نووری قورئان


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


{فَاصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا (5)} ئه‌ۍ محمد { ﷺ } تۆ ئارام بگره‌ ئارامگرتنێڪۍ جوان ڪه‌ ناشوڪرۍو گله‌یۍ و گازنده‌ۍ له‌ خواۍ گه‌وره‌ تیادا نه‌بێت.
Owner.,: @ayam7777

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


سێ ئامۆژگاریەڪەی رسول اللهﷺ
بۆ ڕزگاربون و سەرفرازی هەردوو دونیا..

_ أمسِڪ عليڪَ لسانَڪَ ..... زمانت بگرە..
_ وليسعْڪَ بيتُڪ.... با ماڵەکەت بۆت بەس بێت..
_وابڪِ على خطيئتِڪَ...بۆ تاوانەکانی خۆت بگری..

عوقبەی ڪوڕی عامر رضی اللە عنە دەفەرموووێت:
پرسیارم ڪرد لە رسول اللەﷺ: ڕزگاربوون چۆنە و چیە؟ چ هۆڪارێڪ بگرمەبەر بۆ ڕزگاری لەدونیاو قیامەت تاڪو خۆمی پێ ڕزگاربڪەم؟

فەرمووی: {أمسِڪْ عليڪَ لسانَڪَ} واتە ڕێ مەدە زمانت قسەی خراپەبڪات و تەنها قسەی خێربڪە چونڪە اللهُ تعالى ئەفەرموێت:{مَايَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ}ق:١٨

{وَلْيَسَعْڪ بيتُڪ} واتە با تەواوی پێویستیت لەسنوری ماڵەڪەتدا بێت و زیادەڕەوی مەڪە مەبەس لێی قەناعەتە وە لەماڵەوە خەریڪی عیبادەتەڪانت بە خەڵوەت بگرە ئەوەندە هەڵپەی دونیا مەڪە سەیری ئەوانەی خوارخۆتەوەبڪە لەسەروەتی دونیا..وە سەیری ئەوانەی سەروخۆتەوە بڪە لەعیبادەتدا تاڪو هەوڵەڪانت بۆ قیامەت بن نەڪ دونیا..

{وابْڪ على خَطيئتِڪ} واتە پەشیمانبە لەتاوانەڪانت و گریانێڪی ڕاستەقینە بگری بۆیان دواتر خەریڪی چاڪ ڪردنی نەفست بە..

#الترمذي_٢٤٠٦_صحيح

ئەصحابی رسولﷺ تەنها ئامانجیان ڕزگاربوون بوو لە فیتنەی دونیاو  قیامەت بۆیە پرسیاریان لە رسول اللهﷺ ئەڪرد لەهۆڪارەڪانی ڕزگاربوون لەدونیاو قیامەت و پێغەمبەریشﷺ  ڕێنمایی ئەڪردن بۆ ڕێگای سەرفرازی هەردوو دنیا..

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


ناوی فریشتەکانی اللە سبحانە وتعالی
کە بە فەرمانی اللە  ئەم کارانەیان پێسپێردراوە :

١- جوبرائیل : تایبەت بەهێنانی وەحی بۆ پێغەمبەران علیهم الصلات والسلام .

٢- میکائیل: تایبەت بە دابەشکردنی ڕزق و ڕۆزی وە ڕاسپێردراوە بە دابەزاندنی باران .

٣- ئیسڕافیل : بەرپرسیارە لە لێدانی نەفخی صور ، لە کاتی هاتنی قیامەت .

٤- مەلەکولمەوت(ملک الموت) فریشتەیەکە : گیانی زیندەوەران دەکێشێ .

٥- نەکیر و مونکەر : پرسیاری ناوگۆڕت لێدەکەن .

٦- ڕەقیب و عەتید : دوو فریشتەن لەسەر شانەکانمانن ، کە چاکە و خراپەکانمان .


