🔹گــەورەیـی و مــەزنــی ( استغفار )
داوای لێخۆش بـــوون.
🔘خوای پەروەردگار فەرموویەتی :ـ
{ وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ } . [ هود : ۵٦ ]
واتە : پێغەمبەر هود سەلامی خوای لێبێت بە گەلەکی فەرموو : { ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن ، پاشانیش تەوبە بکەن ، خواش لە ئاسمانەوە بە لێزمە بارانتان بۆ دەبارێنێ ، وە هێزتان زیاتر دەکات و هێز دەخاتە سەر هێزتان ، جا ئێوەش پشت هەڵمەکەن بەرەو تاوان } .
🔘هەروەها لەسەر زمانی پێغەمبەر نوح سەلامی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی : { فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَاراً } . [ نوح ۱۰-۱۲ ]
واتە : { جا بە گەلەکەم ڕاگەیاند کە داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زۆر لێخۆشبووە ، بارانی بە لێزمەتان بۆ دەبارێنێت ، وە سامان و منداڵتان پێ دەبەخشێت ، وە زەویتان بۆ سەوز دەکات بە باخ و بێسان ، وە ڕوبارتان بۆ بەڕێ دەخات } .
👆🏻لەم دوو ئایەتە پیرۆزەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە #گەر_ئێمە_بە_ڕاستی_و_بە_نیازی_پاک_و_ڕاستگویانە_داوای_لێخۆشبوون_لە_خوای_پەروەردگار_بکەین ، واتە [ استغفر الله ] #بکەین_ئەوا_خوای_گەورە_چەند_شتێکمان_پێ_دەبەخشێت ، وەکو :
❶ خوای گەورە لە تاوانەکانمان خۆش دەبێت و لێمان دەبورێت
❷بارانی بە لێزمە و پڕ خێرمان بۆ دەبارێنێت
❸بەهێز و بەتوانامان دەکات زیاتر لەوەی هەمان بووە
❹زەنگینمان دەکات و سامان و ماڵمان پێ دەبەخشێت
❺منداڵمان پێ دەبەخشێت و وجاخ ڕۆشنمان دەکات
❻کێڵگە و بێسانەکانمان سەوز دەکات و پڕ بەروبومی دەکات ، بەرەکەتی تێ دەخات
❼ڕوبار و جۆگەلە و کانییەکانمان پڕ ئاو دەکات .
📌جا پێشەوا علي کوڕی أبو طالب ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی : (( عجبت لمن يهلك والنجاة معه ! )) ، قيل له : ما هي يا أمير المؤمنين ؟ ، قال : (( الاستغفار )) . [ لطائف الكلم المنتقى من كتاب المجالسة وجواهر العلم : ٤۹/٤ ]
📌واتە : (( سەرم دەسوڕمێت بە کەسێک لەناو دەچێت و هۆی ڕزگاریشی پێیە ! )) ، پێی ووترا : ئەوە چییە ئەی ئەمیری باوەڕداران ؟ ، فەرمووی : (( داوای لێخۆشبوون لە خوا )) .
💭جا پێویسته لەسەر باوەڕدار ئەم هۆکارە مەزنە بگرێتە بەر بۆ ڕزگار بوون لە تیاچوون و خواستی ڕۆزی لە خوای پەروەردگار .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✏ هونەر بەرزان پەروێزخانی
گەرمیان ۱۷/جمادﻱ الاولی/۱٤۳۸
@regay1peshin