ئێوارەی جومعە 24 رەشەمەی 1396 هەتاوی، مەراسیمی پەردەلادان لە سەر کتێبێکی تازەبڵاوکراوەی دیکەی ناوەندی گوتار بە ناوی“هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” بەرهەمی "ئاکام کەوسەری" لە جوانرۆ بەرێوە چوو.
ئەم مەراسیمە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجومەنی "گوتاری نوێ"ی جوانرۆ بەرپا کرا بوو.
سەرەتای مەراسیمەکە کاک "تەحسین رەزایی" وەک بەرپرسی ئەنجومەنی "گوتاری نوێ"ی جوانرۆ پاش بەخێرهاتنی میوانان، سپاسی رەخنەگران و بەرپرسانی ئیدارەی فەرهەنگی جوانرۆی کرد لە بەرێوەچوونی ئەم کۆڕەدا هاوکاریی تەواویان بووە.
دواتر "ئاکام کەوسەری" چەند شێعرێک لە کتێبی “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا”ی پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆڕەکە کرد.
لە بەشی سێهەمی مەراسیمیەکەدا بە بەشداری بەڕێزان "محەمەدرەشید ئەمینی" شاعر، "فەریدوون میرئەحمەدی" شاعر و نووسەر، بێهزاد بەهمەنی بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگی جوانرۆ، فەریدوون ئیبراهیمی" ئەندامی شۆرای شاری جوانرۆ، دایکی شاعیر و ئاکام کەوسەری لە سەر کتێبی “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” پەردەلادرا.
پاشان پێشکەشکاری مەراسیمەکە " غەفار ئیبراهیمی" چەند بەشێکی لە وتار شێرزاد حه¬سن کە تایبەت بۆ ئەم کۆڕە و لە سەر کتێبی “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” نووسیبووی خوێندەوە.
دوایین بەشی ئەم کۆڕە پەنلێکی تایبەتی بوو کە بە بەشداری بەرێزان "شوعەیب میرزایی"، "محەمەد مۆفەقی" و "عادڵ ئەعزەمی" بەرێوە چوو.
میرزایی پاش ئاماژەدان بە غیابی رەخنەی پرۆفێشنال و بووتیقایی، لە سەر فۆڕم و بونیادی شیعری “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” وتارێکی تایبەتیان پێشکەش کرد.
وتاری عادڵ ئەعزەمی تەرخان درابوو بە پاسکردن لە فۆرم و ناوەرۆک و لە بەشێک لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر خوێندنەوەی وردی شەپۆلە ئەدەبییەکان کرد.
مۆفەقی سەرەتای وتارەکەی بە باسێک لە سەر رەخنەی رووخێنەر و رەخنەی چاکسازانە دەستپێکرد و پاشان لە سەر زمان، فۆرم و تەکنیک وەک سێ توخمی بنەرەتی شیعر دوا و لەو دەڵاقەوە خوێندەویەکی لە سەر کتێبی “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” پێشکەش کرد.