#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور
#نیگوڵ


السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه ئەم برایەمان توشێ نەخۆشی درێژ خاێەن بوا لەدوعای خێربێبەشێ مەکەن .... إِنْ شَاءَ اللّٰه بۆماڵێ مناڵێ خۆی دەمێنێت جاک ببێتەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه  اللَّهُمَّ آمین 🤲🏻 إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ
#بڵاویبڪەنەوە


دڵ سێ بارودۆخی هەیە:

دڵی تەندروست :ئەو دڵەیە کەوا خۆشەویستی خودای تێدایە ئیمانی چەسپاوە لەو دڵەدا شەیتان هەرچەندە هەوڵ بدات گومانی بۆ دروست بکات ئەم دڵە گوێ نادات بە گومانەکانی شەیتان

دڵی مردوە : ئەم دڵە هەواو و ئارەزوو تێدا زاڵە بەسەر مرۆڤەکەدا
وەخۆشەوستی خودای تێدا نیە و هەرچی تاوانە ئەنجامی دەدات بێ ئەوەی لە خودا بترسێ شەرمی لێ بکات

دڵی نەخۆشە :هەنێ جار حەز بەچاکە ئەکات و هەنێ جار حەز بە خراپە
لەسەر مرۆڤەکە خۆی کەوتوە کام رێگایە هەڵئەبژێرێ 
چاکە یان خراپە.

🖌ابن قیم الجوزیە

#گرنگە
#خوێنەربن 
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


#بەرز_و_شکۆدار_بێت_یادی_ئیسڕاو_میعراجی_سەروەرمان

ئایا دەزانی شەوڕەوی پێغەمبەر (ﷺ) ئیسراو میعراج واتا چی؟

ئەوشەوە بریتیە لەشەوی ۲۷ ڕەجەب کەپێغەمبەر مان (ﷺ) گەشتی کرد بەرەو ئاسمان و بەناو ئاسمانەکان دا سوڕایەوە

کەلەنێو جێگاکەی خۆی بەرەو مسجد الاقصی وپاشان بەرەو ئاسمان بەرزبۆوە کەلەماوەیەکی ئەوەندە کەم کەگەڕایەوە هێشتاجێگاکەی سارد نەببوەوە، هەروەک مەولەوی شاعیر دەلێت چوو و هاتەوە هێشتا ئەڵقەی دەرگاکەی دەلەریەوە، واتە هێندە کەمی پێچووە.

لەم گەشتەی پێغەمبەر (ﷺ) جوانترین دیاری لەگەڵ خۆیدا بۆهێناین ئەویش نوێژە کە خودای گەورە لە شەووڕۆژێکدا پێنج نوێژی لەسەر واجب کردین هەر لەبەر ئەمەشە کە نوێژ زۆر گرنگە چونکە نوێژ لەسەر زەوی فەرز نەکراوە بەڵکو لەئاسماندا بڕیاری لەسەر دراوە.

هەر لەم گەشتەی پێغەمبەر (ﷺ) چاوی بەزۆرێک لەپێغەمبەرانی خودا کەوت (سەلامی خوایان لەسەر بێت ) یەکێک لەو پێغەمبەرانە پێغەمبەر (ئیبراهیم ) بوو علیە سلام ، کاتێ گەیشت بە ئیبراهیم پێی فەرموو ئەی محمد سەلامی من بەئومەتەکەت بگەیەنەو پێیان بڵێ بەهەشت دەشتاییەکی زۆر و فراوانە بەڵام چۆڵە پێیان بڵێ کە بەدار پڕی بکەنەوە (سبحان اللە ـ الحمداللە ـ ولاالە الا اللە ـ واللە اکبر ـ سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العظیم)


ژمارەۍ ١٣ لاۍ خەڵکۍ جاهیل "

لاۍ زۆرینەۍ خەڵکۍ ژمارە ١٣ بەختێکۍ خراپە وە ڪە شتێڪۍ بۆ نابێت یان بە دڵۍ نابێت ئەلێین نێوچەوان ١٣ ـیە ئەمـ دەستە واژە ناڕێك و جاهیلانە واز لێ بێنن . ژمارەۍ ١٣ لاۍ جولەڪە خراپە ... هتد ئەزانن بۆ چونکە ئەو ساڵە رسول اللە ﷺ لە دایک بوو ٥٧١ میلادۍ ٥+٧+١ = ١٣ ، جولەڪەۍ بۆگەنـ واۍ له خەڵکۍ کردووە بە تایبەت کورد لەگەل ژیانۍ رۆژانەۍ تێکەل بووە ١٣ بە بە ختێڪۍ خراپ ئەبینێت ...!!؛


