پـه نـدی پێـشینیـان


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


پـه نـدی پێشینییان خۆراکی گیانه
مــۆســیقای دڵه ؛ باخچه ی ژیـــانه
په نـــدی پــێــــشینییان یـادگارییه
مــیراتی کــۆنــی کـــــورده وارییه
په‌ندی پێشینییان به‌ڵگه ی خه‌باته
دیارده ی مێژووی گـه ل و وه ڵاته
په ندی پێشینییان گـه لێ پیرۆزه
مایه ی شانازی بــ

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


کوڕێک له‌ گوندێك بە دایکی دەڵێ: ژنم بۆ بێنه‌.
دایكی ده‌ڵێت: کەسێكت پێ شک دێ؟
كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ: کچی داده‌ فاتمه‌ی خاجه‌جیج.
دایكی ده‌ڵێ: ئەو بۆ تۆ نابێ، شیرم ‌پێداوە.
كوره‌كه‌ی: ئەی کەوایە کچی داده‌ شیرینی گه‌ڕه‌ك سه‌روو.
دایكی ده‌ڵێ: شیرم بەویش داوە.
كوه‌كه‌ی ده‌ڵێت: وەڵڵا نازانم دایە، تۆ مانگای ئاوایی بووی یان دایکی من؟!

@pandypishinyan

@pandypishinyan


@pandypishinyan


سەگ پەلامارت بداتێ ،دانیشی ڕزگار ئەبی

هەرکەسێ هەڵمەت لەکەوتوودا ،لەسەگ زۆرکەمتره

@pandypishinyan
مــامــۆستــاقــانــــــع


ساتێک بۆ پێکەنین😁😁
ساڵانی زوو ئەوکات کە نەشتەرگەری جوانی بۆ لوت وەک ئێستا باو نەبو کوڕە دەوڵەمەندێک لە پیرانشار کە پێم وابێ یەکەم کەسانێک بو کە نەشتەرگەری لوتی کردبو زەماوەندی هەبو ژن دەهێنا لە حەساری ماڵێیان دارێکی لێبو عەزمی جەزم کردبو کە ئەو دارەی دەبڕم ئەوە ڕێگای شایی و داوەتێی گرتوە.تەلەفونیان بۆ بابی کردو پێیان کوتبو کە فڵانی دەڵێت ئەو دارەی دەبڕم،بابیش دەڵێت جا ئەوە ئەگە ڕوحمی بە لوتی خۆی نەکرد و بڕی کوا ڕوحمێ بە ئەو دارەی دەکات.😁
@pandypishinyan

@pandypishinyan


پەندەکانی پیرەمێرد،

کــاســە کـە پڕ بــوو، دیــارە ئــەڕژێ
بەرداش لێک کەون، تۆزیان ئەپڕژێ

لــەگــەڵ هـاومــاڵا، مـەکەوە ورتـــە
لـە جێـی سنـدانـی تـۆ، قـوزەڵـورتــە


@pandypishinyan

@pandypishinyan


#په‌ندی پێشنیانی كوردی چلۆن پێك هاتووه‌:

له‌ رۆژگارانی كۆن، ڕووداوێك ڕووی داوه‌، پیاوێكی زانا له‌م ڕووداوه‌ هه‌ستی جولاوه‌ و هه‌ستی خۆی له‌ چه‌ن وشه‌ی ڕێك و پێكدا به‌یان كردووه‌، به‌ هۆی ئاهه‌نگی جوانی قسه‌كه‌، له‌ مێشكی خه‌ڵكیدا ماوه‌ته‌وه‌ و كه‌وتۆته‌ سه‌ر زاران.
@pandypishinyan
@pandypishinyan


دۆستێكم گێڕایه‌وه‌:
رۆیشتم بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رزیم لێدەن، کچێک هات دەرزیه‌کەم لێ دات.
دیار بوو تازە کار بوو،
بە لەرزە لەرز ده‌ستی گرتم و کوتی: بسم اڵڵە الرحمان الرحیم
لە ترسان كوتم: اشهدان لااڵڵە الا اڵڵە.
ئەوندە پێکەنی نه‌ێتوانی دەرزیکەم لێدات.
خوا شۆکور یەکی تر هات، دەرزییه‌كه‌ی لێدام.


