(ذهبي) رحمة️ اللّٰه دەربارەی شیخ الإسلام ابن التیمیة دەڵێ : (لەسەردەمی خۆیدا پێشەوایەتی لەودا کۆتایی پێهاتووە، لە زانیاریی و کار پێ کردن و پارێزکاریی و، گوێ نەدان بە خۆشیی و ماڵی دونیا و، هێمنیی و لەسەرخۆیی و، خۆ بەکەم گرتن و نەرم ونیانیی و، ڕێز و حورمەت و فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە و ڕاستیی لە هەڵس و کەوت و ئەمانەت پاکیی و پارێزراوی و نیاز و مەبەست خاوێنی و دڵسۆزیی و ڕووکردنە خواو گەڕانەوە بۆلای و زۆر لێترسانی و، بەردەوامی لە هەست پێکردنیی چاودێریی خوداو پاڕانەوە لێی و دەستگرتن بە دەق و شوێنەوار، لە قورئان و حەدیس وە خوورەوشتی بەرزو جوان و سوود گەیاندن بە خەڵك و چاکە کردن لە گەڵیاندا ....)
العقود الدریة ص٤.
العقود الدریة ص٤.