وانەی چوارەم
شرح السنة لٳمام [ ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري ]
۲۱ - وە باوەڕهێنان بەسیڕات لەسەر دۆزەخ، هەرڪەسێك الله تعالی بیەوێت بەسیڕات دەیبات و ویستی لە کێ بێت تێدەپەڕێت، هەرڪەسێك الله تعالی بیەوێ دەڪەوێتە ناو دۆزەخەوە، ڕوناڪییان هەیە هەرڪەسەو بەپێی ئیمانەڪەی .
۲۲- وە باوەڕهێنان بە پێغەمبەران وفریشتەڪان .
[ ئەوانەش یەڪێڪن لە ئەرڪانەڪانی ئیمان]
۲۳ - وە باوەڕ بەوەی بەهەشت حەقەو ئاگر حەقە، هەردووڪیان ئێستا دروستڪراون، بەهەشت لەئاسمانی حەوتەمە و سەقفەڪەی عەرشی پەروەدگارە، ئاگریش لەژێرەوەی حەوت چینی زەوییە، هەردووڪیان دروستڪراون، الله تعالی ژمارەی ئەهلی بەهەشت دەزانێ و ژمارەی ئەوانەی دەچنە بەهەشتەوە و ژمارەی ئەهلی ئاگر و ژمارەی ئەوانەی دەچنە ئاگرەوە دەزانێ، هەرگیز لەناو ناچن و مانەوەیان هەتا هەتایە، مانەوەیان
لەگەڵ الله تعالی تا هەتایە [ واتە وەڪ چۆن مانەوەی الله ڪۆتایی نییە ئاواش مانەوی بەهەشت و دۆزەخ ڪۆتایی نییە]
۲٤ ـ وە ئادەم(علیە السلام) لەم بەهەشتە دروستڪراوەڪە بووە، لەپاش ئەوەی سەر پێچی الله ـی ڪرد دەرڪرا .
۲٥- وە باوڕهێنان بە هاتنی مەسیحی دەججال.
[ بۆیە پێی دەوترێ (المسیح) بەهۆی خێرا ڕۆیشتنی بەسەر زەویدا ڪە لەماوەیەڪی ڪەم هەموو جیهان دەڪات،
وە پێی دەوترێ دەججال ڪە لە (دجل) هاتووە بەمانای درۆ دێت، بەهۆی ئەوەی زیادەڕۆیی دەڪات لە درۆ پێی دەوترێ (دَجَّال)]
۲٦- وە باوەڕهێنان بەدابەزینی عیسای ڪوڕی مریەم (علیە السلام)، دادەبەزێ و دەججال دەڪوژێت، ژن دەهێنێ و نوێژ دەڪات لەپشت مەهدییەوە ڪە لەبنەماڵەی پێغەمبەری الله ـیە ﷺ و دەمرێت وموسڵمانان دەینێژن .
۲۷- وە باوەڕ بەوەی ئیمان وتە و ڪردەوە و نیەتە، زیاد دەڪات تا الله تعالی ویستی لەسەر بێت، ڪەم دەڪات تاڪو هیچی لێ نامێنێ .
۲٨- وە باشترین ڪەس لەم ئوممەتەداو لە هەموو ئوممەتەڪاندا لەپاش پێغەمبەران ئەبوبەڪر ـە، ئینجا عومەر ـە ئینجا عثمان ـە رضي الله عنهم
بەم شێوەیە لە ٳبن عمر ـەوە رضي الله عنهما بۆمان گێڕدراوەتەوە دەڵێت : ئێمە دەمانگوت لەڪاتێڪ ڪە پێغەمبەری الله ﷺ لە نێوماندا بوو : باشترین ڪەس لەدوای پێغەمبەری الله ﷺ "ئەبوبڪر و عمر و عثمان ــە رضي الله عنهم"، پێغەمبەری الله ﷺ ئەوەی دەبیست و ئینڪاری لێ نەدەڪرد .
ئینجا باشترین ڪەس لەدوای ئەوانە : { علي و طلحة و الزبیر و سعد بن ٲبي وقاص و سعید بن زید و عبدالرحمن بن عوف و ٲبو عبیدة عامر بن الجراح } هەموویان شایستەی ئەوەن بڪرێن بە خەلیفە .
ئینجا باشترین ڪەس لەدوای ئەوانە : هاوەڵانی پێغەمبەری الله ﷺ ــن، سەدەی یەڪەم ڪە پێغەمبەری الله ـیﷺ تیایدا ڕەوانەڪرا : ڪۆچەرە یەڪەمەڪان و پشتیوانان، ئەوانەن ڪە نوێژیان بەرەو هەردوو قیبلەڪە ڪرد .
ئینجا باشترین ڪەس لەدوای ئەوانە : هەرڪەسێڪ هاوڕێیەتی پێغەمبەری الله ـیﷺ ڪردبێ بۆ ڕۆژێڪ یان مانگێڪ یان ساڵێڪ یان ڪەمتر یان زیاتر .
ڕەحمەتیان بۆ دەنێرین، باسی فەزڵیان دەڪەین، واز لە باسڪردنی هەڵەیان دێنین، باسی هیچ یەڪێڪ لەوانە ناڪەین ئیللا بە چاڪە نەبێت لەبەر ئەو وتەیەی پێغەمبەری اللهﷺ ڪە دەفەرموێت : ئەگەر باسی هاوەڵانم ڪرا ئێوە بێدەنگ بن [دەبێت زمانمن بگرینەوە لە قسە ڪردن بەهاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ، دەبێ بەرگریان لێ بڪەین، دەبێ ڕەددی ئەوانە بدەینەوە ڪە وتەڪانی ئەوان پوچەڵ دەڪەنەوە یان لە ڕێزیان ڪەم دەڪەنەوە، چونڪە ناگونجێ لەگەڵ عەقیدەی ئەهلی سوننە و جماعە]
(سفیانی ڪوڕی عیینە رضي الله عنه) دەفەرموێت : هەرڪەسێڪ گەر تەنها بە وشەیەڪیش بە هاوەڵان قسەی ڪرد ئەوا شوێن ئارەزوو ڪەوتووە (صاحب الهوی)ـیە.
[ واتە تەنها ئەو ڪەسانەی شوێن ئارەزوو ڪەوتون قسەیان پێ دەڵێت و تانەیان لێدەدات و دەربارەی ئەوان بە خراپی دەدوێت]
وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : هاوەڵانم وەڪ ئەستێرە وان، هەرڪامێڪیان بڪەنە پێشەنگی خۆتان ئەوا هیدایەت وەردەگرن [ تێبینی : ابن حزم و البزار و البیهقي ئەم فەرموودەیان بە زەعیف و باطل ناوبردووە ]
والله اعلم بالصواب