@pandypishinyan
@pandypishinyan


#په‌ندی پێشینیان

ژن ده‌ڵێ: نانی وشكم ده‌سكه‌وێ
خۆشه‌ نه‌ك پڵاو، له‌ په‌نای هه‌وێ

@pandypishinyan
@pandypishinyan


ڕۆژێک باوکێک و کوڕێک پێکەوە بە ڕێگه‌یه‌كدا دەڕۆیشتن.
دەستی باوکەکە لەسەر شانی کوڕەکە بوو.
باوکە لە ناکاو پرسی:
کوڕم هێز و تاقەتی تۆ، زۆرترە یا هی من؟!
کوڕە بە بێ بیرکردنەوه‌ و به‌ په‌له‌، وتی: من.
باوکەکە: لەو قسه‌ی كوڕه‌كه‌ی زۆر دڵگران بوو.
هات لە قەراغی دیوار ڕاوەستا و چاوی لە کوڕەکەی کرد.
کوتی: ئێستا بەژن و باڵات بەرزه‌ و بازووت ئەستوور، بۆیە دەبی نامەردانە بڵێی هێز و توانای من زۆرترە.
کوڕە وتی: نا بابە هێزی تۆ زۆرترە.
باوكی کوتی: خۆ یه‌ك خولەک پێشتر شتێكی دیكه‌ت کوت.
کوتی: ئەوکاتە کە کوتم، هێز و توانای من زۆرترە، دەستی تۆ لەسەر شانم بوو.
بۆیە لە گشت دونیا بەهێزتر بووم.

هیچ شتێک لە جیهاندا وەک باوک نییە، ده‌ی كه‌وایه با قەدری باوك بگرین.

@pandypishinyan
@pandypishinyan


پەندەکانی #پیرەمێرد.
@pandypishinyan
ئەوی نەدیمی پیاوی گەورەیە
ئەبێ"چاک بێژ"بێ دەوران دەورەیە

دڵخۆشی نەخۆش دەرمانی دەردە
خەڵک بێزار ئەبێ لە بگرە و بەردە

دوکتۆرێ هاتووە ئەڵێن کەححالە
تێی ورووژاون ئەڵێی دەججالە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@pandypishinyan


ساتێک بۆ پێکەنین 😄😄😄
@pandypishinyan
خوالێخۆش بوو مەلا ئەحمەد دافعی چەنە لە دەرس وتنەوە چالاک بوو دوو ئەوەندە لە لێ پرسینەوە لە فەقێکانی.

مەلا محەممەد م . دەرسی ئەوتەوەو هیچ لێ پرسینەوەی نەبوو.
@pandypishinyan
فەقێکانیش سەر فێڵەکەی کەوتبوون دەچوون ماوەیەک لای مامۆستا ئەیانخوێند کە دەیانزانی شتێکیان لێ حاڵی بووە دەرسەکانیشان قورستر بووە و مامۆستاش لێپرسینەوەیان زیاترلێ ئەکات؛ بۆ دەوامەی دەرسەکانیان ئەچوون بۆلای مەلا محەممەد و دوای ماوەیەک لە سەر دەستی مەلا محەممەد ئیجازەی مەلایەتیان وەرئەگرت.

مەلا ئەحمەدیش بزە لەسەر لێو ئەیوت: ئەم فەقێیانە دێنەلای من کەڵ ئەگرن و لە لای مەلا محەممەد ئەزێن .
😂😂
@pandypishinyan


بە قەولی خەسرەوی شەکیبایی:
گشتمان حاڵمان باشە،
بەڵام تۆ بڕوا مەکە....!

دەزانی
هەر دڵێک "ژانێکی" هەیە....
بەس
شێوەی دەربڕینی جیاوازە!
هەندێ
لە چاوەکانیان دا دەیشارنەوە
هەندێکیش لە بزەکانیان دا....!

