🕋نوری دل💚


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ 💚🌸
ئامانجم گەیاندنی پەیامی ئیسلامە لەپێناو خودا بەردەوام دەبم بەئیزنی اللە

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


بۆ ئەوانەی کە بەڕۆژوون و نوێژ ناکەن
رجیمەکەتان قبوڵە إِن شاء الله!!


یارمەتیم بدەن ئەوەندەم نەماوە بو200سەبسکرایب هەرکەسێو لای خو چەنالەکە بو هاورێکانی بنێرێت یارمەتیم بدەن🥺




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


بەڵگەكانی قورئانی پیرۆز لەسەر حەرامیەتی حیزبایەتی

بەڵگەی یەكەم

قال الله تعالى : {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} [آل عمران] .

واتە: موسوڵمانان وەكو ئەو كەسانە مەبن كە لە نێویەكتریدا پارچە پارچە بون و ناكۆك بوون لە دوای ئەوەی كەوا بەڵگەی ڕوون و ئاشكراشیان بۆ هات لەسەر (حەڕامیەتی تەفرەقە و ناكۆكی) ، بەڕاستی بۆ ئەم جۆرە كەسانە سزایەكی زۆر گەورە و بەهێز هەیە .

بەڵگەی دووەم

وقال سبحانه : {وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٣١﴾ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾} [الروم] .

واتە: موسوڵمانان لە موشریكان مەبن و لاساییان مەكەنەوە ، ئەوانەی ئایینەكەیان پارچە پارچە كرد و بوون بە چەند حیزب و بەشێك ، بەڕاستی هەموو حیزبێك تەنها بەوە دڵخۆشە كە خۆی لەسەریەتی و پەیڕەوی دەكات .

بەڵگەی سێیەم

وقال تعالى : {وَأَنَّ هَـٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٥٣﴾}[الأنعام ] .

واتە : بەڕاستی ئا ئەمە ڕێبازی ڕاستی منە و شوێنی بكەون ، شوێن ڕێچكەكانی تر مەكەون ، بۆ ئەوەی ئەو ڕێچكانە پارچە پارچەتان نەكەن و لاتان نەدەن لە ڕێگا ڕاستەكەی خوا ، خوای گەورە ئامۆژگاریتان دەكات بە تەنها ڕۆیشتن لەسەر ڕێگا ڕاستەكەی و دووركەوتنەوە لە ڕێچكەكانی تر بۆ ئەوەی تەقوای خوای گەورە بكەن و خۆتان بەدوورخەن لە سزا و تووڕەبوونی .

بەڵگەی چوارەم

وقال تعالى: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿١٥۹﴾} [الأنعام].

واتە : بەڕاستی ئەوانەی ئایینەكەیان پارچە پارچە كردو بوون بە چەند حیزبێك تۆ لە هیچ شتێك لەوان نیت و لێیان بەریت ، كاروباری ئەم جۆرە كەسانە بۆ لای خوای گەورەیە ، پاشان هەواڵیان پێ دەدات لە بارەی ئەو كردارانەی ئەنجامیان دەدا .

بەڵگەی پێنجەم

ويقول الله تعالى: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا} [آل عمران:١٠٣].

واتە: موسوڵمانان هەمووتان بە یەكەوە دەست بە دینی خوای گەورە وەبگرن و پەرتەوازە و پارچە پارچە مەبن.

بەڵگەی شەشەم

وقال تعالى : {شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ..} الشورى آية ١٣.

واتە: خوای گەورە ڕێبازی ئاین و بەرنامەی ژیانی بۆ داناون ، ئەو دینەی كەوا ئامۆژگاری پێغەمبەر نوحی پێكردبوو ، وە ئەو دینەی بە وەحی بۆ تۆمان ناردووە (ئەی محمد صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، ئەو دینەی ئامۆژگاری ئیبڕاهیم و موسا و عیسامان پێكردووە كەوا ئیقامەی دین بكەن و ڕایبگرن و پەرتەوازەی نەكەن ، وە ناكۆك و پارچە پارچە نەبن تیایدا .

بەڵگەی حەوتەم

وقال تعالى : {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ}سورة الأنفال الآية ٤٦.
واتە : گوێڕایەڵی خوای گەورە و نێردراوەكەی بكەن ، وە ململانێ و تەفرەقە مەكەن ئەگینا فەشەل و شكست دێنن و هێز و تواناتان لە دەست دەچێت ، وە زۆر ئارام بگرن ، بەڕاستی خوای گەورە لە گەڵ ئارام گراندایە .






هەرچی دەکەیت بیکە😌
بەڵام نەدڵی خەڵکی بڕەنجێنە🖤
نەسنـووری خوداش ببەزێنە🤞🏼🦋


ھە رگیــز ناتوانیت لــــــە
چارە نووس ڕابــــــــكە یـت
بە ڵام دە توانـیت بـــــــە
دوعاكردن بیگۆڕیــــت.


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish




خودایە بەرلـەوەی بمرین
قبوڵمـان بڪەیت و ببمانڪەۍ بـە میوانی ماڵەڪەت 🤲


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


مردن تیـرێکە لەکـەوان دەرچـوە
نازانیـن کەیـی بـەرمان دەکەوێت...!!


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

172

obunachilar
Kanal statistikasi