Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
تۆ نازانی من چەندە حەز دەکەم بە پێچەوانەی ڕێساو دابو نەریت و بە پێچەوانەی قانون و فکر و باوەڕی خەڵک ڕافتار بکەم،، بەردەوام بیر دەکەمەوە کە ھەر جۆرێک بووە دەبێت ھەنگاوێک لە ئاستی ئاساییەکان بەرزتر بنێم،، من ئەم ژیانە ماندووکەرە و پڕ لە کۆت و بەندەم خۆشناوێ،، من نازانم تۆ لەم بارەیەوە چۆن بیر دەکەیتەوە،، بەڵام من ھەمیشە خوازیاری ژیانێکی سەیر و سەمەرەو پڕ ڕووداو بووم،، ڕەنگە پێکەنین بتگرێ کە بڵێم حەز دەکەم بە پێ بە چواردەوری دنیادا بگەڕێم،، من حەز دەکەم کارێک بکەم پێچەوانەی قانوون بێ..