ئێمە مرۆڤەکان چەشنی قەڵەم ڕەنگین...
لەوانەیە ڕەنگی دڵخوازی یەکتر نەبین!!!
بەڵام ڕۆژێک...
بۆ تەواو کردنی نیگارەکانمان؛
لەشوین یەکتر
دەگەڕێین!....
بە مەرجێک کە ئەوەندە
یەکتر نەتاشین تا ڕادەی
لەناوچوون...!!!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

@pandypishinyan
@pandypishinyan


پەندەکانی #پیرەمێرد.
@pandypishinyan
کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا
کە تێریشی خوارد ڕوو لە تۆ ناکا

ئەڵێی تۆفانی نووحە هەستاوە
باوک ئەولادی ژێر پێی خۆی ناوە

بە خاڵۆ خاڵۆ هات بە لامەوە
بوو بە توولە مار دای وەپامەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@pandypishinyan
@pandypishinyan


کــانیــاوی ڕه حمــه ت dan repost
🌼یه‌ک دواندن🌼

ئه‌ی کوڕ نه‌وەی کێی؟ نه‌وەی شێرانم
تۆ له کام هۆزی؟ هۆزی کوردانم
بۆ ڕەنگت زەردە؟ دەردم گرانه
دەردەکه‌ت چییه؟ کزی کوردانه
جا بۆ چی کزن؟ چونکه جێماوین
جێمانێکی چۆن؟ ته‌واو فه‌وتاوین
نه‌خۆشینه‌که‌ت؟ جه‌هل و نیفاقه
دەرمانی دەردت؟ هه‌ر ئیتیفاقه
پشت و کۆمه‌‌کت؟ عیلم و زانینه
قه‌ڵا و قه‌ڵاچه‌ت؟ سیدق و یه‌قینه
سێبه‌ری سه‌رت؟ دیواری مه‌کته‌ب
تۆشووی غه‌ریبیت؟ ئه‌خلاق و ئه‌دەب
چی فه‌ڕزە بۆتۆ؟ خزمه‌تی هۆزم
گیانت بۆ چیه؟ بۆ فیدای کۆزم
سه‌رت بۆ چییه؟ بۆ گۆگۆی مه‌یدان
چاوت بۆ چییه؟ بۆ سه‌یری کوردان

مامۆستا قانع
🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿
https://t.me/kanyawyrahmat
https://t.me/kanyawyrahmat


پـه نـدی پێشینییان خۆراکی گیانه

مــۆســیقای دڵه ؛ باخچه ی ژیـــانه

په نـــدی پــێــــشینییان یـادگارییه

مــیراتی کــۆنــی کـــــورده وارییه

په‌ندی پێشینییان به‌ڵگه ی خه‌باته

دیارده ی مێژووی گـه ل و وه ڵاته

په ندی پێشینییان گـه لێ پیرۆزه

مایه ی شانازی بــۆ گـــه ل و هۆزه

په ندی پێشینییان بێنینه وه گۆڕ

کۆیان که‌ینه وه تا نه چووینه گـۆڕ

بــــزانـــیــن باب و باپیری خۆمان

چییان به میرات هێشته وه بۆمان

په نــــدی به نرخ و واته ی ژیرانه

بۆ مـــه بـــه جـێما له و باپیرانه

#مامۆستامه لاغفوری_ده بباغی
🌷🍃🌷🍃🌷🍃
@pandypishinyan
@pandypishinyan
شــوێنـــی هــــه رکـــوردێـــک ئێــــره یـه👆
👆👇👆👇👆👇👆👇
ژوورومــــاڵـــــــی هـــه رکـــوردێــــک👇👇
@pandypishinyan
@pandypishinyan


📚‍ #چیرۆک

✔️فێڵ بازی

دەگێڕنەوە لەکۆندا پاشایەک ڕوو دەکاتە ئەو دەشت و دەرە بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر ببات، لەڕێگادا کێڵگەیەکی گەورەی بەرچاو دەکەوێت، کەتیایدا کەرێک ئەرکی ئاودانی کێڵگەکە ڕادەپەڕێنێت، بەسووڕاندنی ناعووری ئاوەکە.
پاشاکە زۆر سەرسام دەبێت بە زڕڕەی ئەو زەنگوڵەی کە لە ملی کەرەکەدایە ، بۆیە پرسیار لەجوتیارەکە دەکات.
دەڵێت : پێم ناڵێیت چ نهێنیەکی تێدایە تۆ ئەم زەنگوڵە گەوریەت لەملی ئەم کەرە خستووە؟
جوتیارەکەش دەڵێت : من بەهۆی دەنگی زەنگوڵەکەوە دەزانم کەرەکە کاردەکات یان نا چونکە هەرکاتێت بجووڵێتەوە ئەوا دەنگی زەنگوڵەکەم گوێ لێدەبێت. کاتێکیش دەنگی زەنگوڵەکە نامێنێت، خێرا دەچم کەرەکە ئاگادار دەکەمەوەو دەیخەمەوە کار .
پاشاکە ووتی : باشە ئەگەر کەرەکە لەکارکردن وەستاو ، بۆ هەڵخەڵەتاندنی تۆش دەستی کرد بە سەر لەقاندن بۆ ئەوەی گوێت لەدەنگی زەنگوڵەکە بێت و وابزانێت بەردەوامە لەکارکردن ؟
جوتیارەکە زەردەخەنەیەکی کردوو ووتی : جا گەورەم خۆ عەقڵی کەر وەکوو عەقلی پاشا نیە تاوەکوو فێڵ لە خەڵک و میللەت بکات !!

