زۆرترین ئەو 10 زمانەی لە جیهاندا قسەی پێدەکرێت و رەسمین:
١٠- زمانی ئەڵمانی: بەڕێژەی 2.77%ی دانیشتوانی جیهان قسە بە زمانی ئەڵمانی دەکەن و لە یەکێتی ئەوروپا حسابێکی تایبەتی بۆ دەکرێت، جگە لە ئەڵمانیا هەریەکە لە وڵاتانی نەمسا و بەشێکی سویسراو بەلژیکاش قسەی پێدەکەن.
@lingukurd٩- زمانی فەرەنسی: زمانێکی رەسمییەو 32 وڵاتی جیهان قسەی پێدەکەن، ژمارەی قسەکەرانی زمانی فەرەنسی دەگاتە 3.05%ی جیهان، لەپاڵ فەرەنسییەکاندا، کەنەدا، بەلژیکا، سویسرا، لۆکسەمبۆرگ، مۆناکۆ و هەندێک لە وڵاتانی ئەفەریقیایش قسە بەو زمانە دەکەن.
@lingukurd٨- زمانی بەنگالی: رێژەی قسەکەرانی ئەو زمانە دەگاتە 3.19% دانیشتووانی جیهان، نزیکەی 120 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن کە بەشێکی زۆریان لە بەنگلادیشن، ویلایەتی بەنگال لە هندستانیش بەو زمانە قسە دەکەن.
٧- زمانی پۆرتوگالی: رێژەی 3.26%ی جیهان بەو زمانە قسە دەکەن، جگە لەو وڵاتە هەریەکە لە وڵاتانی ماکاو، ئەنگۆلا، ف!ڤەنزوێلا و مۆزەمبیک بە پۆرتوگالی قسە دەکەن و گەورەترین وڵاتیش کە زمانەکەیان پۆرتوگالیە، بەرازیلە یەکێک لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین.
٦- زمانی روسی: یەکێکە لە زمانە بەربڵاوەکان لە جیهاندا، رێژەی قسەکەران دەگاتە 3.95% لە جیهاندا، سەرجەم وڵاتەکانی کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی جاران بەو زمانە قسەدەکەن و تێیاندا بیلاروسیا و کازاغستانیش.
٥- زمانیا ئیسپانی: رێژەی دانیشتووانی جیهان بە 6.25% دەخەمڵێنرێت کە قسە بە زمانی ئیسپانی دەکەن و نزیکەی 400 ملیۆن کەس دەبن، ئەمەریکای لاتین و بەشی ناوەڕاست بەو زمانە قسە دەکەن و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانیش لەدوای زمانی ئینگلیزی ئیسپانی پلەی دووەمی گرتووە.
٤- زمانی عەرەبی: 66 وڵاتی جیهان بەو زمانە قسە دەکەن کە دەکاتە 6.6%ی دانیشتووانی هەموو جیهان، لە ساڵی 1974ەوە بەشێوەیەکی رەسمی نەتەوەیەکگرتووەکان ناساندوویەتی.
٣- زمانی هندی: 11.51%ی جیهان بە زمانی هندی قسە دەکەن و لەپاڵیشیاندا دوورگەکانی فیگا و بەشێک لە وڵاتانی باشووری ئەفریقیاو هەندێک ناوچەی بچووکی جیهانیش بە هندی دەدوێن.
٢- زمانی ماندرین: زمانی چیینییەکانەو نزیکەی 18.05%ی وڵاتانی جیهان قسەی پێدەکەن بە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاشەوە، زیاتر لە ملیارێک کەس قسەی پێدەکەن و زۆربەیان لە چین کۆبوونەتەوە.
@lingukurd١- زمانی ئینگلیزی: زیاتر لە 1.8 ملیار کەس لە جیهاندا قسەی پێدەکەن کە دەکاتە 25%ی دانیشتووانی جیهان، زیاتر لە ملیۆنێک کەس وەک زمانی دووەم قسەی پێدەکەن و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەکاریدەهێنن.
سەرچاوە: سایتی xendan