MEER - میر


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan


❤️قورئان وو سونەت بە تئگەیشتنی سەلەفی صالح ❤️

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : (دنیا لەزەت و خۆشی و ڕابواردنە و باشترین خۆشی و لەزەتیش، ئافرەتێکی چاکەکارە هاوسەری ژیان بێت).
رواه مسلم في صحيحه


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish






« تێبکۆشە بۆ چاکردنی دینی براکەت »

پێشەوا ابن رجب - رحمە الله - دەڵێت :-

فينبغي للمؤمن أن يحب للمؤمنين ما يحب لنفسه، ويكره لهم ما يكره لنفسه، فإن رأى في أخيه المسلم نقصا في دينه اجتهد في إصلاحه.

پێویستە لەسەر کەسی ئیماندار ئەوەی پێ خۆش بێت بۆ ئیمانداران کە بۆخۆی پێی خۆشە، وە ئەوەشی پێی ناخۆش بێت بۆیان کە بۆخۆی پێی ناخۆشە، جا ئەگەر لە برا موسڵمانەکەی کەم و کورتیەکی بینی لە دینەکەیدا ئەوا تێدەکۆشێت بۆ چاکردنی.

جامع العلوم والحكم - ص ٢٨٨ - .


دەرسی یەکەم لەشەرحی صفة الصلاة النبي صلى الله عليه وسلم

https://youtu.be/DZPHpaHkJBs


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish






ئەوەی نەتزانیوە
دەربارەی ( آیه الكرسی ) ئەمانە بزانە....
.

عبداللەی کوڕی عەوف فەرمویەتی،شەوێک لە خەومدا بینم ڕۆژی دوایەو لێپرسینەوەی من بە ئاسانی تەواو بوو منیان برد بۆ بەهەشت ،کۆشکی زۆریان بە من نیشاندا وپێیان وتم دەرگاکانی ئەم کۆشکە بژمێرە ،منیش ژماردم (٥۰)دەرگای هەبوو،دواتر وتیان ماڵەکانی ئەم کۆشکە بژمێرە وە منیش ژماردم(۱۷٥)ماڵ بوو وتیان ئەم ماڵانە هی تۆیە ،منیش ئەوەندە خۆشحاڵ بووم کە لە خەو هەستام سوپاسی خودام کرد،بەیانییەکەی ڕۆشتم بۆ لای (ابن سیرین)خەونەکەم بۆ گێڕایەوە ،ئەویش فەرموی وادیارە کە تۆ ایە الکرسی زۆر دەخوێنی ،وتم بەڵێ،بەڵام تۆ چۆن ئەوەت زانی ،ئەویش فەرمووی لەبەرئەوەی ئەم ئایەتە (٥۰) وشە و (۱۷٥)پیتە من سەرم سوڕما لە زیرەکی ئەو ،دواتر پێی وتم ؛هەرکەسێ( ایە الکرسی) زۆر بخوێنێ سەختیەکانی مەرگ بۆ ئەو ئاسان دەبێت.
۱ـ ایە الکرسی نوری ئاسمانەکان و زەوی یە.
۲ـ لە تەنهایدا ایە الکرسی بخوێنن دەبێتە هۆی لەناوچونی ترس.
۳ـ پێغەمبەر (ص)دەفەرموێ لە ماڵێکدا ایە الکرسی بخوێنرێت شەیتان لەو ماڵە دوور دەکەوێتەوە وسیحرو جادوو کار ناکات.
٤ـ بۆ هەژاری ایە الکسی بخوێنن یارمەتی خودای گەورە لە غەیبەوە دەگات.
٥ـ بە خوێندنی ایە الکرسی مرۆڤ توشی شکست نابێت.
٦ـ ایە الکرسی دەبێتە هۆی ئەمانەت لە سەفەردا .
۷ـ ایە الکرسی لە نوێژەکاندا شەوانە و ڕۆژانە ولە ناشتنی مردودا بخوێنن.
٨ـایە الکرسی پایە و عەرشی خودای گەورەیە ئامانج لە خوێندنی ئەوەیە خەڵکی جگە لە خوای گەورە لە عیبادەتەکانیاندا کەس نەپەرستن وە لە زەلیلیدا ڕۆنەچن ،ڕۆحی یەکتاپەرستی دروست بکەن وە لە بەندەیی ناڕەوا ئازاد بن ،ایە الکرسی عەقڵەکان بەئاگا دێنێتەوە،وە خوداوەندی داناو بەتوانا بە خەڵکی دەناسێنێ.
لەکاتی مەغریبدا (٤۱)جار خوێندنی ایە الکرسی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاواتەکانت وە بۆ لاچونی خەم و خەفەت ،شیفای نەخۆش ،زۆربوونی بەزەیی خودا وە دەرمانی دەردەکان ایە الکرسی بخوێنن.
۹ـ ئەگەر موسوڵمان ایە الکرسی بخوێنێ و پاداشتەکەی بۆ ئەهلی ناو گۆڕ بنێرێت خوای گەورە فریشتەیەک بۆ ئەو تەرخان دەکات تا تەسبیحاتی بۆ بکەن .
۱۰ـ چەند شتێک بیرو هۆش بەهێز دەکات یەکێک لەوانە ایە الکرسی یە.
۱۱ـ هەموو شەوێک ایە الکرسی بخوێنی لە سەلامەتی و ئەماندا دەبیت .
۱۲ـ ئاسانبوونی مەرگ بەهۆی ایە الکرسی یەوە.
۱۳ـ ایە الکرسی وێرانکەری بنچینەی هاوەڵ بۆ خودا پەیدا کردن(شیرک)ە


[ كه‌سێك بمرێ و شه‌ریكی بۆ خوا دانه‌نابێ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت ]

عَنْ جَابِرٍ بن عبدالله (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) رَجُلٌ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا الْمُوجِبَتَانِ؟ قَالَ: (مَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ مَاتَ يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا دَخَلَ النَّارَ).

واتە:(جابر) كوڕی(عبدالله‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ئه‌و دوو سیفه‌ته‌ی مرۆڤ شایانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كه‌ن چین؟ فه‌رمووی: هه‌ركه‌س مردو هیچ شتێكی نه‌كردبێ به‌هاوه‌ڵ بۆ خوا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، هه‌ركه‌سیش مرد شتێكی كردبێ به‌هاوه‌ڵ بۆ خوا ده‌چێته‌ ئاگره‌وه‌).


[ سەحیحی موسلیم]






Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

339

obunachilar
Kanal statistikasi