ڕۆژێک لەو شارە ھەڵدێین ، چی مرواری پێکەنینە دەیدەین بە قاچاخچیەکان ، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمان بکات ، شورای ئاسنینی ئەو بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت ، دەمانەوێت بچین بۆ سەر چیایەک بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێوە بە ئازادی بگرین ، بەڵکو دڵی غەمباری من ، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ ، لەوێ شادبێت ، با بچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین ، با بچین بۆ شوێنێک کە نائومێدی لەوێ ئازاد بێت ...
فەرھاد پیرباڵ
.
ھیچ🌻🕊
.
@h1chh