🍃@pandypishinyan🍃


پەندەکانی #پیرەمێرد
🍃@pandypishinyan🍃
ئەگەر کەڵکی بێ ئەوسا خاڵەیە
ئێستا دەور دەوری سوورە داڵەیە

هەندێکمان هەیە ڕەگی خۆ ئەگرن
تا ئیشیان هەیە لەبەر پیاو ئەمرن

ئەمڕۆ لە لایەن ساحێب مەقامی
پێت هەڵخلیسکا شێت ونەفامی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌷🍃🌷🍃🌷🍃
@pandypishinyan
@pandypishinyan


ساتێک بۆ پێکەنین😂😂
هاوڕێیەکم دەروێشە. هەمیشە دەم بە پێکەنینە و ئەڵێ هەرکەسێک خەم لە دڵی خەڵک دەربکات عیبادەتی کردووە بۆیە خۆی زۆر قسەخۆشە و بیرەوەری خۆشی هەیە.
وتی:
بۆ ئیرشاد لە ئاواییەکی ناوچەی هەوەتووی دیواندەرە بووین، لە مزگەوت دەروێشێ حاڵی لێهاتبوو ، بە هیچ جۆرێک ئارامی نەدەگرت، هەر ئەیوت :سوزیام یا شێخ سوزیام یا پیری قەرەچێوار سوزیام یا شێخ حەسەنی مەولاناوا سوزیام.
وەڵا هەرزەکارێک چوو بە مقاش سکڵێکی لە سۆبەکە دەرهێنا و خستییە پشت ملی. ئەمجار دەروێش هاواری ئەکرد: سوزیام ، سوزیام، هەر وەڕاس سوزیام، گەماڵ باوکینە هەر وەڕاس سوزیام.

@pandypishinyan

سەرچاوە

@pandypishinyan

قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان
@pandypishinyan


سودەکانی لیمۆ

1. ئاوی لیمۆ لەش دەپارێزێت لەتووش بوون بەسەرماو نەخۆشی ئەنفلۆنزا ئەویش بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) بۆ خواردنەوەو غەرغەرە كردن.

2. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت تێنوویەتی دەشكێنێت.
3. بۆری میز خاوێن دەكاتەوەو چارەسەری نەخۆشی و كەم و كورتیەكانی گورچیلە دەكات، هەروەها بەردو ڕەملی ناو گورچیلە فرێ دەداتە دەرەوەو بەكتریای ناو بۆری میز لەناو دەبات.
4. چارەسەری ئێش و ئازاری دەمارەكان و ڕۆماتیزم دەكات.
5. بەخواردنەوەی ئاوی لیمۆ چارەسەری هەستیاری پێست (حەساسیە) دەكات.
6. دژی خوێن بەربوونی (نەزیف) رەحمە.
7. سووڕی خوێنی دەمارەكان بەهێز دەكات بەهۆی بوونی ماددەی (Rutin) و ڤیتامین (C).
8. چارەسەری نەخۆشی زەردتك دەكات.
9. دەرمانی تەنگەنەفەسی و هەستیاری (حەساسیە) یە.
10. ڕێگرە لەتووش بوون بەنەخۆشی مەلاریا .
11. تەندروستی لەش دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەكات.
12. چارەسەری سك چوون و هەوكردن (ئیلتیهابات) دەكات.
@pandypishinyan
@pandypishinyan




کە هەوا فێنکی کرد،
ئەو دارانەی
کە سێبەریان بوو فەرامۆش ئەکرێن...!!!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@pandypishinyan
@pandypishinyan

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

338

obunachilar
Kanal statistikasi