وەك ھەمیشە ئەوەی پێویستە لە جێگایی خۆی نییە. تۆش وەك زۆربەی شتەكانی تری ئەم دونیایە ئێستا لە شوێنی خۆت نیت و ڕەنگیشە ھەرگیز نەبیت. نیوەڕۆبوو چاوەڕێبووم چایەكەم تۆزێك ساردبێتەوە ھەر لەو كاتەشدا بوو كە گوێم بۆ ئەو قسانە دەگرت، كە یەك لە دوای یەك لە دەمت دەھاتنە دەرەوە.لە پشت ھەر قسەیەكت كە گۆت دەكرد. غەمگینیەكی گەورەم دەبینی غەمگینیەك كە نەتدەویست دەریبخەیت و لە ھەوڵی ئەوەدا بوویت تەنھا لە ناوی ناوەوەی خۆتدا بیھێڵیتەوە. دەتویست غەمگینیەكەت بشاریتەوە نەبینرێت،بـــــــەڵام من بینیـــــم!
نیگەران مەبە ھەر تۆ نیــــــت، ئێمە زۆربەمان لەو شوێنە نین كە دەبوو لێیبین.
💯
نیگەران مەبە ھەر تۆ نیــــــت، ئێمە زۆربەمان لەو شوێنە نین كە دەبوو لێیبین.
💯