هەموومان دەزانین لە ڕۆژی قیامەت خەڵکانێک دەچنە بەهەشت و خەڵکانێک دەچنە جەهەنەم
بەڵام خەڵکانێک هەن لە خەڵکی بەهەشت بە خوای گەورە دەڵێن " ئەی خوای گەورە من دەمەوێ فڵانە کەس لەگەڵم بێت ، من تام لە خۆشی ناکەم لە بەهەشت گەر ئەوم لەگەڵ نەبێ و زۆرم خۆشدەوێ"
خوای گەورە پێی دەڵێ بڕۆ دەریبێنە لە جەهەنەم ، ئەویش دەچێ دەری دێنێ لە ناو ئاگر ...
لێرەدا خەڵکی جەهەنەم دەپرسن " مانای چییە کە فڵانە کەس لێرە دەرچوو ؟
ـ ئایا کاری باشەی کردبوو بۆیە ؟
ـ نەخێر
ـ باشە یەکێک لە پێغەمبەرەکان شەفاعەتی بۆ کرد ؟
ـ نەخێر
باشە ئەندامێک لە خێزانەکەی شەهید بوو ؟
ـ نەخێر ، بەڵام کەسێکی هەبوو لە خەڵکی بەهەشت کە دەیویست لەگەڵی بێ داوای شەفاعەتی بۆ کرد لای خوای گەورە.
لێرەدا خەڵکی جەهەنەم ئەو ئایاتانە دەڵێن
(فما لنا من شافعین٭ ولا صدیق حمیم٭ فلو لنا كرة فنكون من المؤمنین)
واتە ( کەسێکمان نییە داوای شەفاعەتمان بۆ بکا ، هاوڕێیەکی خۆشەویشتمان نییە ، ئەگەر هەمان بووایە ئێستا لە باوەڕداران بووین)ْ
پەشیمان بوونەوە لەوەی کە کەسێکی خۆشەویستیان نەبوو ، کەسێکیان نەبوو لە ڕۆژی قیامەت لەبیریان نەکات و بە خوای گەورە بڵێ خوایە دەمەوێ لە بەهەشت لەگەما بێ ...
ئامۆژگاری ☟
"سەیری ئەو کەسانە بکە کە ئێستا لە چواردەورتن لەناویان بە دوای ئەو کەسە بگەڕێ کە لە ڕۆژی قیامەت بە ڕاکردن لە بەهەشت بێت بۆ ئەوەی لە جەهەننەم دەرت بێنێ ، ئەو کەسەی کە خۆشی بەهەشت ڕەت دەکاتەوە بەبێ تۆ !
تەنانەت گەر لە دوونیادا شتی باش ناکەی هەوڵدە کەسێکی باش بدۆزیەوە هاوڕێیەتی بکە ، کەسک لە نوێژەکانی تۆی لە بیر بێت و دوعات بۆ بکا کەسێک لە ناوەڕاستی دڵیەوە خۆشی بوێی .
بەڵێن لەو کەسانە وەرگرن کە دەیانناسن و ئێوەش بەڵێنیان پێ بدەن کە دەست بەرداری یەکتر نابن لە ڕۆژی قیامەت ..
@prdirayanاللهم الجنة یا رب مع من ٲحب