ڪاناڵی شێعر و ئەدەبی ڪوردی


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


کاناڵ شێعروئەدەبی کوردی ماڵێکە بۆمۆسیقاوهۆنراوەی کوردی کۆڕیکە بۆزمان وئەدەبی کوردان ئاوڕدانەوەیێکە لە کەلتووروفولکلۆری کوردستان کورتەیێکە لە ژیاننامەی عارفان وشاعیران
t.me/kurd6123
بەڕێوبەر☟
@Hawri12

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


ئەگەر ڕۆژێڪ دەستم بگا
بە دو باڵـے مێژو
دانە دانە
پەڕو پۆڪەے هەڵدەقەنم بڵاویان دەڪەمەوە
لەسەر زەوے
وەڪو مێرو...
چی تر نەڕوا و هەڵنەفرێ

لەیلے و مەجنون نەڪات
بە ئەفسانە و
فەرهـاد
نەبێ بە خەونێڪے شیرین

چے تر ئەوین
نەڪات بە هەڵبەستێڪے وا دور و درێژ

بۆ زەمانـە...

@kurd6123

#بەختیار_تاڵاوے




دڵدارت نەبێ ، بەهەشت زیندانە
هەرچی دڵ ویستی ، هەر ئەوە جوانە

#پیرەمێرد

@kurd6123




تاقه‌ دیکتاتۆری تۆ خۆشمده‌وێی ئه‌ی ئه‌شقی من
بۆیه‌ ئاڵای ملکه‌چیم له‌و شاره‌دا هه‌ڵداوه‌ بۆت


مەرجی هاتن چاوەكەم گەر مردنی من بێ، بەدڵ
دەردەچێ گیانم بە نۆتەی سەوزی مۆسیقاوە بۆت


نا خه‌می ئه‌م به‌حری فرمێسکه‌ت نه‌بێ بۆ هاتنت
من گلێنەم بەردەبازی رێگەتە و دامناوە بۆت

@kurd6123

#ڕەسووڵ_سوڵتانی




گەورەترین هەڵە و تاوانمان ئەمەیە کە:

ئەگەر کەسێک لە ئاستمان خراپەیەکی کرد،
خێرا تەواوی چاکییەکانی دەخەینە چاڵ...


بزرگ‌ترین اشتباهمون اینه
که اگر یه نفر در حقمون
یه بدی کرد،
سریعاً تمام خوبی‌هاشو
چال می‌کنیم...

@kurd6123
وە ــ میم....


کە ئەتبینم نامدوێنیت
‌لە ناو وێنەکانیشتدا
‌چاوم لەسەر ناتروکێنیت
‌بڕوام نەئەکرد بتوانی،
‌لە نێوانی
‌وێنە و ڕوخساری ڕاستیتا
‌وا سەرم لێ بشێوێنیت!

‌بەس ئەو هونەرەم فێر بکە
‌چۆن ئەتوانی
‌بە برژانگێ
‌ئەم دەریا ئارامەی دڵم بهەژێنیت؟

#‌ڕەنج_سەنگاوی

@kurd6123




هەژارییش ناتوانێ جوانیی تۆ بشارێتەوە.😍👌

@kurd6123


وەک هەور بگرمێنە
سینگە شەقارەکەم تەڕکە
سۆزی دڵم دامرکێنە
پەری!
ئیمشەو دا نەباری ئاگر ئەگرم...

@kurd6123
-
جه‌لال مه‌له‌کشا




شەوانی بێ‌تۆیی من و
ڕۆژانی گۆچانی کوێرێ
نزیکن لێک !

ئەم لە خەیاڵت ئەگەڕێ،
ئەویش لەشوێن؛
ڕێگایەکی لەبەرکراو...!!

#زایەڵە

@kurd6123


بوومەلەرزەی دووریەکەی تۆ بوو وەها ناخمی هەژاند
بادەمی ڕشت و هەمیسان شووشەیی دڵمی شکاند

قۆڵم هەڵماڵی هەتاکوو بێم و خۆم نۆژەن بکەم
بێ خەبەر بووم تۆ لە گەڵ خۆت هێزی ئەژنۆمت ڕفاند


@kurd6123
#ئەوین_ڕەحمانی




‌ دڵبەرم_نازی_هەیە


دڵبەرم نازی هەیە و دیارە کە کڕیاری دەبێ
تا بڵێی لێی دێتەوە و سەد دڵ ئەوینداری دەبێ

چاوی دڵ خۆ ناگرێ تا سەیری ڕووی جوانی دەکا
کێو و کەژ دەگرێتە بەر مەجنوونی ڕوخساری دبێ

عەقڵ و دڵ دۆڕا، ئەرێ ویژدان دەبێ چی بێ لە دەست؟
دڵ کە بۆ دێوانە بوون سەددانە هۆکاری دەبێ

گەر بەناز دەکرێتەوە غونچەی دەمی بۆ یەک سڵاو
لێوی ویشکم ئارەزووی ماچێکی نێو زاری دەبێ

تا بەیادی دەفتەرم بۆ شێعری نوێ دەکرێتەوە
نەک دڵی شێتی غەزەل واژەش منەتباری دەبێ

گەر دەمێ لێم دوور دەبێ کوێستانی شێعرم دڵپڕن
چاوی خامەم وەک شەتاو سەددانە ڕووباری دەبێ

دەیهەوێ ڕازی دڵی شاراوە بێ و هەست پێ نەکەم
بێخەبەر هەر ڕۆژ دڵم زیاتر گرفتاری دەبێ

هەست دەکەم گەر تێبگا بەم شێعرە ئەسراری دڵم
چاوەڕێم دوای خۆیندنەوەی گەر کامە بڕیاری دەبێ

گەر ببەستین پێکەوە عەهدێک لەژێر ناوی ئەوین
سوێند بە گیانی "کاوە"کەی پەیمانی یەکجاری دەبێ

@kurd6123
#کاوەداشبەندی


مە‌پێکە‌ دڵ بەغە‌مزە‌ ونووکی تیرم
بە‌ داوی چاوی مەستی تۆ ئەسیرم....

گەیشته‌ ئە‌وپەڕی جوانی جە‌ماڵت
زه‌كاتم پێ‌ كەره‌م کە زۆر فـه‌قیرم....

@kurd6123
حەقیقی


مەتەڵ😜

ئەوە چییە؟

پشتی ڕەقه بەرد نیه هێلکه دەکا مریشک نیه ، سەری درێژه مار نیه🙊

@kurd6123




خەوم بینی
لەو خەوەما هاتیتەوە ناو گلێنەم
ماڵێکم بۆ درووست کردی
لە
عەشقی پاک و بێ وێنەم
ماڵێک پڕ لە خۆشەویستی
پڕ لە بەرامەی شێعری جوان
ماڵێک پڕپڕ لە گۆرانی
بە نووری عەشق چراخان
خێر نەیەتە ڕێی ئەو کەسەی
ئەم سەفەرەی بۆ رێک خستی
دە وەرەوە ..
لەوێ ماڵێک نییە نا بۆ خۆشەویستی
خۆزگە ئەمزانی
تۆ لەوێ بە دوای چیا وێڵی
ئێستاش هێندە باست ئەکەم
خەڵکی وائەزانن شێتم
بێیتەوە یا نەیتەوە
هەتا ئەمرم چاوەڕێتم ..

#عەبدوڵڵا_پەشێو
@kurd6123

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

2 771

obunachilar
Kanal statistikasi