ڕووناکی نێوان دوو هەینی لەبیر مەکەن ( خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف ).🤍


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ


بیرتان نەچێت سبەی پێنج شەممەیە
بەڕۆژووبوون سوننەتە

هەرکەسێك لەپێناوی خوای گەورە
یەك ڕۆژ بەڕۆژوو ببێت ئەوا خوای پەروەردگار دەموچاوی 70 ساڵ لە ئاگر دووردەخاتەوە !

متفق علیە -صحيح البخاري - 2840  صحيح مسلم - 1153


#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


- هەموو کوردستان (۱) کچی ئیسلامی تێدا نییە جگەرە بکێشێ، ئەوەیە سەقافەت.
ـ کچانی ئیسلامی کوردستان سەقافەتیان لە کوڕەکانیش زیاترە.
ـ دایك و باوکە ئیسلامیەکان گرنگی زیاتر بە کچەکانیان دەدەن.
ـ ئافرەت لە ئیسلامدا موراعاتی زیاتر کراوە تا پیاو.
ـ ئیسلام بۆدی گاردی بەلاشی بۆ ئافرەت فەرز کردووە.
ـ بژێوی ئافرەتیش واجبی پیاوە کە بەبێ منەت دابینی بکات.
ـ ئەو کچانەی باوانیان ئیسلامییە هەستی ئاسودەییان زۆرترە.
ـ باوانی ئیسلامی هەرگیز بە سەرخۆشی شەوان نەگەڕاونەتەوە.
ـ باوانی ئیسلامی ڕۆژێ لە ڕۆژان نێرگەلەیان بە کچ و خێزانیان دروست نەکردووە.
ـ لەناو ئیسلامیەکاندا تەنانەت جگەرە کێشانیش عەیبەیەو هەتا (۱) بارەگای حیزبیشیان نییە تەپڵەکێکی تێدا بێ.
ـ ئەمەی کە ئیسلام لەسەر پیاو بۆ ئافرەت فەرزی کردووە و حسابی بۆ کردووە خەونی ئافرەتانی
وڵاتە بەناو پێشکەوتووەکانە

ئامادەکردنی : عبداللە دارا
#عبداللە


حوکمى بەشدارى کردن لە جەژنى ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستى) چیە؟


بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی لە نێو لاوانی كوردی موسڵمان نەخۆشییەكی زۆر ترسناك بڵاو بووەتەوە ، ئەویش نەخۆشی بەشداری كردنە لە جەژنەكانی گاور و خاچ پەرەستان كە هەمووی زیندوو كردنەوەیە بۆ داب و نەریتەكانی داوێن پیسیی و فەوتان و فەسادی ئەخلاقی، بۆیە دەبینین لە جەژنی ڕەمەزان و قوربان تا نیوەڕۆ ئەخەون كەچی لە جەژنی (ڤالانتاین) هەر لەبەرە بەیانەوە بەخەبەرن و تا نیوەشەو نامە ئە گۆڕنەوە و ئاهەنگ ئەگێڕن و پیرۆزبای لە یەكتر ئەكەن .

