وانەی سێیەم
شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]
۱۱ــ وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت لێبێت هیچ قیاس ـێڪ لەسوننەتدا نییە [ سوننەت لێرەدا مەبەستی عەقیدەیە]، نمونەشی بۆ ناهێنرێتەوە و شوێنی ئارەزوەڪان ناڪەوین، بەڵڪو ئەو تەنها باوەڕڪردن و بەڕاست و زانینی شوێنەواری پێغەمبەری الله ـیەﷺ (فەرمودەڪانی)، بەبێ چۆنیەتی و بەبێ ڕاڤە، هەرگیز ناگوترێت : بۆ؟ چۆن؟
۱۲ - وە قسە و وتن(الڪلام) و ناڪۆڪی و دوژمنایەتی(الخصومة)و گفت و گۆو(الجدال)مشت و مڕو(المراء) هەموو داهێنراون گومان دەخەنە دڵەوە، هەرچەندە خاوەنەڪەی حەق و سوننەت بپێکێ .
[ مەبەستی ئەوەیە هەرچەندیش لە جیدالەڪەت بپێڪێ ئەوا هەڵەی ڪردووە، چونڪە ڕێگای ڕاست بریتییە لە تەسلیم بوون و نەچونە ناو جیدال ڪە ڕق و ڪینە درووست دەڪات]
۱۳ - وە بزانە ڕەحمەت الله لێبێت ڪەوا قسەڪردن دەربارەی پەروەردگار باسێکی نوێیە، ئەویش داهێنراو و گومڕاییە، نابێت دەربارەی پەروەردگار قسە بڪرێت ئیللا بەو شێوە نەبێت خۆی وەصفی خۆی ڪردووە لە قورئانداو پێغەمبەری الله ﷺ بۆ هاوەڵانی ڕوونی کردوەتەوە، پاڪ و بێگەردی بۆ ئەو تاڪ تەنهایە( هیچ شتێڪ نییە لەوێنەی ئەو زاتە، وە هیچ شتێڪ لەو ناچێت، هەر ئەویش بیسەر و بینایە)
[ ئەم بابەتە زۆر گرینگە چونڪە زۆربەی گرووپە گومڕاڪان لەم جۆرەی تەوحید الٲسماء الصفات تێڪەوتن، بۆیە دەبێت بەگوێرەی قورئان و بەوشێوەی پێغەمبەر ﷺ بۆ هاوەڵانی ڕوونڪردۆتەوە ئاوا باسی بڪەین]
۱٤ - پەروەردگارمان یەڪەمینە، بەبێ ڪەی؟ دوایینەو بەبێ ڪۆتایی، [ واتە یەڪەمینە بەبێ سەرەتا و دوایێنە بەبێ ڪۆتایی (هُوَ ٱلۡأَوَّلُ وَٱلۡـَٔاخِرُ وَٱلظَّـٰهِرُ وَٱلۡبَاطِنُ] نهێنی و ئاشڪراڪان دەزانێ، ئەو لەسەر عەڕشەڪەی خۆی ئیستوای ڪردوە و ئاگادارە بەهەموو جێگایەڪ و هیچ جێگایەڪ نییە لەعیلمی ئەودا نەبێت .
[لێرەدا پێویستە شتێڪی گرینگ بزانین ئەویش ئەوەیە: ڪە الله لەهەموو شوێنێڪە بە علمی نەڪ زاتی خۆی چونڪە زاتی لەسەر عەڕشە (ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ)
زۆرێڪ لەخەڵڪی دەڵێن الله لەهەموو شوێنێڪە، ئەمە هەڵەیە، بەڵڪو الله بەعلمی لەهەموو شوێنێڪە نەڪ زاتی الله، ئەمە لە ڪتێبەڪانی تری سەلەف زۆر باسیان ڪردووە]
۱٥ - وە هیچ ڪەسێڪ دەربارەی سیفاتی الله ناڵێت : چۆن؟ ئیللا ڪەسێڪی بەگومان نەبێت الله .
