شتێکتان لێ ناشارمـەوە، دڵـم ترسێکی زۆر دای دەگرێبت ئەو دەمەی کەسـێک وەسفم دەکات و تاریفـی دینداریی و کارەکانم دەکـات، دەترسم لەلای خودا سفربـم و لەوانەبـم کە
کۆششیان بەفێڕۆچووە و وادەزانن کاری چاکە دەکەن...
دەترسم یەکێک منی کردبێـت بە سەرمەشقی خۆی و
ئەهلی ئەو شتە نەبم و شایەنی نەبـم...
وەڵڵاهی هەرگیز بانگەشەی ئەوەم نەکردووە دیندارێکی باشم، منیش مرۆڤـم خودام خۆشدەوێت و هەوڵدەدەم لێم ڕازی بێت، دەکەوم و هەڵدەستـمەوە، تاوان دەکەم و تەوبە دەکـەم...
خودایە ناخ و ڕووکەشم چاک بکە،
بمکە کەسێکی چاک و چاکسـاز...
خۆم بەری دەکەم لە هەر تاریفێک کە تێمدا نییە،
لە هەر پێگەیەک کە منی تێدا دانراوم و شایستەی نیم...
کە شتێکی باش پۆست دەکەم،
واتای ئەوە نییە لەڕیزی پیاوچاکانم،
لەوەیە بەهۆی ئەوەوە دڵێک بە ئاگا بێتەوە،
وێڵـێک ڕێنوێنی بکەم، هیدایەت وەربگرێت
پاداشتەکەیشی بۆ من بـێت و ببێتە هیدایەت بـۆم...
تەنـها هەوڵی ڕزگاربوون دەدەم،
هەوڵدەدەم لە ئەهلی تەقوابم و بچمە ڕیزی چاکانەوە،
لەگەڵ ئەواندا حەشر بکرێم...
بەندەیەکـم خودا پۆشیومی،
هەوڵدەدەم ڕەحمەت و مەغفیرەتی خودا بمگرێـتەوە...
هەر کەسێک خێرێک لەمندا دەبینێت،
وەسفم نەکات بەڵکوو لەپەنهانیدا دوعام بۆ بکات،
دوعام بۆ بکات خودا لەوەم خۆشبێـت کە لەئێوە شاراوەیـە،
دوعای بەردەوامیم بۆ بکەن،
ئەمە زۆر دڵخۆشـم دەکات و سوودی هەیە بـۆم...☺️🤲🏼
-🫀💛
ئەیاد فەهمی