ئەوەی كە لە بۆچوونی كافر و بێ باوەوڕەكاندا بە جەژن دەزانرێت وەك (جەژنى خۆشەویستى یان ڤالانتاین یان جەژنی سەری ساڵ..) ئەمانە هەمووی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕێپێنەدراون و نابێت ئێمەی موسڵمان لاسایی بێباوەڕەكان بكەینەوە و چاو لەوان بكەین و شوێنی ئەوان بكەوین چونكە پێغەمبەری خوا  فەرموویەتی: ((من تشبه بقومٍ فهو منهم)) [صحيح أبـي داود رقم: (4031)] .
واتە: هەر كەسێك خۆی بشوبهێنێت بە هەر قەومێكەوە ئەوا ئەویش لەوانە.
وە ئیمامی (عومەر)یش خوای لێ ڕازی بێت فەرموویەتی: (اجتنبوا أعداء الله فـي أعيادهم).
واتە: خۆتان بە دوور بگرن لە دوژمنانی خوا لە جەژنەكانیاندا.
بەڵام بە داخەوە لەم ڕۆژگارەدا دەبینین موسڵمانان لە هەموو شتێكدا لاسایی كافر و بێباوەڕكان دەكەنەوە و بە تایبەتیش لە جەژنەكانیاندا، ئەمەش ئەو فەرموودەیەمان بیر دەخاتەوە كەوا پێغەمبەری خوا  فەرموویەتی:(لتتبعن سنن الذين كانوا من قبلكم حذوا النعل بالنعل حتى إن أحدهم لو دخل جحر ضب لدخلتموه)[رواه ابن خزيمة في " صحيحه " (1/92/ 2) وابن حبان (340 و341) بإسناد حسن وأحمد أيضا (رقم 4342) بسند آخر حسن بما قبله والحديث بمحموعهما صحيح وقال شيخ الإسلام ابن تيمية في " منهاج السنة " (1311) و" الإقتضاء " (ص 185): " وإسناده جيد "] .
واتە: ئێوە شوێنی ڕێچكە و ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەكەون ـ لە بێباوەڕەكان ـ شوێن پێ بە شوێن پێ تا ئەو ئەندازەیەی كەوا ئەگەر یەكێكیان بچێتە ناو كونە بزمژەكێكەوە ئێوەش دەچنە ناویەوەوە.
#گرنگە
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


تاوانی پرسیاركردن لە فاڵگرەوە و جادوو گەر

عَنْ بَعْضِ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ  عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ((مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ، لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً)) رواه مسلم ٢٢٣٠.

واتە: ((هەر كەسێك بچێتە لای فاڵچیەك و پرسیاری شتێكی لێبكات-بێ ئەوەی باوەڕیشی پێبكات-,ئەوا چل شەو نوێژی لێ وەرناگیرێ)).

*تەنها بە پرسیاركردن لێی چل شەو نوێژت لێ وەرناگیرێ‌,ئەی ئەگەر باوەڕیشی پێ بكەی ئەوە بێگومان ئەوە كوفرە و تاوانەكەی گەورەتر دەبێت هەر وەك لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە
.
#گرنگە
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ


خۆچواندن بە ئافرەتان نەفرەتی لەسەرە

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: ))لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) المُتَشَبِّهِينَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ، وَالمُتَشَبِّهَاتِ مِنَ النِّسَاءِ بِالرِّجَالِ(( رواه البخاري ٥٨٨٥.

واتە: ((پێغەمبەری الله (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نەفرەتی كردووە لەو پیاوانەی كە خۆیان دەچوێنن بە ئافرەتان, وە لەو ئافرەتانەش كە خۆیان دەچوێنن بە پیاوان)).

*بێگومان ئەم كارەی خۆچواندن ولاسایی كردنەوەی پیاو بە ئافرەتان یان بە پێچەوانەوە لە تاوانە گەورەكانە، چونكە هەركارێك نەفرەتی لێكرابێ ئەو تاوانە لە ڕیزی تاوانە گەورەكان دەژمێردریێت.

*هەروەها خۆچواندن تەنها لە جل وبەرگ نیە، بەڵكو لە ڕەفتارو قسەو هەڵسوكەوتیشە.


