لــەبــەر ئــەو وەســتــا ………….!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەکێك لە کارەکانی پێغەمبەری ئیسلام (ﷺ) ئەوەبوو کە هەرکاتێ بیویستایە سەفەرێك بکا ، تیرو پشکی لە نێوان ژنەکانی دەکرد ، جا ناوی هەرکەسێکیان دەرچووبایە ، ئەویانی لەگەڵ خۆی دەبرد بۆ سەفەر ! جارێك لە جاران ناوی دایە (عائیشە) دەر چوو ، لە بیابانە دایە (عائیشە) ملوانکەکەی لێ ون بەوو ، پێغەمبەر (ﷺ) لەسەر داوای دایە عائیشە دەستی کرد بە گەڕان بە دوای ملوانکەکەی دا ، خەڵکیش لەگەڵ پێغەمبەرا (ﷺ) دەستیان بە گەڕان کرد ، بۆیە ئەو ڕۆژە لە نزیك هیچ سەرچاوە ئاوێك کۆڵ و باریان نەخست، ئاویشیان زۆر پێ نەبوو ، تەنها بەشی خواردنیان پێ بوو.
هەندێ کەس هاتنە خزمەتی (ئەبوبەکر) ، و گوتیان : (ئەبوبەکر) دەبینی (عائیشەی) کچت چیی بەسەر هێناین ؟ ئەوەتا هەم پێغەمبەر (ﷺ) گیر داوە ، هەم خەڵکیش ، بەهۆی ئەوەوە نەمانتوانی بگەین بە سەرچاوە و ئاوێك و ئەگەر کاتی نوێژ هاتە پێشەوە ، بەشی دەستنوێژ ئاومان ڵا نیە !
(ئەبوبەکر) ڕۆیشت بۆ ڵای دایە (عائیشە)، لەو کاتە پێغەمبەر (ﷺ) سەری خستبووە سەر ڕانی دایە (عائیشە) و سەرەخەوی دەشکاند ، (ئەبوبەکر) بە دایە (عائیشەی) گوت : تۆ هەم پێغەمبەرت (ﷺ) گیر دا ، هەم خەڵکی ، ئەوەتا کەس ئەوەندە ئاوی پێ نییە دەستنوێژی پێ بگرێت !
(ئەبوبەکر) بەدەم ئەو قسانەوە ئەوەندە توڕە ببو ، بە سیخورمە دەیکوتییە لاتەنگەی دایە (عائیشە) کچی ، دایە (عائیشەش)لەبەر ئەوەی پێغەمبەر (ﷺ) بە ئاگا نەیەتەوە و خەوەکەی لێ تێك نەچێ ، بەرگەر ئەو سیخورمانەی دەگرت و نەدەجوڵا !
دواتر پێغەمبەر (ﷺ) لەخەو هەستا ، کاتی نوێژ داهات ، ئاو نەبوو کەس دەستنوێژی پێ بگرێ ، بۆیە (خوای)گەورە ئایەتی تەیەمومی دابەزاند و فەرمووی :👇
{يَٰأَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقرَبُوا الصَلَـٰوةَ وَأَنتُم سُكَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعلَمُواْ تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِى سَبِلٍ حَتَّىٰ تَغتَسِلُواْ وَإِن كُنتُم مَّرضَىٰٓ أَو عَلَىٰ سَفَرٍ أَو جَآءَ أَحَد مِنكُم مِنَ الغَآئِطِ أَو لَـٰمَستُمُ النِّسَآءَ فَلَم تَجِدُواْ مَآءً فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِبًا فامسَحُواْ بِوُجُوهِكُم وَأَيدِيكُم إِنَّ اللهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا (٤٣) } النساء :٤٣
واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ، نزیکی نوێژ مەکەون لەکاتێكدا ئێوە سەرخۆشن - ئەمە کاتاێك بوو هێشتا عەرەق و شەراب حەرام نەکرابوو - هەتا ئاسەواری سەرخۆشی نامێنێت و دەزانن چی دەڵێن (لە نوێژەکەدا ) و بەلەشی بێنوێژیشەوە نوێژ مەکەن ، مەگەر ڕێبوار بن و لەسەفەر بن ، هەتا خۆتان دەشۆن ، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون یان لەسەفەر بوون یان لەسەر ئاو گەڕانەوە ، یان لەگەل ئافرەتانی نامەحرەم لەیەك کەون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن و دەستنوێژگرتن) ئەوە تەیەموم بکەن بە خاکێکی پاك و (بەو خاكە) دەست بهێنن بەسەر دەموچاو و دەستاندا ، بێگومان خوا هەمیشە و بەردەوام لێخۆشبوو و گوزەشت و چاوپۆشی هەیە.
ئوسەیدی کوڕی خوزەیر بە (ئەبوبەکر) ی فەرموو : ئەمە یەکەم فەڕ و پیت و بەرەکەتەی ئێوە نیە ئەی بنەماڵەی (ئەبوبەکر) !
خەڵکی تەیەمومیان کرد و نوێژیان کرد ، دوای ئەوەی لەدۆزینەوەی ملوانکەی دایە (عائیشە) بێ ئومێد بوون ، ویستیان بکەونە ڕێ ، بۆیە ئەو وشترەیان هەستاند کە دایە (عائیشە) سواری ببوو ، دوای ئەوەی وشترەکە هەستا ، دەبینن ملوانکەکە لەژێر وشترەکەدایە ، ئیتر دایە (عائیشە) مڵوانکەکەی هەڵگرتەوە و دەستیان بە ڕۆیشتن کرد ……
سبحان الله ــــــــــــــــــــــــ😊
کتێب - 📙✔️هــەنــگـاو بــە هــەنــگــاو ڵەگـەڵ پـێـغـەمـبـەر (ﷺ)