هەندێک کات دەمەوێ بگریم، بەڵام بیرم دەکەوێتەوە کە چەندین جار پێیان وتووم چاوت جوانە، منیش نامەوێ چاوم جوانیەکەی کەم ببێتەوە، بۆیە پەشیمان دەبمەوە، هەندێک کات کە دڵتەنگ دەبم، بەڵام بیرم دەکەوێتەوە کە چەندین کەس هەن بە دڵخۆشبوونم دڵخۆش دەبن، بۆیە پەشیمان دەبمەوە، هەندێک کات بەهۆی هێنانی نمرەی کەم خەم دەخۆم، بەڵام ئەوەم بیردەکەوێتەوە کە لەچەندین بابەتی کە نمرەی زۆر باشم هێناوە و لێیان سەرکەوتووبوومە، بۆیە پەشیمان دەبمەوە، هەندێک کات بەهۆی قسەی ناخۆشی کەسێک ناخم ئازاری دەبێت، بەڵام بیردەکەمەوە چەند قسەی خۆش و ئەرێنیم پێ وتراوە کە شایەنی ئەوەن لە ژوورەکەم هەڵبواسرێن و لە تێنووسەکەی ڕۆژانەم بنووسرێن، بۆیە پەشیمان دەبمەوە.
ڕاستە هۆکاری خەمباری زۆرە
بەڵام با هۆکارە دڵخۆشکەرەکانی ژیان
لەبیر نەکەین، چونکە ئــەوان زیـــاتـــــرن!.
ڕاستە هۆکاری خەمباری زۆرە
بەڵام با هۆکارە دڵخۆشکەرەکانی ژیان
لەبیر نەکەین، چونکە ئــەوان زیـــاتـــــرن!.