#نیـــــگوڵـــــ🌸


جیاوازی نێوان پێوەری فێمینزیم و پێوەری خودای چییە ؟
فێمیزمەکان چیان دەوێت ؟

لەم لینکەدا زۆر بەکورتی و جوانی ڕوون کراوەتەوە

https://t.me/islamregamana/420


پلە و پایەی ئافرەت لای مـرۆڤ
پلە و پایەی ئافرەت لای خوودا

زۆرجار لەبیرمان دەچێت پەروەردگار ڕێزی لە ئافرەت ناوە و بە پێوەری خوایەتی خۆی بەهای بۆ ئافرەت دیاری کردووە .
کاتێک فێمینیستەکانـی ڕۆژئاوا ئاینی ئیسلامیان سڕیەوە، هیچ شتێکیان نەما وەکوو بەهای ئافرەت ، چونکە پێوەری ئافرەتان لای فێمینیزم و ڕێکخراوەکانی ئافرەت لای ئەوان مافی ئافرەت بریتیە لەوەی کە ئافرەتیش ڕێک وەک و پیاوبێت لەتوانا و هەڵسووکەوت و ژیانی ڕۆژانەیدا ، بۆیە خۆیان بە پیاو بەراورد کرد! ٫ لە ئەنجامدا فێمینیستەکانی ڕۆژئاوا ناچار  بوون بەهای خۆیان دیاری بکەن بە بەرواردکردنی ئافرەتان بە پیاوان. بەم شێوەیەش گریمانەیەکی هەڵەیان هەڵبژارد، پەسەندیان کرد کە پیاوان پێوەر بن بۆیان، لای فێمینیستەکان ئافرەتان هەرگیز نابن بە مرۆڤیکی تەواو و کامڵ تا ئەو کاتەی هاوشێوەی پیاوانیان لێ نەیەت
کاتێک کە پیاو قژی دەبڕی، ئەوانیش قژیان دەبڕی. کاتێک پیاوان دەچوونە ڕیزی سوپاوە،
ئەوانیش دەچوونە ڕیزی سوپاوە.
ئەم شتانەیان دەویست چونکە پیاوان (تاکە پێوەری ژنانن) لای ئەوان..
ئەو شتەی کە ژنان هەستیان پێ نەکرد، ئەوە بوو کە پەروەردگار پیاوان و ئافرەتانی بە جیاواز دروستکردووە، نەک هاوشێوەی یەکتر.
ژنان کاتێک پیاوان وەک پێوەری خۆیان دیاری دەکەن، ئەوکاتە تایبەتمەندییەکانی سروشتی خانم بوونیان دەبێتە خاڵی لاوازیان!!
بەڵام پێویست ناکات ئافرەتانی موسوڵمان بەم شێوەیە خۆیان کەم بکەنەوە، چونکە پەروەردگاریان وەک پێوەر هەڵبژاردووە.
پەروەردگار بەهایان بۆ دیاری دەکات، بۆیە پێویستییان بە پیاوان نییە بەهایان پێ بدەن. بە ڕای من تەنها خۆمان نزم دەکەینەوە بە هەوڵدانمان بۆ بوون بە شتێک کە نیین کە ئەویش بریتیە لەوەی ئافرەتان ڕێک وەک پیاوان بن کە ئەمە هەرگیز ناکرێ و ئەگەر بکرێت گەورەترین و ترسناکترین گۆڕانی سروشتیە لە سروشتدا ! بەڕاستی ئافرەتی مسوڵمان نایەوێت وەک پیاو بێت ،  ژنانی موسوڵمان هەرگیز ناگەن بە ئازادی ڕاستەقینە، تاکو ئەم کاتەی واز دەهێنین لە لاساییکردنەوەی پیاوان، بەهای جوانیمان تەنها لەو جیاوازییەدایە کە پەروەردگار پێی بەخشیوین. لای ئافرەتی دونیای ناوەڕۆک و ئامانج گرنگ نییە  چونکە ئافرەتی دونیای پێی وایە تا ئەو ڕادەیە گرنگە کە پیاوان لە خۆیان ڕازی بکەن و لای پیاوانەوە جوان دەربکەون.
ژیانیان بەسەر برد لە ڕێی جوانکاری، جەستەیان تەرخان کرد بۆ ڕێکلامەکانی فرۆشتن، لە کاتێکدا ئەوانیش بەندە بوون، بەقاڵە سێکسیەکانیش پێیان دەگووت کە ئازاد و سەربەستن.  سوێندیان خوارد کە سەرکەوتوون ، فێریان کردن کە مەبەستی ژیان بریتییە لە خۆدەرخستن و سەرنجڕاکێشان و جوانبوون بەلای پیاوانەوە.
باوەڕیان پێیان هێنا کە جەستەیان دروست کراوە بۆ بازاڕکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلەکانیان، بەڵام درۆیان کرد. جەستە و ڕوحمان لەپێناو شتێکی باڵاتردا دروستبووە،
شتێکی زۆر باڵاتر. 
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) ١٣/الحجرات.
ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ بێگومان ئێمه‌ دروستمان کردوون له‌ نێر و مێیه‌ك وه‌ کردوومانن به‌ چه‌ند گه‌ل و هۆزه‌وه‌ تا یه‌کتری بناسن، به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا پارێزگارترینتانه‌، بێگومان خوا زانای ئاگاداره‌.


