tablo.salar💗


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan


نـــوسـراوەکــانـم🌻🍃

@kimiaxatun

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


مــن بـە دووعـاکـانـم لە چــارەنوســما ئـەتنوســمەوە'


' تــابـلۆ 💙


چــاوەکـانت چ نــیڪۆتـینێڪـن
هـێندە مـنیـان ئـاڵودەی خــۆیان ڪـردووە..!!


" تــابلـۆ ٫ 💛


ڪه درگای خۆشبەختی بە ڕووتا داخرا ..
نوقمی خەمێڪی تەماوی بووی
پێڪەنین روخسارتی وون کرد
ئومێد بڕاو بوی و هەستت بە بێزاری کرد
تاڪە ڪەس ، تاڪە هۆڪار خۆتیت
تەنها تۆیت ڪه بەرپرسیاری لە هەرچی بەسەرتدا دێت
ئەگەر خۆتت خۆش بوێ نە ئازاری خۆت دەدەی وە نە دەشهێڵی ڪەس ئازارت بدات
قەینا ئازار هەر ئەبێت
بەڵام خۆت بەدەستەوە نادەیت و خەمەکان لەخۆت بار ناڪەی  بە چوڪتر لەخۆتیان ئەزانیت
بۆیە تەنها شت ئاشق بوونی خۆتە ڪە رزگارت ئەڪات

"تـابـلۆ سالار"
🤎🙂


خـەڵڪ هەرگیز تـۆ نـاناسـن
ئـەوان تـەنها ناوت دەزانـن
نازانـن ڪە تۆ کـێی
ئـەوان بـێ بەزەییـانە بـریار لەسەر رووڪـەشی تۆ دەدەن
چـونکە قەت درک بـەوە ناڪەن ڪە تـۆ چ زەحمەتیـەکت ڪێشـاوە تا گەیشـتویتە ئێسـتات
زۆر جـار وەڪ و ڪەسـێڪی خـراپ یـان بـێڪەڵـڪ دەتبـینن
چـونڪە ئەو بـاشیانەتیـان نەبینیـوە کە بە دزیـەوە ڪردوتـن
خەڵـڪ هیـچ دەربـارەی تـۆ نازانـن جـگە لـە ناوەڪەت
بـۆیە بە رەخنەی تـوندی ئەوانی تـر خەفەتبـار مەبە
تـەنهـا خۆت ئەزانـی ڪە ڪێی

"تــابـلۆ سـالار"

"🥀🌚


مرۆڤەڪانی دەورت هەرچەند میهرەبان بن
خودا مـیهرەبان تـرە
هەرچەند خۆشیان بوێی ، خودا خۆشتری ئەوێی
هەرچەند بمێنن و پیربن لەگەڵـت، هەر ئەڕۆن و کاتین
 خودا هەمیشەییە
بۆیە بەهۆی گرینگی پێدان و خۆشویستنی ئەوان خودا لەبیر مەکە پەرستشەکانت  دوا مەخە ..
پـێت سەیر نەبێت ئەگەر ئەمـرۆ خودا بۆ هەمیشە لەوانت وەربگرێتەوە و بتباتەوە لای خۆی ..!

"تـابلـۆ ٫ 💛


دۆستەڪانت هەرچەند زۆر بن ناڪرێ ئەوەت بیر بچێتەوە کە
هــیچ کەس هـێندەی خـۆت خـۆشی نـاوێی
کەسـ هـێندەی خـۆت هـاوخـەمت نـیە
هیچ کـەس بە فـرمێسـکەکـانت نارەحەت و بە پـێکەنینت
دڵخـۆش نابـێت هێندەی خۆت
بۆیە ئەو هەڵە گەورەیە مەکە خـۆتت بـیر بـچێتەوە لەبەر خـۆشویسـتنی ئـەوان
پـێویسـت ئەکات خـۆت لەپـێشی هـەمووانەوە دابنـێی بـۆئەوەی کاتـێک هـاودەمەکـانت دەوریان چـۆڵ کـردی
بە تـەنهـای نـەمێنیتەوە !

