکرابی شەکر و هەنگوین .
🦚☕️

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

168

obunachilar
Kanal statistikasi