هیچ كەس نامێنێ ئەلەم دونیایە
هەروەك كەسی تیانەبوبێ وایە
تەختەبێ هەرچی شاخ و چیاییە
مردن لەڕێگەی هەموومان دایە
ئەبێ هەر بمرین فەرمانی خوایە
وەك حەزرەت یوسف ئەمەندە جوانبێ
وەكو سلیمان زمان ڕەوان بێ
تەداوی بكا وەكو لوقمان بێ
یان بامەلیكی هەموو جیهان بێ
دڵ خۆی خۆش نەكا بەپلەو پایە
ئەبی هەر بمرێ فەرمانی خوایە
ئەگەر درێژبێ وەك نوح تەمەنی
وەك زۆراب وبێ گورزو كەمەنی
گشت دونیا بكڕێ بەدەوڵەمەنی
هێزو دەسەڵات بەكەلكی نایە
هەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە
ابوبكر هاوڕێی رسول اللە بێ
وەك امام عمر حەقی لەلابێ
وەك امام عثمان گەر بەحەیابێ
وەك امام علی شێری خودابێ
لەگەل ئەجەلی هاتە نێو كایە
ئەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە
ئەگەر وەك هیتلەر قائیدی شەربێ
بەیەك هاواری گشت دونیا كەڕبێ
خۆی حوكم ڕانی بەحر هەم بەڕبێ
بەساتێ بگرێ گشت ئەم دونیایە
ئەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە
هەروەك كەسی تیانەبوبێ وایە
تەختەبێ هەرچی شاخ و چیاییە
مردن لەڕێگەی هەموومان دایە
ئەبێ هەر بمرین فەرمانی خوایە
وەك حەزرەت یوسف ئەمەندە جوانبێ
وەكو سلیمان زمان ڕەوان بێ
تەداوی بكا وەكو لوقمان بێ
یان بامەلیكی هەموو جیهان بێ
دڵ خۆی خۆش نەكا بەپلەو پایە
ئەبی هەر بمرێ فەرمانی خوایە
ئەگەر درێژبێ وەك نوح تەمەنی
وەك زۆراب وبێ گورزو كەمەنی
گشت دونیا بكڕێ بەدەوڵەمەنی
هێزو دەسەڵات بەكەلكی نایە
هەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە
ابوبكر هاوڕێی رسول اللە بێ
وەك امام عمر حەقی لەلابێ
وەك امام عثمان گەر بەحەیابێ
وەك امام علی شێری خودابێ
لەگەل ئەجەلی هاتە نێو كایە
ئەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە
ئەگەر وەك هیتلەر قائیدی شەربێ
بەیەك هاواری گشت دونیا كەڕبێ
خۆی حوكم ڕانی بەحر هەم بەڕبێ
بەساتێ بگرێ گشت ئەم دونیایە
ئەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە