چــەن وشــەیــەکــی جــوان


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


?الحمدللە?

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri




ئیمامی قرطبي ڕەحمتی خوای لێ بێ

فەرمووی:-

هەر شارێک ئەم چوار شتی تێدابێت،
ئەوا ئەهلەکەی دوور ئەبن لە بەڵا :-

١-ئیمام و دەسەڵاتدارێکی دادپەروەر کە ستەم نەکات،

٢-وە زانایەکی تێدابێت لەسەر ڕێگای ڕاست و هیدایەتبێت،

٣-وە مامۆستا و زانایانێکی تێدابێت کە ئەمر بکەن بە چاکە و ڕێگری بکەن لە خراپە جەخت بکەنەوە لەسەر تەڵەبی علم و قورئان،

٤-وە ئافرەتەکانیان خۆیان ڕووت نەکەنەوە و خۆیان عەڕزی خەڵکی نەکەن و خۆیان وەک سەردەمی نەزانی و جاهلی لێنەکەن.

سەرچاوە:-

[الجامع لأحکام القرآن ٤٩/٤]


H.W🍃🌦


پێغەمبەری خواﷺَ

دەفەرموێت :-

فیتنە دێت هەندێکی هەندێکی تر دادەگرێت لە#چاوەکاندا وسووکی دەکات وە فیتنە دێت ئیماندار دەڵێت : ئەوە تیاچوونی منە [ لەم فیتنەیە دەرناچم ] لەپاشان [فیتنەکە] دەڕەوێتەوە ، بەردەوام #فیتنە دێت ئیماندار دەڵێت : ئەوە ، ئەوە[ تیاچوونی منە ]🌦

براکانم پەنا بگرن بەخوای گەورە لەفیتنەکان ، وا لە#کۆتایی ئەم دونیایە نزیک بوینەتەوە وەدەزانین کەهیچی نەماوەتەوە تەنها فیتنە وبەڵا وموصیبەت وتاقی کردنەوە نەبێت 🍃🌦
پێغەمبەری خوا ﷺَ

دەفەرموێت :-

إن ما بقي من #الدنیا إلا بلاء وفتنة٢

هیچ شتێک لەدونیا #نەماوەتەوە تەنها بەڵا وفیتنە نەبێت🍃🌦

پەنا بگرن بەخودای گەورە لەفیتنەکان ، وەداوای ثەبات #واستیقامەی لێ بکەن لەسەر #مەنهەجی پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام.ـ وەشوێنکەوتەکانیان بەحەق🍃🌦


🍃_____رواە مسلم١٨٤٤______🍃



H.W🍃🌦


شیخ ابن #عثیمین ڕەحمتی خوای لێ بێ:

فەرمووی:-

فێڵ و تەڵەکەبازیـی کـردنـ لەهەموو شتێکـدا لە تاوانە #گەوەرکانـە

کۆیی ئەو #وتەیەیە کە ئەفەرمووێـتـ :

هەرکەس فێڵ و تەڵەکە بکات لە ئێمە نیە

🌾شرح #بلوغ المرام🍃

H.W🌾🌴


ئیبنو قاسم فەرمووی:-

🍃ئێمە کاتێک کە ماڵ ئاوایمان لە مالیک ئەکرد پێ ئەوتین لە خوابترسن ئەو زانست و #زانیاریەی وەرتان گرتوە بڵاوی بکەنەوە خەڵکی لێ #فێربکەن مەیشارنەوە🍃

H.W🌾🍃


ئیمامی ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێ

#دەفەرمووێ:-

تۆ لە کوێیت و ڕێگا هەر ڕێگایە ئەو ڕێگایەیی ئادم #ماندوو بوو لەسەری،🍃

نوح #لەسەری ئازاردرا،🍃

ئیبراهیم #خرایە ئاگرەوە،🍃

ئیسماعیل #درێژکرا بۆ سەر بڕین،🍃

یوسف #فرۆشرا بە پارەیەکی کەم،🍃
وە چەندەها ساڵ لە بەندینخانە مایەوە،

زەکەریا بە #مشار بڕایەوە،🍃

یحیی #پێغەمبەر سەر بڕا،🍃

ئەیوب #نەخۆشیەکی توند چێشت،🍃

داود پێغەمبەر #گریان زۆری بۆ هێنا،🍃

وە عیسی لەگەڵ #دڕندە مایەوە،🍃

وە پێغەمبەر محمدﷺَأجمعين هەژاری و جۆرەکانی ناخۆشی چارەسەر کرد،🍃

وە تۆش بە گاڵتە و #گەپ و یاری دەتەوێت بەڕێی بکەیت؟!.🍃

سەرچاوە:الفوائد (٤۲/۱)

H.W🍃♥


@TelescopyBot dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


🍃قال الإمام البربهاري رحمه الله ومن خالف الکتاب والسنة هو #صاحب البدعة وٳن كان كثیر العلم والكتب🍃

🍃شرح السنة ۲۷۰🍃


🍃واتە:هەر کەسێک پێچەوانەی قورئان و سووننەت بکات ئەوا #موبتەدیعە هەر چەندەش عیلم و کتێبی زۆر بێت🍃

H.W🌴🌾


🍃دروست نیە توندڕەوی و زیادەڕەوی لە دیندا،وە دروست نیە موبالەغەکردن و کەمڕەوی کردن و شلڕەوی کردن و گوێنەدان لە دیندا.

