&&&& وه‌رینی قژ شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
*باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ چاره‌سه‌رکردن و خۆپاراستن له وه‌رینی قژ :
&&& به‌شی دووه‌م
:&&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
* چاره‌سه‌رکردنی وه‌رگرینی وه‌رینی قژ به ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی و جۆر و کاتی وه‌رینه‌که ده‌ست پێ ده‌کات ( ئایا ماوه‌ی چه‌نده وایه ) و ئه‌نجامدانی فه‌حسی پێویست به گوێره‌ی حاڵه‌ته‌که : دواتر به‌م شێوه‌یه چاره‌ده‌کرێت :
۱ ـــ چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی هۆکاره‌کانی به پێی توانا :بۆ نموونه چاره‌کرنی کێشه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قی ، کۆنترۆڵ کردنی نه‌خۆشی شه‌کره ، چاره‌کردنی که‌م خوێنی .
۲ ـــ چاره‌کردنی که‌می کانزا و ڤیتامینه گرنگه‌کان بۆ به‌هێز بوون و گه‌شه‌ی مووه‌کانی قژ له ڕێگه‌ی ده‌رمان و خۆراکه‌وه ۰
۳ ـــ به‌کارهێنانی شامپۆی منۆکسدیل ( یان گیراوه‌که‌ی یان سپڕای منۆکسدیل ) که تا ئێستا باشترین شامپۆیه بۆ نه‌هێشتنی وه‌رینی قژ و دووباره ڕووانهوهی ؛ به‌ڵام به لانی که‌مه‌وه ( ۳ ـــ ٤ ) مانگ پێویسته به‌کار بێت تا سووده‌که‌ی ده‌رکه‌وێت : وه چه‌ندان جۆری هه‌یه به پێی ڕێژه‌ی مادده‌ی مینۆکسدیل له ناوشامپۆکه و جۆری قژه‌که ؛ ئایا چه‌ور یان وشکه هتد ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه ئه‌توانێت به به‌رده‌وامی به‌کاری بهێنێت ۰
٤ ـــ حه‌پی ڤینئهستهراید : ته‌نیا پیاوان ئه‌توانن به‌کاری بهێنن و هه‌ندێ کارێگه‌ری لاوه‌کی هه‌یه ؛ بۆیه پێویسته به سه‌رپه‌رشتی پزیشک به‌کاربێت ۰
٥ ـــ ده‌رزی ستیرۆید بۆ وه‌رینی قژ له شوێنێکی دیاریکراو ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت کرێمی ئهنسرالین anthralin (Drithocreme, DrithoScalp, Psoriatec) به‌کاربهێنرێت .
٦ ـــ لێزه‌ری تایبه‌ت به وه‌رینی قژ۰
۷ ـــ به‌کارهێنانی پلازما له ڕێگه‌ی ده‌رزیه‌وه ڕاسته‌خۆ بۆ پێستی سه‌ر ۰
۸ ـــ نه‌شته‌رگه‌ری :
**** نه‌شته‌رگه‌ری ڕواندنه‌وه‌ی موو ( زه‌رع ) : ئێستا نه‌شته‌رگه‌یه‌کی زۆر پێشکه‌وتووه و بێ به‌نجی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ند جۆرێکی هه‌یه که به‌ناوبانگترینیان دوو جۆرن ( FUT , FUD ) ۰
****نه‌شته‌رگه‌ری بچووک کردنه‌وه‌ی پێستی سه‌ر .
&&&& باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ چاره‌سه‌رکردن و خۆپاراستن له وه‌رینی قژ :
۱ ـــ ماسی سه‌لمۆن و توونه
۲ ـــ هه‌نگوین
۳ ـــ گویز و باده‌م و فستق و ده‌نکه کوله‌که و گوڵه به‌ڕۆژه و ناو‌کی که‌تان
٤ ـــ سپێناخ و شۆڤان و ته‌ماته و په‌تاته و مۆز
۰ ٥ ـــ مزره‌مه‌نی یه‌کان و توو و توتڕک و گوێزه‌ر و ئه‌ڤۆگادۆ
٦ ـــ هێلکه و ماست
۷ ـــ پاقله‌مه‌نیه‌کان به تایبه‌ت فاسۆلیای سه‌وز و لۆبیا و گۆشتی په‌له‌وه‌ر و قارچک
&&&& هه‌ندێک گژوگیا و گیراوه‌ی سروشتی هه‌یه که مووه‌کانی قژ به‌هێز ئه‌کات به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵگه‌ی زانستی سه‌لمێنراو نیه که بۆ چاره‌سه‌ر به‌کار بێت له‌وانه : گوڵه به‌یبوون ، زه‌یتی زه‌یتوون، سرکه‌ی سێ‌و ،ئه‌لۆڤێرا ، ڕۆز ماری ، سپێنه‌ی هێلکه ، سیر ، پیاز ۰
&&&&&****** هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگی تر :
ـــ خواردنه‌وه‌ی ئاو به بڕی پێویست ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان ۰
ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : وه‌رزش دڵ چالاک ئه‌کات و خوێن زیاتر ئه‌چێت بۆ پێست و سه‌ر و هه‌موو خانه‌کانی له‌ش ۰
ـــ زوو خه‌وتن و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی : هۆرمۆنی گه‌شه که به هۆرمۆنی گه‌نجی ناسراوه یه‌ک سه‌عات دوای نوستن له شه‌ودا دروست ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای سه‌عات یانزه‌ی شه‌و به خه‌به‌ر بیت سترێس هۆمۆنه‌کان زیاتر ده‌ڕێژرێن که ده‌بنه هۆی بێهێزی قژ ۰
ـــ زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی له کاتی خۆی دا : هۆرمۆنی گه‌شه و غوده‌ی ده‌ره‌قی ئاستی چالاکیان به‌یانی زۆر به‌رزه ۰
ــــ نه‌خواردنه‌وه‌ی کحول و جگه‌ره نه‌کێشان ۰