"تـابـلۆ سـالار


🙂💛
۲۰۲۰ / ۳ / ۲۸


نیـشتـیمانی ئــارامـیـم  تــۆی
ڕۆحـــت شـاری پیـرۆزی مــن
دڵـت هەرێــمی خۆشبـەخـتیم
بەڪـورتیـەکەی " تـۆ وڵاتێـکی سـەر بـە منـیت"

"تـابلـۆ سـالـار"

"💕


چـەندە شەرمـە بۆ ئەوانــەی ڪاتێڪ ڪاریان پێتە پەروانە ئاســا بەدەورتــا ئەســوڕێـنەوە
ئـەگەر نا بای بـەهـێزی زەمـەنیـش بۆ لـای تـۆ پاڵیان پێوە نانـێـت

"تابلۆ سالار

"💕


من ڕۆژنامەیەڪ نیم ڪە ڪاتت بەتاڵ بوو بمگری بەدەستەوە و بمخوێنیتەوە هەرڪات ڪـتێـبێڪی باشت دۆزیەوە ڕۆژنامەڪە بەلانێی و بێئاگابی لەوەی ڪام زبڵـدان لەگەڵ خۆی ئەیبات
من ئامێرێڪ نیم بۆ پڕڪردنەوەی ڪاتە بەتاڵەڪانت ئەوڪاتانەی بەگرینگی پێدانەوە قسەت لەگەڵ ئەڪەم هەمان ئەو ڪاتەیە ڪه ئەتوانم خراپتر لە ڕۆژنامەڪە بەلات نێم
بۆیە ئاگاداری ڕەفتارەڪانت بە
" تابلۆ سالار "🌚💗


ڪەسانی زۆر باشـن تـا ئەوڪاتـەی یەڪێڪ دێ و خراپیان ئەڪات
وەڪ ئەو ئاوە ڕوونەی لـمی ئەڪەوێتـە ناو
ئیـدی ئەشــێوێ ..!

" تـابـلۆ سـالار " ٫ 💛


بروا بکەی یان نەکەی کەسێک لە ژیانت بوونی هەیە
تۆی خۆش دەوێت
بەو شێوەیە تۆی قەبوڵە کە هەی
عەیبەکانت ماچ دەکات
شەرم لە خەوشە ناکات
 تۆی لە دڵە بچکۆلانەکەی جێکردۆتەوە
ئیتر لەبەر چیە کە تۆ خۆتت قەبول نیە
عەیبەکانت ئەشاریتەوە
شەرمیان لە ناشرینیەکانت  ئەکەی!!
لەبەر چیە کە خۆتت لەلا کەم و بێنرخە!
مادام تۆ کەسێکی قەبول کراو و خۆشویستراوی
تۆ کەم بەها نیت
کەواتە  پێش ئەوەی خۆشبویسترێی
"خۆتت خۆش بوێت"💗

تـابلۆ سالار
2020/3/11


‏ڕۆژێک دێت
‏بەشێوەیەک دڵخۆش دەبیت..
‏وەک ئەوەی هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان خەمبار نەبووبێتی!

‏"شەمسی تەبرێزی"
🌸


لـەچـی بێــزاری..؟ چ شـتێک نـــائومـێدی کــردووی
کـێ بـوو ئەمـڕۆ تۆی گریــاند ، جوانی چاوانـتی شێوانــد.؟ کێـیە بـەردەوام دڵــە مانـدووەکـەت پـارچـە ئەکـا .. تـۆش بێدەنــگی باڵـی بەسـەرتا کێشـاوە ، مەگـەر تۆ خۆتــت خۆشنــاوێ ؟ ئاشقبـی خــودی خـۆت نیــت ؟
تـۆ بۆ چی لێرەی ، بۆ ئەژی..؟
ئەژی تا بە ئاراستەی پەنجەی یەکێک بجوڵێی.؟
تا یەکێک ببێــتە چەقــۆی تیژ بــۆ دڵت
ببێ بەخـــوێ بۆ برینــت ، تۆش هیــچ نەڵــێی
 با پێت بــڵێم  هەندێــک کـات بێدەنگـی بە هێواشی ئەتمرێنێت ، ئیدی لەسەر خۆت وەرە دەنــگ ، مەهــێڵە بێنە ناو ژیانتــەوە ژیانت بکەنە شـــارێکی پڕ ئەسرین
چاوانت بکەنە هەوری پڕ باران ... بەهێز بە
هەرگیز مەهێڵە ژیانت ببێتە یاری دەستی یاریکەران ، مەبە بە قوربانی بۆیان
دەریان بکە لە ژیانت ئەوانەی تەنها خەم بوون
لێیان گەرێ بڕۆن ، ئەوان هەر نەبون بەهیچ لە دڵتەنگی زیاتــر✋
" نوســین : تابــلـۆ سالار "


هێندە سیس بوم تەنانەت باکم بە هاتنی پایزیش  نیە🍂
بە سەت بەهاریش سەوز نابمەوە
وێرانم وێران ، لە دڵما هەمیشە وەرزی پایز بوە و هەر پایزیش دەبێت بە شێوەیەک کە گەڵایەکیش نیه لەگەڵ کزە باکان سەما بکات
درەختەکانیش هێندە بێهێز بون کە هەناسەیەکی  ساردی من بەسە تا وردیان بکات
خۆ ئەوان دەمێکە ورد بونە
ئەوانیش باکیان بە نەفەسی قوڵی من نیە
چ بێ باکیێکە هەمو شتێک تەواو خراپ بوە هیچ شتێک منەتی بەوە نیە کێ دێت زیاتر وێرانی ئەکات 🌻
"تـابلۆ سـالار "


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
زەحمەتە ئاشقی دڵرەقێک ببی
تۆ هێندەی بەرزی ئاسمان خۆشت بوێ
ئەو هێندەی تەواوی بەردەکان دڵی رەق بێت
بەڵام بەو شێوەیەش هەر بتەوێ
زەحمەتە نەزانی لەبەر چی ئاشقی بوی
بگەرێی هیچ هۆکارێک نەدۆزیەوە تەنانەت باشیەکیشی تیا بەدی نەکەی بەڵام دڵت نوقمی خۆشەویستی بکەی بۆی
ئەو تەنانەت بیریشت لێنەکاتەوە ، نەزانێت کە هەیت یاخود نا ..
سەختە تەنها بە بیرکردنەوە و خەیاڵ دروستکردن هەلی بینینیت هەبێت
نەتوانی تەنانەت سێبەری ببینی
ئەخر بۆچی وایە
دڵە باشەکان هەمیشە زوو خۆیان ئەدەن بەدەستەوە ، ئاشقی دڵبەردەکان ئەبن
چەندە خۆش ئەبو هەمان دڵی ئەوانمان هەبوایە تا هێندە ئازارمان نەچەشتایە✋🙂
"تـابلــۆ سـالار"


هەموو کەسێک یەکێکی هەیە بەڵام هەمو کاس تۆی نیە ، من تۆم هەیە بۆیە پێویستە بە وردی ئاگام لێت بێت ، ئەبێ نەهێڵم تاڵێکی قژت بگەچرێت ، نینۆکی پەنجەت بشکێت ، نەهێڵم خەم بخۆی ، من لێرەم لەگەڵت ، بۆ خەندە هێنانە سەر لێوانت ، بۆ دڵخۆشیت
ئەمێنمەوە تا بزانی گرینگی بۆ ژیانی یەکێک
  تا درک بەو خۆشەویستیە بێکۆتایە بکەی کە لە قوڵای دڵما هەڵقوڵاوە بۆ ئەزیزێک کە دووبارەبونەوەی نیە ، ئەویش تۆی
بەڵام با ئەوەشت پێ بڵێم کە هەمو کەسێکیش منی نیە تا بەو شێوەیە خۆشم بوێ ، تۆ منت هەیە بۆیە تۆش بێئاگا مەبە لێم
نازداری ناو ڕۆحی من🌚🥀
" تابلۆ سالار "


من هێزی ئەژنۆت نیم  لەگەڵ پیربونت جێت بهێڵم✋
هێزی دڵت نیم لەگەڵت مەرگت دەستت لێ بەردەم.
هێزی ڕۆحتم ئەگەر  لەجەهەنەمیش بیت هەر لەگەڵتم🥀
تـابلـۆ سالار


من لە سەر لمە نەرمەکەی کەناری دەریای دڵم بە خەتێکی ئاڵۆز نوسیومە  " من لە ڕۆحتا خۆم حەشار داوە ، لە قیامەتیش لێت دوور نابم " "تــابلـۆ سـالار"✨

18 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

300

obunachilar
Kanal statistikasi