🍃 بەڵکو پێویستە #وەسەتیەت بگریت لە نێوان توندڕەوی و شلڕەوی🍃


H.W🍃🌨


🍁لاتفقد صبرک،فالأشیاء الجمیلة تأتي; بعد #صبر جمیل؛؛💐

🍃ئارامگری لە دەسـت مــەدە،شتە جوانەکان دوای #ئارام گرتنێکی جــوان دێن..🍁💐

H.W♥🌻


شێخ ابن باز [ڕەحمتی خوای لێ بێ]

#دەفەرموێت:-

🍁 برات ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ئامۆژگاریت ده‌كاو بیرت ده‌هێنێته‌وه‌و ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌،نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئاگای لێت نیه‌و پشتی تێ كردووی و مجامه‌له‌ت ده‌كا ، به‌ڵام برای #حەقیقی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ئامۆژگاریت ده‌كا وه‌ بیرت ده‌هێنێته‌وه‌ و بانگت ده‌كا بۆ لای خوا ،وە ڕێگای سه‌ركه‌وتنت بۆ #ڕوون ده‌كاته‌وه‌ هه‌تاوه‌كو #ده‌یگریته‌به‌ر ، وه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌ هیلاكچوون وه‌ خراپی سەر ‌ئه‌نجامه‌كه‌یت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ تاوه‌كو لێی دوورده‌كه‌ویته‌وه‌🍁

🍃[مجموع فتاوى ومقالات متنوعة]🍃

H.W🍁🍃


🍃فەزڵی دوو رکات #نوێژ پاش دەست نوێژ🍃

پێغەمبەری خواﷺَ

#فەرمویەتی:-

🍂🍃هەر کەسێك دەست نوێژ بگرێت دەست نوێژێکی باش #پاشان دوو رکات نوێژ بکات کە تیایاندا خەیاڵی نەڕوات ئەوا هەموو تاوانێک کە پێشتر کردوویەتی خوا لێ خۆش دەبێت🍃🍂

🍃[صحيح الجامع:6163 ]🍃


H.W🍃🍂


🍁🍂چۆن گەڵای دارکان هەڵ ئەوەرێن ئەوها لە تەمەنی ئێمەش ئەڕوات بۆێە بیریک بکەنەوە هەر #خەریکی شتی بێ سوود مەبەن #کۆڵێک کۆبکەنەوە بۆ قیامەت پڕی بێ لە کردەوانێک لەبەر پەروەردگار بێ 🍂🍁

H.W🍁🍂


شانازی مەکە بەم شتانەوە

ماڵ،سەروەت،عشیرەت،عیبادەت،جوانی،عیلم.....هەتاکو دوایی...

پێغەمبەری خوا ﷺَ:-

فەرمووی:-

{من پێشەوای بنو #ادمــم بەڵام شانازی پێەوە ناکەم}

بۆێە ئەوە چاک بزانن لە ڕۆژی قیامەت دا نە ماڵ و #عشیرەت و نە سید و شیخ فریات ناکەون بڵکو کردوانەێک فریات ئەکەون لەبەر پەروەردگار ئەنجامت دابێ

خوای گەورە دەفەرمووێ:-

أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (١) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (١) 

١-🍃خه‌ڵکینه‌!!🍃 هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی 🍃ماڵ و منداڵ و سامان و #کۆشك و ته‌لارو... هتد🍃 ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له #خواناسی و دینداری🍃

٢-تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان🍃ده‌خرێنه ناو #گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌🍃

[سبحان اللە هەندێک لە گەنجان هەیە بە کوڕ و کچەوە]

کوڕ:- شوێنێکی هەبێ لێ ڕابوێرێت و تعلیق لە ئافرەتی خەڵکی بدا و چاو ببڕیتە ناموسی خەڵکی ئەوە بە شانازیەوە باس ئەکات...!!

کچ:- ماڵی هەبێ و جوانی هەبێ و پۆشاکی هەبێ ئەگەر نانیشی نەبێ بە خەیاڵیا ناێات وە شانازی ئەکات بەو شتانەوە بەسەر ئافرەتانی تر دا....!!

H.W♥💐


🍃هیمەت الکردي🍃

H.W♥🍃


مەرج نیە لەهەر #شتێک ترسایت 🍃 شەڕەکەی ببێت بەتووشتەوە
وە شتێک ئامانجت بەدەست هێنانی بوو بەدەستی بهێنیت🍃

🍃 [روضة العقلاء ونزهة الفضلاء (ص 95 )]🍃

H.W♥🍃


وای بە #حـاڵی ئێمە؟

پەروەردگار ئەفەرمووێ:-

🍃ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کردو ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات🍃 آل عمـــ١٦٥ـران


شیخ ابن باز {ڕەحمتی خوای لێ بێت}

فەرمووی:-

ئەگەر پێغەمبەرﷺَو هاوەڵانی بەو شێوەیە روخان و کوشتن و برینداربونەیان توش بوەیە هەندێکیان بەهۆی تاوانەوە ئەی ئەبێ حاڵی ئێمە چۆن بێت شوێنە؟

#سەرچــاوە:-

🍃المجموع الفتاوی {٦/١١٠}🍃

ـــــــهـــــــــیــــــــــــــمــــــــــــەـــــــــتـــــــــ

🖤کاریگەری #تــاوان لەسەر دڵ🖤


شیخ صاڵح فوزان خوای گەورە بیپارێزێ

#فەرمووی:-

🖤تاوان شوێنەواری نەخۆشی لە دڵ بەجێ ئەهێڵێت زۆر گەورە ئەبێت تا ئەبێتە مۆر #ئیتـر وای لێ ئەکات دای ئەپۆشێت و ئەیپێچێتەوە پەنا بە پەروەردگار🖤



ئامۆژگاری وەرناگرێ🍃

قورئان #کاریگەری نابێ بۆی🍂

بیرهێنانەوەش سودی نابێ بۆی🍃

🖤سزایە بۆ #خاوەنەکەی ئەوەش گەورەترین سزایە 🖤

#سەرچاوە:-

🍃[تسهیل الإلمام ٥٠٤/١]🍃


شیخ صاڵح فوزان اللە بیپارێزێت:

فەرمووی:-

🍃تــاوانــ #کــردنــ🍃

هۆکارە بۆ تــوڕەیی🍃

هۆکارە بۆ سزادانی بەنــدە🍃

🍃هۆکاری تێاچونی ئەومەتەکانی پێشو تەنها تاوان و سەرپێچی کردن بـووە🍃

#سەرچاوە:-

🍃[*تسهیل الإلمام٥١٧/١*]🍃


H.W🍃💐




🍃بێ ئاگان بڕۆن بخوێنەوە🍃

🍃نە شارەزا بوون بە مەنهەج نەبوونی دانایی و ژێری لە کاتی بانگەواز کردن کارەساتە! خەڵکانێک هەن ژمارە دەکەن بە پێوەر بۆ حەق لە کاتێک دا ژمارە هیچ پێوەر نییە بۆ حەق بەڵکو ئەوەی پێوەر بێت بۆ حەق بەڵگەیە پێغەمبەری خوا ﷺَ
دەفەرمووێت لە ڕۆژی قیامەتی پێغەمبەری وا #هەیە یەک کەسی لەگەڵ دەبێت یان هەر کەسی لەگەڵ نییە🍃

بەمەش دەردەکەوێت کە حەق بە ژمارە نییە

‏قال الإمام الأوزاعيّ، رَحِمَهُ اللهُ، في قوله ﷺَ:

"«بَدَأَ الْإِسْلَامُ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا كَمَا بَدَأَ»:

أمّا إنه ما يذهب الإسلام، ولكن يذهب أهل السّنّة حتّى ما يبقى في البلد منهم إلّا رجل واحد".

["مجموع رسائل" ابن رجب، (٣١٩/١)]

🍃 واتە:پێشەوا ئەوزاعی دەفەرمووێت رەحمەتی خوا لێ بێت لە قەولی
پیغەمبەر ﷺئیسلام بە #نامۆی دەستی پێکرد وە نامۆش دەبێت وەکۆ چۆن سەرەتا نامۆ بوو🍃

🍃بەڵام ئیسلام ناڕوات هەروەکو خۆی دەمینێت بەڵام ئەهلی سووننە نامینێت تاکو وای لێ دێت لە شارێک دا یەک کەس ئەهلی سووننەیە🍃

🍃گەر ئیمامی ئەوزاعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەم سەردەمە بووایە
ئەوا پێیان دەگوت
لە کەس ڕازی نییە ئەمە!
بێ حیکمەتە!
نازانێ دەعوە بکات!
توندڕەو!
بەس لە خۆی ڕازییە!
کەسێکی هەڵەشە و پەڵەشەیە!
چوار سیفاتی منافقی تێدایە!
حاقدە نەزانە جاهلە! هتد🍃

🍃باوەڕ بکەن وای پێ دەگوترا!🍃

H.W🍃💐


‌ ✨عومەری کوڕی عبدالعزیز ✨لە ھاوەڵەکانی پرسی
پێم بڵێن:
بێ عەقڵترین کەس کێ یە؟
وتیان: ئەوەی قیامەتی خۆی بفرۆشێت بۆ دونیاکەی.
پاشان ئیمام گوتی :
لەوە خرابترو پێبڵێم کێ يە؟!
گوتیان بةڵێ .
فەرمووی:
ئەو کەسەیە قیامەتی خۆی بۆ دونیای خەڵکانێک بفرۆشێت....

W.H🔗🌹

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

274

obunachilar
Kanal statistikasi