[نابێ لەهۆڪارەڪەی و چۆنیەتەڪەی بپرسیت ڪەبۆچی ئاوای فەرمووە تەنیا دەبێت تەسلیم بیت، چونڪە تەنیا الله دەزانێت لەچۆنیەتی و هۆڪارەڪان]
قورئان ڪەلامی الله لەلایەن ئەوەوە دابەزیوە و نوور و ڕوناڪی ئەوە، دروستڪراو نییە، چونکە قورئان لەلایەن الله هاتووە، هەرشتێڪ لەلایەن الله هاتبێت دروستڪراو نییە، (مالیڪ ی ڪوڕی ئەنەس)و(ئەحمەدی ڪوڕی حەنبەل) ڕەحمەتی الله ـییان لێ بێ، و ئەوانەی پێش ئەوان و ئەوانەی پاش ئەوان هاتوون لەفەقیهەڪان وایان گوتوە، مشت و مڕ ڪردن تێیدا ڪوفرا .
۱٦ - وە باوەڕ بە بینینی الله تعالی لە ڕۆژی قیامەتدا [ بۆیە دەفەرموێت لە قیامەت چونڪە الله لەدونیادا نابینرێت] الله تعالی دەبینن بەچاوی سەریان [ ئەمە بۆ ئەوەیە ڪە نەفی تەئویلی ئەو ڪەسانە بڪات ڪە دەڵێن : الله دەبینن بەدڵیان نەڪ بەچاویان]، ئەویش لێپێچینەوەی لەگەڵیاند دەڪات بەبێ پەردەو بەبێ وەرگێڕ .
۱۷ - وە باوەڕهێنان بەتەرازوو لە ڕۆژی قیامەتدا ڪەچاڪە و خراپەی پێ دەپێورێت ودوو (تا) و زمانێڪی هەیە .
۱٨ -بوە باوەڕهێنان بەسزای ناوگۆڕ مونڪەرو نەڪیر .
[ منڪر و نڪیر : ناوی دوو فریشتەن ڪە دێن بۆ لای مردوو و پرسیاری ناوی گۆڕیان لێ دەڪات]
۱۹- وە باوەڕهێنان بەحەوزەڪەی پێغەمبەری اللهﷺ و هەموو پێغەمبەرێك حەوزێڪی هەیە تەنها (صالح علیە السلام ) نەبێت چونڪە حەوزەڪەی ئەو گوانی حوشترەڪەی بووی .
[ ئەم وتەیەی دەربارەی پێغەمبەر صالح علیە السلام بە حەدیسێڪی موضوع هاتووە] والله اعلم بالصواب .
۲۰- وە باوەڕهێنان بە شەفاعەتی پێغەمبەری اللهﷺ بۆ تاوانبارە هەڵەڪارەڪان لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر سیڕات و لەناوەڕاستی جەهەننەم دەردەڪرێن، هیچ پێغەمبەرێك نیە ئیللا شەفاعەتی خۆی هەیە، هەروەها(صدیق)ەڪان وشەهیدڪان وپیاوچاڪان، الله تعالی لەپاش ئەوە فەزڵێڪی زۆری هەیە بۆ هەرڪەسێڪ خۆی بیەوێ، هەروها دەرچوون لە ئاگر لەپاش ئەوەی سوتان و بوون بەخەڵوز .
[ مەرجەڪانی شەفاعەت :
۱ــ ئەبێت الله ئیزنی پێبدات شەفاعەت بڪات .
۲ ـ ئەوەی شەفاعەتی بۆ دەڪرێت دەبێ لە ئەهلی ئیمان بێت و مسوڵمان بێت .
۳ - الله لەو ڪەسە ڕازی بێت ڪە شەفاعەت دەڪات وە لەوڪەسەی ڪە شەفاعەتی بۆ دەڪرێت .
شەفاعەت دەڪرێت بۆ تاوانە گەورەڪان جا بەوەی نەچنە ئاگری دۆزەخەوە یان لێی دەرچن گەر چوونە ئاگرەڪەوە]