"لەگەڵ نابینایەك دەكرێت گوێ لە گۆرانیەك بگریت.
لەگەڵ كەڕ و ڵاڵێك دەكرێت یاری شەترەنج بكەیت.
لەگەل كەسێك كە مێشكی پوكاوەتەوە دەكرێ سەما بكەیت
لەگەڵ كەسێكی ئیفلیج لەسەر عارەبانە دەكرێت پیاسە بكەیت
بەڵام لەگەل كەسێكی بێ هەست ، ناكرێ نە قسە بكەیت ، نە یاری
بكەیت ، نە پیاسە بكەیت ،نە بە كامەرانی بژیت
پەندێكی چینی هەیە دەڵێت
دەكرێت برنج بە ساردی بخۆیت ، دەكرێت چایی بە ساردی
بخۆیتەوە ، بەڵام ناكرێ بەرگەی نیگایەكی سارد بگریت
گرنگ نیە قاچت شۆردوە یان نە
تەنانەت گرنگ نیە ژێر پێت شەقی بردوە یان نە
بەڵام گرنگە كە بە ژیانی كەسێكدا گوزەر دەكەیت ، شوێن پێیەكیجوان لە دوای خۆت بەجێ بهێڵیت
هەمیشە دەكرێ كۆتایی پێ بهێنرێت ، بەڵام هەندێ كات دووبارە
ناتوانیت دەستپێبكەیتەوە
با ئاگامان لە یەكتر بێت ، لە شوێنێك بە دواوە ، ئیتر گەورە نابین پیر دەبین
لە شوێنێك بە دواوە ئیتر هیلاك نابین ،واز دەهێنین لە شوێنێك بە دواوە ئیتر دووبارە نین ، زیادەین.
@Dlb4nd