وەڵامی بنەماڵەی مامۆستا هەژار بە تەلەویزیونی مەهاباد
سڵاو
من ناوم زاگرۆس شهرهفکهندييه؛ کوڕی مامۆستا هه‌ژاری موکريانيم. ئه‌ويش دايکمه: مه عسوومه خانم، خێزانی مامۆستا هه‌ژاری موکريانی.
ئێمه ماوه‌يه کی له‌وه پێش گوێ بیست بووين که به‌رنامه‌یک له تلويزيۆنی مه‌هاباد بڵاو بۆته‌وه که بيانووی به‌رنامه‌که ئه‌وه بووه که ساڵڕۆژی کۆچی دوايی باوکم بووه. له‌وێدا کۆمه‌ڵێک بوختان و درۆ و ده‌له‌سه بڵاو بۆته‌وه به‌زمانی ئێمه‌وه که زۆر جێ داخه. له‌و درۆ و ده‌له‌سانه ئه‌وه بووه که به زمانی ئێمه‌وه وتراوه که قسه‌يان له‌گه‌ڵ کردووين و ده‌بێ ئێمه وتبێتمان که گلهييمان له کاکا ماجد رۆحاني هه‌يه که موڵک و ماڵی ئێمه‌ی داگیر کردبێت. من ئه‌وه لێره‌وه ڕادهگهينم که ته‌واوی، سه‌رتاپای ئه‌و قسانه درۆ و دهلهسهيه. ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و قسانه‌ی کردووه له‌و به‌رنامه‌يه، نه له نزيک نه له دووره‌وه ده‌يناسين و نه ده‌مانناسێت؛ نه قسه‌مان له‌گه‌ڵ که‌س کردووه و نه‌که‌س موساحيبهی له‌گه‌ڵ کردووين و نه‌که‌س ته‌له‌فۆني بۆ کردووين و ئه‌و قسانه‌ش هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراوه. کاک ماجيدی رۆحانی نزيکترين دۆستی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌يه. که‌سێکه که هه‌ر له سه‌رده‌می ژيانی بابم، ده‌ستی راستی بابم بووه و زه‌حمه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ کێشاوه، له بڵاو بوونه‌وه‌ی کتێبه‌کان، چنيني کتێبه‌کان و دوای مه‌رگی باوکيشم ئه‌وه 25 ساڵه شه‌و و رۆژ به ده‌رد و مه‌رگی ئێمه‌وه گرفتاره. هيچ که‌س ئه‌و کاره‌ی که ئه‌و کردوويه‌تی، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆی و بۆ باب و دايکی خۆی نايکا
ئێستا ئه‌و که‌سه‌ی که له‌وێ ئه‌و قسه‌ی کردووه ئيتر چ مهنزوورێکی بووه؟ و يا ئه‌و تهلهفيزيۆنه چ شتێکی هه‌يه؟ به چ مه‌به‌ستێک ئه‌و شتانه بڵاو بوونه‌ته‌وه؟ ئێمه ئاگادار نين. به‌س ئه‌وه ڕادهگهيێنين که سه‌رتا پای ئه‌و قسانه‌ی که له‌وێ کراون درۆ و ده‌له‌سه‌ن؛ زۆريش جێ داخن. که به زمانی ئێمه‌وه شتێک ئه‌وترێ.
ئێمه دانيشتووی شاری هه‌ولێرين؛ له هه‌رێمی کوردستان ده‌ژين؛ ئه‌من و دايکم. بۆيه‌ش له تهلهفيزيۆنی داخلی ئێران و مه‌هاباد، به راستي زۆر ئاگادار نين؛ دره‌نگتر ئه‌و شته‌مان زانيوه، بۆيه ئێستا ئه‌وه‌تان بۆ روون کردنه‌وه بۆ باس ده‌که‌م.
ئه‌و که‌سه له نێو وت و وێژه‌که‌ی خۆي‌دا له‌وێدا، له‌و درۆ و دهلهسانهدا، گوتوويه‌تی که: به تهليفۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دايکم کردووه! ئه‌وه‌ش درۆيێکی زۆر گه‌وره‌يه چونکه دايکم حه‌وت ساڵه توانايی قسه‌کردنی له ده‌ست داوه و ناتوانێ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا قسه بکات. به هۆی نه‌خۆشی، به هۆی گه‌وره‌يی ته‌مه‌نی. نازانم ئه‌و کابرايه چۆن ده توانێ به تهليفۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دايکم بکا و موساحه‌به‌ی له‌گه‌ڵ کردووه؟! يان قسه‌ی له‌گه‌ڵ من کردبێت. به هيچ جۆرێ ئه‌و شتانه ڕاست نين و زۆر زۆر جێی داخن. ئێمه زۆر زۆر قه‌رزداری کاک ماجيدی رۆحانين و دۆستی نزيکی ئێمه‌يه و له برا بۆ من فه‌رزتره.
ويستم ئه‌وه روون که‌مه‌وه. ئيتر ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم که ئه‌و شته روون بێته‌وه. غه‌دریکی گه‌وره له سه‌ر و دژِی کاک ماجيدی رۆحاني ده‌زانم و هه‌ر که عه‌رزم کردن، که له برا بۆ من فه‌رزتره. زۆر سپاس