[حوجرە] [🕌ئەکادیمیایکی زانستی] dan repost
بسم الله الرحمن الرحیم
پرسیار:ئایا غوسڵ بە چ شتێک واجب دەبێت لەسەر مرۆڤ،وە کە واجب بوو چۆن دەردەکرێت؟
وەڵام
سەرەتا غوسڵ دەرکردن واجبە لەسەر هەر کەسێک کە بکەوێتە لەشگرانیەوە غوسڵ لە خۆی دەربکات،جا ئافرەت بێت یان پیاو مادەم تەمەنی گەیشت بێتە باڵغ بوون و لەشی گران بێت دەبێت غوسڵ دەربکات کاتێک لەشگرانی تووش دەبێت،وە غوسڵ واجب نابێت ئیلا بەم سێ ڕێگایەی خوارەوە نەبێت:
1یەکەم:ئەگەر لە خەودا مرۆڤ(ئاوی مەنی)هاتەوە دەبێت غوسڵ لە خۆی دەربکات،چوونکە وەک لە أم سلمة أن أم سليم يا رسول الله، إن الله لا يستحى من الحق، فهل على المرأة غسل إذا احتلمت؟ قال: نعم إذا رأت الماء)متفق عليه
واتە:ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ خوای گەورە شەرم ناکات لە حەق،ئایا لەسەر ئافرەت هەیە خۆی بشوات،ئەگەر بکەوێتە لەشگرانی،پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی بەڵێ ئەگەر ئاوت بینی.
ئەمە هەردووک ڕەگەز دەگرێتەوە،هەر کاتێک ئاوی بینی غوسڵی لەسەر واجب دەبێت،ئەمەش بەوە دەزانیت کە تەڕاتیەک بە جل و بەرگتەوەیە یان بۆنێکی هەیە.
2دووەم:ئەگەر پیاو و ئافرەت کاری سەرجێگا بکەن،ئەوە غوسڵ واجب دەبێت لەسەریان،هەر چەندە ئاوی مەنیش نەهات بێتەوە،مادەم عەورەتی هەردووک ڕەگەز گەیشتووە بە یەک دەبێت غوسڵ لە خۆیان دەربکەن،چوونکە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی(إذا جلس بين شعبها الأربع ثم جهدها فقد وجب الغسل وإن لم ينزل)متفق عليه
واتە:ئەگەر پیاو لە نێوان چوار پەلی خێزانی دانیشت،ئەگەر هەوڵی جووت بوونیدا ئەوە غوسڵی واجب دەبێت لەسەریان هەرچەندە ئاویش کە مەبەست پێی(مەنیە)دانەبەزێت.
وە ئەگەر ئاویش بێتەوە هەر واجبە غوسڵ لە خۆت دەربکەیت.
3سێیەم:ئەگەر مرۆڤ ئاوی مەنی بێتەوە بەهۆی دەست ئاو بهێنێتەوە لەو ساتەشدا غوسڵ لەسەری واجب دەبێت،دەبێت غوسڵ لە خۆی دەربکات،وە تاوان باریشە کە خووی گرتووە بەم خووە نامۆ و بێزراوە واجبە لەسەری خۆی بەدوور بگرێت بۆ ئەوەی تووشی تاوانی گەورە تر نەبێت وەک زینا و ڕێچکەکانی.
4چوارەم:ئەگەر ئافرەت کەوتە ناو سوڕی مانگانەوە،یاخود منداڵی بوو، پاش تەواو بوونی کاتی خۆی یان پچرانی خوینەکەی دەبێت غوسڵ دەربکات.
بۆیە بەو ڕێگایانەی سەرەوە کە خرانەڕوو غوسڵ واجب دەبێت پێویستە غوسڵ دەربکرێت بەم شێوازەی خوارەوە سەرەتا سونەت وایە دەست نوێژ هەڵبگریت وەک چۆن بۆ نوێژ هەڵیدەگریت پاشان هەموو لاشەت تەڕ دەکەیت بە نیەتی غوسڵ وە نیەتەکەش لەدڵدا دەبێت کە غوسڵ دەردەکەیت هیچ شتێک بە زمان ناڵیت،وە ئەگەر دەست نوێژیش پێش غوسڵ هەڵنەگریت تەنها لاشەت بە نیەتی غوسڵ بشۆریت غوسڵ لە لاشەت دەردەچێت بەڵام هەوڵبدە ئاو بکەرە ناو دەم و لووتت بۆ ئەوەی هەموو لاشەت تەڕ بێت،چوونکە مەبەست لە غوسڵ دەرکردن تەڕکردنی هەموو لاشەیە..واللە أعلم.......