ڕۆژی لەدایکبوونی نیوتن
٢٥ی دێسامبر تەنیا یەک مانای هەیە، ڕۆژی لەدایکبوونی یەکێک لە
گەورەترین زانستمەندانی دنیا، نیوتن!
لە منداڵیدا زۆر لاواز بوو و پزیشکەکان هیوایان بە زیندوومانەوەی نەبوو. باوکی سێ مانگ پێش لە لەدایکبوونی مردووە و پاش ئەوەی نیوتن تەمەنی بوو بە دوو ساڵ، دایکی دووبارە ژیانی ھاوبەشی پێکھێناوە و نیوتنی لای نەنکی بەجێھێشت. نەنکی ھەوڵێکی زۆری دا بۆ پێگەیاندن و خستنە بەر خوێندنی.
نیوتن لە ژیانی خۆیدا ژنی نەھێناوە و کەسی لە پاش بەجێ نەماوە.
کاتێک دەیویست لە زانکۆی کەمبریج ماستێر بخوێنێت، تاعوون گشتگیر بوو و لەندەن داخرا. بۆیە ئەویش گەڕایەوە بۆ دێهاتەکەیان و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر حسابان، ناسینی ڕووناکی و هێزی کێش توێژینەوەی کرد. لە نامیلکەیەکدا بۆ ھاوڕێیەکی بەناوی ویلیام ستاکلێی، دەڵێ: "لەڕاستیدا بۆم ببوو بە پرسیار: بۆ کاتێک سێوێک وێڵ دەکەیت بەرەو خوارەوە دەچێت نەک سەرەوە!"
پەرتووکەکەی بەناوی "پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی" (Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵی ١٦٨٧ دەرچووە، بە یەکێک لەو پەرتووکانەی کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووی زانستدا ھەبووە بە ئەژمار دێت و بناغەی بۆ
بەشێکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەرتووکەدا، نیوتن شرۆڤەی یاسای کێشکردنی گەردوونی و ھەر سێ یاساکانی جووڵەی کردووە. ئەم یاسایانە لەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەی داھاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی زاڵ بوو.
🌠
👉 @hojingovar 💯