ئەم بابەتە لەلایەن ( عبداللە دارا ) ئامادەکراوە
@abdulla_dara


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ


بسم اللە الرحمن الرحیم

وەرزی نوێی چەناڵی ( نووری قورئان )
1_زیادکردنی شەوانە سیمینار و گفتووگۆ بەمەبەستی سوود گەیاندن بەیەک ، هەر گفتوگۆیەکی دینی بکرێت لەسەر سەرچاوەی قورئان و فەرموودەیە ، هەر گفتووگۆیەکی فکریش بکرێت لەسەر پێوەری لۆژیک (منتق)
2_زیادکردنی گروپ چات ، تاوەک کەس بێبەش نەبێت لە قسەکردن و سوپاستان دەکەین گەر سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن بۆمان
جۆینی گروپ چات بکەن // https://t.me/islamregamana

(تکایە هاوڕێیانتان بانگهێشت بکەن)


پێشخستنی ڕاستە لە هەموو كارەكان

عَنْ عَائِشَةَ ، قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ ، فِي تَنَعُّلِهِ ، وَتَرَجُّلِهِ ، وَطُهُورِهِ ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ)) رواه البخاري ١٦٨.

واتە: ((پێغەمبەری الله (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێشخستنی لای ڕاستی پێ خۆش بووە, لە پێڵاو لە پێ كردنیدا و سەرو ڕیش شانەكردنیدا و دەستنوێژ و شۆردنیدا وە لە هەموو كارێكیدا)).


#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


ئایا دەزانن غەیبەت چی یە ؟

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، قَالَ: ((أَتَدْرُونَ مَا الْغِيبَةُ؟)) قَالُوا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: ((ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ)) قِيلَ أَفَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ فِي أَخِي مَا أَقُولُ؟ قَالَ: ((إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ، فَقَدِ اغْتَبْتَهُ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ)) رواه مسلم ٢٥٨٩.

واتە: ((ئایا دەزانن غەیبەت چی یە؟)) وتیان الله و پێغەمبەرەكەی دەزانن, فەرمووی: ((باسی براكەت بكەی بەوەی كە پێی ناخۆشە)) وترا ئەگەر ئەوەی كە من دەیڵێم لە براكەم دا هەبوو؟ فەرمووی: ((ئەگەر ئەوەی تێدا بوو كە دەیڵێی, ئەوا غەیبەتت كردووە, وە ئەگەر تێیدا نەبوو ئەوا بوهتانت بۆ كردووە)).


#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


سزای ئەو كەسەی هاوار دەكاتە غەیری الله

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنَ مَسْعُودٍ قَالَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((مَنْ مَاتَ وَهْوَ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ نِدًّا دَخَلَ النَّارَ)) رواه البخاري ٤٤٩٧.

واتە: ((هەر كەسێك بمرێت و هاواری كردبێتە غەیری الله دەچێتە ناو ئاگرەوە)).

*ئەم فەرموودە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە هاوار دەكەنە غەیری الله وە لەسەر ئەم حاڵتە بمرن, وە ئەوكەسە تەوبەی نەكردبێ  لە سەر ئەم هاوبەش بڕیار دانەی بۆ الله, جا هاواركردنەكە لە هەر كەسێك بێت پێغەمبەر بێت یان شێخ یان پیاو چاك یان هەر شتێكی تر هەمووی هەر شیركە و تاوانە, وە بەداخەوە لە لای هەندێ لە موسڵمانان ئەم حاڵەتە بەدی دەكرێت، كە دەچن بۆ سەر قەبر و مەزارەكان, داوا لە مردووان دەكەن پەنا به الله .


#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

420

obunachilar
Kanal statistikasi